په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٥\٢٠١٠

ناهاوسەنگیی لەنێوان دروشم و پراکتیکدا.

عومەر شاورى  


مەسەلەى دیموکراسى بۆتە شتێکى دیارو باوى سەردەمى ئەمرۆمان ،بێگومان هەر حزب و لایەنێکى ساسى دەگریت لەجیهاندا بەرنامەو پەرەوو ئایدۆلۆژیاکەى خۆى بەشتى جوان و دروشمى بریقەدارى ، وەک دیموکراسى مافى مرۆڤ کۆمەڵگەى مەدەنى ئازادى رادەربرین ودەیان دروشمى ترى لەو جۆرە رازاندۆتەوە..ئەم دروشمانە جێگاى خۆیان کردۆتەوەو تەنانەت زۆرێک لەو حزبانەش کەلەژێر چەترو فکرى شمولى دا بوون ،یاخود دەیان ئەحزابى ئیسلامى و هتد..بەناچارى لەهەوڵدان خۆیان لەگەڵ ئەو دروشمانەدا بگونجێنن..زۆر بەتەسکى نەبێت باوى خۆسەپاندن و تاکرەوێتى و ئایدۆلۆژیاى تەسک و کارێزماو هتد..نەماوە بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا بەداخەوە زۆر کات دەبینین مەسەلەکان لەدروشمى روت بەولاوە چى تر نین ، باسى دیموکرسیەت دەکەین بروامان پێ ى نییە کارى پێناکەین ، زۆر کات خۆمان دەخڵافێنین یان هەڵدەخەڵەتێنین و بگرە چواردەورەکەمان بەو جۆرە دروشمە بریقەدارانە دەخەڵەتێنین ،زۆربەى ئەوشتانەش بەبەڵگەوە بەدەر دەکەون .. دەبینین دیاردەى یەکترى قبوڵنەکردن و تەخوینى بەرامبەرو بروانەبوون بەچارەسەرى کێشەکان لەرێگاى دایەلۆگ و یاساوە دیاردەى هەرە زەقى کۆمەڵگاکەمانن ، بەداخەوە ئێمە هەرگیز هەوڵمان نەداوە سودو پەند لەهەڵەو کەم و کوریەکانى رابردوومان وەرگرین بەردەوامین لەدوبارە کردنەوەى هەڵەکانمان ،پێمان شەرمە دان بەهەڵەکانى خۆماندا بنێن ...

 

ئەمرۆ ژیانى حیزبایەتى لەهەندێک حیزبى ئەم وڵاتەى ئێمەدا گەیشتۆتە ئاستێک دەتوانم بڵێم زیانێکى زۆری لەدابوو نەریتى دیموکراتى وحیزبایەتى وگەلەکەمان گەیاندوە.ئەوەتا بەئاشکرا دیاریدەى بیروکراسى وخۆسەپاندن وتاپۆکردنى مەنسەب بەزەقى رەچاودەکرێت مەرکەزیەت خۆى زاڵکردوەو دیموکراسیەت بووەتە ناوێکى بێناوەرۆک.گەڵێ بەڵگە لەدەستدایە بۆدەرخستنى ئەم راستیانە .. سەرەراى ئەوەى هەموحیزبێک، بەرنامەو پەیرەوى نێوخۆى هەیە بەجوانترین شێوە نوسراوەتەوە بەشێوەیەکى رێکو پێک داریژراوەو مەرجى باش باش داندراوە کەرێگرى بکات لە چونەناوەوى کەسانى خراپ وهەل پەرست وەبۆچارەسەرکردنى هەرکێشەیەک کەلەوحزبەدا روبدات وەیان لێپرسینەوە لەهەرکەسیک کە سەرپێچى بکات بەپێى ئەویاسایانەى لەپیرەوەکەداهەن. بەڵام بەداخەوە هیچ کام لەو حیزبانە کار بە پەیرەوى ناوخۆیان ناکەن بەڵکو یاساکان لەژێرپێدەنێن و کارى پێناکەن.. . بەم شێوازەى ئێستا گواستنەوەى ژیانى حیزبایەتى بەرەو شارستانیەت ودیموکراسى راستەقینە مەحاڵە . چونکە ئەگەر دیموکراسى لەنێو ژیانى گشتى کۆمەڵگەدا دابین نەکرابێت لەژیانى نێو هیچ حزبێکیشدا دابین ناکرێت.ئاستى ژیانى حیزبایەتى،لەهەروڵاتێکدا، رەنگدانەوەى پلەى شارستانیەت وئاستى ژیانى کۆمەڵایەتى ئەو وڵاتەیە .دیموکراسیى لەژیانى حیزبایەتیدا وەکو هەموشتێکی دیکە دیاریدەیەکى رێژەیى یە، ناتوانین بڵین دیموکراسى بەهیچ شێوەیک لەژیانى حیزبایەتى لەکوردوستاندا نەبووە یاخود وەکوو یەک بووە بەڵام نابێت گومان لەوەبکەین کەدیموکراسیى بەشێوەیەکى کرچ و کاڵ وناتەواو بووە یان تارادەیەک زۆرسەرەتایى بووە وەلەهەندێک حیزبدا کاریکاتێربووە. ئەمرۆ تەنانەت چەپ خوازانیش یان ئەوحیزبانەى پرۆپاگەندەی چەپ بوون دەکەن لەکوردستان لەگەڵ بەرنامەى خۆیاندا راست گۆنین چونکە چەپى سیاسى لەهەرکۆمەڵگەیەکى چینایەتیدا دیار دەیەکى بابەتی و سرشتى یە ، رەنگدانەوەیەکى راستى ئەومملانێ فکری وسیاسیە یە کەلەنێوان چینو توێژەکانى کۆمەڵگەدا هەیە.

 

چەپەکان وەها ناسراون کەهەڵگرى گیانێکى خەبات گێرى بەرزو بەتینن ئامادەى قوربانیى ولەخۆبوردنن لەپێناوى بیرو باوەرو ئامانجى خۆیاندا بۆخزمەتی هێزى بازو زەحمەتکێشان وگەل و نیشتمان خۆجاران چەپخوازەکان هەروەهابون بەڵام ئستا بەداخەوە کەئەمرۆ چەپى کوردوستان سەرلێشیواو لاوازو پەرتو بڵاون بۆیە ئەبێت هەمومان دان بەوراستیەدابنێین و نابێت بیشارینە لێرەداپرسیارێک خۆى قوت دەکاتەوە بۆچى ژیانى حزبایەتى ئاواى لێهاتووە تادوینێ پیاوى باش و دلسۆزبوو وەهاورێ و هاوخەباتى یەکتربون هەموومان کارى پێکەوەییمان دەکرد بۆ رزگارى هەموومان شۆرشگێر بووین لەکارى سیاسى و حیزبیدا بەڵام ئەمرۆ واى لێهاتووە هەموومان حەزمان لەکورسى و پلەیە هەموومان دەمانەوێت لەسەر حسابى حزب و گەلەکەمان و ماندو بوون و تێکۆشانى ئەویترمان دەوڵەمەند بین ئەوەى دوێنێ هاورێت بوە ئەمرۆ دوژمن و پیاو خراپ و ناحەزى یەکترین، ،پیرۆزى بۆ بەرنامە بۆ ئایدۆلۆژیا نەماوە تائێستا بەئەقڵیەتى هەر من راستم هەرمن دەبێت شت بم لەپێش بم بیر دەکەینەوە تەنها بیر لەخۆمان دەکەینەوە هەوڵ نادەین کارو کردەوەمان لەگەڵ قسەو بەرنامەو درووشممان یەک بێت ،من لێرەدا دەڵێم کرۆکى مەسەلەکە ئەوەیە کە هیچ فلتەریک بۆپاڵوتنى کادیرى راستەقینە ودڵسۆز بۆفکرو ئادۆلۆژیایەکەى نیە ئەگەر ئەم فلتەرەش نەبێ بەدڵنیایەوە کەسانیکە کەم ئەزمونو هیچ لەبارانەبوولەرویى زانستى سیاسیەوە زۆربەئاسانى ئەتوانن بگنە پلە وپایەى حیزبی وەئەمجۆرەکەسانەش ئەوەى مەبەستیانە تەنها پولوپارە وخۆدۆڵامەند کردنە ئەمەو دەیان شتى ترى لەمجۆرە واى کردووە خەباتى سیاسى هەل پەرستان و جان بازانى سیاسى ئەم سەردەمە بریتیبێ لەوە ى کەبزوتنەوەى چەپخوازی و دیموکرا سخوازو شۆرشگێرى ونیشتمانى بەهێلێکى سیاسى هەڵەداببەن کەخزمەتى بەرژەوەندى هێزە دژە ئۆپۆزسیونەکان دەکات هەرئەوهەل پەرستانەن لەناو هیزە دیموکراسخوازو شۆرشگێرەکاندا کارى دورویى دەکەن و لێک ترازان لەنێوکادیرە پێشکوتوەکاندا دروست دەکەن یان شەرو ئاژاوە یان ململانێى نالەبار لەنێو ریزەکانى حیزب بەرپادەکەن ئەمەش دەبێتەهۆى پێشێلکردنى دابونەریتى دیموکراتى لەژیانى حیزبایەتیدا دروستکردنى کێشەو دواخستنى حیزب لەکارە راستەقینەکە ى خۆیو خەریک کردنى بەکێشە ناوخۆیەکان وبەناوى ئنشقاق و جیابونەوەو هتتد....

 

خۆ بۆ مرڤ هەیە چۆن بەئختیارى خۆى پەیوەندى کردووە.. ئاواش بۆى هەیە هەرکاتێک بیەوێت بەجێیى بهێڵت چونکە ئەگەر دیموکراسى هەبێت رێگرنیە مرڤ ئەمڕۆ ببێتەئەندامى حیزبێک و سبەینێش بەجێى بهێڵت برواتە نێو حیزبێکى ترەوە یان خۆى رێکخراویکى دى دروست بکات ئەمانە کاریکى زۆرئاسایی و دیموکاتین ، بەڵام کەکاتێک کاربگاتە ئەورادیەى رەفتارى ناشیرن و تەشهیرپێکردن و دورلەهەموو پرنسیپێک و قییەم و دابونەریتێکى کۆمەڵایەتى تەنها لەبەرئەوەى خیلافێکى فکری و سیاسى لەگەڵتا هەیە شێوازى هەڵەو دواکەوتویى و لەمنافەسەى حیزبیدا بەکاربێنن...

 

 

omarshawree@yahoo.com