٥\٦\٢٠١٠
ناواخنێک و چوار
په‌راوێز بۆ کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسێکی ئه‌م وڵاته.
فازڵ قه‌رداغی
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) نارد ئه‌وانیش وتیان شتی توندی
تێدایه.. ڕاسته‌که‌ی شتی ڕاسته‌وخۆی تێدایه نه‌ک توند.
به‌یاننامه‌که‌ی 13ی ئایار و یاسای دژه تیرۆر.
من یاسای دژه تیرۆرم نه‌خوێندۆته‌وه‌و نایخوێنمه‌وه چونکه بیخوێنمه‌وه
مه‌زاجم تێک ده‌چێت.. چونکه شتێکم له‌باره‌یه‌وه بیستووه.. چونکه
ده‌زانم ئه‌و شته ناهه‌قیی تێدایه.. چونکه ده‌زانم‌و هه‌موو که‌سێک
ده‌زانێت یاساکه کاڵایه‌که به‌قه‌د باڵای مه‌به‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵات،
به‌ڵام منیش‌و هه‌موو که‌سێکیش ده‌زانین که یاسا له‌ئاست ده‌سه‌ڵاتدا
بێده‌نگه بۆیه پێویسته منیش‌و هه‌موو که‌سێکیش بزانین که له‌کۆتاییدا
ئێمه سیرخۆری زۆڕنالێده‌رین‌و که‌س، ته‌نانه‌ت داواکاری گشتیش،
ناتوانێت که‌له‌پچه‌ی یاسای دژه تیرۆر بکات مه‌چه‌کی ده‌سه‌ڵات.
هه‌مووان باسی هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌یاننامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی
پارتییان کرد، که له‌ژماره‌ی رۆژێکدا ده‌رچوو لای عه‌قڵی خوڕافی ژماره‌یه‌کی
شوومه (به‌ڵام شوومه بۆ کام لا؟)، ناشزانم چه‌ند که‌س تێبینییان کرد
به‌یاننامه‌که ڕسته‌یه‌کی تێدایه که دڵنیام یاسای دژه تیرۆر که نه‌مخوێندۆته‌وه‌و
حه‌ز ناکه‌م بیخوێنمه‌وه به‌سه‌ریدا ده‌چه‌سپێت. ڕسته‌که هه‌ڵمه‌تی
ناڕه‌زایی دژی رفاندن‌و کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان به پیلان دژی پارتی‌و
سه‌رۆکه‌که‌ی ده‌زانێت، له‌هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌کانیش گه‌ڕێ، له باسکردنی
ده‌ستبڕینیش گه‌ڕێ، له وریاکردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریش گه‌ڕێ که پارتی
ده‌زانێت کێن‌و کێ نین، ڕسته‌ی مه‌به‌ست له‌کۆتایی به‌یاننامه‌که‌دایه‌و
ده‌ڵێت: ((جه‌ماوه‌ری خه‌لکی کوردستانیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م
پیلانه‌و دارێژه‌رو ئه‌نجامده‌رانی له‌گۆڕ ده‌نێین)).
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین باس ته‌نها باسی له‌گۆڕنانی ((پیلانه‌که)) نییه،
که ئه‌مه قسه‌یه‌کی ئاساییه‌و به‌دڵنیاییه‌وه مافی پارتییه ئه‌گه‌ر
به‌ڕاستی پیلان بێت، که به‌دڵنیاییه‌وه پیلان نییه، له‌گۆڕی بنێت،
به‌ڵکو باسه‌که هه‌روه‌ها له‌گۆڕنانی ((داڕێژه‌ر‌و ئه‌نجامده‌رانی))
پیلانه‌که‌شه که ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جه‌سته‌ییه بۆ مرۆڤانێکی
دیاریکراو. ته‌نهاش ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بیر له یاسای دژه تیرۆر
بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌یاننامه‌که له‌وه‌ش بێباکتره چونکه له‌هه‌مان
به‌یاننامه‌دا ئاماژه بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و نه‌وشیروان مسته‌فا
کراوه که ئه‌مه ده‌کاته هه‌ڕه‌شه له که‌سانی دیاریکراو به‌ناوو
نازناوی ئاشکراوه. ئه‌گه‌ر یاسای تیرۆر که نه‌مخوێندۆته‌وه‌و حه‌ز
ناکه‌م بیخوێنمه‌وه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه نه‌گرێته‌وه با هه‌موو لایه‌نه
ناکۆکه‌کان ده‌ست بده‌ن چه‌ک‌و بیکه‌نه ته‌قه‌و تۆقاندن‌و ته‌قینه‌وه.
پارتی بۆچی تووڕه بووه؟
ئه‌وه‌ی پارتیی ناڕه‌حه‌ت کردووه هه‌ر خۆی به‌رامبه‌ر که‌سانی تر، به‌تایبه‌تی
ئیسلامییه‌کان، کردوویه‌تی. زمانی ته‌شهیر‌و ناوزڕاندن لای پارتی
ئاسایی بوو کاتێک به‌رامبه‌ر ئیسلامییه‌کان ده‌یکرد بێئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه
بکه‌ین که ئه‌و ته‌شهیر‌و ناوزڕاندنه چه‌ند له‌ڕاستییه‌وه دوور بوو
یان نزیک، به‌ڵام ئه‌مجاره قسه‌کردن له‌سه‌ر کوشتنی سه‌رده‌شت پیلانه‌و
پارتی به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ری کوردستان، جه‌ماوه‌ری بێباک له سومعه‌ی
پارتی‌و هه‌موو حزبه‌کانی تر، که ده‌ستی پیلانگێڕان ده‌بڕێت‌و له‌گۆڕیان
ده‌نێت. ئایا پارتی‌و ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئێستا بیرده‌که‌نه‌وه‌و ده‌پرسن:
((ده‌بێت ئیسلامییه‌کان چه‌ند به‌و ته‌شهیره‌ی ئێمه ناڕه‌حه‌ت بووبن))،
ئایا پارتی بۆ دواڕۆژ ئه‌و تاڵاوه‌ی له‌بیر ده‌مینێت‌و سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندنی
خۆی ده‌گۆڕێت؟ گومانم هه‌یه.
ئه‌ی سه‌رۆکی پارتی بۆچی تووڕه نه‌بووه؟
بیرمانه سه‌رۆکی پارتی له وه‌سفی پێشمه‌رگه به میلیشیا زۆر تووڕه
ببوو و هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتبه‌ده‌رکردنی ده‌کرد، بیریشمانه که ئه‌و
تووڕه‌بوونه‌یمان زۆر لا سه‌یر بوو چونکه له‌جێی خۆیدا نه‌بوو. ئێستا
هه‌رچه‌نده جێگه‌ی خۆیه‌تی به‌ڵام سه‌رۆک نابینین به‌م کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسانه
تووڕه ببێت. که‌ی سه‌رۆک تووڕه ده‌بێت؟ با چاوه‌ڕێی قوربانییه‌کی تر
بکه‌ین.. به‌ڵکۆ!
ئایا ئه‌مه ته‌نها شه‌ڕی گۆڕانه؟
پارتی ده‌یه‌وێت هه‌موو ناڕه‌زاییه‌کان بکاته پیلانێکی بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان. به‌رله‌وه‌ی پرسیار له هۆکه‌ی بکه‌ین ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی
گۆڕان له‌پشت ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زاییانه‌وه بێت پێویسته سوپاسی بکه‌ین
که نه‌یهێشت کوشتنی سه‌رده‌شت به‌ئاسانی تێپه‌ڕێت چونکه ئه‌گه‌ر به‌ئاسانی
تێپه‌ڕێت لێکۆڵینه‌وه‌ش ده‌بێته گاڵته‌وگه‌پ‌و ئه‌نجام یه‌کێک ده‌بێت
له دوان: یان ده‌وترێت بکه‌ر نادیاره، ئێوه‌ش بچنه‌وه ماڵه‌وه،
میزه‌که‌تان بکه‌ن‌و بنوون، یانیش داماوێک ده‌کرێته تاوانبار‌و ده‌کرێته‌وه
به قوتابیی جاران په‌خشانی تاوانێک که نه‌یکردووه له‌به‌ر بکات‌و
بۆمانی بڵێته‌وه، ئینجا ئه‌م بێت یان ئه‌وی تر ڕاستییه‌که ون ده‌بێت‌و
ونبوون ده‌بێته ده‌رگایه‌ک بۆ کوشتنی هه‌ر که‌سێکی تر بڵێت من سه‌رده‌شتێکی
دیکه‌م. باشه ئه‌ی بۆچی پارتی ده‌یه‌وێت ورووژاندنه‌که به ته‌نها هی
گۆڕان بزانێت؟ ئه‌وه ته‌کتیکێکی زیره‌کانه‌یه: که هێرشت کرایه سه‌ر
به‌ره‌ی جه‌نگ بچووک بکه‌ره‌وه. مه‌ڵێ فڵان‌و فڵان‌و فڵان لایه‌ن
پیلان ده‌گێڕن.. بڵێ فڵانه لایه‌نه‌و ئه‌وانی تر به بێده‌نگیی خۆت
به‌رامبه‌ریان بێده‌نگ بکه. ئه‌و ته‌کتیکه بۆ ئیسلامییه‌کان سه‌رکه‌وتوو
بوو، ئه‌مجاره با بۆ گۆڕان بێت، سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت یان نا.. ئه‌مجاره‌ش
با چاوه‌ڕێ بکه‌ین.
چێشتی ته‌عزیه
ئه‌وسا خه‌ڵکانێک هه‌بوون چاویان بۆ پرسه ده‌گێڕا بۆ ئه‌وه‌ی نانێکی
تێدا بخۆن. ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ناڕه‌زاییه‌ش که ڕووبه‌ڕووی پارتی بۆته‌وه،
که بۆ پارتی وه‌ک پرسه وایه، شوێنی له‌وه‌ڕێکی چه‌وره بۆ ژماره‌یه‌ک
نووسه‌ر‌و ڕۆژنامه‌نووس، زۆربه‌شیان تازه بوونه‌ته پارتی‌و ده‌یانه‌وێت
بیسه‌لمێنن له پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌یلوول پارتیترن، بۆیه ئێستا بیرده‌که‌نه‌وه:
شه‌ڕێکی چه‌وره ئه‌مجاره خۆمان هه‌ڵمانه‌گیرساندووه، قه‌ڵه‌م ده‌رده‌هێنن‌و
ده‌ڵێن فرسه‌ته، بڕبه‌نگ له زمانیان ده‌ده‌ن‌و بۆیاغی زه‌رد له ده‌موچاویان
هه‌ڵده‌سوون، ده‌گرین‌و پێده‌که‌نن، نانی پرسه‌ی پارتی ده‌خون‌و له‌دڵی
خۆیاندا دوعا ده‌که‌ن‌و ده‌ڵێن: یاڕه‌بی هه‌موو ڕۆژێکی پارتی پرسه‌و
ته‌عزیه بێت.
|