نەبوونى گەنجەکان
زیادبوونى گەندەڵى.

هەردى شەفیق
ئەمڕۆ زۆرێک لەوانەى شەرعیەت بە پێشێلکارى یاسا ئەدەن لەسەر شەقام و
شوێنە گشتیەکاندا گەنجەکانن و بەوەش پاسا وئەهێننەوە کەسەرکردەیەک
ئەیکات من بۆ نەیکەم ؟سەیریش بکەیت بەردەوام باس لە گۆرانکارى وڵاتانى
پێشکەوتو ئەکات و بەرامبەر نیشتیمانەکەى بێزارى دەر ئەبڕێت لە کاتێکدا
ئەو دەبێتە درێژە پێدەرو بڵاوکەرەوەى ئەو دیاردە دزێوە کەلە وڵاتانى
ڕۆژ ئاوادا بەپێچەوانەوەیە و ڕەخنەى لێدە گیرێت و لەسەرى ئەنوسرێت و
فشار بەکار ئەهێنرێت بۆ نەهێشتنى ئەو دیاردانە . ئەو بەر پرسەى کەهەڵە
ئەکات جارێکى تر متمانەى پێنادرێت ودەنگى پێنادرێت نەک ئەوەى بێت
لەبەرامبەردا هەمان دیاردە دووبارە بکاتەوە .
تۆ ئەگەر باس لەپێشکەوتن و شارستانیەت بکەیت ئەمە حەقیقەتى شارستانیەتە
و نەک لەبەر ئەوەى شارەوانى سەبەتەى خۆڵى دانەناوە شاربکەیت بەحاویەو
ئەو کاتە تۆ هەقى ڕەخنە گرتنیشت نیە کەتۆش درێژە پێدەرى هەمان کلتورو
بەهەمان یاساى ویژدان کە بەرپرسانى پێئەخەیتە خانەى تاوانبارانەوە
تاوانبار بیت .
یان بەو هۆکارەى حکومەت پرۆژەى بۆ گەنجان پێنیە بێیت باندى کوشتن و
ئازاردانى خەڵک دروست بکەیت ئەمە لەکاتێکدایە بۆ خۆت ڕەخنە لەدەسەڵاتێک
ئەگریت خزمەتى خەڵکى وڵاتەکەى ناکات و بۆخۆت ئازارى خەڵک بدەیت ئەوکاتە
نەک هیچ جیاوازیەک لەنێوانتانا نامێنتەوە ،بگرە تۆش تاوانت لەهى ئەو
ئەگەر زیاتر نەبێت کەمتر نیە .یا چۆن ئەتوانیت بەخەڵک بڵێیت گوێت
لێبگرن سەراپاى کارەکانت دژى بەرژەوەندى گشتى بێت و هیچ خزمەتێکت
پێنەکرێت؟ .نمونەى ڕۆژ ئاواش زۆرە لەکارى هەرەوەزیدا تا حوکمەت ناچار
کراوە دان بەکێشەو حەقیقەتەکاندا بنێت و چارەسەرى گونجاویان بۆ
بدۆزێتەوە بەنمونەش وەرى گرین گەر بەدرێژایی مانگێک کۆمەڵە گەنجێک
توانیمان هەوڵ بدەین شەقامێک پاک بکەینەوە لە خۆڵ و خاشاک کەحکومەت
ئامادەنیە ئاوڕى لێبداتەوە، ئەوکاتە دەتوانین ئەو گەڕەکە ماڵە لەدەورى
خۆمان کۆبکەینەوە و فشار لەسەر حکومەت دابنێین کەئەو گەڕەکەى
فەرامۆشکردوە و هەرئەمەش حەقیقەتى کارکردن وگۆڕانکاریە .ڕاستە ئێستا
حکومەت هیچ پیلان وپرۆژەیەکى ئەوتۆى نیە بتوانێت لایەنى کەم کێشەکانى
گەنجان کەم بکاتەوە بەڵام دەکرێت بپرسین ئێمە تاچەند کارمان کردوە
تاڕاى زۆرینەى خەڵک لەدەورى خۆمان کۆکەینەوە لەڕێگەى ئەو کارانەوە کە
ئەنجاممان داون؟تاچەند کارمان بۆ ئەوە کردوە ئیمان بەخەڵک بێنین ئەوەى
ئێمەئەیکەین کارێکى دروستە ؟بەداخەوە نەک هەر لەم هەنگاوەدا سەرکەوتوو
نەبووین بگرە نمونەى خراپیشمان نیشانى دەسەڵاتدا تاوەک چەکێک لەلەکاتى
گفتو گۆدا بەکارى بێنن و ئەو حەقیقەتەشمان بیر نەچێت دەسەڵاتیش
نمونەیەکى جوانى نیشان نەداوە .
ئایا وەک گەنج ئێمە کام کارى هەرەوەزیمان کردوە خزمەت بەبوارى ئابورى
گەنج بکات ؟یان تاچەند کارمان بۆ ئەوە کردوە زۆرینەى خەڵک نا بەڵکو
زۆرینەى گەنجان بگەیەنینە ئەو باوەڕەى هاوڕابن لەگەڵمان ؟کام پیلانى
ستراتیژیمان هەبووە بۆ گۆڕینى کلتورێک گەنجە کان زیندان ئەکات و ژن
وکچە کانى ئەداتە دەست خۆ کوژى وژن کوژى ؟تاچەند توانیومانە ئاکامە
خراپە کانى سیاسەتى هەردوو حیزبەکەو حکومەت بخەینە ژێر لێکۆڵینەوە
هاوکارى ئیجیابیان بکەین و فشار دروست بکەین بۆ سەر دەسەڵات تا
بەلایەنەسلبیە کانیدا بچێتەوە؟تاچەند گەنجەکان ئامادەبوون هەریەکەیان
لەو بوارەدا تیایدا ئەزمونیان هەیە خزمەت بەدەورو بەرەکەى خۆی بکات خۆ
بەخشانە ؟بۆیە لێرەدا ئێمە دەبێت سەرەتا بیر لەوە بکەینەوە بەشێک لە
ئاکامە خراپە کانى دەسەڵات و کلتورو گەندەڵى و...هتد دەکەوێتە سەرشانى
ئێمە کەلەو شوێنانەدا بونمان نیە و ناهێڵن بوونمان هەبێت . یان بوونمان
هەیەو کارتۆنیە و بێدەنگین لە ئاستیاندا بۆیە لێرە دا من دەمەوێت بڵێم
چۆڵکردنى بوارەکانى دەسەڵات لەلایەن گەنجە کانەوە ڕێگا خۆشکەرە بۆ پیرە
کان و بەڕاستیش کەسێکیش بوارەکەى چۆڵدە کات بەشێکە لەشەریکى ئەو خراپە
کاریانەى دەسەڵات چونکە نەبونى گەنجى دڵسۆز لەشوێنە هەستیارە کاندا
نەبوونى ڕێگرە لەبەر دەم سەرجەم ئەو کارانەدا کە حکومەتى هەرێمى
کوردستانسانى توشى ئیفلیجى کردوەو،نەبوونى گەنج نەبوونى بەربەستە
لەبەردەم ئەو کارانەدا کەهیچ خزمەت بەکۆمەڵگاو بەرژەوەندى گشتى ناکات ،نەبوونى
گەنج نەبوونى ڕێگرە لەبەردەم خزمەت نەکردنى گەنج و ئەو شوێنە
هەستیارانەى کەپێویستە و دەخوازێت گۆڕانکاریان تیا بکات و جێیى دێڵێ بۆ
کەسانێک کەنەک ناخوازن گۆڕانکارى تیابکەن بگرە شەڕى ئەوەى لەسەر ئەکەن
چۆن وەک خۆى بمێنێتەوەو بەرەو دوابگەڕێتەوە .
JGARSOZ8181@YAHOO.COM
|