![]()
|
٢١\٢\٢٠١١ ناڕه‌زاتییه‌کان له‌سه‌ریان ده‌ڕژێته‌وه، به‌ڵام پێویستییمان به راپه‌ڕینێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی تونس و میسر هه‌یه نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆمان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاره‌کانیشه‌وه، دژ به گه‌لن، چه‌وسێنه‌رن، دیکتاتۆرن، گه‌نده‌ڵن، دژ به سه‌ربه‌خۆیی کوردستانن، کۆنه‌په‌رستن، دین پارێزن، نێرسالار و ژنکوژن، پارێزه‌ری دابونه‌ریته داڕزاوه‌کانن، دژ به به هه‌موو ماف و ئازادییه‌کی هاوڵاتیانن، هه‌موو شتێکی نه‌رێنیی و خراپن، رۆژی ئه‌وه هاتووه هه‌ر ئێستا وه‌ک ده‌سه‌ڵاته‌کانی تونس و میسر بڕووخێندرێن و رابماڵدرێن.
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێستا شێوازێکی ناشارستانیی و توندوتیژیی ناپێوستی به خۆوه‌گرتووه و ئاراسته‌که‌ی به‌ره‌و خۆپیشاندانێکی ناوچه‌یی و ده‌ست له‌پشتدانی حیزبه‌کان ده‌ڕوا بۆ سه‌رلێشێواندن و له‌باربردنی شه‌پۆڵی به‌رفراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی گه‌ل که له سه‌رتاسه‌ری کوردستان به رۆشنی له ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتییان خۆی ده‌نوێنی و له پڕۆسه‌ی ئه‌وه‌دایه که به‌شێوه‌کی شارستانیانه و دوور له توندوتیژیی و دوور له ده‌ستی حیزب و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتپارێزه‌کانی وه‌ک (گۆڕان و ئیسلامییه‌کان و... هتد) به شێوه‌ی خۆپیشاندانێکی سه‌رتاسه‌ریی کوردستان ده‌ربکه‌وێ و کۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته بهێنێ و له‌جێیدا ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ر به‌گه‌ل و له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌کانی کۆمه‌ڵ و سه‌ربه‌ربه‌خۆیی کوردستان دابمه‌زرێنێ.
هه‌رچه‌نده به هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی هه‌ولێر و سۆران و شه‌قڵاوه و دهۆک و توندوتیژییه ناپێویسته‌کانی نێو خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی و رانییه و به‌کارهێنیان له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه.. خه‌ڵک و هه‌رێمه‌که‌مان زیانێکی زۆری پێکه‌وت و شه‌پۆڵی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکیش له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه به شێوه‌یه‌ک له‌بار بردراوه، به‌ڵام هێشتا کاتی به‌به‌ره‌وه ماوه که ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی هۆشمه‌ندانه و به پێی ویست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل پێداچوونه‌وه‌یه‌ک بۆ رووداوه‌کان بکرێ ئه‌وه ده‌تواندرێ ئه‌وجاره خه‌ڵکانی ناڕازیی به تایبه‌تییش گه‌نجه هۆشیاره‌کان دوور له ده‌ستی حیزبه‌کان و (ترساندنی خه‌ڵک به له‌ده‌ستچوونی ئه‌زموونه‌که‌ی هه‌رێم!) راپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ریی و هێمنانه له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کان ده‌ست پێکه‌ن.. له‌وکاته‌شدا ده‌توانن له پاش ئه‌وه‌ی که به هێزی ملیۆنیی ده‌ڕژێنه نێوشه‌قامه‌کان دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵچییه‌کان ناچار بکه‌ن به شێوه‌یه‌کی ئاشتییانه واز له ده‌سه‌ڵات بهێنن.. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ئه‌وکات به زۆر له کورسی ده‌سه‌ڵاتیان بهێننه خواره‌وه و بیانخه‌نه به‌رده‌م دادگایه‌کی ره‌وا که له لایه‌ن گه‌له‌وه داده‌ده‌مه‌زرێ.
ئیدی رۆژی ئه‌وه داهاتووه هه‌ر تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگه چه‌وساوه و سه‌ته‌ملێکراوه‌ی کوردستان به گیانکی به‌رپرسانه و شارستانیانه دوور له هه‌ستی ناوچه‌گه‌رێتیی و دوور له به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه‌کانی حیزب و لایه‌نه به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاره‌کان به‌شداریی له رێکخستن و ئاماده‌کردنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه ره‌وایانه‌ی گه‌ل بکا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌ک هه‌ر گه‌ل و وڵاتێکیدی له شه‌پۆڵی ئه‌و راپه‌ڕینانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین دوانه‌که‌وین که ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریی و بنه‌ماڵه‌یی و حیزبییه‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌ڵده‌وه‌رێنێ.
ئه‌مڕۆ - ٢١\٢\٢٠١١
|