مه‌رج نییه کۆنگره‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که بگۆڕێ.
مه‌هدی کاوانی
به گوێره‌ی لێکۆله‌ره‌وه سیاسیه‌کان کۆنگره‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌رئه‌نجامی مامناوه‌ندی له مه‌ڕ کێشه‌ی نێوانی پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومه‌تی تورکیا لێکه‌وته‌وه . پۆزه‌تیڤه چونکه هه‌ردولایه‌نی ئه‌مه‌ریکی و عیڕاقی له مه‌ڕ ناونانی په‌که‌که به ڕێکخراوێکی تیڕۆڕیست و یارمه‌تی دانی تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتووبێ بۆ ئیستعابکردنی کێشه‌که هاوڕابوون . نێگه‌تیڤیشه بۆیان چونکه هه‌ردوولایان له گه‌ڵ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی تورکیا نینه .پۆزه‌تیڤه بۆ هه‌رێم چونکه ڕیگا به حکومه‌تی تورکیا نه‌دراوه به بیانۆی په‌که‌که کاره‌ساتی شه‌ر بێنیته ناو هه‌رێم . نێگه‌تیڤیشه بۆیان له لایه‌که‌وه هه‌موو مافێک درا به تورکه‌کان که په‌که‌که به تیڕۆڕیست ناو ببه‌ن و کورده‌کانیش له ڕێگای وشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیڕاق بێ ده‌نگی لێ کردووه‌و له ئه‌لفه‌وه تا یاء باس له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له باکووڕ نه‌کراوه وه‌ک هیچ کێشه به ناوی کورد هه‌ر له گۆڕێ نه‌بن ،بۆ یه‌که‌م جاره ده‌سه‌ڵاتدارانی عیڕاقی پاش ڕووخانی سه‌دام وا به ئازادانه له مه‌ڕ دژایه‌تی کردنی کێشه‌ی کورد وه‌ک گومرگی له سه‌ر نه‌بێ بکه‌ن و له‌وانه‌یه بۆ ئاینده‌ش له گه‌ڵ تورکه‌کان هاوڕابن بۆ له‌که‌داررکردنی ماده‌ی 140،ئه‌ردۆگان به ئاره‌زووی خۆی له سه‌ر یه‌کیه‌تی خاکی عیڕاق و ته‌سلیم کردنی مه‌له‌فی که‌رکوک وه‌ک هه‌ریمێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لێدوانی ده‌داو بێ ئه‌وه‌ی یه‌کێ پێی بڵێ ،ئه‌وه ده‌ستێوه‌ردانه له کاروباری عیڕاق .
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێ وێڕای به باش نرخاندنمان بۆ کۆنگره‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌کان وه‌ها نه‌که‌وتوونه‌ته‌وه که به دڵی ئێمه بووبێ و یه‌کلایی کردنه‌وه‌که‌شێ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ندڕۆژی دادێی تر له گه‌ڵ جۆرچ ده‌بڵیوو بۆش هه‌ڵده‌گرم . ئه‌وه‌ی جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌شم بێت چه‌ند ڕۆژی پێشتر له ئاخاوتنێکی تری ئه‌ردۆگان بۆ که‌ناڵه‌کان ،ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که کۆبوونه‌وه‌ی من له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکیه‌کان بۆ ئه‌وه‌وه ده‌بێ که به ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌ڵێم یان ئێمه یان کورده‌کان .
نه‌رم نواندنی ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌رامبه‌ر به تور که‌کان به‌وه‌ی که ئێمه‌ش هاوڕانه له گه‌ڵتان له مه‌ڕ ئه‌و کێشه‌یه‌و ئاماده‌ی ئه‌وه‌شین ئه‌گه‌ر په‌که‌که له عیڕاقه‌وه هێرش بباته سه‌رتان ،ئه‌وا به هاوبه‌شی له گه‌ڵیان ده‌جه‌نگێین و زیاتر له‌وه‌ش باس له‌وه ده‌که‌ن که ئێمه زانیاریتان له مه‌ڕ جولانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان پێ ده‌ده‌ین و به پێچه‌وانه‌ی جارانیش لێدوانی وه‌ها بۆ تورکه‌کان ناده‌ن که به ئاشتیانه‌و وتووێژکردن له گه‌ڵ هه‌رێم و ئی تر باشتره بۆتان ڕووبه‌ڕوی کێشه‌که ببنه‌وه ، وا له مرۆڤ ده‌کات که کێشه‌که بۆ ئاقارێکی تر بباته‌وه . قه‌ناعه‌تیش ناکه‌م ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به پێچه‌وانه‌ی جاران ڕیگای جۆره ئاخاوتنی وه‌ها به حکومه‌تی عیڕاق بدات که به ئاره‌زووی خۆیان له قازانجی تورکه‌کان ئاخاوتن بده‌ن ،ئه‌گه‌ر بێت و ئیزنیان له ئه‌مه‌ریکیه‌کان وه‌رنه‌گرتبێ . ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌مه‌ریکیه‌کان کێشه‌که‌یان به چاره‌سه‌رنه‌کراوی هێشتۆته‌وه،له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وه بێت مساوه‌مه‌یه‌ک له سه‌ر حیسابی کێشه‌ی کوردی باکوور‌و ماده‌ی 140له گه‌ڵ تورکه‌کان بکه‌ن له بڕی ئه‌وه‌ی که تورکه‌کان هاوکاربن له گه‌ڵیان له هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کیان له گه‌ڵ ئێران .هه‌ندێ ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بیش باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ریکیه‌کان بۆ ئه‌وه له دژی په‌که‌که له گه‌ڵیان هاوڕا ده‌بن که به‌دوایه‌وه تورکیا ڕێگه‌ی سیاسی و ئاشتیانه بگرێته به‌ر بۆ چاره‌وسه‌رکردنی کێشه‌ی کوردی باکوور . ڕه‌نگه لایه‌نی تورکیش بۆ زۆر مه‌به‌ست له‌و ئان و ساته‌دا به ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان ئه‌و به‌زمه‌ی نابێته‌وه، هه‌ندێکیان له‌وانه : دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی سوپا له سه‌ریان به‌وه‌ی که ئه‌وان جدی نینه بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان ، گوشار خستنه سه‌ر به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم له مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی 140 ،وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌مریکیه‌کان وه‌ک په‌رچه‌کردارێک به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو بڕیاره‌ی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دابه‌ش بوونی عیڕاق بۆ سێ فیدڕالیزمی شیعی و سوننی و کوردی و ئیدانه کردنی تورکه‌کان له قه‌تل و عامی ئه‌رمه‌نیه‌کان و جۆره گوشارێکیش بخه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌وه‌ی که ئێوه دژمان بوه‌ستن ،ئێمه‌ش دژایه‌تیتان ده‌که‌ین و له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دژتان ڕێک ده‌که‌وین .
ڕه‌نگه بیر کردنه‌وه‌ی وه‌ها هه‌بێت به‌وه‌ی که ئه‌که‌په له به‌ر بنکه‌ی ئیسلامی پارته‌که‌ی و نزیک بوونه‌وه‌ی له جیهانی عه‌ڕه‌بی و یه‌کهه‌ڵوێستی درێژخایه‌نیان له گه‌ڵ سوریا و ئێران له دژی کورده‌کان وا ئاسان نه‌بێت بۆ خاتری ئه‌مه‌ریکیه‌کان خۆی بخاته خانه‌ی دژه ئێران . گریمان ئه‌گه‌ر واش بکات ،ڕه‌نگه وا بیر بکاته‌وه که له ڕێگایه‌وه هه‌ر شکه‌ستیه‌کی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی تووشی ئێران بێت له ڕێگایه‌وه ئه‌زموونێکی تری کوردی له ناوچه‌که دروست ده‌بێ و له دوا جاردا خۆیان تیایدا زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن .
تورکه‌کان پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م ته‌نازولیان له سه‌ر وڵایه‌تی موسڵ و نه‌وتی که‌رکوک کرد بۆ ئینگلیزه‌کان ، هه‌ر هه‌مووی له به‌ر ئه‌وه بوو که کیانێکی کوردی له ناوچه‌که دروست نه‌بێت . ئێستاش شه‌لم کوێرم هیچ نابوێرم و به حه‌په‌ساوی به‌ولاو به‌لا دا ده‌که‌ون و واز له ئه‌ورپاو بۆ به‌یانیش له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریکیه‌کان بێنن یان به ته‌واوه‌تی هاوکاریان بن ئه‌گه‌ر له ڕێگایه‌وه ئه‌زموونی کوردی تێک بده‌ن .
به‌ڵام موعاده‌له‌کان بۆیان به پێچه‌وانه‌ی کاته‌کانی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م که‌وتووته‌وه . ئه‌مه‌ریکیه‌کان سه‌دامیان له‌ناو برد ئه‌زمونێکی کوردیان له باشوور دروست کرد . که ئێران و سوریه‌شیان له به‌رده‌م ماوه بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسیان به دوایه‌وه له‌وانه‌یه له‌و دوو وڵاته‌ش ئه‌زموونی کوردی تر دروه‌ست ببێت . جا تورکیایه‌ک چۆنچۆنی هاوکاری ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌کات که ئه‌زموونی کوردی لێ بکه‌وێته‌وه . بۆیه به مه‌زنده‌ی من په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیا‌و ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر له به‌ر هیچ تێک نه‌چی له به‌ر کورده‌کان تێک ده‌چێ . له سیاسه‌تیش هه‌موو شتێ ڕه‌وایه و ئه‌گه‌ر بۆچوونی پێچه‌وانه هه‌بێ فه‌رموو ئه‌وه عارد ئه‌وه‌ش گه‌ز ،بیپێون و تا وه‌کو ئێمه‌ش به ڕای پێچه‌وانه ده‌وڵه‌مه‌نتر ببین .
/10/11/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|