متوو
دارا ئه‌حمه‌د
Çawerwantim -50x50,Taran.Jpg-Şemal A Selım-
په‌نایه‌ک.. له ناوانی ئه‌شکه‌فته نیوه نه‌دیتراوه‌کانی گیان و رووبه‌ری هورده رۆشناییه‌کانی ماچ جێده‌که‌مه‌وه، دوونێ به‌ژن شه‌کرستانییه‌کان به‌ره‌و ده‌ریا (بارانپه‌ر)ی ئاینده‌ش ناگه‌ڕێنه‌وه.. ئه‌وشۆ له که‌ناره‌کی دی .. گۆشاوگۆش سه‌ربڕینی خه‌ون، قرتاندنی زریزه‌ی راز هه‌رمه‌کی بنه‌وشه‌یی، له‌سه‌رشانی سنووره قه‌ده‌غه‌کان که‌نار.. پڕاوپڕی گوردان گوردان .. لێواولێو له ته‌ڕه‌برین. په‌نایه‌ک له‌خۆم جێده‌که‌مه‌وه به کڕوبێده‌نگیی جوداده‌بمه‌وه، ده‌ریا تا بن مه‌مکانه.. به قامکه پرچه‌ک سه‌ول لێده ده‌و بگاتێ و نه‌گاتێ هه‌ر به ماچ ده‌ژمێردرێ چۆڕه‌ک فڕکه‌و چۆڕه‌ک مه‌رگ بۆنکه په‌نگره‌کان سه‌رمابردیی‌بوون ئه‌ستووکه هه‌نجیره‌کان خووسانه‌وه، وێده‌چی.. ئه‌و هوڕه‌بایه‌ش (با)ی ده‌وولێوه سه‌رمه‌سته‌کان بی بارانه‌کی (که‌پره‌شینه)ش داناکا به‌ژن شه‌کرستانییه‌کان شینببنه‌وه. په‌نایه‌کم له‌خۆم جێکرده‌وه ئیدی ره‌نگه به یه‌کجاریی و به ئارامیی جوداببمه‌وه. ئای له‌منی دوڕ هه‌ره‌سی ده‌مه مێخۆشه‌کان په‌نایه‌کی بێ‌پایانیشم بووه هه‌ر متووی ماچبارانه‌کی هه‌میشه‌ییم. شوباتی ١٩٩٧ بۆدرووم – تورکیا
|