|
من هه‌تا
ناو دڵى خوا له تۆ‌و ئه‌وه‌ى که تۆى داناوه توڕه‌م.
نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د
ئێوه
وه ک وڵاته که تان کرده تاریکستان و وشکه ڵانی وه کو هیچ شتێکتان به و
کورده هه ژاره ( به سکێک تێر‌و به سه د سک برسی ) یه ڕه وا نه بینی و
هیچتان بۆ نه هیشتن بیجگه له مشتێک هه ژاری و ماڵ وێرانی، ته ڕو وشکتان
پێکه وه سوتاند، چرای گشت ماڵه هه ژارێکتان خامۆش کرد، ڕۆحی خۆشه
ویستیتان له دڵی گه لێک دایک و باوک و براو خوشک دا له بار برد، دار‌و
دره خت و ئاژه ڵ و گیاندارو په له وه ری وڵاته که تان فه نا کرد، داهات
و ده رامه تی کوردستان و ده سه ڵاتیشتان به سه ر خۆتاندا دابه ش کرد،
به وه شه وه ڕاناوه ستن و کۆمه ڵێک مرۆڤی بوده ڵه و ئه نفال چی و
تاوانبار‌و کورد کوژو هیچ له بارانه بووتان کردۆته جه لادوو له هه ر
بازگه و نوقته یه کی پشکنین دا قه سابخانه یه کتان داناوه و قه سابی هه
ست و هزری پاکی ئه و میلله ته هه ژاره ی پێ ده که ن، ئاخر ئێوه چین!
ئێوه کێن! چیتان کردووه بۆ ئه م وڵاته بێجگه له فرۆشتنی و مامه ڵه کردن
به گیانی مرۆڤه رۆح سوکه کانیه وه، که کوردستان ڕزگار کرا ئێوه به باته
ی لاستیکه وه هێشتا نه گه شتبوونه (زه ڕایه ن) چیتانه وێت له و میلله
ته به شخوراو به ش مه ینه ته، ئه گه ر خۆشیتان له گه نجیه تی و لاویه
تی نه بینی و ژیانتان له ملاو له ولا به سه ر چوو خه ڵکی هه ژار و زوڵم
لێکراو بڵی چی! ئێوه له پێناوی به رژه وه ندی خۆتان ڕۆشتبوونه ده ره وه،
ئێوه دوای به رژه وه ندی و چاره نووسی تاکه که سی خۆتان که وتبوون ئیتر
خه ڵک بڵی چی که ئێوه چیتان به سه رهاتووه و چۆن ژیاون! بۆ ڕقوو کینه و
توڕه ی خۆتان به خه ڵکی بێ‌تاوان ده ڕژێنن! کورد کوژو ئه نفال چی به رده
ده نه گیانی خه ڵک و تیرۆری هه ست و جه سته ی ئه م مرۆڤه بیتاوانانه ده
که ن.
ئاماده‌کردنی پێشه‌کی
و نوسینه‌وه‌ی:
نه‌به‌ز
به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی
هونه‌رمه‌ند
له وڵاتی: به‌ریتانیا
nabaz06@yahoo.co.uk
هاوڵاتیانی ئازیز‌و خۆشه ویست خه ڵکانی تێکۆشه رو
مرۆڤ دۆست و هونه ر دۆست، میدیا‌و ڕاگه یاندنه مرۆڤ دۆست و ئازادی خوازه
کان: ڕۆژی سێ شه مه 23 ی سێپتامبه ری 2008 کاتژمێر 3 ی پاش نیوه ڕۆ
هونه رمه ند نوێنه ر ئه حمه د له لایه ن بازگه ی (دێگه ڵه) وه ته هدید
و ئیهانه ده کرێت بۆ ئه وه ی ئه و ڕه فتاره دژه مرۆفانه یه مه حکوم و
ڕسوا بکه ن فه رموون له زاری خودی هونه رمه نده وه ته واوی هه واڵ و
ڕوداوه که له خواره وه بخوێننه وه.
گه‌نج و بازگه‌ى (دێَگه‌ڵه):
هه‌ر مرۆڤێک له دامه‌نى گه‌نجێتیدا لوتکه‌ى وڵات په‌رستى و نیشتمان په‌روه‌رى
له ڕۆحى دا دره‌ختێکى ته‌ڕوو هه‌میشه سه‌وزه که تا ده‌گاته ته‌مه‌نێک
به هۆى پێوه‌ره‌کانى کۆمه‌ڵگا یان په‌روه‌رده‌ى ده‌سه‌ڵاتى کۆمه‌ڵگاکه‌ى
گۆڕانکاریه ئیجابى یان سلبیه‌کان شعورى گنجه‌که ده‌گۆرێت، یان ده‌یبات
به‌ره‌و ئه‌و نیشتمانه که له ئه‌ندێشه‌یدا بوو به جوانی و پاکى،
یاخود به‌ره‌و نیشتمانێک له دۆزه‌خ، چونکه له‌م ڕۆژانه‌دا له پێش
چاوى خۆم بوو به دۆزه‌خ، دۆزه‌خى گه‌نج، له‌م ڕۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ
هاوڕێیه‌کى ئازیزم سه‌فه‌رێکمان بۆ هه‌ولێرى پایته‌خت کرد، هاوڕێکه‌م
بۆ هه‌ندێ کارى خۆیی و منیش بۆ کارى هونه‌رى خۆم، که چه‌ن مانگێکه خه‌ریکى
تۆمار کردنى گۆرانیه‌کم به نه‌داریو عه‌زاب چه‌شتن، گۆرانى (هه‌ناسه)م
تۆمار کرد به دڵێکى گه‌رمه‌وه چوم تا له گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کدا به هه‌وڵى
هه‌ردو لامان بیکه‌ینه کلیپێک، تا ئه‌م نیشتمانه بێکه‌سه‌ى من و ده‌یان
گه‌نجى وه‌کو من هیند هه‌ست به ته‌نیایی و بێ که‌سی و بێ هیوایی نه‌کات،
ئاخر ئه‌گه‌ر ده‌موو چاوى گه‌نجوو ده‌موچاوى هونه‌ر به کڵاوى چه‌ن
پیاوێى به‌عسیزمى هه‌ڵکێشراو له قانونه کۆنه‌که‌ى به‌عسوو ناویشى
نرابێت پۆلیس یان سه‌رباز به کڵاوى ئه‌وانه ده‌مو چاوى گه‌نجێتی و
هونه‌رمان بسڕنه‌وه، ئاخر چۆن وا ده‌بێت ئه‌ى ڕه‌گى تاڵى به‌عس، له
ڕێگه بووین تا گه‌شتینه کۆیه باسى زۆر شتمان کرد و زۆر ئومێدمان به
خۆمان به‌خشى، نزیک سه‌یته‌ریه‌یى( دێگه‌ڵه)بوینه‌وه خه‌یاڵم دوور
فڕى بینیم سیته‌ریه‌که بوه‌ته باڵه‌خانه‌و پۆلیسى گه‌نجى جوان و جل‌و
به‌رگى پاک‌و هه‌موو ڕ‌وى خۆش لێو به بزه‌ى پێکه‌نین زۆر ئومێدى ترم به
خۆم به‌خشى،به‌ڵام پێشى سهیارهکه‌مان له تاسه‌ى به‌رده‌م پۆلیسه‌که‌ى
دا‌و له‌و خه‌ونه ئه‌فسوناویه خه‌به‌ر هاتم، خه‌ڵه‌ف کۆکی‌و وتى به
یارمه‌تیتان دابه‌زن سه‌ربازه‌که ڕیشى هاتبو دیاربو به ڕۆژو بوو به
ڕاستى به‌زه‌ییم پیا هاته‌وه ئێمه‌ش وه‌ک هه‌موو جارێک دابه‌زین بۆ ته‌فتیش
و لێکۆڵینه‌وه من له ناو سه‌یاره‌که ساردیه‌کم زه‌هرى مار کردب و
شوشه‌که‌ى به‌تاڵ بوو ویستم له‌و ده‌شته فڕێیده‌م به‌ڵام سه‌ربازێکى
ورگ زل به‌س ده‌مانچه‌یه‌کى پێوه بوو باڵى فش کردبو جل‌و به‌رگى شێواو
هیچ ناوێک له سه‌ر جله کانى نه‌نوسرابوو به ده‌نگێکى به‌رز وتى ئه‌وه
ته‌نه‌که‌ى خۆڵه منیش به دڵێکى فراوان ڕێنماییه‌که‌ییم وه‌رگرت به‌ڵام
که گه‌ڕامه‌وه وتم ببوره نه‌مبینى، به‌ڵام زۆر بێ ئه‌ده‌بانه وتى
ئێوه هه‌ر وان حه‌ز ده‌که‌ن وه‌ک حه‌یوان بژین منیش وتم براده‌ر ئێوه
ماناى چییه خۆ به گوێم کردوییت، به‌ڵام هه‌ستایه سه‌ر پێ زۆر به شێوه‌یه‌کى
به‌عسیانه به جنێودان دایگرتمه‌وه بێ ئه‌خلاق بێ شه‌ره‌ف به هه‌رحاڵ
زۆرى پێ وتم بڕواتان بێت وتم بابه بۆ ته‌عه‌دا ده‌که‌یت خه‌ریکبوو په‌لامار
بدات پۆلیسه ڕیشنه‌که وتى بابه سواربه بڕۆ خۆت توشى کێشه مه‌که،
پێش ئه‌وه‌ى سوارى سه‌یاره‌که بم وتم من داواى لێ بوردن ده‌که‌م
سوپاس،وتى ملت بشکێنه ده‌نا شه‌قشه‌قێنى ئه‌م ناوه‌ت پێ ده‌که‌م، ڕه‌نگه
به مردوویی بیتوانیبایه شه‌قم لێ بات چونکه دیاربوو شه‌قى له زۆر
که‌س دابوو رێک له ملازم عه‌لا ده‌چوو که سوار بووم تێبینیم کرد به‌س
گه‌نج داده‌به‌زێنن هه‌ر بۆیه یه‌که‌م جار وتى ئێوه هه‌ر وان مه‌به‌ستى
له ئێمه گه‌نج بو دیاره له سه‌روى خۆیه‌وه پێى وترابوو وا بکات به‌رامبه‌ر
گه‌نج سواربوموو هه‌رچى ئومێد له ڕۆحما بوو بونه حهربه‌و چون به دڵما،
یه‌کسه‌ر شێعرى شاعیره پیره‌که م هاته‌وه یاد، که ده‌ڵێت ( ئه‌ى هه‌ڵوه‌داى
ئومێدێکى نا ئومێد تۆ له‌و چۆله‌که قه‌تیسه ده‌چیت که به‌رده‌وام
خۆى به شوشه‌ى په نجه‌ره‌ى ژورێکدا ئه‌کێشێو به‌ڵام دواجار له‌ناو ده‌ستى
مه‌رگدا مت ده‌بێت و باى ساردى ته‌نیایی په‌ڕى مردوو ڕاده‌ژه‌نێت نه
که‌س دێ‌و نه که‌س ده‌ڕوات ئه‌ى ڕێگه‌ى بێ ڕێبواروو ئه‌ى هه‌ڵوه‌داى
ئومێدێکى نا ئومێد ئه‌وه هه‌ر خۆتى هه‌ردوکیان کۆچه‌ریو ماڵ ئاوایی هه‌ر
خۆتى هه‌ردوکیان ) ئاره‌قێى گه‌رمم کردوو بایه‌کى سارد هاتوو که‌چى نه‌مردم
چه‌ن حه‌زم به مه‌رگ ده‌کرد چاوم پڕ بوو له ئومقى گریان به‌ڵام
فرمێسکى تیا نه‌زا بیرى قسه‌ى باوکم که‌وته‌وه که وتى ( ڕۆژێکیان له
سه‌یته‌ره‌یه‌کى به‌عسیه‌کان گیرام به دو وێنه‌ى دو سه‌ر کرده‌ى کورده‌وه
ئه‌ونه‌یان لێدام به حسابى مردو فڕییاندام ) ئه‌وان به‌عس بون
دیکتاتۆریه‌ت دروشمیان بوو به‌ڵام من نه وێنه‌ى که‌سم پێ بوو نه هیچى
تر ته‌نها هونه‌رمه‌ندێکم و به‌س ده‌مه‌وێ له‌م ژیانه ناخۆشه‌دا له‌م
هه‌موو نه‌داریه‌دا هونه‌ر بکه‌م له‌م تاریکیه‌دا ژیان بکه‌م ئه‌ى سه‌ربازه
به‌عسیزمه‌که بۆ وا دڵى من و ده‌یان گه‌نجى تر ده‌شکێنیت من هه‌تا ناو
دڵى خوا له تۆ‌و ئه‌وه‌ى که تۆى داناوه توڕه‌م به‌ڵام تفه‌نگى من ئه‌م
قه‌ڵه‌مه‌یه و کۆچه‌ریو ماڵئاوایی، من ده‌بێ بڕۆم نیشتمان بۆ خۆتان با
من و دایکى من و شه‌هیدو که‌سایه‌تی و هونه‌ره‌که‌م له ژێر پێى تۆ‌و
ئێوه‌و ئه‌واندابن.
www.youtube.com/nwenarmusic
www.myspace.com/nwenarmusic
|