١٢\٦\٢٠١٠
مه‌راسیمی
ڕێزلێنان له یادی
ڕۆژنامه‌نوس "سه‌رده‌شت
عوسمان" له شاری هه‌ولێر.
لە درێژەی نارەزایەتییه جه‌ماوریه‌کان لە دژی تیرۆری رۆژنامەنووس "سەردەشت
عوسمان" . ئێمه وه‌ک خێزانی سه‌رده‌شت به‌هاوکاری خوێندکاران و
قوتابیان و هاوڕێیانی سه‌رده‌شت له زانکۆی سه‌لاحه‌دین. هه‌ڵده‌ستین
به ڕێکخستنی مه‌راسیمی ڕێزلێنان له یادی ڕۆژنامه‌نوس "سه‌رده‌شت
عوسمان" له شاری هه‌ولێر. ئەم مه‌راسیمه‌ش لە راستای ئەوەدایە درێژه‌ی
کەمپینێک بێت بۆ بەرگرتن لە تیرۆر و کاری تیرۆریستی و هه‌وڵیک و ده‌نگێکه
بۆ ئاشکراکردن و ده‌ستگیرکردن و دادگایی‌کردنی تاوانباران.
ئه‌وه نزیکه‌ی 40 رۆژ به‌سه‌ر تیرۆری دڕندانه‌ی سه‌رده‌شت تێئه‌په‌ڕێت،
به‌ڵام تاکو ئێستا بۆ ئێمه و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان شتێک دیار
نییه، ئه‌و که‌یسه چۆن مامه‌له‌ی له‌سه‌ر ئه‌کرێ و به‌کوێ ئه‌گات.
ئێمه لێره‌دا جارێکی‌تر بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ک ئه‌که‌ینه‌وه، که
بێده‌نگی و تێپه‌ڕاندنی تیرۆری سه‌رده‌شت، خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان
و کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ره‌و ڕووی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
گه‌وره‌تر ئه‌کاته‌وه.
هه‌رلێره‌شه‌وه ده‌ستخۆشی و پشتیوانی له هه‌موو ئه‌و کار و هه‌وڵانه
ئه‌که‌ین، به‌شێوه‌ی به‌ردوام کار له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌که‌ن، مه‌سه‌له‌ی
سه‌رده‌شت به‌رز ڕائه‌گرن تاکو به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی کۆتایی. هه‌روه‌ها
هه‌موو مه‌راسیمه‌کانی ڕێزلێنان له یادی سه‌رده‌شت و هه‌موو ئه‌و ناوه‌ند
و نیهادانه‌ی له‌م ڕاستایه‌دا پێکهاتوون به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
به‌شداری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له‌و مه‌راسیم و بۆنانه هه‌ڵوێستێکی
ئازادیخوازانه و ئینسان دۆستانه‌یه، ده‌نگ و هه‌وڵێکه بۆ
ئاشکراکردنی تاوانباران و گه‌یاندنیان به دادگایه‌کی عادیلانه.
کات و شوێنی بۆنه‌که:
کات: 5 ئێواره
بەرواری: سێشه‌ممه ڕێککه‌وتی15-06-2010
شوێن: هۆڵی "پێشه‌وا" له ناو وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری، له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری. ته‌نیشت "هۆڵی زه‌رد".
به‌کر عوسمان( ئارام عه‌لی)
له‌جیاتی خێزانی سه‌رده‌شت عوسمان
Sardashtosman87@gmail.com
|