|
٣\٢\٢٠١١
مه‌رگی (رێکه‌وت
ره‌شید) خه‌تایه‌کی گه‌وره‌یه
له ئه‌ستۆی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی به‌ریتانیا.
به داخێکی گرانه‌وه، رێکه‌وت ره‌شید لاوی کوردی عێراقی دوی 11 ساڵ به
ئۆمیدی ژیان دامه‌زراندن له وولاتی به‌ریتانیا، ئێواره‌ی رۆژی
30-1-2011 له له‌نده‌ن و له ژووره‌که‌ی، به خۆهه‌ڵوساین کۆتایی به
ژیانی خۆی هێنان.
رێکه‌وت ره‌شید یه‌که‌مین قوربانی و دواین کاره‌ساتی جه‌رگ بڕ نیه که
دڵمان راده‌چله‌کێنی، به‌ڵکو قه‌باره‌ی داستانی مه‌رگی په‌نابه‌ران له
رێگای سه‌ختو دژوار‌و ژیانی په‌نابه‌ریدا له میژووی هاوچه‌رخی ئه‌مرۆدا
بێ وینه بووه. هێشتا ناسۆری گیان لەدەستدانی عوسمان ره‌سول و حسین عه‌لی
و قوربانیانی پاتراو جزیره‌ی کریسمسی ئوسترالیا ساریژ نه‌بووه، کە هه‌واڵی
مه‌رگی رێکه‌وتیش دڵی هەمومان دەگوشێ. تراژیدیای مەرگی سەرکەوت و
عوسمان و حسین و دەیان پەنابەری دیکە گۆشەیەکە لە هەوڵی کەسانێک کە
بەقیمەتی گیانی خۆیان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئارام و ئاسودە کوردستان
بەجێدێڵن!
رێکه‌وت وه‌ک هه‌ر لاوێکی تری کوردستان به رێکه‌وت ژیانی هانده‌ران هه‌ڵنابژێریت،
به‌ڵکو ناچارکراون کە له په‌یوه‌ندى کۆمه‌لایه‌تى و له‌میژووی ژیانی
خۆیان هه‌ڵکه‌نرێن. سه‌ره‌راى هه‌ر سه‌ختى و بیده‌ره‌تانى و خەتەری مه‌رگێک
که‌دیته سه‌ر رێگاى کۆچى لاوان له رێگاکانی رووکردنه ده‌ره‌وه‌یان،
به‌ڵام هێشتا هەنده‌ران به رێگایه‌ک بۆ هێنانه‌دی ئاوات حه‌زو ئاره‌زووکانیان،
بۆ چه‌سپاندی ئازادی و مافه‌کانیان، بۆ هه‌ڵسوکه‌وت جموجۆڵی کۆمه‌لایه‌تیان
ده‌بیننه‌وه.
ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان له پێشیانه‌وه پارتی و یه‌کیتی به‌رپرسی
راسته‌خۆی ئه‌و کاره‌سات و تراجدیایانه‌ن به‌رۆکی به هاولاتیانی
کوردستانی گرتووه که روو له هەنده‌ران ده‌که‌ن. ئه‌م دوو حزبه خه‌ڵکی
کوردستانیان کردۆته پاشکۆی دۆخی ناهه‌مواری عیراق و به‌دیار شه‌رو
تیرۆر‌و کیشمه‌کێشی ده‌سته‌و تاقمی ئیسلامی و ناسیونالیسته‌وه
رایانگرتوون. ئەمەش ئەگەری تێکچونی بارودۆخ و کەوتنەوەی کارەساتی هەیە،
بێجگە لەوەی کە بەرپرسان و دەوڵەمەندانی دۆستی خۆیان دەستیان بەسەر
هەموو داهاتی کوردستاندا گرتوەو لاوانیش بەدەست بێ‌کاری و بێمافی و
سەرکوتکردنی هەموو ئاوات و خواستە ئینسانیەکان و پەراوێزکەوتنەوە
دەناڵێنن. بۆیە لاوانی کوردستان به‌دور له ئیراده‌ی خۆیان ناچار به‌هه‌ڵهاتن
و هه‌ڵبژاردنی ژیانی په‌نابه‌ری دەکەن و لەدەرەوەش یەخەیان بەرنادەن و
هاوکاری حکومەتە ئەوروپیەکان دەکەن بۆ سنورداشکردنەوەیان!
حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپاش به‌دور له‌هه‌موو پێوانه ئینسانی‌و نیوده‌وڵه‌تیه‌کان،
به‌دور له ئیدعایه‌ک له باره‌ی "مافی مرۆڤ و دیموکراتی"، کاریگەری
ئەزمەیەکی ئابوریەک کە یەخەی نیزامەکەیانی گرتوە دەیانەوێ بەسەر چینی
کرێکاری و خەڵکی کەمدەرامەتی وڵاتانی خۆیاندا بشکێننەوە، و بەمجۆرەش
پەنابەران وەکو لاوازترین گروپ روبەری ئەو هێرش و بێمافیانە بونەتەوە و
هەموو خزمەتگوزاریەکیان لێ وەردەگرنەوە و لە زیندانەکنیان توند دەکەن
تا سەرەنجام دیپۆرتیان بکەنەوە.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئه‌وپه‌ری پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی
ئارَاسته‌ی که‌سوکاری رێکه‌وت ره‌شیدو دۆستان‌و عه‌زیزانی ده‌کات.
هاوکات له پێناو پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران و
هێنانه‌دی خواست‌و داواکاریه ئینسانیه‌کانیان بەته‌واوی تواناوه تێده‌کوشێت
و په‌نابه‌ران بانگه‌واز ده‌کات بۆ هه‌ڵبژاردنی خه‌باتی رێکخراوبوون
دور له ئازاردانی جه‌سته‌یی ، بۆ ژیان دۆستی و ئالوگۆرێکی ئینسانی نه‌ک
خۆدانه ده‌ست مه‌رگ.
ده‌شتی جه‌مال
سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق
3\2\2011
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|