١٢\٥\٢٠١٠
مه‌مله‌که‌تی چه‌ک
و گولله و شمشێر و تیرۆر.
مه‌هدی خالید خه‌مبار
جاران، له دوێنیهکی نزیکدا... له سه‌ر زۆر شت دهموچاوهکانمان
ده‌بونه دیوار و به تفی دوژمنه‌کانمان سواخ ده‌دران ! گوێچکه‌کانمان،
به ده‌یان جنێوی سارد و سڕ ههڵدهئاخێنران، هه‌ندێ کاتیش شه‌ق و بۆکس
و پاڵ پێوهنانیش ڕۆژانه کهسایهتیمانیان هه‌تک ده‌کرد! ڕومان له
هه‌ر بازاڕێک، کتێبخانه‌یه‌ک، شه‌قامێک، گه‌ڕه‌کێک ده‌کرد، دوامان
ده‌که‌وتن.. ڕێگه‌یان پێ ده‌گرتین.. کاکه ههویتهک ؟ وله‌ک ویاک..
حه‌یوان.. ڕۆژانه ئه‌م ووشانه ببوونه خۆراکی مێشک و هه‌ستمان!
سبه‌ینان سه‌ری کاسمان هه‌ڵده‌گرت و به نیازی سه‌ردانی براده‌رێک ،
ماڵه خزمێک ماڵمان به جێ ده‌هێشت ، نهماتدهتوانی بڕیار له سه‌ر
گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه بده‌ین .. که ده‌گه‌ڕاینه‌وه ماڵه‌کانیشمان
کاتژمێره‌کانی شه‌ومان به په‌نجه هه‌ژمار ده‌کرد و له گه‌ڵ هه‌ر
ده‌نگی گمه‌گم و چرپه چرپێکدا ، ئێدی به دڵه پڕ ناسۆره‌کانمان
ده‌گوت ئه‌وه گه‌له گورگی مه‌رگه و وا دێن و ده‌تکه‌نه نێچیری
خۆیان و جارێکی تر گه‌ڕانه‌وه بۆ ئامێزی خێزان به چاو نابینیته‌وه
..
ئه‌و ژیانه ... ئه‌و ڕۆژگاره قه‌ده‌ر وابوو ، ڕۆژانه ده‌یان کوڕ و
کچ و پیاو و ژنی تێکۆشه‌ر ڕاپێچی گرتوخانه‌کان ده‌کران ، سه‌دان ڕۆڵه‌ی
ئه‌م گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته ، به هۆی کوردبونه‌وه په‌تی سێداره‌یان
له گه‌ردن ده‌کرا ! ئه‌و شێوه ژیانه‌ی ئه‌و ڕۆژگاره ، به هه‌موو
ژان و ئه‌شکه‌نجه و سه‌ختی و نالهباریهکانیهوه قبوڵمان بوو !
چونکه له دوژمن هه‌ر ئه‌وانه چاوه‌ڕوان ده‌کرا ! خۆمان ئه‌و
ژیانه‌مان هه‌ڵبژاردبوو ، زۆرێک له ڕۆڵه قاره‌مانه‌کانمان ، به
خوێنی گه‌شیان داکۆکیان له گه‌ل و ووڵاته‌که‌مان ده‌کرد ، سه‌نگه‌ری
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان له دوژمنان گرتبو ، پێشمه‌رگایه‌تییان
هه‌ڵبژارد بوو ، ئه‌وانه‌شی که گرتوخانه‌کان بوه ماڵ و سه‌نگه‌ری
مقاوه‌مه‌یان ، به گیانی له خۆبورده‌یی و هوره به‌رزیه‌وه ڕوبه‌روی
ئه‌شکه‌نجه و ئازاره‌کان ده‌بونه‌وه ، ئه‌وانه‌شی که بڕیاری
مه‌رگیان به سه‌ردا سه‌پێنرا ، به سرودی ( ئه‌ی ڕه‌قیب ) و ( ڕێگای
خه‌باتمان چه‌نده سه‌خت و دوربێت ) به‌ره‌و په‌تی سێداره
بهڕیدهکهوتن ، ئه‌وانه‌شمان که خامه‌کانمان ، خوێنی کوردایه‌تی
مه‌ره‌که‌بی بوو ، نهکڕابوون .. نهدۆڕابون ، به‌و خامانه به
دوژمنمان ده‌گوت ، به گرتن و کوشتن و وێرانکاری ، میلله‌تێکتان پێ له
ناو نابرێت ! ژیان و تێکۆشان له پێناوی ژیاندا به‌رده‌وام ده‌بن !
ئای چ ده‌ورانێکه ، بێکه‌س و ناڵی و قانع و حاجی و ئه‌حمه‌دی خانی و
شێخ مارف و هتد ! ئه‌وه‌تا ووڵاته‌که‌تان ئازاده و پۆستاڵی به‌عس
گڵاوی ناکات ! ئه‌وه‌تا ووڵاته‌که‌تان بۆته ئه‌و به‌هه‌شته جوان و
ڕازاوه‌یه‌ی که خواپه‌رستان بۆ ئه‌به‌دی تیا وێستگه ده‌گرن !
ئه‌وه‌تا له‌م سه‌ری ووڵاته‌که‌تانه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی ته‌نانه‌ت
مهلێکیش له خه‌و ناکه‌ن ! خه‌وی شیعرێک نازڕێنن ! له‌م سه‌ری
ووڵاته‌وه تا ئه‌و سه‌ری ، هه‌موی گوڵه نه‌رگز و مێخه‌کن ! ڕێ به
هیچ که‌سێک نادرێ چڵێکیان لێ بقرتێنن ! نازانم .. گه‌وره‌کانم ..
گوێتان لێیه ؟ چ ده‌هۆڵ و زوڕنایه‌ک لێ ده‌درێت و چۆن گه‌نجانی ووڵات
قه‌تار قه‌تار ده‌ستی یه‌کیان گرتوه و شایی و لۆغانی عاشقانه !
گه‌وره‌کانم ده‌وه‌رنه‌وه ، ئێوه‌ش بۆ ژێر ئه‌م داری ئازادیه‌ی تا
توانیتان شیعرتان بۆی ووت .. ئێوه‌ش ئه‌و کات وه‌کو ئێمه .. ڕوی
به‌رماڵتان نه‌کرده بت !
گه‌وره‌کانم لێم ببورن ! ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم .. له سه‌ر تا خوار .. له
خوار تا ژور ... هه‌موی درۆن ! ده‌خیلتان بم ! نه‌که‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ
ناو شار !
گه‌وره‌کانم ! چ سه‌یرێکه.
ئه‌وه‌ی له ئه‌نفال جێ ماوه ، ده‌ڵێت مه‌خابن جێ ماوم .. منیان لییان
جیا کرده‌وه ! ئه‌وه‌ی گرته‌ی گرتخانه بوه .. په‌تی له مل
نه‌کردوه ، تف له ته‌مه‌نی خۆی ده‌کات ! ده‌ڵێت بۆچی من تێکۆشام ؟
چیم وه پێش هات ! ئه‌وه‌ی ژه‌هر نه‌یکوشتوه ! ئێستا به قه‌د هه‌موو
دونیا ، له مانه‌وه‌ی په‌شیمانه ! به قه‌د هه‌موو قژه‌کانیان ،
ویژدانیان پڕ ئاخ و ژانه !!
گه‌وره‌کانم ... ! زۆر بمبورن
منیش کوڕی شه‌هیدێکم ... ده‌ڵێم خۆزگا ! هه‌ر له ته‌مه‌ن 6 ساڵییه‌وه
، کاتێ باوکم شه‌هید کرا ... منیش له ته‌ک باوکمه‌وه مێشکم ده‌پژا !
گه‌وره‌کانم ! ئه‌زانن بۆ ؟ چون ئه‌م ڕۆژگاره‌م نابینی ... له‌م وڵاتی
خۆشه‌ویستی و حه‌یران و خه‌نده و ژوانه.. به به‌رچاوی دیوان و ڕۆحی
ئێوه‌وه .. به به‌رچاوی هه‌موو چاوه‌کان و ئاوێنه‌ی ویژدانهکانهوه
، به به‌ر چاوی ماف و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری و یاسا و رێسا و پاشای
عه‌رش و قورش و پێغه‌مبه‌ره‌کانی سه‌رده‌مه‌وه ، به پێش چاوی هه‌موو
مزگه‌وت و کڵێسا و لالش و ئاوێستا و قورئان و ئینجیل و ته‌ورات و
زه‌بور و هه‌موو کتابه پیرۆز و هه‌موو جاڕنامه‌کانی مافی مرۆڤ و شێخ و
مه‌لا و مرید و پیاوچاکان و له پشت کێلی .. گۆڕی شه‌هیده‌کانه‌وه ،
کچان و ژنان و ئافره‌تان هه‌تک ده‌کرێن ! ده‌کرێنه خۆراکی حه‌ز و
ویستی هه‌وس بازه‌کان و پاش تێر بوون و دامرکانه‌وه‌ی کڵپه‌ی
ئاره‌زوه‌کانیان ! ئه‌وسا له خاچ ده‌درێن .. ده‌سوتێنرێن .. گوله و
بلۆک باران ده‌کرێن !
ئه‌وه‌تا گه‌وره‌کانم ! ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی به‌عس نه‌یتوانی بیانشکێنێت
، ئه‌و شاده‌ماره له دزێوی په‌ستانه‌ی که نه‌یتوانی بیوه‌ستێنێت ،
ئه‌وه‌تا له گۆڕه‌پانی شاری بێ پاسه‌واندا ده‌یانشکێنن و په‌تی
مردنیان ده‌خه‌نه گه‌رده‌ن ! ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ له هه‌موو کون و
که‌له‌به‌رێکی وڵاته‌که‌ماندا ، تاژی مه‌رگ به‌ردراوه‌ته ده‌شتایی
ده‌نگه زوڵاڵه‌کان ! هه‌سته هه‌قبێژه‌کان و ڕاوی نێچیری قه‌ڵه‌مه‌کان
ده‌که‌ن و دیانخنکێنن ! ده‌ڵێن نه‌با گه‌رای دژه بێ یاسای و
وه‌ستانه‌وه به ڕوی ناشرینیه‌کان و توڕه‌یی و نا له گێڵگه‌ی
گه‌نده‌ڵی و بێ ویژدانی و گیرفانه پێچاوپێچهکانیان دابنه‌ن و وه‌کو
کوله ئه‌و مه‌زرا پڕ له خێر و به‌ره‌که‌ته‌یان لێ بخوات ! و بکه‌ونه
سه‌ر ساجی عه‌لی و کۆتا به کێڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی و ڕیسواییان بێت !
ئای گه‌وره‌کانم .... ده‌یان ساڵه هه‌موو ئه‌و چاوهگهشانهی که
ئه‌نفال و کیمیاباران و کوشتن و مردن و سوتان و گرتوخانه و په‌تی
سێداره بۆ هه‌تا هه‌تایه لێکیانی نا و دوا سه‌فه‌ری بینی پێ کردن و
مه‌دالیای شه‌هید بون و نهمریانی کرده گه‌رده‌ن ! هه‌م ئه‌م ژماره
چاوانه‌ی که دوای ئه‌و هه‌موو مه‌رگه‌سات و شه‌ونخونی و خه‌بات و
ماندوبون و به‌ره‌نگاری و کوردایه‌تی کردنه‌ی که ماوینه‌ته‌وه ،
ڕه‌نجمان بۆ به‌رگرتنی ئه‌م جۆره‌ی داری ئازادی دا !
ئای خودایه ! ئه‌مه ج دارێکی ئازادیه که له ژێریدا ، ئه‌وه‌ی
ویژدان شه‌رمی لێ ده‌کات بکرێت ، ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی قیزی لێ
ده‌کاته‌وه ئه‌نجام بدرێت ! به‌ڵام خوایه هه‌رچی جوانیه‌کان هه‌ن وون
ده‌کرێن ، هه‌رچی خۆشهویستیکهک هه‌یه زه‌وت ده‌کرێ ، جێژوانه‌کان
بۆن سۆ و کڕوزیان لێ هه‌ڵده‌سێ ! ئه‌وه‌تا ههرزمانێ .. که بخوازێ به
ئازادی بپه‌یڤێت و به‌ڕوی زۆرداری و سته‌م و تیرۆر و تۆقاندن و
چاوسورکردنه‌وه و خه‌فه‌کردنی سه‌ربه‌ستیه‌کان و شمشێر و چه‌ک دا
هه‌ڵبشاخێت و بته‌قێته‌وه له پشتی گوێوه ده‌ریان ده‌هێنن ! ئه‌وه‌تا
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی تاریکستان و ئه‌شکه‌وته‌کانی نه‌زانی ،
ده‌یانه‌ێت به بای باڵه ڕه‌شه‌کانیان ده‌یانه‌وێت مۆم و چرای
پێشکه‌وتن و شارستانیت بکوژێننه‌وه تا هه‌مومان به‌ره‌و سه‌رده‌مه
ته‌لخ و ئه‌موسته‌چاو و بێ ئومێدیه‌کان ببه‌نه‌وه !
ئه‌ی هاوپیشه قه‌ڵه‌م سوره‌که‌م زه‌رده‌شت گیان !
تۆش وه‌ک ئه‌و هه‌موو خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه جه‌سورانه‌ی که به خوێن باجی
له‌که‌دار نه‌بون و هه‌ق بێژی و نهدۆڕانیان دا ، خۆت به شانازیه‌وه
گه‌یانده ئه‌و کاروانه و ڕۆژنامه‌کانتان به ڕو زه‌ردی به جێ
نه‌هێشت ! به سپیتان نه‌گوت ڕه‌ش و به ڕه‌شتان نه‌گوت سپی ! به‌ڵکو
وه‌ک خۆی نیشانی ئێمه‌تان دا ... ووشه‌کانتان له ئاوی زێڕی پیا
هه‌ڵکوتن و پله و پایه هه‌ڵنه‌کێشا و له جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگی درۆ و
به‌شان و باڵ ههڵدانتان نهپێچا !
گوڵم زه‌رده‌شت ... دڵنیابه نه تۆ دوا سوار چاکی قوربانیه‌کانی ئه‌م
ڕێگا پیرۆزه ده‌بیت و نه هاوڕێ و هاوپیشهکانیشت ده‌ست به‌رداری ئه‌و
کاروانه ده‌بن و لێ ده‌گه‌ڕێن ڕێبازه پیرۆزه‌که‌تان بێ که‌س و بێ
پشتیوان بمێنێته‌وه .. لێ ناگه‌ڕێین خوێنه گه‌شه‌کانی خامه‌کانتان و
دڵتان هه‌روا به ئاسانی له بیری هیزر و هه‌ست و ویژدانمان بچێته‌وه
.
به‌ڵام تکا ... سه‌دان تکا ! ئه‌وا ده‌ڕۆیی ، لێگه‌ڕێ با ئه‌و مێشکه
پڕ جهنجاڵهت له ئامێزی ویژدان به‌رزی و سه‌روه‌ریدا ... تێر .. تێر
بنوێ ... پشو به‌و جه‌سته شه‌ته‌ک و ئه‌نجن ئهنجنهی ڕۆحت به !
تکا ... تکا .... کاتێ ده‌ڕۆی .. بۆم سه‌فه‌ره ! ته‌نها خواحافیزی
ده‌که‌ین ... ماڵ ئاوایی دوا جاریه ! له‌م دوره‌وه ... چه‌پکێ گوڵی
خۆشه‌ویستی و به‌رزه‌فڕی .. له سه‌ر سینگ و دڵه گه‌وره‌که‌ت
داده‌نه‌ین !
سه‌فه‌رت خێر ... به‌ره‌و ژیانی ئه‌به‌دی ! به‌ره‌و باوه‌شی سه‌روه‌ری
... پشودانی یه‌کجاره‌کی !
نه‌که‌ی به خه‌م ... بۆ ئێمه‌ی دوای سه‌فه‌ره‌که‌ت .. ناخی که‌یلی خۆت
بکێڵی ! دوا تکاشم ... کاتێ ده‌ڕۆی ... دڵه پڕ خۆشه‌ویستیه‌که و
خامه سوره‌که‌ی گیرفانی .. کراسه سپیه‌که‌ت جێ بهێڵه !
m.zerdeshti@gmail.com
|