له‌و ده‌مه‌ی كه رووت ده‌بینه‌وه گه‌ڵا مێوێ سێبه‌رێ بۆ رابردوومان ده‌كات باران و خۆر ده‌مانكه‌نه ووشیه‌ترێ ده‌نگی كات له به‌فر ده‌ترسێ نه‌باده بیخاته ناو گه‌مه‌ی ئاو شارێك خۆی نیشان داین كه دوو زێ ده‌بن به كه‌زی تۆز و با هۆنیبوویانه‌وه ئه‌رشیفی ڕابردووم تووێشووی لێقه‌ومانه بۆ پۆلیسه‌كانی سه‌ر سنوور منداڵیمت له ده‌روازه‌ی گه‌ڕه‌كا خنكاند له یه‌كه‌م چركه كه نه‌تناسیم و نه‌مناسیه‌وه ده‌شێ باڵایی خه‌یاڵ گه‌رده‌لوولێكی كێویی بێ منیش هێشتا له‌دایك‌نه‌بووبم گه‌ر له گۆشه‌یه‌كی ئه‌م دونیایه به‌خته‌وه‌ری دایه‌نم بكات له‌وانه‌یه گۆچانی ته‌مه‌نم به په‌نجه‌كانی هه‌ڵبواسم تا دوورتر ده‌ڕۆم جیاوازی بۆنی خاك ناكه‌م حه‌زم ده‌كرد له‌سه‌ر پشتی دولفینێك له‌دایك‌بوومایه ره‌نگه‌كان له تابلۆیێ زه‌وی له نه‌خشه‌یێ به‌خته‌وه‌ری چوار چێوه‌ی ڕه‌نگه‌كانه به‌خته‌وه‌ری بازنه‌ی زه‌وی كه قووڵ ده‌خه‌وم له‌گه‌ڵمای خاك چنگێ خۆڵه و گه‌رده‌لوول ده‌یبا ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی چوو بوو به خۆڵ ته‌مه‌نمان ده‌بێت به دوو مه‌تر كه باسی تۆ ده‌كه‌ین تۆش ئه‌و بته‌ی كه چنگی مێژووی مرۆڤایه‌تی نه‌یشكاندی زانست خاكی ده‌كرد به روحی خوا نازانم كه‌ی ئێمه گێمان له‌ده‌نگی خاك و هه‌ناسه‌ی خاك و به‌رسڤی خاك بووه هه‌ڵم ده‌یكردین به دڵۆپ له ووشكایی زه‌وی بووین به نێر و مێ.
shwanhassan@hotmail.com
|