هێمن ڕه‌ئووف تۆ بوکه‌شوشه‌که‌ی ده‌ستم منیش تا خوا حه‌زکا منداڵ بۆیه ئاوا به‌بێگه‌ردی خۆشمئه‌وێی به هێمنی ئه‌تدوێنم دڵم له هه‌ر جێگایه بێ تۆش هه‌رله‌وێی .
تۆ گۆچانێکی نه‌خشینی له ده‌ستمدا منیش هه‌تابڵێی پیروبه‌ساڵاچوو بۆیه ئاوا له هه‌ستانو له وه‌ستانا هه‌ر پشتم به‌تۆ ئه‌به‌ستم له‌ڕۆشتن و هه‌نگاوما گه‌شبینم و پڕئومێدم بۆگه‌شتنم به مه‌به‌ستم .
من شاعیرێبووم دامابووم بۆ وشه‌یه‌کی ناوازه ! تۆش به ناز و له‌نجه‌ولارت پۆله‌ڕسته‌ی پڕئه‌وینی ئاسمانی خه‌یاڵی من بووی بۆیه ئێستا به بوونت هه‌موو تێکست و شیعره‌کانم پڕئاوازه .
|