٢٨\٥\٢٠١٠
١
-
لغاوی مه‌لاکان و تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت
عوسمان،
بێده‌نگیی به ناو ڕۆشنبیره ئازادیخوازه‌کان!

حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
هه‌موومان ده‌زانین مه‌لاکان چۆن وه‌ک هار له مزگه‌وته‌کانه‌وه په‌لاماری
هه‌موو شیعر‌و چیرۆک و بابه‌تێک ده‌ده‌ن که بیانه‌وێ به ئازادی قسه‌یه‌ک
بکه‌ن. هه‌موومان ده‌زانین مه‌لاکان چۆن وه‌ک هار داوا ده‌که‌ن هه‌موو
ده‌نگێکی ئازاد و ئازا لغاوبکرێت. هه‌موومان ده‌زانین مه‌لاکان چۆن به
ناوی داکۆکی کردن له خودا و پێغه‌مبه‌رانه‌وه چۆن جاڕی مه‌رگ و کوشتن
و ده‌مکوتکردن ده‌ده‌ن. ئه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ له به‌رابه‌ر ڕفاندن و
تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس و قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌و
هیچ ده‌نگیان لێوه نایات. وه‌ک بڵێی سه‌رده‌شت به‌نده‌ی خودا نه‌بێت و
خودا خه‌لقی نه‌کردبێ؛ ئا لێره‌دا دووڕوویی و بێده‌ربه‌ستی و
نائینساندۆستیی مه‌لاکانمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ، که ته‌نیا و ته‌نیا شین
و شه‌پۆڕ و هاوار و قیژه قیژیان بۆ خۆیانه و دوورن له هه‌موو هه‌ست
و سۆزێکی ئینساندۆستیی، ئه‌گینا ده‌بوو هیچ نه‌بێ به به‌یاننامه‌یه‌ک،
یان به خوتبه‌یه‌کی ئاگراوی- وه‌ک هه‌میشه پێی ڕاهاتوون، له مزگه‌وته‌کانه‌وه
ڕفاندن و تیرۆرکردنی زه‌رده‌شت عوسمانیان ئیدانه و ڕیسوا بکردایه.
به‌ڵام به داخه‌وه به‌م بێده‌نگی و بێده‌ربه‌ستییه‌یان به ته‌واوی
ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌وان دوورن له هه‌موو هه‌ستێکی ئینساندۆستی،
ته‌نیا و ته‌نیا هاوار و شین و شه‌پۆڕ و په‌لاماردانیان بۆ خۆیانه، نه‌ک
به ته‌نگی که‌سانی تره‌وه بێن. ئیمه ده‌زانین و دڵنیاین مه‌لاکان له
ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بڕوایان به‌وه نییه هیچ که‌سێک مافی ژیان و قسه‌کردن
و ئازادیی بیرکردنه‌وه‌ی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر وا نییه ده‌بوو هه‌ڵوێستان هه‌بووایه
و به هیچ شێوه‌یه‌ک بێده‌نگییان هه‌ڵنه‌بژاردایه له هه‌مبه‌ر ڕفاندن
و تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس و قوتابیی زانکۆ؛ سه‌رده‌شت عوسمان. به‌ڵام
هه‌ر ئه‌مه له‌و مه‌لایانه چاوه‌ڕێ ده‌کرێ، که ته‌نیا و ته‌نیا مافی
ژیان و قسه‌کردن و هه‌موو ئازادییه‌ک هه‌ر بۆ خۆیان به ڕه‌وا ده‌بینن،
نه‌ک بۆ که‌سانی تر، بۆیه لێره‌وه پێتان ده‌ڵێم: ئێوه نه‌ک مافی ئه‌وه‌تان
نییه به ناوی ئیسلام و خودا و پێغه‌مبه‌رانه‌وه قسه بکه‌ن، به‌ڵکوو
شایه‌نی ئه‌وه‌یش نین به ناوی ته‌نیا تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردییه‌وه
بڕیار بده‌ن و قسه بکه‌ن؛ ئێوه ته‌نیا و ته‌نیا خۆتان و په‌ڕژه‌وه‌ندییه‌کانتان
ده‌په‌رستن، نه‌ک خودا، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مڕۆ به ناوی خودا و
پێغمبه‌رانه‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگای کوردی دان، تا بتوانن له‌و ڕێگایه‌وه بۆ ئاره‌زوو و مه‌رامه‌کانی
خۆتان یارییان پێ بکه‌ن و چۆن ویستتان، ئاوا ئاراسته‌یان بکه‌ن.
له کۆتایی دا ده‌ڵێم: به داخه‌وه فه‌رهاد پیرباڵ و هه‌ندێک خۆ به
نووسه‌ر و رۆشنبیری ئازادیخواز
زان، وه‌ک مه‌لا ده‌مهه‌راشه‌کان، له هه‌مبه‌ر
ڕفاندن و تیرۆرکردنی قوتابی و ڕۆژنامه‌نووس زه‌رده‌شت عوسماندا نقه‌یان
لێوه نایات و خۆیان بێده‌نگ کردووه؛ ئه‌م بێده‌نگبوونه‌ی ئێوه‌یش
هێنده‌ی ئه‌وه ترسناک و ناشیرینه که له مزگه‌وته‌کانه‌وه داوای
لغاوکردنی ڕۆشنبیران ده‌کرێ، چونکه ئێوه‌یش به‌م بێده‌نگییه‌تان
پیشانتان دا: تا ئه‌و کاته ئازادیخوازن، که له به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌ک
گه‌مه‌یه‌ک به ڕێ ده‌که‌ن، دژی لایه‌کی تر!
٢
-
خه‌ڵک له‌وه
هۆشیاتره به‌و قسانه بڕوا بکا و له هه‌ڕه‌شه بترسێ.
له‌و رۆژه‌وه‌ی به پیلانێکی نه‌خشه بۆکێشراو قوتابی و رۆژنامه‌نووسی
لاو کاکه سه‌رده‌شت عوسمان له به‌رده‌م کۆلیژه‌که‌ی له پایته‌ختی
کوردستان ڕفێندڕاو دواتر ته‌رمه‌که‌ی له شاری موسڵ دۆزرایه‌وه بێزاری
و ناڕه‌زایه‌تی هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی گرتووه‌ته‌وه
و له‌و پێناوه‌دا توێژی ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران له هه‌مبه‌ر
رفاندن و تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان ته‌واو هه‌راسان و نیگه‌رانن هه‌ربۆیه
چ به‌نووسین و چ به به‌یاننامه‌و ڕێپیوان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه‌و
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییه‌یان کردووه
که دووره له هه‌موو پێوه‌رێکی ئینسانی و سه‌رده‌میانه. تاکو
نووسینی ئه‌م چه‌ند دێره‌ی من ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران به‌رده‌وامن
له هه‌فته‌ی بێده‌نگ نابین. به‌راستی له‌هه‌مبه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی ئاوا
وه‌حشیانه‌و ترسناکدا هه‌موو کاردانه‌وه‌یه‌ک له جێگای خۆیدایه‌تی ئه‌گه‌ر
بکرێت ته‌واوی جموجوڵی ژیان له کوردستان بوه‌ستێنرێت بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
ناچاربکرێت لێکۆڵینه‌وه‌ی جیدی بکات و بکوژانی سه‌رده‌شت ئاشکرابکرێت و
بدرێنه دادگا‌و وه‌ک بکوژانی شه‌هیدان سۆرانی مامه حه‌مه و شێخ ستار
به‌سووک و ئاسان بۆی ده‌رنه‌چن و ده‌مه‌زه‌رد بکرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له
داهاتوودا سۆران و سه‌رده‌شته‌کانی تریان پێ تیرۆربکرێنه‌وه.ئه‌وه‌ی
جێگای شه‌رمه‌زاری و داخ و ته‌ریق بوونه‌وه‌یه حیزبی ده‌سه‌ڵات له‌بری
ئه‌وه‌ی هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆی ده‌ربڕێت و به‌ڵێنی ئه‌وه‌بدات که به
هه‌موو شێوه‌یه‌ک په‌رۆشی ئه‌وه‌ده‌بێت تا بتوانێت بکوژانی سه‌رده‌شت
عوسمان بدۆزێته‌وه‌و بیانداته دادگا‌و له‌و پێناوه‌دا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێت
ئازادی زیاتر فه‌راهه‌مبێت و ترس و تۆقاندن بڕه‌وێنێته‌وه‌و رێگانه‌دات
له پایته‌ختی کوردستاندا تیرۆر‌و تاوان و غه‌دری له‌و شێوه‌یه قورس
دووباره‌بێته‌وه‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌بدات که ده‌سه‌ڵات ده‌بێته پارێزه‌ری
هه‌موو ئازادییه‌کان بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی دوژمنی ئازادین نه‌توانن مه‌ودای
ئازادی وتن و نووسین به‌تیرۆرکردنی که‌سانی وه‌ک سه‌رده‌شت عوسمان
بسڕنه‌وه‌و ته‌نگ به‌ژیانی دیموکراتیانه‌و ئازادی بیر‌و نووسین و قسه‌کردن
هه‌ڵبچنن. به‌ڵام به‌داخه‌وه حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری پایته‌خت نه‌ک هه‌ر
به‌و په‌رۆشییه‌ی بۆ ئازادی و دیموکراتی هه‌ڵنه‌ساوه بگره زۆر به
شێوه‌یه‌کی هێستریانه کۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌و به به‌یاننامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز
وه‌ڵامئ ئه‌و دۆخه ده‌داته‌وه که ته‌وای خه‌ڵکی کوردستانی نیگه‌رانکردووه‌و
هه‌موو ئه‌و حیکایه‌تانه‌ی به‌تاڵکرده‌وه که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانده‌کرد
که کوردستان ئامانه‌و ئاسایش باڵی به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکیدا کێشاوه.له
لایه‌کی تره‌وه حیزبی ده‌سه‌ڵات واده‌زانێت به‌وه‌ی که چه‌ند که‌سێکی
قه‌ڵه‌م فرۆش له تیڤێکانه‌وه داکۆکی له ده‌سه‌ڵات بکه‌ن و به‌قسه‌ی
بریقه‌دار ده‌توانێت خه‌ڵکی هێمن بکاته‌وه. بۆیه هه‌ر رۆژه‌ی یه‌ک
دوو نووسه‌رو رۆژنامه نووسی ده‌ربارو قه‌ڵه‌م فرۆشی ده‌سه‌ڵات ده‌کاته
میوانی که‌ناڵه‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی له وێوه ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌ستی
دانیشتوانی کوردستان برینداربکه‌ن و به درۆ‌و داکۆکییه‌کانیان له ده‌سه‌ڵات
ئه‌وه‌نده‌ی تر گومان ده‌خه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات که بکه‌ری تیرۆرکردنی
کاکه سه‌رده‌ست عوسمان هه‌ر مافیاکانی ده‌سه‌ڵاتن و پێویست ناکات له‌وه
زیاتر حیزبی خودان پایته‌خت خۆی مشه‌وه‌شبکات و بیه‌وێت به قسه‌و تۆمه‌تی
ئه‌م نووسه‌ره ده‌ربارانه تاوانه‌که په‌رده‌پۆش و دیزه به‌ده‌رخۆنه‌بکات
ئێمه له‌م کاته‌دا به‌رچاوڕوونی و کۆمه‌ک و لێکۆڵینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ی
ده‌سه‌لاتمان گه‌ره‌که بۆ ئاشکراکردنی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان نه‌ک
ده‌سه‌ڵات بێت و کۆمه‌ڵێک به‌ناو رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری سه‌ربه‌خۆی
بهێنێته سه‌ر شاشه‌ی که‌ناڵه‌کانی بۆئه‌وه‌ی به قسه‌ی پڕووپووچ
تاوانه‌کانی بۆ په‌رده‌پۆش بکه‌ن و خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکی کوردستان
خه‌ڵک له‌وه هۆشیارتره به‌و قسانه بڕوابکات.
سوێد
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌کاکه‌ڕه‌ش
|