٧\٥\٢٠١٠
نامه‌یه‌کی کراوه
بۆ به‌ریز دکتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆکی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان..

یوسف کانیمارانی
به‌ڕێز هیچ گومانم نیه له‌دڵسۆزیت وئه‌زانم ناڕه‌حه‌تیت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
له کوردستان ڕوئه‌دات له تۆقاندن و کوشتنی ڕۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌ت
تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نوسی خوێندکار سه‌رده‌شت عوسمان، حه‌زیشم ده‌کرد
به‌رله‌هاتنه ناوناوه‌رۆکی ئه‌و نامه‌یه سڵاوێکی گه‌رمت لێبکه‌م به‌ڵام
هه‌ڵی ئه‌گرم بۆ ئه‌وکاته‌ی که نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ت ئاڕاسته‌ی
ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی کوردستان ئه‌که‌یت، چونکه ئیتر پێم وایه به‌رێزیشتان
باش له‌وه تێده‌گه‌ن ده‌رفه‌تێک نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بتوانیت حوکمه‌تێک
له‌هه‌رێمێک به‌ڕێوه‌به‌ریت که سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی گروپی تیرۆریستی
ئیداره‌بدات.
به‌ڕێز ئاڕاسته کردنی ئه‌و نامه‌له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه
که دڵنیام سه‌رۆکی هه‌رێم وسه‌رۆکی په‌رله‌مان بێ ئاگانین له‌و کاره
تۆقێنه‌رانه‌ی حیزبه‌که‌یان ئه‌یکات ، به‌رپرسی دووه‌میش به‌ڕێزتانن ئه‌گه‌ر
بێده‌نگ بن به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌مووکاره‌ساته جه‌رگبڕانه.
من وسه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بێ ئاگانین له‌وه‌ی که ئه‌و
ده‌ستی تیرۆره‌ی شه‌هید سۆرانی مامه حه‌مه‌ی تیرۆر کرد وده‌یان هه‌ڕه‌شه‌وئامڕازی
تۆقاندنی دژی ده‌نگه هه‌قبێژه‌کانی کوردستان به‌کارهێناوه هه‌رله‌یه‌ک
شوێنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه ئێوه‌ش هه‌ڵوێستێکی
جدیتان هه‌بێت ووه‌ک نمونه‌یه‌کی بوێردژی ئه‌و جۆره تۆقان وسه‌رکوتکاریه
هه‌ڵوێستان هه‌بێت..
هاوکات داواله‌سه‌رجه‌م ڕۆشنبیرانی کوردئه‌که‌م له هه‌رشوێنێکی ئه‌م
جیهانه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه‌کی جدیانه‌ترده‌رهه‌ق به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان هه‌ڵبڕن وهه‌مووڕێگایه‌کی یاساییانه بگرینه به‌ره‌وخاوه‌ندارێتی
له‌شه‌هید سه‌رده‌شت بکه‌ین.
فه‌ره‌نسا
ماڵپه‌ڕی
یوسف کانیمارانی
|