له یادی سه‌ید ره‌سولی بابی گه‌وره‌ی هاوسه‌نگه‌رم .
سه‌ردار پشتده‌ری
دۆستایه‌تی و ناسینی کاکه سه‌ید ره‌سول و من ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵانی 1963 ی میلادی و ده‌ورانی به‌رێز ئه‌حمه‌د تۆفیقی له‌بیر کراو، که هه‌ردوکیان له‌و سه‌ردمه‌دا سه‌ردانی ماڵی ئێمه‌یان ده‌کرد له قه‌ڵادزه که مام هه‌ژارو کاک مسته‌فای موعته‌دی میوانی ئێمه بوون، به دوا ئه‌وه‌ش دا ئه‌و دۆستایه‌تیه له‌گه‌ڵ سه‌ید ره‌سول به‌رده‌وام بوو تاکو ساڵی 1980 که من دوور که‌وتمه‌وه له ووڵات.
سه‌ید ره‌سولی بابی گه‌وره کوردێکی روو خۆشی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانپه‌روه‌ر بوو، رووی حیزبایه‌تی و بێ وه‌فایی ره‌ش بێت که کورد په‌روه‌رو ره‌نجه‌رۆیه‌کی ئاوا له‌بیر ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی که من ئاگادارم هه‌ر له چل ساڵه‌ی رابردووه‌وه وه‌ک ئه‌حمه‌د تۆفیق، سه‌ید ره‌سولی بابی گه‌وره‌ش به‌شێک بوو له سه‌رچاوه‌ی ژیاندنه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات، ئه‌و که‌ڵه پیاوه نه‌ته‌وه‌ییه کادیر بوو، شۆرشگێر بوو، برین پێچ بوو، له‌وپه‌ری پله به‌رزیدا خۆی له پێشمه‌رگه جیا نه‌ده‌کرده‌وه‌و وه‌ک پێشمه‌رگه خۆی نیشان ده‌دا. ( سه‌ید ره‌سول ) سه‌ید ره‌سولی بابی گه‌وره وه‌ک زۆر له شۆرشگێره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌شداریه‌کی زۆر خه‌ستیان کردوه له له شۆرشی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له خوارووی کوردستان.
له‌کاتێکدا که ناکۆکی نێوان مه‌لامسته‌فاو جه‌لال تاڵه‌بانی رویدا‌و ئه‌و ناکۆکیه کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتیشی کرده دوو به‌ش، سه‌ید ره‌سولی بابی گه‌وره خۆی خسته پارسه‌نگی مه‌لا مسته‌فای بارزانیه‌وه، سه‌ید ره‌سولی بابی گه‌وره زۆر له من زیاتر مه‌لا مسته‌فای خۆش ده‌ویست، دێته بیرم که له ساڵی 1979 به هاوتای کاک سه‌ید ره‌سول و کاک مه‌لا ره‌سولی پێشنمازو کاک سه‌رگورد عه‌باسی یه‌که‌م کۆمیته‌ی نیزامی حیزبی دیموکراتمان دروست کرد، له دانیشتنێکدا که دکتۆر قاسملوش به‌شدار بوو، سه‌ید ره‌سول به پێچه‌وانه‌ی دکتۆر قاسملو زۆر پشتیوانی له مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌کردو هه‌وڵی نزیک کردنه‌وه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ماڵی بارزانی ده‌دا.
من له له‌نده‌ن بیستم که گوایه سه‌ید ره‌سولی بابی گه‌وره ده‌ستی له ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مه‌لامسته‌فای بارزانیدا هه‌بووه، من لێره‌وه له‌و باوه‌ره دام ئه‌گه‌ر به‌چاوی خۆم ببینم که سه‌ید ره‌سول ئه‌و کاره ده‌کات باوڕ ناکه‌م، چونکه سه‌ید ره‌سول وه‌ک پێغه‌مبه‌ر مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌په‌رست، هه‌ر چه‌نده ئێستا هه‌موو راستیه‌کان ئاشکرا بوون که گوایه پارێزگاری سله‌یمانی که ناوی (کاکل) بوو ده‌ستی هه‌بووه له ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی بارزانی، بۆیه وه‌ک شاهیدێکی مێژوو ده‌ڵێم سه‌ید ره‌سولی بابی گه‌وره ده‌ستی له‌و کاره ناڕه‌وایه‌دا نه‌بوو.
لێره‌وه وه‌ک نامه‌یه‌کی کراوه بۆ ماڵی بارزانی ده‌نێرم و ده‌ڵێم هه‌ر وه‌ک چۆن قسه له‌سه‌ر سه‌ید ره‌سول ده‌کرێت که ته‌رمی بارزانی ده‌رهێناوه‌ته‌وه، ئاواش قسه له‌سه‌ر ئێوه ده‌کرێت که گوایه ئێوه سه‌ید ره‌سولتان شه‌هید کردوه، ئه‌گه‌ر ئێوه شه‌هیدتان کردوه، کارێکی زۆر ناحه‌ق و ناڕه‌واتان کردوه له شه‌هید کردنی خۆشه‌ویستێکی مه‌لامسته‌فای بارزانی، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش نین له‌گه‌ڵ که‌س و کاری ئه‌و شه‌هیده دابنیش و دڵیان پاک بکه‌نه‌وه.
جه‌نابی کاک مه‌سعود، سه‌ید ره‌سولی بابی گه‌وره ئه‌و برین پێچه بوو که له ساڵی 1969 له دۆڵی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ کاک قه‌یماس که ئه‌ویش کوردێکی رۆژهه‌ڵاته‌و منیان له‌شه‌ڕه‌که‌دا له‌گه‌ڵ رژێمی عێراق به‌جێ نه‌هێشت تاکو بارزانی ره‌حمه‌تی حه‌ره‌سه‌کانی خۆی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر ئاغای دۆڵه‌مه‌ری نارده هاوارمان.
وه‌ک نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رکردایه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانیش به هه‌موو باڵه‌کانیه‌وه، پێم خۆشه پێتان رابگه‌یه‌نم که ئێوه زۆر بێوه‌فان به‌رامبه‌ر به به‌شێک له شه‌هیدانی خۆتان، پێویسته جیاوازی نه‌خه‌نه نێوان شه‌هیده‌کانتانه‌وه‌و هه‌ر که‌سێک که رۆژێک ئه‌ندامی حیزبه‌که‌ی ئێوه بووبی، ئه‌گه‌ر له ئێوه‌ش دوور که‌وتبێته‌وه ده‌بێ له بیری نه‌که‌ن.
پێم خۆشه داستانێکتان بۆ بگێرمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌رس له ناو کورده‌واریدا به تایبه‌تی له ناو حیزبه‌کاند، له له‌نده‌ن جیرانێکی ئینگلیزم مرد، له گه‌ڵی رۆیشتم بۆ سه‌ر قه‌بران بۆ به‌شدار بوون له مه‌راسیمی ناشتنی، له‌وێدا دیتم به درێژی ته‌مه‌نی جیرانه‌که‌م له هه‌ر کوێیه‌ک بی خوێندبێ یان کاری کردبێ، ئه‌و شوێنانه نوێنه‌ری خۆیان ناردبوو بۆ ناشتنی ئه‌و جیرانه‌م و هه‌ر یه‌که‌شیان په‌یامی خۆی خوێنده‌و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی که له‌گه‌ڵیان دابووه.
که‌چی به‌داخه‌وه له کورده‌واریدا بوغز و کینه ده‌خرێته پێش راستیه‌کان و هه‌زاران قاره‌مانی وه‌ک سه‌ید ره‌سول له ناو گێژه‌ڵوکه‌ی بوغز‌و کینه‌دا وون ده‌بێت.
پێویسته به هه‌موو لایه‌ک نه‌مامی به‌وه‌فای بچه‌قێنین و دڵ و ده‌روونی خۆمان پاک بکه‌ینه‌وه له ئاستی یه‌کترداو که‌ڵه پیاوه‌کانی مێژوو له‌بیر نه‌که‌ین.
له‌نده‌ن 20 – 1 – 2008
|