نامه‌یه‌ک
بۆ هاوڕێیانی زیندانیانی سیاسی.
(چه‌پ و
کۆمۆنیست).
هاوڕێیانی خۆشه‌ویستم ئه‌م کاته‌تان باش سڵاو ڕێزم هه‌یه بۆتان ئێوه
ژماره‌یه‌کی به‌چاو له هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکاری
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی به‌عسدا به‌شێک له ژیان و خه‌باتی
خۆتان له زیندانه تاریکه‌کاندا به‌سه‌ر بردووه ، ئیوه هه‌ر
ڕۆژێکتان له زینداندا مێژوویه‌که له خه‌بات و له‌خۆبووردن ، ئیوه
ئه‌و له‌شکره‌بوون که دڕه‌نده‌ترین ده‌سه‌ڵاتان ترساندو پێتانووت ئێمه
هه‌ین ، بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که‌وته گیانتان و کون به کون به‌دواتانا
ده‌گه‌ڕاو به‌هه‌ر نرخێک ده‌یویست ده‌سگیرتان بکات ، مێژووی ئێوه له
زیندانه‌کاندا و به تایبه‌ت له ( ئه‌منه سوره‌که‌ی سلێمانی ) مێژووی
هه‌ڵسوڕان و خه‌بات و گیانبازی هه‌ڵسوڕاوانێکه بۆ دنیایه‌کی ئازاد و
یه‌کسان بۆ کۆمه‌ڵگا ، سه‌ره‌ڕای که‌م ئه‌زموونی و چه‌ندین دیارده‌ی نه‌خوازراو
له‌و ژیانه سه‌خته‌ی زینداندا ، به‌ڵام ئێوه توانیتان وانه‌یه‌کی
قوڵی له‌خۆبودووی پێشکه‌شی مێژووی چه‌پ و پێشکه‌وتوخوازی بکه‌ن له
کۆمه‌ڵگای کوردوستاندا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاکو ئێستا ئه‌و مێژووه
به‌شێوه‌یه‌کی داڕێژراو به به‌رنامه‌وه نه‌نوسراوه‌ته‌وه و دیکۆمێنت
نه‌کراوه ، له‌کاتێکدا هێز و بزووتنه‌وه‌کانیتر زۆر به‌گرنگیه‌وه ئه‌م
کاره‌یان به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر ئه‌نجامداوه ، له‌م باره‌وه چه‌ند هه‌وڵێکی
پرش و بڵاو هه‌یه وه‌ک چاوپێکه‌وتنی ( هاوڕێ لوقمان مسته‌فا عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ گۆڤاری خه‌رمانه ژماره 7 ، چاوپێکه‌وتنی هاوڕێ کاوه عومه‌ر
له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات به‌رنامه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌مڕۆیان
دروست کرد ) ئه‌مه‌و من ئاگادارم که ژماره‌یه‌ک هاوڕێ ئه‌م مێژووه‌یان
لای خۆیان نووسیوه‌ته‌وه به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌که‌وتۆته به‌ر چاوی
خوێنه‌ر و نه‌بۆته مێژوویه‌کی دیکۆمێنتکراو ، هاوڕێیانی زیندانی و
خۆشه‌ویستم زۆر گرنگه گیانبازی ئێوه له زیندانه ڕه‌ش و تاریکه‌کانی
به‌عس هه‌ر له‌ناو دالتاو نێوانی دێڕی نووسینه‌کاندا نه‌مێنێته‌وه ،
ئه‌بێت هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین هه‌رکه‌س و به‌پێی توانا‌و کاتی خۆی به‌شێک
له‌م کاره بخه‌ینه سه‌ر شانی خۆمان ، ئه‌م کارانه پێوویستی به هیمه‌تیکی
گشتی هه‌یه بۆ فه‌رامۆش نه‌کردنی ئه‌و مێژووه‌و نووسینه‌وه‌ی ، بۆیه
من به‌م نامه‌یه داوا له‌هه‌مووتان ده‌که‌م که هه‌ر هاوڕێیه‌ک
بتوانیت چیرۆکی واقیعی چۆنیه‌تی ده‌سگیرکردنی و ژیانی خۆی له زیندانه
تاریکه‌کانی به‌عسدا بنووسێته‌وه‌و هه‌ر یادگاری و بیره‌وه‌ریه‌کی هه‌یه
یاداشتی بکات ، من داوا ئه‌که‌م که به‌هیچ جۆریک ده‌مارگیری ئه‌خلاقی
واتان لێنه‌کات به‌هۆی ئیعتراف یان واقیعه‌تێکی سه‌ختی زیندان قسه‌کانی
خۆتان نه‌که‌ن ، چونکه ئێوه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێکبن ئینسانن و له
خوێن و گۆشت و ئێسقان پێکهاتوون ، مێژووی ئێوه مێژووی بزووتنه‌وه‌یه‌که
ئه‌گه‌ر خۆتان قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌که‌ن ئه‌وا ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ نه‌یاره‌کان
ئاوه‌ژووی ده‌که‌نه‌وه ، من پێشنیار ده‌که‌م که لیژنه‌یه‌کی چه‌ندکه‌سی
دروست بکه‌ین بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه
له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوڕێیان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌چاپ گه‌یاندنی ئه‌و
یاداشتانه له‌دووتووێی کتێبێک‌دا ، من بۆ خۆم زیندانی نه‌بووم به‌ڵام
خۆم به شه‌ریکی خۆشی و ناخۆشی و خه‌باتان ده‌زانم ، بانگه‌وازتان ده‌که‌م
به‌شێک له کاته‌کانی خۆتان له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان دیاری بکه‌ن
بۆنووسینه‌وه‌ی ژیانی ناو زیندان .
هاوڕێتان
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
hidayat_malaali@yahoo.com
|