٢٥\٩\٢٠١٤ نامه نامۆیەكان.
دانەر - نامه‌ی یه‌كه‌م -
له‌وانه‌یه ته‌مه‌ن له‌وه كورتتر بێ كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین ژیانیش ئه‌وه نه‌هێنێ كه ئازار بچێژین و خه‌مه قووڵه‌كان به دیاریی له ده‌وروبه‌ر وه‌رگرین.. له‌وانه‌یه چیتر پێویست نه‌كا بیر له‌و ساتانه بكه‌ینه‌وه كه به بینینمان بێزارن تا راده‌ی خۆشاردنه‌وه.. له‌وانه‌یه فرمێسكه زیوینەكانیش به‌های خۆیان له ده‌ست بدەن ئه‌گه‌ر زاڵ بین به‌سه‌ر ناچارییە‌كاندا.. له‌وانه‌یه تەنیا ره‌وته ڕۆتینیی و ئاساییە‌كان به شێوه‌یه‌كی ساده ببنه هێما بۆ ئه‌به‌دییه‌ت و به واتای جیاوازتر كه هه‌ر تێنه‌گه‌یشتن به‌رده‌وام دەبێ له هه‌موو باره‌كاندا.. له‌وانه‌یه گوتنی گۆرانییە‌كان هه‌میشه هێمای ئه‌وپه‌ڕی دڵته‌نگییم بێ به‌ڵام خه‌مباریی ئاکارم هه‌ر تیشك دەدا..
بمبه‌خشه هاوڕێ كه هه‌ندێ كات بێ دەنگییم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی دڵ تەنگبوونم.. كه پرسیاریش دەکەی بۆچی وا بێ هێزی؟! هه‌ر ناتوانم بێ دەنگیی وەک سنوورێك ببینم و لێی تێپه‌ڕ بم.. راستت دەوێ ئه‌و پرسیاره‌ش پتر ئازارم دەدا چونكه له ناخی خۆمدا وەڵامت دەدەمەوە و وەڵامەکانیش دە‌مخاته‌وه ئه‌و واقیعه‌ی كه هه‌رگیز بۆ من ناشێ و هه‌میشه‌ش له ناویدا ده‌ژیم..
ببووره لێم هاوڕێ ره‌نگه نه‌مه‌وێ بگریم و نه‌مه‌وێ جگه‌ره‌یه‌ك بكێشم و نه‌مه‌وێ بیره‌یه‌ك بخۆمه‌وه بۆ له‌مه‌ودوا و نه‌شتوانم قسه بكه‌م له‌و ساته ژه‌هراوییانه‌ی پڕ پڕم له تووڕه‌یی.. له بێزاریی، له نامۆبوون، له ته‌نیایی، له خه‌فه‌ت، له فرمێسك، پڕم پڕم له ژان تا بیركردنه‌وه له كوشتنی هه‌ناسه‌كان.. تا بیركردنه‌وه له تاڵیی هه‌سته‌كان.. ئاخر من خوێنی په‌پووله ده‌بینم و فرمێسكه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی هه‌موو گوڵه‌كانی شار.. ئاخر من له سێداره‌دانی خه‌نده بێ وەیەکان و توانه‌وه‌ی یه‌ك به یه‌كی کلۆ به‌فره‌كان ده‌بینم..
ئاخر هاوڕێ دڵه شووشه‌ییه‌كان ده‌شكێنن و
هه‌سته ناسه‌كانیش وه‌ك پاشماوه‌ی رۆحێكی فریشته‌یی له هه‌ڵمێكی
ئەفسوون ئامێزدا به خاك ده‌سپێرن..
homelaxdir@gmail.com
|