مام هۆمه‌ری کوردستان نێت کاک نێچیری له‌من خۆشتر ده‌وێ.
سه‌ردار پشده‌ری
با له پێشه‌وه به‌هاری تازه له خۆێنه‌ران پیرۆز بکه‌م ئومێده‌وارم سه‌ربه‌خۆییمان نزیک بووبێته‌وه.
له کورده‌واری قسه‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێن شه‌ڕ له به‌تاڵی باشتره، وه‌ک ده‌بینم مام هۆمه‌ر به‌ره‌و قه‌ڵه‌و بوون ده‌چێت و منیش ده‌زانم ده‌ردی قه‌ڵه‌وی چه‌ند ناخۆشه، پێم خۆشه به‌و نوسینه سه‌رودڵی مام هۆمه‌ر بگرم و نه‌هێڵم له‌وه زیاتر قه‌ڵه‌و بێت، ناشمه‌وێ که‌س وا هه‌ست پێ بکات که گرژیه‌ک له‌نێوانی من و مام هۆمه‌ردا هه‌یه، مام هۆمه‌ر دۆستێکی ئازیزی منه‌و پێم وانیه له ره‌خنه گرتنیش دڵگران ببێت، زوربه‌ی بیروبۆچونه نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان یه‌ک ده‌گرنه‌وه، ئومێده‌وارم په‌یوه‌ندیه‌کانیشمان هه‌ر به‌رده‌وام ببێت.
له ساڵانی 75 به دواوه مام جه‌لال ناوی نه‌هێنی خۆی نابوو باوه‌مه‌ر و مام هۆمه‌ر، جه‌لالیه‌کان که باسی مام جه‌لالیان ده‌کرد نه‌یان ده‌گووت مام جه‌لال، ده‌یانگووت مام هۆمه‌ر، کاک عومه‌ری فارسیش به‌و دویانه‌دا مام هۆمه‌ری کردۆته ناوی نه‌هێنی خۆی.
مام هۆمه‌ر وه‌ک نوسه‌رو زانایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و سه‌رده‌مه ره‌نجێکی زۆر ده‌دات و به‌و سایته به‌نرخه‌ش سودێکی زۆر به کورد ده‌گه‌یه‌نێ، له‌سه‌ر ئه‌و کاره گرنگه‌ش هه‌ندێ جار دڵی خه‌ڵکانێکیشی لێ گران ده‌بێت که بێخه‌به‌رن له‌و ئه‌رکه زۆره‌ی به‌سه‌ر شانیه‌وه‌یه‌تی.
مام هۆمه‌ر وه‌ک زانایه‌ک له سایته‌که‌یدا به‌رده‌بازی په‌ڕینه‌وه‌ی داناوه بۆ ئه‌و باباتانه‌ی که نایه‌وێ یان ناتوانێ بڵاوی بکاته‌وه، له خواره‌وه‌ی سایته‌که‌دا نوسیویه‌تی (هه‌ربابه‌تێك له ماڵپه‌ڕی تردا له هه‌مان کاتدا، بڵاوكرابێته‌وه، له كوردستان نێت بڵاو ناكرێته‌وه. تکایه تکایه ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌ت بۆ سایتێکی تر ناردووه بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره..ك.ن)، له‌سه‌ر ئه‌و نوسینه‌یان نامه‌یه‌کی رێزدارم بۆ کوردستان نیت نوسی و پێم ووتن ئه‌و ڤیتۆیه‌تان هه‌ڵه‌یه که ده‌لێن ئه‌گه‌ر بابه‌تتا‌ن بۆ شوێنێکی تر نارد بۆ ئێمه‌ی مه‌نێرن، چونکه هه‌ر سایته‌و خوێنه‌ری خۆی هه‌یه‌و نوسه‌ره‌کانیش پێیان خۆشه هه‌موو چینه‌کانی خه‌ڵک نوسینه‌کانیان بخوێنێته‌وه، دیار بوو نامه‌که‌م وه‌ک نوشته‌ی شێخه‌کان سودی بۆ خه‌ڵک هه‌بوو به‌ڵام بۆ منی نه‌بوو، چونکه نوسینی خه‌لکانی تر ده‌بینم که له شوێنانی تریش دا بڵاو کراونه‌وه‌و له کوردستان نێتیش دا ده‌بینرێن، به‌ڵام وا بۆ شه‌ش مانگ ده‌چێ مام هۆمه‌ر له‌ژێر چه‌تری تکایه تکایه‌دا نوسینه‌کانی من بڵاو ناکاته‌وه، به‌ڵام من بۆچونی خۆم هه‌یه له هه‌ڵوێسته‌که‌ی مام هۆمه‌ر.
له رێکه‌وتی 10 – 9 – 2007 دا بابه‌تێکم نووسی له‌ژێر ناوی (كاك نێچیر ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یكه‌ی خۆ په‌رستیه‌و دژایه‌تی كورد‌و منه) ، که له زۆربه‌ی سایته‌کاندا بڵاو کرایه‌وه‌و کوردستان نێتیش بڵاوی کرده‌وه: http://www.kurdistannet.info/2007/9-2007/11-9/11-9-2007.htm
ئه‌و بابه‌ته کاک نێچیری زۆر دڵگران کرد چونکه هه‌ندێ راستی و به‌ڵگه‌نامه نیشان درابوون، له‌وه ده‌چێ کاک نێچیر ته‌نها له کوردستان نێتدا ئه‌و بابه‌ته‌ی بدیبێ بۆیه به‌په‌له داوای دیتنی مام هۆمه‌ری کردبوو و داوای لێکردبوو که هیچ بابه‌تێکی سه‌ردار پشده‌ری بڵاو نه‌کاتاوه، مام هۆمه‌ریش لێره‌دا له رێره‌وی رۆژنامه‌وانی لاداو به‌قسه‌ی کاک نێچیر بڕیاری دا که هیچ نوسینێکی من بڵاو نه‌کاته‌وه.
کاک نێچیر وه‌ک عه‌له‌شیشی ئه‌فریقایی (نعامه) بیر ده‌کاته‌وه، پێوایه که خۆی نوسینه‌کانی سه‌ردار پشده‌ری نه‌بینێ، خه‌ڵکی تریش نای بینێ، کاک نێچیر پێی وایه به داخستنی ده‌رگای کوردستان نێت نوسراوه‌کانی سه‌ردار پشده‌ری ناگه‌نه ده‌ست که‌س و ده‌توانێ به ئاسانی نانه‌چه‌وره‌ی نه‌وته‌که بخوات، ئه‌و وێنه‌یه‌شم بۆیه داناوه به‌ڵکو جارێکی تریش به دیتنی وێنه‌که‌م توشی دڵه‌راوکه ببێت و به‌ڵکو وه‌ک زۆر له‌و خه‌ڵکانه‌ی که خه‌لک لێی نارازی بوون دڵیان له‌کار که‌وت، دڵی نێچیریش له‌کار بوه‌ستێت.
به مام هۆمه‌ری ئازیزیش ده‌ڵێم، ئومێده‌وارم به هه‌رزانی نه‌تفرۆشتبم، چونکه سه‌ره به‌نده‌کانم ئه‌وه‌نده نرخ بکه‌ن، دڵنیات ده‌که‌مه‌وه به‌سته‌و به‌نده‌کانی داهاتووم سه‌د ئه‌وه‌نده ده‌که‌ن.
21 – 3 - 2008
|