١٨\٥\٢٠١٠
مه‌مله‌که‌تی
خوێن.

جه‌لال چوارتایی
به‌رپرسی کۆیله هه‌ر خۆی کۆیله ناکات به‌ڵکو کۆمه‌ڵگاش دووچاری کۆیله‌بوون
ده‌کات، له کۆیله‌بوونیش سامناکتر مه‌مله‌که‌تیش خه‌ڵتانی خوێن
ده‌کات، هه‌ر شتێک ئه‌گه‌ر به ویستی ئه‌و به‌رپرسه کۆیله‌یه نه‌بوو
ئه‌وا به کوشتن هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت .
ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور به گشتی و سه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستانی
عێراق به تایبه‌تی که سه‌رتاپای ژیانیان له کۆیلایه‌تی‌دا به‌سه‌ر
بردووه (چ بۆ ڕژێمی پادشایه‌تی و چ بۆ کۆماری ئیسلامی) ئه‌وا له پاش
به ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنیان نه‌ک هه‌ر خۆیان له کۆیله‌یه‌تی ده‌رباز نه‌کرد
به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌ی کوردیشیان گیرۆده‌ی ئه‌م کۆیلایه‌تییه کرد و هه‌موو
شتێکیان له کوردان حه‌رام کرد .
خۆشه‌ویستی قه‌ده‌غه‌یه ، ڕه‌خنه‌گرتن قه‌ده‌غه‌یه ، نووسین قه‌ده‌غه‌یه
، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیرکه‌ر قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر شتێکی دیکه ئه‌گه‌ر
به ویستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌بێت ئه‌وا بۆ کوردان قه‌ده‌غه‌یه ،
به‌ڵام بۆ خۆشیان هیچ هێڵێکی سوور نییه و هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کیش
شۆڕشگێڕێتی‌یه ، ئیتر ئه‌و کرده‌وه‌یه چ ئاشبه‌تاڵ بێت و چ
چاوساخیکردن بۆ داگیرکه‌ران - چ فرۆشتنی خاکی کوردستان و چ تاڵانبردنی
داهاتی هاووڵاتیان .
ئه‌و هۆکاره‌ی که بوویه سه‌رپانکردنه‌وه‌ی "دوعا"ی فریشته بریتی‌بوو
له خۆشه‌ویستی ، ئه‌و هۆکاره‌ی که کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی 16-5-1997ی شاری
هه‌ولێری لێکه‌وته‌وه و 76 نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و شۆڕشگێڕی لێکه‌وته‌وه
بریتی بوو له ئازادیخوازی ، ئه‌و هۆکاره‌ی که تیرۆرکردنی "ڕه‌ئوف
کامل و عبدالستار تاهیر شه‌ریف"ی لێکه‌وته‌وه بریتی بوو له ڕاستگۆیی
، ئه‌و هۆکاره‌ی که تیرۆرکردنی سۆرانی مامه حه‌مه‌ی لێکه‌وته‌وه
بریتی بوو له ڕه‌خنه‌گرتن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که کۆیله‌یه‌تی کردووه
به پیشه ، ئه‌و هۆکاره‌ی که تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانیشی لێکه‌وته‌وه
برتی بوو له هه‌ستکردن به‌و جیاوازیانه‌ی که له نێوان ده‌سه‌ڵاتی
کۆیله‌په‌روه‌ر و زه‌حمه‌تکێشانی ئازادیخوازدا هه‌یه .
ئه‌گه‌ر تیرۆرکردنی "عبدالستار تاهیر و سۆرانی مامه حه‌مه" به نهێنی
له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه تیرۆرکرابن ، ئه‌وا کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی
هه‌ولێر و تیرۆرکردنی ڕه‌ئوف کامیله‌کان به ڕۆژی ڕووناک و له‌لایه‌ن
سه‌دان پاسه‌وانی کۆیله‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه تیرۆر کران . به‌ردباران
و سه‌رپانکردنه‌وه‌ی "دوعا" به به‌رچاوی ده‌یان پۆلیس و ئاسایشی کۆیله‌ی
ده‌سه‌ڵاتێکی کۆیله‌په‌روه‌ره‌وه ئه‌نجام درا . ڕفاندنی سه‌رده‌شت
عوسمان له پێش چاوی ده‌یان پۆلیس و ئاسایشه‌وه ئه‌نجام درا ، ئه‌و
پۆلیس و ئاسایشانه‌ی که به‌هۆی کۆیله‌یه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه بوونه‌ته
لاشه‌یه‌کی بێ گیان و ئه‌رکیان ته‌نها پاراستنی ده‌سه‌ڵاتێکی کۆیله‌په‌رسته
.
ئه‌و ڕه‌شه‌کوژییه‌ی که حاکمیه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
له‌سه‌ر ئازادیخوازان هه‌ر تاوانێک نییه که خۆیان ئه‌نجامی بده‌ن به‌ڵکو
کارئاسانییه‌که بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه له‌لایه‌ن
داگیرکه‌رانیشه‌وه . چونکه هه‌تا تیرۆرکردنی ڕه‌ئوف کامل ئه‌نجام نه‌درا
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بارزانییه‌وه ئه‌وا تورکه‌کان زاتی ئه‌وه‌یان
نه‌کرد که مو‌سا عه‌نته‌ر تیرۆر بکه‌ن ، هه‌تا کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی هه‌ولێر
ئه‌نجام نه‌درا ئه‌وا تورکه فاشیسته‌کان کۆمه‌ڵکوژی سیواسیان ئه‌نجام
نه‌دا ، هه‌تا تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌نجام نه‌درا ئه‌وا ملی (فه‌رزاد
که‌مانگه‌ر و فه‌رهاد وه‌کیلی و شیرین عه‌له‌م هولی و عه‌لی حه‌یده‌ریان)
به داردا نه‌کرا .
ده‌بێت چ شانازییه‌ک به‌م حاکمیه‌ته‌وه بکرێت که له ئاشبه‌تاڵه‌وه
به‌ره‌و کۆیله‌بوونت ببات و ڕێگه خۆشکه‌ریش بێت بۆ داگیرکه‌ران که ده‌ستی
پیسیان به خوێنی ئازادیخوازان و ڕۆشنبیرانمان ڕه‌نگین بکه‌ن ؟
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|