مانگرتنی ملیۆنیی
یه‌کڕۆژه‌ی کرێکارانی سه‌رتاسه‌ری فه‌ره‌نسا!

ئاماده‌کردنی:نوری به‌شیر
ئه‌مڕۆ
پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٩ کانوونی دووه‌م
مانگرتنێکی سه‌راسه‌ری هێزی کاری فه‌ره‌نسا سازدرا و له‌خۆپیشاندانێکی
گه‌وره‌دا به‌ڕووی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی سارکوزیدا، که‌به‌پێی قسه‌ی سه‌رۆکی
یه‌کێک له‌ئیتحادیه کرێکاریه‌کانی فه‌ره‌نسا زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن که‌س
به‌شداری تێدا کرد، ناره‌زایه‌تیه‌کی فراوان که‌زۆربه‌ی خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا
پشتگیری خۆیان ڕاگه‌یاند، ئه‌م مانگرتنه که‌پێشتر له‌لا‌یه‌ن
٨ ئیتحادیه‌ی فه‌ره‌نساوه بانگه‌وازی بۆکرابوو
وه ئه‌م ڕۆژه‌یان دیاریکردبوو له ناره‌زایه‌تی به‌دژی ده‌وڵه‌ت له‌نه‌بونی
هیچ هه‌نگاوێکی پیویست له‌خراپی شوێنی کار‌و له‌به‌رچاونه‌گرتنی سه‌لامه‌تی
بۆ کرێکاران و خراپی کرێ و بێکاریه‌کی زۆر له‌ده‌وره‌ی ئه‌زمه‌ی ئابوری
ئه‌مڕۆداو ناره‌رزایی به‌هه‌ڵوێستی خراپی سارکوزی بۆ چاره‌سه‌ری ئابوری.
مانگرتنی
ئه‌مڕۆ به‌هۆی به‌شداری کردن و هاوپشتی زۆرێک لایه‌نی تر له‌گه‌ڵ ئه‌و
هه‌شت ئیتحادیه‌دا له‌وانه: مامۆستایان، قوتابیان، بانکه‌کان، نه‌خۆشخانه‌کان،
پۆستخانه‌کان و دادگاکانه‌وه زۆربه‌ی قووتابخانه‌و بانک و دادگا‌و
پۆسته‌کان کاریان وه‌ستا و زۆرێک له‌فرۆکه‌خانه‌کان سه‌فه‌ره‌کانی
ناوخۆ و ده‌ره‌وه وه‌ستا و زۆرێک له‌خه‌تی هاتوچۆی وولات و گوێزانه‌وه‌ی
بار وه‌ستا له‌وانه خه‌تی ڕیگاوبانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان....
تیری دیو، له‌ئیتحادیه‌ی (CFDT)
وه ده‌ڵێت؛ خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا خه‌ریکه باجی ئه‌و ئه‌زمه ئابوریه ده‌دات
که‌خۆی هیچ به‌شداریه‌کی تیا نه‌بوه و نه‌کردوه، ئه‌گه‌رچی وه‌زیری
ئابوری فه‌ره‌نسا چه‌ند ڕۆژ پێش ئه‌م مانگرتنه‌ی مه‌حکوم کرد و تۆمه‌تی
بۆ دروستکرد بۆ ئه‌وه‌ی چاوترسینیان بکات و پاشه‌کشه‌ی پێ‌بکات، به‌لام
مانگرتنه‌که هه‌ردرێژه‌ی هه‌بوو، وه سارکوزی ئیعترافی به‌گه‌وره‌یی
ئه‌م مانگرتنه کریکاریه کردووه‌و ده‌ڵێ پێشتر خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا هه‌ستی
به مانگرتنه کرێکاریه‌کان نه‌ئه‌کرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان هه‌ستیان
پێکردوه.
n.bashir3@ukonline.co.uk
|