مه‌لا و هاوکاره‌کانیان هاواریان کورته.
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
ئیسلام باشترین ئامرازی سه‌رکوت و قایمترین
دیواره بۆ هێشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له دواکه‌وتووی و هه‌ژاری و داماویدا
، ئیسلام و ئیسلامیه‌کان ده‌یانه‌وێت ئینسان ته‌نها ڕێگای مزگه‌وت
فێربێت له‌بری وردبوونه‌وه له‌ژیان و په‌ی بردن به واقیع و دیارده
عه‌قڵگیره‌کان ، ئیسلام و ئیسلامیه‌کان ده‌یانه‌وێت ئینسان ته‌نها کاتی
نوێژ‌و کاتی ڕۆژ و گرتن و شکاندنه‌که‌ی بزانێت له‌بری ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی
که جیهان و مرۆڤایه‌تی له‌ئه‌مڕۆدا پێیگه‌شتووه ، کاتێکیش به ناچار
شتێک پیشان ده‌ده‌ن یان باسی ده‌که‌ن ئه‌وا به‌رگێکی خورافی ده‌که‌ن به
به‌رداو ده‌ڵێن ئه‌وه دیاری خوایه بۆ ئینسان له ڕێگه‌ی قورئانه‌وه
، ده‌ڵێن سه‌ته‌لایت و هه‌موو ئه‌و ئامێره پزیشکیانه له‌گه‌ڵ ته‌له‌فون
و دیسک و کۆمپیوته‌ر و کامێرای دیجیتاڵ قورئان نه‌بوایه به‌رهه‌م نه‌ده‌هات
، ئیسلام و ئیسلامیه‌کان ده‌یانه‌وێت ئینسان وه‌ک ( 1400 ) ساڵ له‌مه‌وپێش
بیربکاته‌وه‌و ده‌ڵێن ته‌نها بۆتان هه‌یه سه‌ر ڕاوه‌شێنن و به‌ڵێمان
بۆ بکه‌ن ، نه‌ک ڕه‌خنه بگرن و لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و ده‌ست بۆ
سروشت و نهێنیه‌کانی گه‌ردونبه‌رن و قسه له‌سه‌ر موقه‌ده‌سات بکه‌ن و
ڕاستییه‌کان ئاشکرا بکه‌ن ، هه‌رچی له‌سه‌ر ئیسلام باس بکه‌ین سه‌باره‌ت
به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئازادی و مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی ئینساندا
هێشتر که‌مه ، مێژوویان و ئێستایان لێوان لێوه له تاوان و چه‌وساندنه‌وه‌ی
ئینسان ، هه‌موو به چاوی خۆمان بینیمان موجاهیده‌کانی ئه‌نسار ئیسلام
له( هه‌ورامان )چۆن خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژاری ئه‌و ناوچه‌یان ده‌چه‌وسانده‌وه
، هه‌موو بینیمان( بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) چی به‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه کرد‌و
، چۆن هه‌رچی خۆشی و ژیانێکی ساده هه‌یه کردیه خه‌و خه‌یاڵ له
ژیانی دانیشتوانه‌که‌یدا ، هه‌موو بینیمان که چۆن( یه‌کگرتوو) به‌ناوی
مه‌ده‌نیه‌ت و مۆدێرنبوونه‌وه ، به بۆینباخ و ڕیشی قه‌ڵه‌مییه‌وه ،
به‌پاره‌و گۆشت و ئێسقان ئیراده‌ی ماڵه هه‌ژاره‌کانیان ده‌کڕی و سه‌رپۆش
و بیروباوه‌ڕی ئیسلامیان به‌سه‌ر منداڵاندا فه‌رز ده‌کرد ، من به‌چاوی
خۆم بینیم له ڕۆژێکی گه‌رمی ساڵی 1992 له‌هه‌ڵه‌بجه( عه‌لی باپیر)
کۆڕێکی له‌به‌رده‌م باره‌گای( بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) ئه‌نجامدا ، به‌شێک
له ئاماده‌بووانی کۆڕه‌که ژن بوون ، خۆزگه‌م به‌و که‌سه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی
نه‌بینی له چ حاڵ و له چ جێگایه‌کدا بوون ، که‌ته‌نها بینینی ئه‌و
سه‌نگه‌ره‌ی ژنانی تێدا حه‌شار درابوو مه‌وقعیه‌تی ژنی نمایش ده‌کرد له‌لای
ئیسلام و ئیسلامیه‌کان ، له پشتی چه‌ند کۆمه‌ڵه خۆڵێکه‌وه ، دوور له
چاوی ترسناکی پیاوان ، له به‌ینی چه‌ند چه‌رچه‌فێک و به‌تانی هه‌ڵواسراودا
، له‌ژێر عه‌بای ڕه‌شدا ، به پاسه‌وانی ژماره‌یه‌کی زۆر له گیان له‌سه‌ر
ده‌سته‌کانی( بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) ، هه‌موومان بینیمان که چۆن (
زانایانی ئیسلام و فتوا ده‌رانی ئێستای نووسه‌ران و ئازادیخوازان) له
کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا ده‌چوونه به‌ره کانی شه‌ڕو خوێنی کوڕی خه‌ڵکی هه‌ژار
و برسی کوردوستانیان حه‌ڵاڵ ده‌کرد ، ئیسلام و ئیسلامیه‌کان نه‌ک
ناتوانن قبوڵی ڕه‌خنه‌و بیروباوه‌ڕی جیاواز بکه‌ن ، به‌ڵکو نه‌یانتوانی
ته‌حه‌مولی زنجیره دۆبلاژ کراوی( ماریمار) بکه‌ن و هه‌موو مه‌لاکانیان
هاتنه ده‌نگ و تۆقیبوون له‌وه‌ی که خه‌ڵکی به‌ووردی چاودێریان ده‌کرد
و سه‌یریان ده‌کرد ، هه‌موو بینیمان که چۆن( په‌رله‌مانتاره ئیسلامیه‌کان)
به هه‌ردوو ده‌ست ده‌نگیان ده‌دا به پرۆژه یاسای پێشنیار کراوی
ڕۆژنامه‌نووسی ، له کاتێکدا ته‌واوی ئه‌و پرۆژه‌یه پاشماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته
ڕه‌شه‌که‌ی (به‌عسه) و ده‌یانه‌وێت بیسه‌پێننه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکی
کوردوستاندا ، بۆیه ئه‌مانه که ئه‌مه مێژوو کار‌و کرده‌وه‌یان بێت
بێجگه سه‌رکوت و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی و کز‌و کوێر کردنی خه‌ڵکی
کوردوستان چی‌تریان لێده‌وه‌شێته‌وه ، ئه‌گه‌ر ئیسلامیه‌کان ده‌یانه‌وێت
ئازادی به‌رته‌سکتر بکه‌نه‌وه‌و ده‌ست و قه‌ڵه‌می ئازادیخوازان بشکێنن
، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئازادییه‌ک که‌وا ئه‌مڕۆ هه‌یه له کوردوستان
به‌هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ک بێت ، ئه‌وا به‌رهه‌می خه‌بات و تێکۆشانی ،
نووسه‌رانی ئازادیخواز ، ئینساندۆستان ، شاعیر و هونه‌رمه‌ندانی به‌هه‌ڵوێست
، کۆمونیست و پێشکه‌وتووخوازان و ته‌واوی خه‌ڵکی کوردوستانه ، نه‌ک
خێر‌و سه‌ده‌قه‌ی هیچ هێز و لایه‌نێک ، ئه‌گه‌ر ئیسلامیه‌کان ده‌یانه‌وێت
سه‌ری ئارام ڕه‌شید و ئارام ڕه‌شیده‌کان پانکه‌نه‌وه ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ڵێین
دڵنیابن به‌هه‌وڵ و خه‌باتی ئینسانه ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازه‌کان
ڕۆژگارێک دێت په‌یکه‌ری سه‌ری ئارام ڕه‌شیدو ئارام ڕه‌شیده‌کان به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه
له گه‌وره‌ترین گۆڕه‌پانی کوردوستاندا داده‌نرێت و گۆڕه‌پانه‌که‌ش ناو
ده‌نرێت گۆڕه‌پانی ئازادی ، ئاشکرایه له‌م هه‌وڵه تاسه‌ر ئێسقان کۆنه‌په‌رست
و دژی ئازادییه‌دا ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان وه‌ک سروشتی چینایه‌تی
خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ک که‌ده‌یانبه‌ستێته‌وه به سه‌رکوت و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی
ئازادییه‌وه ، پشتیوانی له مه‌لاو پێشنیار و تاریک‌تر کردنی کوردوستان
ده‌که‌ن ، بۆیه ئه‌رکی هه‌موومانه ئازادیخوازان ، ڕۆشنبیر و نووسه‌ران
، ژنان و لاوان ، شاعیر و هونه‌رمه‌ندان ، یه‌کسانیخوازان و ئینسانه
دڵ پڕ له‌هیواکان ، ته‌واوی به‌ره‌ی ژیانێکی ئینسانی و ژیانێکی باشتر
له پشتی یه‌کتر ڕاوه‌ستین و وه‌ڵامێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌لاو
ده‌سه‌ڵاتداران بده‌ینه‌وه . 11 / 6 /2008 hidayat_ malaali@yahoo.com
|