به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
مانای وشه‌ی '' کورد'' چیه ؟
ح.س.سۆران
ئێستا لێره‌دا، راڤه‌یه‌کی کورت تان سه‌باره‌ت به مانای وشه‌ی " کورد " پێشکه‌ش ده‌که‌م ، که به هیوام به خشڵی سه‌رنجی بیرمه‌ندان بڕازێته‌وه و ببێته ده‌سته‌چێله‌یه‌کی زمان ناسی کوردی :
به بۆچوونی من ، وشه‌ی "کورد " هه‌ر هه‌مان وشه‌ی " گورد" ه ، که به مانای پاڵه‌وان ، مێرخاس، قاره‌مان و جوامێره ، به‌ڵام وشه‌که عاره‌بێندراوه . یانی چون له زمانی عاره‌بی دا ، پیتی " گ" نیه ، له جێگه‌ی پیتی "گ" ، پیتی "ک" دانراوه و له باتی "گورد " ، وتویانه " " کورد " و له زمانی کوردیش دا ، که ژێر چه‌پۆحکه‌ی زمانی عاره‌بی بوه ، ئه‌وه بوه به باو و ورده‌ورده که‌وتوه‌ته سه‌ر زاران . پێویسته له بیرمان بێ ، بۆ ئه‌و پیته بیانیانه‌ی که له زمانی عاره‌بی دا نین ، زۆرتر ئه‌و کاره کراوه و عاره‌بێندراون ، وه‌ک پاڕلمان = به‌ڕله‌مان ؛پاریس =باریس ؛ چین = سین ؛ جاپان = یابان ؛ نۆڕوێژ = نه‌رویج و ... .
ئه‌گه‌ر ده‌ڕوانینه مێژو ، ئاوێنه‌ی ئاکار و سه‌رگوریشته‌ی ئه‌م گه‌له ، به چه‌شنی زانستی و راسته‌قینه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ، که ئه‌م وشه‌یه ، وشه‌یه‌کی زۆر شیاوه و کورد وته‌نی " له‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌کاڵیته‌وه " .
دیاره به هه‌مو زمانیکیش وشه‌ی کورد ، وه‌ک یه‌ک ده‌رنابڕن ( ته‌له‌ففوز ناکه‌ن ) ، بۆ وێنه :
فه‌ڕانسه‌ییه‌کان ده‌نووسن " kurde " ، به‌ڵام وه‌ک " کیوغد " ده‌ری ده‌بڕن . ئینگلیسیه‌کان ده‌نووسن "Kurd " ، به‌ڵام وه‌ک " که‌رد" ده‌ری ده‌بڕن . ئه‌لمانیه‌کان ده‌نووسن Kurd”" ، به‌ڵام ده‌ڵێن "کوڕد" . عاره‌به‌کان زۆر جار به چه‌شنی کۆ ده‌ری ده‌بڕن و ده‌ڵێن " ئه‌کڕاد " . یۆنانیه‌کانیش له مێژودا وشه‌ی " کاردۆخ ، کاردۆک ، کاردۆ و ... یان به‌کار بردوه . تورکه عه‌نه‌دۆڵه‌کانیش له‌م وشه‌یه وه‌ک مڵۆزم سڵ ده‌که‌ن و پێیان بڤڤه‌یه !!!.
هه‌ر وه‌ک ده‌زانن وڵاتی کوردستانی گه‌وره‌ش به‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ڵێن ، وا له نێوان پێنج وڵاتی تورکیا ،ئێران،ئێڕاق ،سووریا و ئه‌رمه‌نستان دابه‌ش کراوه، نزیکه‌ی 50 میلیۆن حه‌شێمه‌تی هه‌یه ، که ده‌گوترێ گه‌وره‌ترین گه‌لی نا سه‌ربه‌خۆی ( بێ ده‌وڵه‌تی) جیهانه :
_________________________________ تێبینی: به‌ڵام پێم وایه کاتێک به زمانی فارسی ده‌نووسین " کردستان" ، وا جوانتره بنووسین " کوردستان " .
تاران 25/8/ 2708 soransa@hotmail.com
|