نامیلکه‌ی شیعری عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف
کلکی کتکی پرسیاره - کورته هۆنراوه -
فه‌هد گرده‌وانی
ئه‌وه‌نده په‌رۆشی خوێندنه‌وه بووم جارجاره له دوو کتاب زیاترم پێکه‌وه ده‌خوێنده‌وه. بوومه خاوه‌نی کتابخانهیهکی باش و زه‌کریا ساڵحی هاوڕێم ده‌لاقه‌کانی ژووره‌که‌ی بۆ کردمه جوانترین کتابخانه. دایکم به چاوی پڕ له فرمێسکه‌وه له دوای ده‌رچوونم و دڕه‌نده‌یی رژێمی فاشی حیزبی به‌عس ساواری پێ کوڵاند و به‌شی زۆربه‌ی سوتاند و هه‌ندێکیش بوونه هاوڕێ ی پێشمه‌رگه‌کان و هاوڕێ ی شه‌هید کۆچه‌ر[ناسح حه‌مه‌ده‌مین] گه‌یاندبوویه باره‌گاکانی حیزب . ئه‌من نه‌مده‌زانی ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رم له‌خۆم به‌ته‌مه‌ن گه‌وره‌ترن و زیاتریان خوێندۆته‌وه ئه‌من له‌ناخی خۆمه‌وه هه‌وڵم ده‌دا بگه‌مه ئه‌وان . نازانم ته‌مه‌نم چه‌ند بوو که وام له عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف کرد به خه‌ته خۆشه‌که‌ی خۆی نامیلکه‌ی شیعری یه‌که‌مم که روناکی نه‌دیت به‌ناوی { من کێم }بۆ نه‌خش بکات و وه‌کو دیوانێکی شیعری ئاماده بکات . ئه‌و کاته زۆر له‌خۆم بایی بووم ده‌مگوت پێش رامبۆش [ئارپه‌ر رامبۆ 20/10/1854 ــ 10/11/1891 ] من شیعرم نووسیووه ده‌بمه خاوه‌ن دیوانه شیعر . نازانم ساڵی چه‌ند بوو که له باره‌گای [تیپی کۆمه‌ڵی هونه‌ری نوێ] عه‌باس پیشکه‌شی کردم شیعرم خوێنده‌وه . له‌وێ له هۆنراوه‌یه‌کی هاوارم کرد {وه‌ره تانیا سامیای خوشکم له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره ...هتد } ، ئه‌و دێره شیعره ببووه جێگای سه‌رسوڕمانی ع.ع.یوسف ئه‌گه‌رنا ئه‌و عه‌باسه به‌هه‌موو نووسینێک رازی نابێت و رازی نی یه . له گه‌رمای هاوینانی هه‌ولێر خۆمان له چوارچیوه‌ی تازه دروستکراوی باخچه‌ی گلکه‌ند ده‌دۆزیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی گوڵه‌کانی گلکه‌ند و سه‌وزایی فریزه‌کانی[گیا] هه‌ندێک فێنکی بداته رووحمان ، ئا له‌کاتی پیاسه‌کردن زۆرجار عه‌باس ده‌یگوت با شتێک بۆ یه‌کتر بخوێنینه‌وه و که من شته‌که‌ی خۆم ته‌واو ده‌کرد ئه‌و ده‌یگوت نا نه‌وه‌کو لێم بدزی و خۆی نه‌یده‌خوێنده‌وه ، منیش ئه‌وه‌نده بێشه‌رمانه له ڕووی ڕاده‌چووم و ده‌مگوت که‌واته ئه‌وه‌ی من خوێندمه‌وه تۆ ده‌یدزی .
عه‌باس یه‌که‌م کۆمه‌ڵه شیعری به‌ناوی [ ئاو ] خسته به‌رچاوی خوێنده‌واری کورد . پاشان به‌ناوی [ لم نیازمه } چامه‌یه‌کی درێژی خسته به‌رچاوی رۆشه‌نبیرانی کورد . ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌ناوی [ کلکی کتکی پرسیاره ] کورته هۆنراوه که له 141 لاپه‌ڕه چاپکراوه ، خسته به‌رچاوی خوێنه‌ری کورد . ئه‌و شیعرانه به‌شێکن له‌و کورته شیعرانه‌ی که جارجاره عه‌باس له گۆڤاره‌کانیش بڵاوی ده‌کاته‌وه . هه‌نووکه عه‌باس له {گۆڤاری مێرگ} کارده‌کات و له‌سه‌ر به‌رگی ئه‌و گۆڤاره نووسراوه {به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان عه‌باس عه‌بدوڵڵا یووسف }ه . ئه‌و کاته ئه‌و هاوڕێ یاتی یه ئه‌وه‌نده به‌نرخ و گران به‌ها بوو که هه‌ریه‌که له ئێمه‌مانان به‌دڵ و ده‌روون ریزی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌گرت و هیچ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کی گیرفانی و شه‌خسی له‌گه‌ڵ هاوڕێ که‌ی نه‌بوو . هه‌نووکه ئه‌و دوو زلحیزبه وای له نووسه‌رانیش کردووه که ببنه دووبه‌ش و دژی یه‌کتر و به‌قسه‌ی ناشرین یه‌کتر سواخ بده‌ن .
جاران شاکاری جوان
له‌سه‌ر ده‌ست هه‌ڵده‌گیرا و له‌ناو دانیشتنه‌کان به ریزه‌وه باسی
لێوه ده‌کرا هه‌نووکه له‌ناو هاوحیزبی و هاو سه‌نگه‌ری باسی نووسین
ده‌کرێت . ئه‌وه‌ی له کوردستان له‌ژێر سێبه‌ری حیزبی بنوسیت
پروپاگه‌نده‌ی زیاتری بۆده‌کرێت ، جا با ئه‌و نووسینه دوو فلوسی
سوتاویش نه‌هێنێت . ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ببێته نووسه‌ری به‌رده‌رگای
باره‌گای حیزبه‌کان به لێشاو بدزێت یان بۆشی بدزرێت خێره و دهیلوشێت
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تر ده‌بێت دهرۆزهبکهن هه‌تا بۆیان ده‌لوێت
پاروهکی خواردن بۆ منداڵه‌کانیان په‌یدا بکه‌ن . ئه‌و گرانی یه سه‌ری
به هه‌ندێک قه‌ڵه‌م شۆڕکرد بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی خۆی په‌یدابکات به‌ڵام
زۆرن ئه‌وانه‌ی هه‌ر قه‌ڵه‌مه‌کانیان به نه‌مری هێشته‌وه و هه‌ر
به‌سه‌ربه‌رزی له‌نێو په‌نجه‌یان مایه‌وه . عه‌باس له‌و که‌سانه‌یه
که رێچکه‌یه‌کی تایبه‌تی شیعری تازه‌ی له هه‌ولێر دامه‌زراند جا ئه‌و
رێچکه‌ی شیعری یه خاوه‌نی هه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی ده‌بێت یان
نابێت بۆ ئه‌و گرنگ نی یه بۆ عه‌باس ته‌نها خۆ جوینه‌وه‌ی تیدا نه‌بێت
به‌سه و با ئه‌و رێچکه‌یه‌ش سه‌ر به هیچ رێبازێک نه‌بێت .عه‌باس
کوردی یه‌کی باش و عاره‌بیه‌کی چاک ده‌زانێت و زۆرجار گه‌مه‌ش به
ووشه و په‌یڤی کوردی ده‌کات . لێره‌دا ده‌ستخۆشی له هاوڕێ و برام
ع.ع.یوسف ده‌که‌م و هیوادارم ته‌مه‌نی درێژ بێت و به‌رده‌وام بێت له
نووسینی ئه‌و جۆره نووسینانه .
12/9/2008 ستۆکهۆڵم
http://www.merg.kmpf.org/rengame-m39.pdf
ئه‌و وێنه‌ی عه‌باس له گۆڤاری مێرگ ژماره 39بڵاوبۆته‌وه .
با هه‌ندێک بچینه ناو ناخی ئه‌و کورته هۆنراوانه که بوونه مایه‌ی ئه‌و نامیلکه شیعری یه: من هه‌م میمم هه‌میش نوون لاپه‌ڕه‌ی 63 .................
ده‌ڵێن له کونی کیلۆنی ده‌رگه‌وه سه‌یرێک بکه‌یت ئافره‌تێکی ڕووت ده‌بینی سه‌یره‌م به‌خۆ دێت منی هه‌ناو سووتاو تا ئێستا ئه‌وه‌م تاقی نه‌کردۆته‌وه لاپه‌ڕه 75 ............................
شار بێ مشک نابێ گوند بێ که‌ر نابێ لاپه‌ڕه 89 .....................
که چوومه ژێر ڕهشماڵهوه به یه‌کجاره‌کی ، شارم ته‌ڵاق دا و به یه‌کجاره‌کی ، بووم به ڕه‌وه‌ند لاپه‌ڕه 91 .....................
خۆم کوێر به سواری که‌ره دێزهیهکی کوێر ده‌چمه ناو فرده‌وسی شیعره‌وه لاپه‌ڕه 94 .............................
دیگا... دیگا ئه‌م ئافرهتانهت میز ده‌که‌ن یا سه‌ما ؟! لاپه‌ڕه 98 ..........................
به زڕت پێشوازیم له سه‌ده‌ی 21 کرد لاپه‌ڕه 100 ..................................
ئه‌سپ له کێ ؟! ئه‌سپێ له کێ ؟! ئه‌ی بۆ به پێتان خزمن ؟! لاپه‌ڕه‌ی 105 ....................
ڕه‌نگی با ئاوییه ئه‌دی ڕه‌نگی ئاو چییه؟! مه‌ڵێ بایییه! لاپه‌ره 120 ..............................
|