(مالیکى) برا
چاوڕەشەکەى کورد!

گۆران دوکانى
بێگومان لەکاتى لابردنى"ئیبراهیم جەعفەرى"لەپۆستى سەرۆک وەزیران
ودانانى"مالیکى" بۆ ئەو پۆستە، ئاشکرایە کە سەرکردایەتى سیاسى
کوردڕۆڵێکى ئەکتیڤى گێڕا لەو گەمە سیاسیەدا، چونکە بەووتەى سیاسیەکانى
کورد پێشوەخت مالیکى هەڵوێستێکى ئیجابى نواندبوو بەرامبەر بە
سەرکردایەتى کوردو بەرژەوەندیەباڵاکانى هەرێمى
کوردستان،ئەوڕازیبوبەکوردستانى بونى کەرکوک وناساندنى هەرێمى کوردستان
وەک هەرێمێکى فیدراڵ،هەرئەمەش وایکرد دواى پشتگیرى کردنى لیستى
هاوپەیمانى کوردستان بۆمالیکى وبونى بەسەرۆک وەزیران،جگەلەوەى زۆرێک
لەکوتلەکانى ناو(ئیئتیلاف)و(بەرەى تەوافق کە تەمسیلکارى بەشى هەرەزۆرى
سوننەکان بوو)ئەوکات،لەحکومەتەکەى مالیکى هاتنەدەرەوە،هەموشمان
ئەوڕاستیەئەزانین کەحکومەتەکەى مالیکى لەسەرەمەرگابووسەرکردایەتى
کوردڕوحى بەبەراکردەوە،ئەوکات لیستى هاوپەیمانى کوردستان باڵانسى
حکومەتەکەى مالیکى ڕاگرتبوو،بەڵام وەک هەمووهەڵەکانى دیکەى
کوردلەبەغدا،سیاسیەکانمان هیچ گرەنتیەکى حەتمیان لەمالیکى وەرنەگرت
بۆجێبەجێکردنى بەڵێنەکانى وبەعەقڵیەتێکى عاتیفى مالیکیش خرایە ڕیزى
براچاوڕەشەکانى دیکەى کوردەوە!.
ئەوە مالیکی بوو دواى بون بەسەرۆک وەزیرانى وێڕاى ئەوەى پابەند نەبوو
بە هیچکام لە بەڵێنەکانیەوە
بەڵکو تا
هەنوکەش لە هەوڵى بەردەوامدایە بۆلەباربردنى
ئەم ئەزمونەى ئەمڕۆوسەرجەم بەرژەوەندیەکانى داهاتوى ئەم هەرێمە،ئەوەش
سەرکردایەتى کوردبوولە گۆڕەپانى ئەوگەمەیەداهێرشەکانى
پێچەوانەبوونەوەوبراچاوڕەشەکەى دوێنێیان بەهەمبانەیەک گۆڵ وەڵامیان
دەداتەوە!، دروست کردنى کێشەبۆ ناوچە دابڕاوەکان وجێبەجێ نەکردنى
مادەى(140)و،تێڕوانینى بەرامبەربەهێزى پێشمەرگەى کوردستان وسەیرکردنى
وەک هێزێکى میلیشیاو،دروستکردنى گرفتى جۆراوجۆربۆناردنى بودجەى هەرێم
و،تەداخول کردنى سوپالەکاروبارى سنورەکانى هەرێم ودروستکردنى
ئەنجومەنەکانى ئیسناد،کەئەمانە پێچەوانەى دەستورى عێراقن
وهەروەهاکەمکردنەوەى دەسەڵاتى هەرێم وشەرعیەت نەدان بەگرێبەستە
نەوتیەکانى هەرێمى کوردستان وجگەلەمانەش کەمکردنەوەى هەژمونى
سەرکردایەتى کوردلەناوڕێکەوتن نامە
ئەمنیەکەى نێوان(عێراق-ئەمریکا)دا.
بەم هەڵوێستانەوکۆمەڵێک هەڵوێستى دیکە دەگەینەئەوڕاستیەى کەمالیکى
بەدرێژاى حوکمڕانى کردنى گۆڵ بارانى سەرکردەکانى کوردى کردوە. لەسەروى
هەموشیانەوە هەوڵى مالیکى بۆهەموارکردنەوەى دەستور کەهەرچەندە دواى
پەسەندکردنى ئەودەستورە هیچکام لەوخاڵانەى کەلەبەرژەوەندى ئەم
هەرێمەدایە جێبەجێ نەکراون،وەلێ زۆرێک لەمافەکانى کورد لەودەستورەدا
شەرعیەتیان پێدراوە،ئەمەشیان ئەو"پەناڵتیە"ترسناکەیە کەتۆپەکە
لەچاوەڕوانى شەقى مالیکیدایە.
ئیدى دەبێ پشتگیریکردنى براچاوڕەشەکەى دوێنێ ودوژمنە سەرسەختەکەى
ئەمڕۆى کوردلەسەرچ بنەمایەک بوبێت؟تۆبڵێى مالیکى بەیەک ڕەگەزویەک
ئایدۆلۆژیاویەک مەزهەب لەگەڵ کورددا یەکانگیربێتەوەوئێمە لێى
بێئاگابین؟!وەک ئەوەى لەدیدى سەرکردەکانمانەوەدەیبینین کەهەر ڕۆژەو
پەپوولەیەک ئاشنادەکەن بەگوڵجاڕى ئەم هەرێمەوپاشانیش دەبنە ئەوسیسارگەى
کەبەچڕنوکەکانیان هەرجارەوتیغێک لەجەستەى ئەم هەرێمەدەدەن، یاخود ئەمە
ئەو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرەیە کورد ووتەنى دەڵێت"هەمووى نەوەى
بەرەباوکێکە"و،هیچ جیاوازیەکى ئەوتۆنیە لە نێوان براکانى دیکەمان
لەبەغدا! ئەوبرایانەى کەدژبەسادەترین مافى ئەم هەرێمەن وەلێ
بەزۆرلەلایەن سیاسیەکانمانەوە کراونەتە عەزیزترین دۆستمان.
ئەمەواقعى پایەى سیاسى وئایدیاى سەرکردایەتى ئەم هەرێمەیە کەلەدواى
پرۆسەى ئازادى عێراقەوە جگە لەوەى کە کوردخاوەن گەورەترین پێگەى ئیدارى
وسیاسی بووە لەعێراقداو،سیاسەتڤانەکانمان نەیانتوانیوە سادەترین مافى
ئەم هەرێمە بپچڕن،بەڵکو پێگەى کوردلەحکومەتى ناوەنددا نەیتوانیوەتاکە
دۆستێکى ڕاستەقینەش بپچڕێت.
Goran.dukani@yahoo.com
|