١٠\٥\٢٠١٠
نامه‌یه‌ک بۆ
سه‌ر‌ده‌شتی جوانه‌مه‌رگ.

ئیمان بۆتانی
که نوچه‌ی شێوه‌ی ڕفاندن و تیرۆرکردنتم خوێند کۆمه‌ڵێ هه‌ستی خه‌ست
دایگرتم؛ له وانه: قێز؛ خه‌فه‌ت؛ شه‌رم؛...هتد و گوتم واخ؛ واخ پارتی
به‌عس چه‌ند به‌هێزه له کوردستان؟ وا له قۆناغی دووه‌مدان؛ که
قۆناغه‌کانیان له سێ به‌ش پێکهاتووه:
١ - به‌بێ ده‌نگ خه‌ڵک له‌ناوبردن ـ
٢ - به ئاشکرا خه‌لک له‌ناوبردن ـ
٣ - ساندنه‌وه‌ی پاره‌ی گولله له که‌سووکاری
قوربانییان ـ
واتا قۆناغی سییه‌م ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه سه‌ربار وه‌رگرتنی پاره‌ی
گولله شێوه‌ن گێرانیش به‌ربه‌ست که‌ن له که‌سووکاری شه‌هیده‌کان ـ
به سه‌رۆ گیان؛ سه‌رۆ گیان ده‌مه‌وێت به‌رده‌وام بم؛ به‌ڵام به خوێنی
تۆ ناکرێت و قورسه؛ نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه ناتناسم و ته‌نها
بێگانه‌یه‌کم؛ نا؛ هۆی ئاشناییی بوونم پێت ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نووسینیکی
پڕ سه‌رنـجـڕاکێشت که چه‌ند مانکێک له مه‌وبه‌ر له کوردستان پۆست دا
خوێندمه‌وه؛ نـــــــــــــا؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک خۆت ده‌ڵێت: «کاری
منیش خۆشبه‌ختی برا بچوکه‌کانمه؛ نه‌ک خۆم»؛ که مه‌به‌ستت له وه‌دا
نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌که‌مانه‌ـ ئینجا منێکی دووره ووڵات؛ له تۆ به‌ته‌مه‌نتر؛
پێت ناڵێم گیانه! با منداڵێکی بێ نازی وڵاته‌که‌مان بێبار نه‌که‌م له
گیانی ده‌گمه‌نی په‌یوه‌ستی پاکی تۆ ـ
ئه‌ی هۆۆۆۆۆ لاوه پیرۆز و ڕۆشه‌نبیری گه‌له‌که‌م؛ پێت وانییه که
کوردستان پۆست خوێنی به‌هاریی تۆی خسته کاسه؟
که که‌سایه‌تی خۆتت ئاشکرا کرد؛ وه‌ک شێرێک به‌رپرسی نووسینه‌که‌تت
گرته ئه‌ستۆ؛ ده‌بوایه کوردستان پۆست وێنه و ناوی تۆیان دانه‌به‌زاندبایه!
ده‌زانم پێم ده‌ڵێت:
ـــ ئاخر ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر خواستی خۆم بوو ـ
ـــ منیش ده‌ڵێم: ده‌بوایه به گفتوگۆ تۆیان لادابا له‌م بڕیاره؛
هێژا ئه‌وه تۆیت له ناو له‌پی دڕنده؛ نه‌ک سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌که‌ی
خۆیان به تۆ و که‌سانی وه‌ک تۆ سه‌ربارکه‌ن؛ چ به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست
ـ
ئه‌وان به په‌یامنێری کوردستان پۆست ناوت ده‌به‌ن ـ منیش ده‌ڵێم په‌یامنێری:
لاوی کوردی دڵسۆز؛ کوردی پاک؛ خوێن گه‌رم؛ ئه‌نفاله‌کان؛ دوعاکان؛
بیرمه‌ند و نه‌وه‌ی نوێ ـ ئه‌گه‌ر په‌یامنێری ئه‌وان بوویت بۆچی خه‌مخۆری
تۆ نه بوون؛ سێهه‌م بابه‌ته‌که‌تیان بڵاوو نه‌کرد که تییایدا به زه‌قی
مه‌ترسی له سه‌ر ژیانت به‌دی ده‌کرێت؟
ئه‌وان ده‌ڵێن که گوایه به پوڵا سه‌عید سه‌رقاڵ بوون؛ ئایا نه‌یان
ده‌توانی به شێوه‌یه‌کی سوود به‌خش به‌راوردییه‌ک له گه‌ل تۆ و پوڵا
سه‌عید بکه‌ن له باتی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ت پشتگوێخه‌ن؛ به‌ڵام له هه‌مان
کات دا چه‌ندین بابه‌تی بێ تامیان دابه‌زاندوه؟
گله‌ییم هه‌یه له تۆ سه‌رۆ(ی) پیرۆز؛ گله‌یی؛ ده‌زانم پێم ده‌ڵێت:
ـــ ئیمه‌ی کورد ته‌نها بۆ گله‌یی زۆر زیره‌کین و زوو شتمان له بیر
ده‌چێت؛ ئه‌نفالمان له بیر کرد؛ ڕاپه‌ڕین و سوکایه‌تی پێکردنی دوژمن
که چی توانا‌مان نییه تۆزی تۆی که‌ره‌وس له ناو ئینجانه‌یه‌کی خۆمان
بروێنین؛ قوربان که‌ره‌وسی تورکی و ئیرانی نه‌بێت نایخۆین؛ گله‌یی له
هێڵی فرۆکه‌خانه‌کان ده‌که‌ین گوایه له پاسی ناو شار و هێش خراپترن
خه‌لک به پێ راده‌وه‌ستێنن و زۆر شتی تر ... .
ـــ ڕاست ده‌که‌ی له گه‌ڵتام به‌ڵام له گله‌یی خۆم په‌شیمان نابم؛
بۆچی زوو ماڵئاوایت کرد و لیستی شه‌هیدانت سه‌ربارکرد خۆ ده‌زانیت جار
جار له یه‌ک خوله‌ک له سه‌رپێ وه‌ستان وه‌ک رێزلێنان هیچی ترتان
پێ‌نادرێت؛ ده‌بوایه زۆرتر ژیانی خۆتت بنرخاندایه؛
بپارازتایه؛پێێویستیمان پێته سه‌رده‌شت گیا .. ئا خه‌ریک بوو؛ ببوره
سه‌رده‌شت پیرۆز که‌سانی وه‌ک تۆ بڵێسه‌ی چاوی گه‌شی بێ نازی
وڵاته‌که‌مانن؛ چۆن دڵت هات بیکوژێنی؟
به‌ڵام نا له مه‌رگیشدا نه‌یان توانی بتبه‌زینن؛ په‌نجه پێنووس هه‌ڵگره‌کانی
پیرۆزت به بێ شێواندن له گه‌ڵ خاکی کوردستان تێکهه‌ل بوون؛ ئه‌و خاکه‌ی
که برا بچوکه‌کانت نیازیان هه‌یه تۆوی که‌ره‌وسی نیشتیمانی لێ بڕوێنن.
به نهێـنییه‌ک مالئاواییت لێ ده‌که‌م؛ به‌ڵام تۆ و خوا با له نێوان
من و تۆ بێت:
دامنابوو به ناوێکی خواستراو ئه‌م بابه‌ته بڵاو بکه‌م؛ شه‌رم دایگرتم
له خوێنی ته‌ڕت و ئه‌و جلی مه‌رگه‌ت(کفن) که جارێ سپییه.
٨\٥\٢٠١٠
|