ناڕوونیی
کۆبونەوەکانى نێوان تاڵەبانى و بارزانى.

گۆران دوکانى
ڕۆژى(31/1)لەگەڵ کێبڕکێى نێوان هەموو نەتەوە و مەزهەب وئایدۆلۆژیا و
ئەتنیە جیاوەزەکانى عێراق بەگشتى بۆ پرۆسەى هەڵبژاردن کەلە(14)پارێزگاى
عێراقدا بەڕێوەچوو،هەمان ڕۆژ لە شارۆچکەى دوکان کۆبونەوەیەک لەنێوان
هەردوو مەکتەبى سیاسى(یەکێتى وپارتى)بەسەرپەرشتى هەریەک لە تاڵەبانى
سەرۆک کۆمارى عێراق وبارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان
بەڕێوەچوو،لەکەشێکى زۆر نهێنیدا و بەبیانوى (کۆبونەوەى هەردوو مەکتەبى
سیاسى)ڕێگەیان بەهیچ ڕۆژنامەنووسێک نەدا بەشدارى لەو کۆبونەوەیەدا بکەن
جگە لەڕاگەیاندنە حیزبیەکان نەبێت،ئەمەش بەهەمان شێوەى زۆرێک لە
کۆبونەوەکانى ڕابردوویان ناڕەزایەکى زۆرى لاى ئەو ڕاگەیاندنانە
لێکەوتەوە کەبرادەرێکى بەردەم یەکەم پرسگە بە(ببورەیەک)وەڵامى دەدانەوە
و لەولاشەوە ڕاگەیاندنە حیزبیەکان لەودیوجامى پەترۆڵەکانەوە کە
دەیانگوت فڵان میدیاى حیزبین بە فەرموویەک بابونیزامەکەیان
بۆدەخرایەسەرپشت!
لەکاتێکائەوەى لەلێدوانەکانى وتەبێژى مەکتەبى سیاسى یەکێتیدا تێبینیمان
کردئەوەندەى کۆبونەوەکە کەش وهەوایەکى عێراقى و کوردستانى و
خوێندنەوەیەکى گشتى بۆدەکرا،نیوبەرامبەر باکگراوندێکى حیزبى
لەخۆنەگرتبوو،بۆنموونە مەلابەختیار گوتى: هەریەک لەتەوەرەکانى
"ماددەى140 و کێشمەکێش وڕوبەڕوبەڕوبونەوەى هێزى پێشمەرگەو سوپاى عێراق
و چۆنیەتى یەکگرتنەوەى3وەزارەتەکەى حکومەتى هەرێم وکێشەى
بودجەودیاریکردنى هەڵبژاردنەکانى ئایندەى هەرێمى کوردستان"باسیان
لێوەکراوە،ئەمەجگەلەوەى کەباس لەڕاپۆرتى چوارحیزبە
کوردستانیەکەوچەندتەوەرێکى دیکەش لەوکۆبونەوەیەدا کرابوو.
ئەمەچەندجارێکە کۆبونەوە لەنێوان هەریەک لەتاڵەبانى وبارزانى وچەندین
کەسایەتی دیکەى عێراقدا دەکرێت بەڵام بەبیانوى کۆبونەوەى حیزبى ڕێگە
بەڕۆژنامەنوسانى سەربخۆوغەیرەعێراقیەکان نادرێت بەشدارى
بکەن،جگەلەدوایین کۆبونەوەشیان بەهەمان شێوەلەجەژنى قوربانى ڕابردوشدا
کۆبونەوەیەک لەنێوان هەریەک لە(تاڵەبانى وبارزانى وهاشمى وعادل
عبدالمهدى)سازکراوبەهەمان شێوە بەبیانوى کۆبونەوەی حیزبى ڕێگە
بەڕۆژنامەنووسانى غەیرە حیزبى نەدرابەشدارى لەوکۆبونەوەیەدابکەن،لە
کاتێکاڕاگەیاندنەکان هەریەک بەجۆرێک خوێندنەوەیان بۆوکۆبونەوەیە هەبوو.
ئەمڕۆیەکێتى وپارتى جگەلەپۆستەسیادیەکان زۆرترین پۆستە حکومیەکانیان
بەدەستەوەیە وبانگەشەى زۆرترین جەماوەریش بۆخۆیان دەکەن وچەندین جاریش
بانگەشەى ئەوەیان کردوەکە"حیزب وحکومەت تەواوکەرى یەکترن"ئەمەجگەلەوەى
کەتاڵەبانى سەرۆک کۆمارى عێراقەوبارزانیش سەرۆکى هەرێمى کوردستانە،وەک
دووکەسایەتى کەزۆرترین ئەرک وچارەنووسى تاکى ئەم هەرێمەیان لەئەستۆدایە،
ئایاکۆبونەوەى نێوان ئەودووحیزبەوهەردووسەرکردە(تاڵەبانى وبارزانى)
ئەوەندەى پەیوەستە بەچارەنووسى ئەم هەرێمە و بەرژەوەندى ژیانى ڕۆژانەى
خەڵکیەوە،نیوبەرامبەرپەیوەستە بەبەرژەوەندى حیزبەوە؟!،یان بەهەمان
شێوەى ئەوناڕوونییهی کەلەگرێبەستە نەوتیەکان ودابەشکردنى
بودجەوبەتایبەتیش"بودجەى حیزبەکان"و باجوخەراجەکانى هەرێم وچەندین
ناڕوونیی دیکە،کەلە هەیمەنەى حیزبەوەسەریان هەڵداوە بەهەمان شێوە
کۆبونەوەکانى نێوان تاڵەبانى وبارزانیشى گرتۆتەوە؟
یان هەریەک لەم دووسەرکردەیە سڵ لەوپرسیارانەدەکەنەوە
کەڕۆژنامەنووسە حیزبیەکان جورئەتى ئەوەیان نیە ڕوبەڕویان بکەنەوە
بەتایبەتیش فۆبیاى ئەوپرسە هەنوکەیانەى کەئەمڕۆ لەئایدیاى هەموو تاکێکى
ئەم هەرێمەدا بەقەتیسماوى ماونەتەوەو چاوەڕێى وەڵام لەسەرکردەکانیان
دەکەن.
تۆبڵێى هەریەک لە تاڵەبانى و بارزانى ئەو ڕاستیەیان لەیادنەمابێت کە
چەندین جار بەرپرسانى حیزبەکانیان و خودى خۆشیان بانگەشەى ئەوپەڕى
روونیی و دیموکراسیەکى ڕەهایان بۆ ئهم هەرێمە کردوە،لەکاتێکا
جیاوازیکردنى ڕۆژنامەنووسان بۆ ڕووماڵکردنى کۆبونەوەکانیان
ئاوەژوکردنەوەى هەموو ئەو روونیی و دیموکراسیەیە کە باسى لێوەدەکەن؟؟.
Goran.dukani@yahoo.com
|