![]()
|
نامه‌ی یه‌کێتی رۆژنامه‌نووسانی نیشتیمانیی به‌ریتانیا بۆ وه‌زیری ده‌وله‌ت و ئۆفیسی ده‌ره‌وه و کۆمۆنوێلز.
له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانمان بۆ ڕسواکردنی تیرۆرستان و فشار خستنه‌سه‌ر میری هه‌رێم بۆ چوونه ژێرباری لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌یگیرانه له‌مه‌ڕ تیرۆری ڕۆژنامه‌نووس (سۆران مامه حه‌مه) و دادگایی‌کردنی بکارانی ئه‌و تاوانه، یه‌کێك له هاوکارانمان له به‌ریتانیا په‌یوه‌ندی به یه‌کێتی ڕۆژنامه‌نووسانی نیشتمانی (سه‌رتاسه‌ری) به‌ریتانیاوه کردووه و ئه‌وانیش وه‌ك وه‌لامدانه‌وه و پشتیوانی له داخوازییه‌که‌مان، نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی (د. هاوللز) شالیاری ده‌وڵه‌ت و ئۆفیسی کاروباری ده‌ره‌وه و کۆمۆنوێلز کردووه، که له‌و باره‌وه لێپرسینه‌وه بکه‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه به کوردی:
بۆ دکتۆر هاوللز وه‌زیری ده‌وڵه‌ت و ئۆفیسی کاروباری ده‌ره‌وه و کۆمۆنوێلز.
به‌ڕێز دکتۆر هاوللز،
به ناوی یه‌که‌تی ڕۆژنامه‌نووسانی نیستمانه‌وه ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ ئه‌نوسم بۆ ده‌ر بڕینی خه‌مو په‌ژاره‌ی قوڵمان سه‌باره‌ت به شه‌پۆلی هه‌ڕه‌شه دژی ڕۆژنامه نووسان له باکوری عێراق له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابوردودا .به تایبه‌ت بو کوشتنی سۆران مامه حه‌مه په‌یام نێری گۆڤاری حه‌فتانه‌ی ڵیڤین که له سلێمانی ده‌رده‌چێت ،له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا درایه به‌ر ده‌ستڕێژ له که‌رکوک له ٢١ جولای ٢٠٠٨ . وه‌ک زانیمان ، مامه حه‌مه به‌ر له کوشتنه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێکرابوو به هۆی ڕه‌خنه نووسینیه‌وه له کاربه‌ده‌ستان و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که.
ده‌ر ئه‌که‌وێت که کوشتنی مامه حه‌مه به‌شێکه له زۆر بونی هیرش ی دژی ڕۆژنامه‌نووسان له کوردستانی عێراق. سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان بڕوای وایه که ده‌سه‌ڵاتدارانی که‌رکوک حه‌زیان له شێوه هه‌وڵدانی ڕۆژنامه‌گه‌ری مامه حه‌مه نه‌بووه له سه‌ر گه‌نده‌ڵی و به‌د ڕه‌فتاریه کانی تریان ، ڕه‌نگ بێت به کوشتنه‌که‌ی کارێکیان ئه‌نجانم دابێت. به‌م هۆیه‌وه ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ڕای سه‌ندیکاداین که بڕوای وایه هه‌ر پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن دادوه‌رانی ناو خۆ بکرێت بێ ئه‌نجام ئه‌بێت.
من داوا ئه‌که‌م له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و له کۆمۆن وێڵس بۆ یارمه‌تی دانی داخوازی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کورد بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بێلایه‌نی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا . له سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه ئێمه داوائه‌که‌ین له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه دا یه‌کیه‌تی ڕۆژنامه‌نووسانی نیشتمانی هه‌مو هێرش و هه‌ڕه‌شیه‌ک بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان تاوان بار بکه‌ین بۆ مسۆگه‌ر کردنی ئازادی و سه‌لامه‌تی گیانی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌ران سه‌ری جیهان دا.
دڵسۆزتان / گێرمی دییه‌ر سکرتێری گشتی ١\٩\٢٠٠٨ King Charles Street London swiA 2AH
|