مامۆستا عه‌لی
باپیر.. له کوێی وا تورک هاتن.؟!

موحسین جوامێر
نازانم بۆ که ده‌ستم به نووسین کرد بۆ فریادڕه‌سی، ڕووم له تۆ کرد،
له کاتێکدا هاموشۆیه‌کی ئه‌وتۆمان به‌یه‌که‌وه نه‌بووه، زۆریش
براده‌ر نه‌بووینه.. وێده‌چێ، له هه‌مووان بێئومید بووبێتم.. ئه‌مه‌ش
ته‌نێ حاڵی به‌نده نییه؛ بگره ئی هه‌موو قه‌ڵه‌مه دڵسۆزه‌کانه که
هاواریان هه‌موو ده‌مێ ده‌گاته عه‌رشی ئه‌علا.
ئه‌وه‌ی ڕۆژانه بیستوومه و هه‌میشه پشوویه‌کی هیوام پێ دابێته‌وه،
( پێشمه‌رگه سه‌ربه‌رزه‌کان )، ( پێشمه‌رگه دێرینه‌کان ) و ( وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه ) بووه، ته‌نانه‌ت دوو قل وه‌زیری دیفاعمان هه‌ن.. له وه‌زاره‌تی
شه‌هید و ئه‌نفالکراوه‌کان گه‌ڕێ، که تاکه وه‌زاره‌تی چالاکه له
کوردستان، به‌ڵام کاری بۆ مردووانه، زۆر هه‌قی به زیندوواندا نییه.
مامۆستای به‌ڕێز.! تا هه‌نووکه ته‌قه‌یه‌کی هاوشێوه ( بالمپل ) یش له
دوژمنان نه‌کراوه، خۆ بینیتان ئێران چی کرد، که‌چی لای کوردان بووبووه
تۆمته‌ره‌قه‌ی منداڵان.. ئه‌مڕۆش وا ده‌بینن تورک چۆن دینمان ده‌سووتێنن..
ئه‌م ته‌عبیره‌شم له‌م سه‌روبه‌نده‌دا پێ بێشه‌رعی نییه، چونکه جه‌ندرمه‌ی
ڕۆمی گوێیان لێ نییه قوڕئان و مزگه‌وتیش بسووتێنن.
من دڵنیام کوردی باشوور به‌عام تاقه‌تی به‌رگرییان نه‌ماوه، ڕه‌نگبێ
تووڕه بن، نازانم بۆ و له کێ..؟! تاکه هیوام، له‌م ئانوساته‌دا،
ئێوه‌یه، ئه‌ویش له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌نده ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ی له‌باره‌ی
فه‌زڵی مقاوه‌مه‌تی دوژمن و فه‌زڵی شه‌هاده‌ته‌وه، که هه‌م به نه‌زه‌ری
و هه‌میش به عه‌مه‌لی، خوێندووتانه و پیاده‌تان کردووه.
وا ڕۆم، مه‌به‌ستم تورکه، به پڕۆژه بڕیاری په‌رله‌مانیان ـ له
کاتێکدا په‌رله‌مانی ئێمه خه‌وتووه ـ به‌ڕێگه‌وه‌ن و ده‌ستیان له‌سه‌ر
تیسکه‌ی تفه‌نگدایه.. ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ن، ئه‌وه ترس و تۆقاندنی ( ها
دێن ها نایێن ) ی به‌ناخێری گیانیان، هه‌موو ده‌مێک بۆ منداڵ وژن و مه‌زنمان،
به مۆته‌که و مردنێک حسێبه.. ئه‌گه‌ریش بێن و مقاوه‌مه‌تێکی ئه‌وتۆ
نه‌کرێن که قه‌یسه‌رییان لێ بکرێته کونه‌مشک؛ ئه‌وه هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه
ده‌بن به (مێرد) مان و له هه‌موو بڕیارێکی سیاسیمان ده‌بن به خانه‌خوێ،
بگره هه‌ر له فیدڕاڵییه‌وه هه‌تا که‌رکووک، ته‌نانه‌ت له ده‌ستووریشدا
که نووسینه‌وه‌ی بوو به حه‌کایه‌تی مێشی.. ( داوای لێبووردن له به‌کارهێنانی
وشه‌ی " مێرد " ا ده‌که‌م، له‌مه‌م به‌هێزتر بۆ نه‌هات له‌م کاته‌دا؛
که به کینایه به‌کاری ده‌هێنم نه‌ک به نیکایه ).
ڕه‌نگبێ، پێت سه‌یر بێت، بۆ من ئه‌م نامه‌یه‌م بۆ جه‌نابت نووسیوه.؟
ده‌با حه‌کایه‌ته‌کت بۆ بگێڕمه‌وه :
سێ ساڵ ده‌بێت مگێزی عه‌ره‌بینووسینم گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه زێتر
له 50 وتارم به‌س له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکووک نووسیبێت، ئاوی مێشکم
چوو، له‌لایه‌ن ناحه‌زانی جه‌بهه‌ی تورکمانییه‌وه؛ قیامه‌تم لێ هه‌ستا.
ڕۆژێکیان، خۆشه‌ویستێک وتی بۆ نایه‌یت بچین سه‌ردانی فلان به‌رپرسی که‌رکووکی
بکه‌ین له په‌رله‌مان، خۆتی پێ بناسێنه.. قه‌ی چی ده‌کا، گوتم..
چووین، به‌خێری هێناین.. دۆسته‌که‌م باسی منی کرد که بۆ که‌رکووک ده‌نووسم..
مامۆستای به‌رپرس فه‌رمووی: چیت نووسیوه.؟ ( ئاگای له مه‌حموودی بێزه‌واد
نه‌بوو ).. که ئه‌مه‌ی فه‌رموو، هاتمه‌وه سه‌ر سفر، ئه‌وه‌ی ده‌شم
ویست بیڵێم، به تامساردی له ده‌مم ده‌رده‌چوو.
جا ئاخۆ جه‌نابت ـ مامۆستا عه‌لی ـ به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌م
ڕاده‌گه‌یت ؛ یاخود له جه‌بهه‌یت و ڕووبه‌ڕووی جه‌ندرمه‌ی تورکان
بوویته‌وه.؟
2007/10/15
mohsinjwamir@hotmail.com
|