٣\٦\٢٠١٠
نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رجه‌م
که‌مپین و ده‌سته و کۆمیته‌کانی به‌رگری له ئازادی له کوردستان و له
ده‌ره‌وه.

هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی
به‌ڕێزان سڵاو ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مووتان
و ده‌ستان به گه‌رمیی ده‌گوشم .
ئه‌گه‌ر چی تیرۆرکردنی خوێندکار و ڕۆژنامه‌نووس
(سه‌رده‌شت عوسمان) زامێکی قوڵ و برینێکی سه‌ختی کرده جه‌سته‌ی
ئینساندۆستی هه‌موومان، ئه‌گه‌ر چی کوژاندنه‌وه‌ی مۆمێکی پڕ ڕوناکی وه‌ک
(سه‌رده‌شت عوسمان) هه‌موومانی ئازاردا، به‌ڵام
هه‌مان کات گوڕوتینێکی گه‌وره‌و پڕ له جۆش و خرۆشی ئینسادۆستی و به‌رگریکه‌رانه‌ی
ئازادی له هه‌ناو
و ویژدانی هه‌مووماندا داگیرساند . یه‌که‌م جاربوو ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان به‌م شێوه‌یه ڕووبه‌ڕوی لێشاو ئاپورای خه‌ڵک ببنه‌وه بۆ به‌رگری
له ئازادی و ده‌نگ هه‌ڵبڕین له‌دژی ڕفاندن و تیرۆر کردن،یه‌که‌م
جاربوو خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات به‌م جۆره له دوو سه‌نگه‌ری جیاوازدا ته‌عبیر
له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بکه‌ن ، ده‌نگ و هاواری خه‌ڵک له‌دژی
ڕفاندن و تیرۆر،بژی و سه‌ربه‌رزی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان ، نایه‌ڵین ده‌نگی
ئازادیمان کپ بکه‌ن، ئه‌و شیعارانهبوون که ده‌سه‌ڵاتدارانیان هێنایه
له‌رزین و زمانی هه‌ڕه‌شه‌یان پرژاو په‌نجه‌ی تۆڵه‌یان له به‌ره‌ی
ئازادیخواز و ناڕازی کۆمه‌ڵگا ڕاوه‌شاند .
ڕاسته هه‌موومان ماندوبوین و کارمان کرد، ڕاسته چوینه سه‌ر شه‌قامه‌کان
و سه‌رما و گه‌رمامان چه‌شت ،ڕاسته چاوسورکردنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌و
تۆقاندن به‌رده‌وام ئاماده‌بوو،ڕاسته ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵات چه‌واشه‌کارانه
ده‌یانویست ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان ناشیرین و له‌که‌دار بکه‌ن ،ڕاسته ده‌سه‌ڵات
ده‌یویست ئه‌م تاوانه‌ش وه‌ک ئه‌وانه‌ی پێشوو تێپه‌ڕێنێت و بازێکی به‌سه‌ردا
بدات ، به‌ڵام ئه‌وه ئێمه‌بوین ،هه‌موومان ده‌نگمان هه‌ڵبڕی و نه‌مانهێشت
ئینسان کوشتن و ئینسان ڕفاندن له کوردستان به‌ئاسانی تێبپه‌ڕێت و کۆمه‌ڵگا
به‌بێ خاوه‌ن سه‌یر بکرێت .
به‌ڕێزان : ئه‌وه‌ی ئه‌نجاماندا به‌شێکبو له کاره‌کانمان، به‌ڵام هه‌موو
کاره‌کانمان نیه ،سه‌ره‌تا و قۆناغێکی گه‌وره‌مان بڕیوه به‌ڵام ئاسته‌نگ
و مه‌ترسیه‌کان به‌ڕێگاوه‌ن ، گره‌وه‌ی فه‌راهه‌م کردنی فه‌زای ئازادی
و پاراستنی حورمه‌تی تاکه‌کان له‌به‌رده‌وام بونی کاره‌کانماندایه ،بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان مه‌جبور بکه‌ین که ڕێز له
ئیراده‌و ئازادیه‌کانی خه‌ڵک بگرن ، ده‌بێت کاروانێک بۆ به‌رگری له
ئازادی له دژی تیرۆرکردنی ( سه‌رده‌شت عوسمان ) بهڕێمانخست به‌هێز و
به‌رده‌وامی بکه‌ین و به‌رده‌وام گیانی بکه‌ینه‌وه به‌به‌ردا .
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان خه‌ریکی سیناریۆسازین ،خه‌ریکی فریودان و هه‌ڕه‌شه‌کردنن
، کۆبونه‌وه‌کانی ( مه‌سعود به‌رزانی و مه‌سرور به‌رزانی ) له‌گه‌ڵ
قوتابیان و خوێندکاران و لاوان و په‌رله‌مانی کوردوستان ، وتار و
شیکاریه چه‌واشه‌کارانه‌که‌ی ( مه‌لا به‌ختیار ) بۆ ئازادی نیشانه‌ی
سه‌رهه‌ڵدانی گه‌مه‌یه‌کی ترسناکه ، ئه‌و گه‌مه‌یه ئێمه ناچار ده‌کات
که نه‌یه‌ڵین کوانوی خه‌بات و گه‌رمی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان ساردبێته‌وه‌و
پاشه‌کشه‌مان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن ، ده‌بێت کاره‌کانمان به‌رده‌وام بێت
و به‌هه‌مان گوڕوتینی سه‌ره‌تاوه ئاڕاسته‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان ڕووه‌و
پانتایه‌کی فراوانی کۆمه‌ڵگا بره‌و پێبده‌ین ،ده‌بێت شێواز و میکانیزمی
تازه بۆ به‌رده‌وام بونی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان بدۆزینه‌وه ، ده‌بێت
هه‌موو ڕۆژێک و به ده‌یان شێوازی جۆراو جۆر یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرین
بۆ ئاشکراکردنی تیرۆریستان و ، سنورێکیش دابنێین بۆ هه‌ڕه‌شه‌و
چاوسورکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان . با نه‌یه‌ڵین کاره‌کانمان
خاوبونه‌وه و خامۆشی به‌سه‌ردا بێت ، ئه‌مڕۆ له هه‌موو کات زیارتر
پێویستمان به‌وه هه‌یه که به‌ره‌ی ئازادیخوازی و ئینساندۆستی له‌یه‌کتر
نزیکبین و تێگه‌شتنمان بۆ ئه‌رکێکی مێژوی که له‌سه‌ر شانمانه ڕۆشنتر
و بهرپرسانهتربێت ، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین به‌رگری له ئازادی بیروڕا
بکه‌ین به ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاو ئاسۆ و ئامانجی
ئینساندۆستی و ئازادیخوازانه بکه‌ینه فه‌رهه‌نگ و تێگه‌شتنی خه‌ڵک،ته‌نها
زامنی به‌سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه ئینسانی و گه‌وره‌یه له
به‌رده‌وامبونی کار‌و خهباتماندایه ،( سه‌رده‌شت عوسمان ) به جه‌سته
له‌ناوماندا نه‌ما به‌ڵام به‌رده‌وام که ئه‌و خاڵێک داده‌نێت ئێمه‌ش
له‌سه‌ری دێڕه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه .
1\6\2010
ماڵپه‌ڕی هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی
|