په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

مافەکانى منداڵ ٢٠\١١\١٩٨٩ بڕیارى لەسەردراوە.

 ١٩١ وڵات رێکەوتننامەکەیان پەسەند کردووە.

ئا: کەژاڵ عەلا


رێکەوتننامەی مافەکانی مندالڕ رێکەوتننامەیەکی نیۆدەوڵەتی یە کە مافەکانی مرۆڤی منداڵ دەست نیشان دەکات کە بە هەموو مرۆڤێکی خوار هەژدە سالڕ دەوترێ. لە دوو توێی چل و یەک بەنددا یاسایەکی نێودەوڵەتی دەخاتە روو بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەندام دابینی ئەوە بکەن کە منداڵان بە بێ هیچ جۆرە جیاوازی کردنێک کەڵک وەردەگرن لە کۆمەک و پاراستنی تایبەت بە خۆیان؛ بە ئاسانی دەستیان دەگا بە خزمەتگوزاری یەکانی وەک خوێندن و بایەخی تەندروستی؛ تا ئەوپەری توانا کەسایەتی و تواناو بەهرەکانیان پەرەپێ دەدەن؛ لە ژینگەیەکی پڕ لە بەختیاری و خۆشەویستی و لێک تآگەیشتندا گەشە دەکەن ؛ وە لە بەدی هێنانى مافەکانیاندا زانیاری یان دەدرێتآ و خۆشیان بەشداری دەکەن.


رێکەوتنامەی مافەکانی مندالڕ لە بەرواری 20/11ا1989 لە لایەن کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بریاری لەسەر دراوە و پاش یەک ساڵ کەمتریش واتە لە بەرواری 2/9/1990 دا چووەتە قۆناغی جآ بەجآکردنەوە. ئەمەش کەمترین ماوەیە کە رێکەوتننامەیەک دەربارەی مافەکانی مرۆڤ تیایدا گەشتبێتە قۆناغی جێ بەجێ کردن.


رێکەوتننامەکە دەستەیەک ستانداردی جیهانی دەخاتە بەردەست کە دەبێ هەموو وڵاتان پەیرەوی بکەن. ئەم رێکەوتننامەیە دیدێکی نوێ بۆ مندالڕ دەخاتە روو. مندالڕ نە موڵکی باوانیەتی و نە بوونەوەرێکی بێ توانی شایانی خێرە. مندالڕ وەک مرۆڤ لەدایک دەبێ و گەورەدەبێ و خاوەنی مافی خۆیەتی. رێکەوتننامەکە مندالڕ وەک تاکێک و وەک ئەندامێکی خێزان و کۆمەڵگا سەیر دەکات کە خاوەنی ماف و بەرپرسیارێتی خۆیەتی بەپآی تەمەنی و قۆناغی گەشەکردنی. تێگەیشتن لە مافەکانی مندالڕ بەم شێوەیە مندالڕ وەک گشتێک لەبەرچاودەگرێ. پێداویستی یەکانی منداڵان کە پێشتر قابیلی قسەلەسەر کردن بوو ئێستا لە دوو توآی مافەکانیدا گەڵاڵە کراون کە لەرووی یاسایی یەوە ئیلزامیان هەیە.


بۆ ماوەی زیاتر لە دەساڵ وڵاتان و رێکخراوە ناحکوومەتی یەکان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ و مافپەروەران و پسپۆرانی بواری تەندروستی و پەروەردە و گەشەی مندالڕ و زانایانی ئایینی لە سەراسەری جیهانەوە گفتوگۆیان لەسەر بەندەکانی رێکەوتننامەکە کرد. ئەنجامی ئەم گفتوگۆیانە ئەو بەڵگە نامە گشتی یە بوو کە گرنگی عادات و بەها کلتووری یەکانی لەبەرچاو گرت بۆ پاراستن و گەشەی هاوئاهەنگی مندالڕ. رێکەوتننامەی مافەکانی مندالڕ رەنگدانەوەی ئەو بنەمایانەیە کە لە سیستەمە یاسایی یە گەورەکانی جیهاندا هاتووە و لە هەمان کاتدا پێداویستی یە تایبەتی یەکانی وڵاتانی پەرەئەستێن لەبەرچاودەگرێ.


رێکەوتننامەکە مندالڕ بە و کەسە پێناسە دەکات کە تەمەنی لە هەژدە کەمترە مەگەر ئەو یاسایەی دەیگرێتەوە لە وڵاتی خۆیدا تەمەنی باڵقی واتە گەورەیی لەخوار ئەوەوە دابنآ. لەهەندآ حاڵەتیشدا داوا لە وڵاتان کراوە کە دەبآ تەمەنێکی دیاریکراو بۆ هەندێ شت دابنێن وەک تەمەنی دەست بەکار کردن و تەواوکردنی خوێندنی ناچاری. بەڵام لەهەندێ حاڵەتی تردا رێکەوتننامەکە دەوڵەتان ناچار ناکات بۆ دیاری کردنی تەمەن بەڵکوو وای بەباش دەزانآ بۆ نموونە ئامۆژگاری دەکات کە منداڵی خوار هەژدە سالڕ سزای حوکمی ئەبەدی و ئیعدام نەدرێن.


ئەم رێکەوتننامەیە بریتی یە لە سەرچاوەیەکی تایبەت بە مافەکانی مندالڕ کە دەبێ ستانداردەکانی مافی مندالڕ بەپێ ئەو هەڵبسەنگێنرێن و ئەنجامەکان لەگەڵیدا بەراورد بکرێن. ئەو وڵاتانەی کە رێکەوتننامەکە پەسەند دەکەن دەبێ یاساو سیاسەت و جێبەجێکردنیان لەگەل ستانداردەکانی رێکەوتننامەکەدا بگونجێنن و ئەم ستانداردانە بکەنە واقیع بۆ منداڵان و خۆیان لەهەر کارێک بەدوور بگرن کە دژی ئەو ئامانجانە بێ. ئەم وڵاتانە پێویستە ناوبەناو راپۆتی بەرەوپێش چوونی خۆیان لەبەدیهێنانی مافەکانی ناو رێکەوتننامەکەدا بدەن بە کۆمیتەیەکی بێلایەن لە کەسانی پسپۆر.

هەندێ خاڵی گرنگ دەربارەی رێکەوتننامەکە:


رێکەوتننامەی مافەکانی مندالڕ یەکەمین لێبڕانی رەسمیی جیهانی بوو بەرامبەر مندالڕ لە بواری دڵنیابوون لە بەدیهێنانی مافەکانی مرۆڤی منداڵدا و چاودێری کردنی بەرەوپێش چوون لەو بوارەدا.
رێکەوتننامەی مافەکانی مندالڕ لەلایەن هەندآ قەوارەی نادەوڵەتیشەوە قبوولڕ کراوە بۆنموونە سوپای رزگارخوازی گەلی سوودان لە باشووری سوودان ریکەوتننامەکەی قبوولڕکردوە.
رێکەوتننامەی مافەکانی مندالڕ سەرچاوەیەکی پێویستە بۆ هەموو ئەو رێکخراوانەی بۆ منداڵ و لەگەلڕ مندالڕدا ئیش دەکەن وەک رێکخراوە ناحکوومەتی یەکان و رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەرپرسیارێتی وڵاتانی پەسەند کردوو بەرامبەر بەدیهێنانی مافەکانی مندالڕ ئێستا بووە بە راستی یەک لە ژیانی نێودەوڵەتیدا.
رێکەوتننامەی مافەکانی مندالڕ پاڵنەری دەست پێشخەری 20/20 بوو. بەپێی ئەم دەست پێشخەری یە کە لەسەرەتای ئەم دەیەیەداهاتە کایەوە وڵاتانی پەرەئەستێن دەبێ 20% ی خەرجەگشتی یەکانیان تەرخان بکەن بۆ خزمەتگوزاری یە کۆمەڵایەتی یەکانی وەک خوێندنی سەرەتایی و تەندروستی سەرەتایی و بەدخۆراکی و ئاو ئاوەرۆ و رێکخستنی خێزان. بەهەمان شێوەش وڵاتانی پیشەسازی دەبێ 20% ئەو پارەیەی بۆ کۆمەکی پەرەپێدانی ولاتان تەرخانی دەکەن بۆ هەمان مەبەست بەکار بێنن.
رێکەوتننامەی مافەکانی مندالڕ هەروەها پاڵنەری مەسەلەی سووک کردن و لابردنی قەرزەکان بووە و کاریگەری یەکی باشی هەبووە لە بەدی هاتنی جوولانەوەی جیهانی بۆ کەم کردنەوەی هەژاری لە ناو مندالان و ئافرەتاندا.


چەند وڵات رێکەوتننامەی مافەکانی منداڵیان پەسەند کردووە؟


تائێستا 191 وڵات رێکەوتننامەکەیان پەسەند کردووە. تەنیا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو سۆماڵ پەسەندیان نەکردووە. بەمجۆرە رێکەوتننامەی مافەکانی مندالڕ تائیستا لە رووی ژمارەی ئەو ولاتانەوە کە پەسەندیان کردووە بەرفراوانترین رێکەوتننامەی پەیوەندیدارە بە مافەکانی مرۆڤەوە. سۆمالڕ ناتوانێ رێکەوتننامەکە پەسەند بکات چونکە هێشتا حکوومەتێکی دان پێدانراوی نیە. وڵاتە یەکگرتووەکانیش بە ئیمزا کردنی رێکەوتننامەکە ئامادەبوونی خۆی بۆ پەسەندکردنیشی نیشان داوە بەڵام پرۆسەی پەسەندکردن لەوآ ئاڵۆزەو زۆری دەوێ. بۆ نموونە رێکەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرە جوداکاری یەک بەرامبەر ئافرەتان (سیداو) حەڤدە ساڵە لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانەوە ئیمزا کراوە بەڵام هێشتا پەسەند نەکراوە.

سەرچاوە: بڵاوکراوەکانى یونیسێف