په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

نامەیەک بۆ گەنجەکانى دەرەوەى وڵات.


هەردى شەفیق    


دەزانم ئاگاتان لەمەحموى بێزەواڵ نیە، بەس مەردى خوابن نەیەنەوە و خۆتان عاقیبەت شەڕ مەکەن باوەڕ بەسەر چۆپى و ڕەشبەڵەکى تیڤیەکان مەکەن، بڕوابکەن شەومان ئێشک گرتنە بەدیار مێسوچ وجۆزەى مۆڵیدەوە کارەبا تەبیعەت ترفیگ لایتیەکەمانەوە کەهەر خەریکى چاو شار کێ یە .سەیرى ئەو هەموو بیناو شوقە بەرزەمەکەن بۆخەڵکى فەقیر خەیاڵى شاعیرانەیە و هەرگیز چونە ناوى نابێت بە حەقیقەت ئەوە هەمووى بۆ کوڕە بەر پرس و کوڕە بازرگانە .کێ ئەوێرێ جگە لەوان مامەڵەى بکات ئەویش جۆرێکى ترە لەبازرگانى بەسەر خەڵکى هەژارەوە.


باوەڕ بەو شاندە درۆزنانە مەکەن بۆ بازرگانى دێن و کۆمەڵێک بیناو کۆمپانیا قوت دەکەنەوە دەڵێن کوردستان پێشکەوتنى بەر چاوى بە خۆیەوە دیوە ، نەخێر وانیە گرانیەکەى پۆز بەسەر ئەستەمبوڵدا لێئەدات و وێرانیەکەشى لە کابوڵ خراپترەو هەزار ئەوەندەى تریش کۆمپانیا بچێت بەئاسمانا هیچ لەگوزەرانى خەڵکى هەژارى ئەم وڵاتە ناگۆڕێت ئیلا ئەوەنەبێت سەرمایەى کۆمەڵێک بێ ویژدانى پێئەفڕێ.


بەوە هەڵمەخەڵەتێن هەرکات بێنەوە لەدەزگایەکدا دائەمەزرێن نەخێر لێرە دۆمیینەکردن و حەماڵى کردنیش بووە بە واسیتەو خزمێکى غەبغەبەدارت نەبێت فایلت وەکو ئەو ژنە سواڵکەرە سوتاوە داواى خێر ئەکاو تەکلیفى شتى قۆڕى لێئەکەن.باوەڕ بەو چوار بینایەش مەکەن لەهەزار لاوە وێنەیان ئەگیرێت تا بەهه‌زار شێوە نیشانى دەرەوە بدرێت نەخێر ئەوانەش زۆرینەیان هى ئەو بەر پرسانەن و زیاتر لەنیوەى خەڵک لێرە بەدەست کرێچێتیەوە دەناڵێنێ و جگە لەبازرگانەکان و بەرپرس هەموو خەڵک کێشەى بێئاوى و بێکارەبایی هەیە و بەدواى بەنزین و بژێوى ژیاندا ڕائەکا.باوەڕ بەو زنجیرە قۆڕانەش مەکەن لایەنى هونەرى لە خوار سفرەوەیەو لەناو باشترین و جوانترین خانوى شاردا وێنە دەگیرێت و هەر لەو تەلەفیزۆنانەدا سەیرى ئەو خەڵکە هەژارە بکەن چەند بەزەلیلى نیشان ئەدرێن تا خەڵک خێریان پێبکات!!.


باوەڕ بەو ڕاگەیاندنکارانەش مەکەن چارەکیان ئەوێت بۆ توتى و ئەڵێن گەنجەکان فێرى حازرخۆرى بون و تاقەتى کاریان نەماوە و بەرنامەیان نیە ئەوەى بەرنامەى نیە کوڕى بەرپرسەکانن و ناتوانن کاتژمێرێک لەبەر سپلیتەکانیان بێنە دەرو لەبەر خۆردا بووەستن نەک حەماڵەکانى عەلوەى شارى سلێمانى و هەولێر ئەوە کوڕى ئەو بەر پرسانەن ناتوانن کاربەن لە 17 ساڵى دەسەڵاتیاندا نەیانتوانیوە 17 کارگەى گەورە بێنن 17 هەزار گەنج سەرقاڵبکەن و تا خەڵکى ئەم وڵاتە وەکو زەڕنەقوتە دەم نەکاتەوە بۆ خواردەمەنى ئێکسپایەرى وڵاتانى دراوسێ و دوژمن .دەزانم غوربەت تاڵەو دەردى غوربەت تاسەر ئێسقان لەژان وعەزابدا مرۆڤ هەڵدەکۆڵێ بەڵام نەگبەتى ئەم وێرانەى ئێمە کەناوى نیشتیمانە ئەوەیە ناهێڵن لەئامێزت بگرێ و کردویانە بەوێرانەیەک هەزار ئەوەندەى غەریبى لەعەزاب نەفسى و مەینەتیدا دەتکوژێ دواتریش لەو بەرنامانەیانەوە نیوەى ڕیکلامە بۆ ئەوروپا و نیوەى بۆ باشبوونى ئەم هەرێمە کە لە واقیعدا وانیەو تەنها بۆ خەڵکى بەرپرس وایە پێت دەڵێن کوردستان بەهەشتە ،بەڵى بەهەشتى بەرپرس و جەهەنەمى خەڵکە .بۆیە دەڵێم بۆئەوەى پەنجەى پەشیمانى نەگەزن و بیر لەوە نەکەنەوە بگەڕێنەوە بۆ ئێرە و بە تەماى کارى ئێرە نەبن و سەرلە خۆتان مەشێوێنن ڕاستە شام شەکرە بەڵام هەرکات گەڕانەوە تێدەگەن غوربەت شیرینترە.

 


Jgarsoz8181@yahoo.com