٥\٦\٢٠١٠ مردن له خۆشه‌ویستیی به‌هێزتره؟*
ئاشتی شێخ سەلام
ده‌ستی ڕه‌ش یه‌خه‌ی دواڕۆژمان به‌رنادا، تاوانی عه‌سکه‌ره گازگره* دوژمنەکە که‌ڵبه‌ی بوو له گۆشتی گیر ده‌کردین، ئه‌ی تۆ دراکۆلای خۆێنم بۆ ئێسکمان ده‌شکێنی.. تێرت نه‌خوارد کوڕماڵ. به‌سه بازرگان دایکمان پۆشین به قوماشی ڕه‌شت، خەمی سەردەشت خەونی ژێر سێبەری سنەوبەرەکانی شه‌هیدانه، داخی دڵم بۆ گەنجیت سەرابە. دەردی دڵم زەردەخەنەکەی ژێر لێوتە، دەردی بەیانیم نەبینینی ڕوخسارتە، دەردی ئەمڕۆشم دڵسوتانی خۆشەویستەکانتە، خەمڕەوێنم شادبوونتە بە دایکە خاک... لە ئاسمانە پەپولەی بەهارەت بێ خەم پاڵی لێ بە، لە فیردەوس هەڵمژە هەوای بێ گەردییت.
بۆنی پێکەنینەکەت لە ڕوخسارە جوانەکەی ڕۆژی خونچە هەڵوەرینت شەهادەی پاکیتە. لە نیوەی ڕۆژدا مەرگی رەش ئاوێنەی تاریکە شەوی هەڵگرت بۆ دڵەکەم.
_________________________________________ * عه‌سکه‌ره گازگره‌که[ وه‌ک ملازم موحسین] دوای مه‌لیکی بووه له سلێمانی له به‌رده‌رکی سه‌را گازی له خه‌ڵک ده‌گرت.
vbkurd@hotmail.com
|