|
په‌یامنێرمان
له هه‌ولێر - به‌ختیار
ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تی
چه‌ند رێكخراوێك
كۆتایی دێت.
دوابه‌دواى یه‌كگرتنه‌وه‌ى حكوومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان، نه‌مانی دوو
ئیداره‌یی حكوومه‌ت كۆمه‌لیَك ریَكخراو له هه‌ردوو ئیداره‌كه به
شیَوه‌ى ته‌وافق یه‌كیانگرته‌وه، كه له چوارچیَوه‌ى ریَككه‌وتنه‌كه
شه‌ش مانگی یه‌كه‌م سه‌رۆك له كام لیست بیَت ئه‌بیَت شه‌ش مانگه‌كه‌ى
تر له لیسته‌كه‌ى تر بیَت.
بۆیه له م چوارچیَوه‌یه‌دا سێ ریَكخراوه
ئاڵوگۆریان له نیَوان پۆستی سه‌رۆك و جیَگیره‌كه كرد، له‌وانه یه‌كیَتی
مامۆستایانی كوردستان كه به‌ریَز مامۆستا (عه‌فان نه‌قشبه‌ندی) له
خولی یه‌كه‌م سه‌رۆك بوو ئیَستا به‌ریَز مامۆستا (مه‌حه‌مه‌د حه‌سه‌ن
جوجه) بۆ خولی دووه‌م وه‌ك سه‌رۆك ده‌ست به‌كار بوو، هه‌روه‌ها
ریَكخراوى هونه‌رمه‌ندانی كوردستان كه له خولی یه‌كه‌م به‌ریَز (فه‌ره‌یدون
دارتاش) نه‌قیب بوو ئیَستا به‌ریَز (ئه‌حمه‌د سالار) بۆ خولی دووه‌م وه‌ك
نه‌قیب ده‌ست به‌كار بوو، وه سه‌ندیكاى كارمه‌ندانی هونه‌روه‌رى
كشتوكاڵی كه كه له خولی یه‌كه‌م به‌ریَز (عبدالله حسین ئه‌حمه‌د) نه‌قیب
بوو ئیَستا به‌ریَز (بهاالدین شمس ا‌لدین محمود) بۆ خولی دووه‌م وه‌ك نه‌قیب
ده‌ست به‌كار بوو.
|