به ناوی کوردستانی گه‌وره .
ماستاوكه‌ر و ماستاوشڵه‌قێن .
ح.س. سۆران
زۆر راسته، بڵێین'' مرۆڤ هه‌ڵوێسته، هه‌ڵوێستیش شه‌رفه ''. جا من ده‌مه‌وێ لێره‌دا، له‌سه‌ر بستۆی (که‌وشه‌نی) ئه‌م بیرۆکه ، نووسراوه‌یه‌کی زۆر کورت پێشکه‌ش بکه‌م ، سه‌باره‌ت به ماستاو کردن ( جامه‌لۆسکێ و کیسه کێشان ) .
به وته‌ی خه‌ڵکی موکریان ،" وانێکی ( هینی ) وا قزه و خوازه‌ڵۆک هه‌یه ، له هه‌ر لایه‌که‌وه بای بێ ، شه‌نی پێ ده‌کا " . واته هه‌ڵوێستێکی دیار و تایبه‌تی نیه ، وه‌ک نیسک وایه ، نازانی به‌ر و پشتی کامه‌یه و له بارانی وه‌رزی گورگه‌زێ ده‌جێ ، هه‌ر کات و سات له‌ونێکه . ئه‌م که‌سانه ، هه‌میشه به که‌وچکی جامه‌لؤسکێ ، خه‌ریکی ماستاو کردنن و کورد کوته‌نی " له هه‌ر جێ ئاش بێ ، قوڵه فه‌ڕاشه " ، که به زمانی کوردی پۆست مۆدێڕن ، پێیان ده‌لێن ( ماستاو که‌ر ) .
پاش ئه‌وه‌ی ماستاوکه‌ری وازوازی ، ماستاوه‌که ( دروست) ده‌کا ، هی واش هه‌ن به وردی له‌م ماستاوه ده‌چه‌شن و ده‌زانن ، که هه‌م سوودی هه‌یه و هه‌م بۆ په‌ز و ره‌شه‌وڵاغ و جڕ و جانه‌وریش زه‌ره‌دی (زه‌ره‌ری ) نیه ، جا به که‌ره‌سه‌ی ماستاوشڵه‌قێنی مۆدێڕن ( میکسێری له‌یزێری ) ، ده‌ست ده‌که‌نه شله‌قاندنی و هێندێکێش شیوت ، قه‌زوان و گیاوگژی تێ ده‌که‌ن ، تا ره‌نگ و تامی بگۆڕری و ئه‌وانیش به ویستی خۆیان ، له‌و ماستاوه رۆن و که‌ره بگرن . به‌مانه‌ش ده‌لێن " ماستاو شڵه‌قێن " .
پاش ئه‌وه‌ی که ماستاو دروست کرا و چاک شڵه‌قا ، ماستاو که‌ر و ماستاو شڵه‌قێن ، ده‌چنه لای ئه‌و که‌سانه‌ی که کڕیاری ماستاون ، تا پێیان بفرۆشن . ئافره‌ت یا پیاوی کڕیاری ماستاو ، که زۆرتر کاروبارێکی گرنگیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ، که‌ریان باش ده‌ڕوا و خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتن ، به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ماستاوه شڵه‌قاوه ، پلله‌ی به‌رزتر به‌ده‌ست ده‌هێنن و وه‌ک ناردیوان خۆیانی پێ هه‌ڵ ده‌کێشن به‌ره‌وژوور، یا به لای که‌مه‌وه ، پۆزی پێوه لێ ده‌ده‌ن و فیزی پێوه‌ده‌که‌ن . له‌لایه‌کیشه‌وه وه‌ک به‌رتیل ، قه‌ره‌بویه‌کی وا زل بۆ ماستاو که‌ر و ماستاو شڵه‌قێن ده‌که‌نه‌وه ، که بۆ حه‌وت پشتیان به‌سه . به‌مانه‌ش ده‌ڵێن کاربه‌ده‌ست یا کارگێڕی ( ماستاو کڕ ) .
کاکڵ :
وه‌رن بۆ دروست کردنی کۆمه‌ڵێکی پاک و خاوێن و بۆ پاشێل نه‌کردنی مافی خه‌ڵکی دیکه ، نه ماستاو بکه‌ین ، نه بیشڵه‌قێنین ، نه بیکڕین ، واته خاوه‌ن هه‌ڵوێست بین و له راست زیاتر، هیچ نه‌ڵێین ، که له شه‌ربه‌ت خۆشتره .
قوربان گیان !
" مرۆڤ هه‌ڵوێسته ، هه‌ڵوێستیش شه‌رفه .
به‌ڵام ، ده‌سته‌یه‌کیش له به‌رپرسان هه‌ن ، که خاوه‌نی هه‌ڵوێستن و دڵسۆز به گه‌ل و هۆز . ئه‌م چه‌شنه مرۆڤانه ، قینیان له پیاهه‌ڵوتن ، جه‌مه‌لۆسکێ و ماستاو کردنه و هه‌ر که بۆنی ماستاویان هه‌ست کرد و دیان ، ده‌یڕێژن و ده‌یپڕژێنن به سه‌ر و گوێلاکی نگریسی ماستاو که‌ر و ماستاو شڵه‌قێن دا ، که به‌مانه‌ش ده‌ڵێن ( ماستاو رێژ ) .
بۆیه وتویانه " قه‌زای ماساوڕێژێک ، له هه‌زاران ماستاوکه‌ر و ماستاو شڵه‌قێن ، بکه‌وێ " .
تێبینی: ئه‌مه نووسراوه‌یه‌کی گشتیه ، ره‌نگه له زۆر ناوچه‌ی جیهان هه‌بێ و مه‌به‌ستم له هیج وڵات ، لایه‌ن ، تاقم، ده‌سته و که‌سێکی تایبه‌ت نیه .
|