له یادی مه‌رگی لینین دا بژی حکومه‌تی کرێکاری .
سه‌ردار عه‌بدوللا حه‌مه
84 ئه‌مه دوولایه‌نی سه‌لبی وئیجابی شۆرشی ئۆکتۆبه‌ره به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لینین و به‌لشه‌فیکه‌کان ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یان بۆ مێژووی ئینسان تۆمار کرد که هه‌تا ئه‌مرۆش به زیندوو وبه نه‌مر حیساب ئه‌کرێ ، ریگای شۆرشی سۆسیالیستی به ته‌نها رێگای رزگاری یه له چه‌وساندنه‌وه.ئهمهکرۆکی ئه‌سلی فیکر‌و رێبازی لینین بوو.ئه‌مه ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ی مێژووی ئینسانه. گه‌رچی بۆرژوازی وا ئیدیعا ده‌کا لینین و به‌لشه‌فیکه‌کان دیکتاتۆر بوون له به‌ر ئه‌وه‌ی دیکتاتۆری پرلیتاریان سه‌پاند به سه‌ر کۆمه‌لگای رووسیدا . هه‌رکه‌س له میتۆد‌و فیکری لینین گه‌شتبێ وا بیر ناکاته‌وه که بۆرژوازی و کۆنه‌په‌رستان ئیدیعای بۆ ده‌که‌ن .دیکتاتۆری پرۆلیتاریا واته دیموکراسی بۆ هه‌موو کۆمه‌لگا واته ئازادی بی قهیدو شه‌رتی سیاسی ،واته ئازاد بوونی ئینسان له هه‌موو کۆت و زنجیره‌کان که له ده‌ستی ئه‌کرێ. دیکتاتۆری پرۆلیتاریا قۆناغێکی کاتیه و ئه‌رکی گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌لگایه له کۆمه‌لگایه‌کی پر له چه‌وسانده‌وه‌و بی به‌شی بۆ کۆمه‌لگایه‌کی بێ چه‌وساندنه‌وه و یه‌کسان.واته گواستنهوهله کۆمه‌لگایه‌کی چینایه‌تیه‌وه بۆ کۆمه‌لگایه‌کی بێ چین ، لینین ده‌یویست ئه‌م کاره بکا و کۆمه‌لگایه‌کی ئینسانی به دی بهینێ .. ده‌بێ ئیتر چی له‌وه باشتر بێ بۆ به‌شه‌ریه‌ت. به پێچه‌وانه‌وه بۆرژوازی به ناوی دیموکراسیه‌وه ئه‌وه چه‌ند سه‌ده‌یه‌که کۆمه‌لگای نوقمی بی مافی و شهر و داگیرکاری و مالوێرانی و خوین رشتن و برسیه‌تی و سه‌رکووت کردوه ئه‌مه‌یه دکتاتۆری له دژی کۆمه‌لگای به‌شه‌ری. ئه‌گه‌ر دیکتاتۆری پرۆلیتاریا ،ته‌نهاله دژی ئه‌و تاقم گروپانه ی که به‌ناوی مقاوه‌مه‌تی شۆرشی بۆرژاوزیهوه راده‌وه‌ستن له به‌رانبه‌ر شۆرشی بێبه‌شانی کۆمه‌لگا چه‌ک هه‌لده‌گرن و ده‌یانه‌وێ شۆڕش له ناو به‌رن ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌مانه‌دا زه‌برو زه‌نگی هه‌بێ، دیکتاتۆری پرۆلیتاریا له‌م لایه‌نه‌دا ئه‌رکی خۆی به‌جێ ده‌هێنێ نه‌ک دیکتاتۆر بێ به‌و مانایه‌ی ئازادی به‌رته‌سک بکاته‌وه و محدودی بکاته‌وه . له‌دیکتاتۆری پرۆلیتاریا دا ئازادی سیاسی نامهحدوده بۆ تاک و بۆ کۆمه‌ل. ته‌واوی ئازادیه‌کانی تاک له‌م رێگایه‌وه به‌دی دێ ،ئازادی به‌یان و ئازادی راده‌ربرین و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ،ئازادی بۆ ژنان ،ئازادی بۆکریكاران بۆ زه‌حمه‌تکێسان،یه‌کسانی ته‌واوی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌لگا هه‌ر له رێگای دیکتاتۆری پرۆلیتاریا واته شۆڕشی سۆسیالیستیه‌وه به‌دی دێ.دیکاتۆری پرۆلیتاریا واته له نا وبردنی گه‌نده‌لی ، واته کاره‌باو سوته‌مه‌نی و نان وژیان بۆ هه‌موان. لینین به‌شێکی ئه‌مانه‌ی کرد به‌لام مه‌رگ بواری نه‌دا کاره‌کانی خۆی ته‌واو بکا ،هه‌رکه‌س به ووردی به‌رهه‌مه‌کانی لینینی چاو لێ کردبێ ئه‌مانه ده‌بینی ،هه‌موو هیواو ئومێد‌و ئاره‌زوه‌کانی ئنسان ده‌بینێ بۆیه ناکرێ لینین له بیر بکرێ و ده‌بێ هه‌رسال زیاتر یادی لینن بکرێته‌وه کاره‌کانی و میتۆده‌که‌ی به به‌شه‌ریه‌ت بناسێنری. 21/1/2006
|