Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

نارەزایى نامە .



ئێمە وەک ناوەندى سلێمانى رێکخراوى هونەرمەندان و بە ناوى سەرجەم هونەرمەندانى
کوردستانەوە بە توندى  نارەزایى دەردەبڕین  سەبارەت  بە بڕیارى لەشکر کێشى سوپاى
دەوڵەتى تورکیا بۆسەرخاکى هەرێمى کوردستانى عێراق،دیارە ئەم‌جۆرە رەفتارانە دەبێتە
هۆى نائارامى‌و گرژى لە ناوچەکەدا کە تیادا مافەکانى مرۆڤى تێدا پێشێل‌دەکرێت و دژ

بە یاسا نێودەوڵەتیەکانە سەبارەت بە رێزگرتن و پاراستنى سەروەرى وڵاتانى دراوسێ ،
هەڵایسانى هەر شەڕ و پێکدادانێک پشێوى لە سەرجەم ناوچەکەدا دروست دەکات ، بۆیە
داواکارین لە حکومەتى تورکیا لە برى  پەنابردنە بەرتوند و تیژى پێویستە بە زمانى

دیالۆک و لێک تێگەیشتن کێشەکان  یەکاڵا و  چارەسەر بکرێت  چونکە ئەمڕۆ سەردەمى

دیالۆک و گفتوگۆیە  نەک  پەنا بردنە بەر شەڕ و  توند و تیژى  کە ئەنجامەکەى لە

ماڵوێرانیدا خۆىدەنوێنێت ئێمە وەک هونەرمەندان هیچ پاساوێک بۆ بەکارهێنانى هێز و

توند و تیژى بەدى ناکەین .                                                    
 


ناوەندى سلێمانى
رێکخراوى هونەرمەندانى کوردستان

19 / 10 / 2007