نه‌بوونی شه‌فافیه‌تی بودجه‌ی هه‌رێم له گێژاوی عیراقدا.
سه‌دیق سالح عه‌زیز له دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 ه‌وه بارودۆخی ئابووری و سیاسی هه‌رێمی کوردستان نائارامی و گرانیه‌کی زۆر سه‌ختی به خۆوه بینی. هه‌رێم دوو ئابلۆقه‌ی ئابووری سه‌دام و هی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌بوو، خه‌لک به شێوه‌یه‌کی گشتی له کوله‌مه‌رگی دا ژیانیان ده‌برده سه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهات ته‌نیا گومرگه‌کان و رسومات و باجه‌کان بوو، چینه‌کانی کۆمه‌ڵیش ئه‌وه‌نده لێک دوور نه‌بوون. به‌ڵام له‌گه‌ل جێ به‌جێکردنی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراکی بڕیاری 986 ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی1998 دا، گوزه‌انی خه‌لک به‌ره‌و باشی چوو، خه‌ڵک ده‌یتوانی تا ڕاده‌یه‌ک بۆ گوزه‌رانی خۆی خۆراک و ده‌رمانی پێویستی ده‌ستکه‌وێ، ئه‌گه‌رچی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر هه‌بوو به‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی به کۆنتراکتی وه‌همی ده‌شارده‌وه و یان شمه‌کی خراپ و ئێکسپایه‌ری ده‌هێنا، کاره‌کانیانیشی به هه‌نگاوی کیسه‌ڵ به‌ڕێوه ده‌چوو. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا به سافی ڕێژه‌ی % 13 ی داهاتی نه‌وت به‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وت.
به‌لام له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس به هۆی پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه له 9-4-2003 دا، له ڕێگه‌ی کاریگه‌ری هه‌رێم له‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌وساکه‌ی عیراق، ڕێژه‌ی به‌شی هه‌رێمی کوردستانیان کرده %17، که به‌ڕاستی بۆ هه‌رسێ پارێزگاکه گۆڕانێکی زۆر گه‌وره‌بوو، چونکه قه‌ت هه‌رێم ئه‌م بودجه خه‌یاڵیه‌ی به‌خۆوه نه‌دیبوو. به گوێره‌ی ئه‌م ڕێژه نوێیه، ئه‌گه‌ر ساڵی 2003 ی لێ ده‌رکه‌ین که فه‌وزایه‌کی گه‌وره له ئارادا بوو، هه‌رێم سالانه له نێوان 5 ملیار هه‌تا 6 ملیار دۆلاری ئه‌مریکی بودجه‌ی به‌رکه‌وتووه. جگه له‌وه‌ش ساڵانه به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده و نرخی نه‌وت زیاد‌ی کردووه تا له کۆتایی هه‌ر سالێکدا زیاده‌یه‌ک له بودجه‌ی عیراق په‌یدا بووه که ده‌بوایه دیسان دابه‌شبکرێته‌وه و هه‌رێمیش به‌شی خۆی به‌رکه‌وتووه. له دوای رووخانی ڕژێمیش بڕێکی زۆری ئه‌و به‌شه پاره‌ی هه‌رێم که له لای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان گلدرابووه‌وه، درایه‌وه هه‌ردوو له‌ته ئیداره‌که‌ی هه‌رێم و باسێکی ئه‌وتۆی لێوه نه‌کرا.
هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراقی له پێشی2003 وه له پاشی ئه‌م مێژوه‌ش ڕۆژانه نزیکه‌ی له 1.9 ملیۆن به‌رمیل بووه له ڕۆژێکدا. ئه‌م هه‌نارده‌یه به‌ره به‌ره زیاد‌ی کردووه تا کۆتایی ساڵی 2007 تواناکه‌ی گه‌یشته زیاتر له 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێکدا. نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له خوار 40 دۆلاره‌وه پله به پله به‌ره‌و هه‌وراز چووه تاوه‌کو ئه‌مرۆ خۆی له نزیکه‌ی 100 دۆلار ده‌دا. هه‌ندی له شاره‌زایان پێیان وایه که نرخی نه‌وت له ساڵی داهاتوودا هێشتا به‌رز ده‌بێته‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌کرێ به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ کۆتایی ساڵی 2008 بۆ نزیکی 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رز بێته‌وه له ڕۆژێکدا. به هۆی باری خراپی ئاسایشی عیراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زیندا بووه، ئه‌گه‌ر ئاسایشی عیراق به‌ره‌و ئارامی بچێ حه‌تمه‌ن حاله‌تێکی ئاسایی وه‌رده‌گرێ.
حکومه‌تی هه‌رێم جگه له‌م بودجه‌یه‌ی که به نمره یه‌ک پشت به حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌به‌ستێ، دوو داهاتی تریشی هه‌یه یه‌كه‌میان گومرگه‌کانه هه‌روه‌ک ابراهیم خه‌لیل و باشماخ و ئه‌وانی تر، هی دووه‌میشیان رسومات و داهاته‌کانی وه‌ک باجی ده‌رامه‌ت و خانوو به‌ره و هتد. هه‌رچی گومرگه وه‌ك له‌ده‌ستوری عێراقدا هاتووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بودجه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندیی، به‌ڵام داهاتی رسومات و باجه‌کان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم. من باسی داهاته‌کانی که‌رتی کشتوکاڵی و پیشه‌سازی و گه‌شت وگوزار ناکه‌م که له ئاستێکی زۆر نزمدان، ڕه‌نگه له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌میان هه‌بێ ده‌بێ خێریان پێ بکرێ و به جارێ فه‌رامۆش کراون.
تا ئێستا گه‌وره‌ترین کێشه له دابه‌شکردنی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، کێشه‌ی دابه‌شکردنی به‌شه گه‌وره‌که‌ی بودجه‌یه بۆ هه‌ردوو حیزبه سه‌ره‌کیه‌که، لێژنه‌یه‌کی چاو‌دێر نیه بزانێ بڕه‌که‌ی چه‌نده، دیاره که‌مێکیشی به‌ر حیزبه بچووکه‌کان ده‌که‌وێ. به‌رێز سه‌رۆکی په‌رله‌مان عه‌دنان موفتی له دیمانه‌یه‌کی سایتی سبه‌ی دا ده‌ڵی په‌رله‌مان نازانێ ڕێژه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه چه‌نده که ئه‌م دوو حیزبه سه‌ره‌کیه ده‌یبه‌ن بۆ خۆیان. دیاره هه‌روه‌ک چۆن به برا به‌شی داهاتی گومرگه‌کانیان له سه‌رده‌می به‌ره‌ی کوردستانی دابه‌ش ده‌کرد، ئه‌مڕۆش بوجه‌که به هه‌مان شێوه دابه‌ش ده‌که‌ن. له‌وه ده‌چێ یه‌کێک له خاله گرنگه‌کانی ئه‌م ڕێککه‌وتنه نهێنی و ستراتیجیه‌ی ئه‌م دوو حیزبه سه‌ره‌کیه دابه‌شکردنی ئه‌م بودجه‌یه بێت.
له ڕۆژی 9-1-2008 دا، له گفتوگۆیه‌کی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس‌دا، کاک نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، گوتی که دانیشتوانی هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک نزیکه‌ی 4 ملیۆن و شتێک ده‌بێت. به حیسابی ئه‌و 2 ملیۆن که‌س له خوار 18 ساڵیدانه، ئه‌و 2 ملیۆنه‌ی که ده‌مینێته‌وه له سه‌رووی 18 ساڵیدانه. له‌م دوو ملیۆنه نزیکه‌ی 1.2 ملیۆن موچه‌خۆر هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی که رێژه‌ی له %75 ی بووجه‌ی هه‌رێم بۆ مووچه ده‌ڕوات به گوێره‌ی ئاماری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ردوو ئیداره‌که. که‌وایه له %12 ی بوودجه‌ی عیراق بۆ مووچه‌ی سێ پارێزگای کوردستان ده‌ڕوات! حیزبی به‌عسی ره‌گه‌ز په‌رست له حه‌فتاکان و هه‌شتاکان نزیکه‌ی له %10 ی بودجه‌ی هه‌موو عیراقی دانابوو بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له سه‌رتانسه‌ری عیراقدا، ئه‌وه‌که‌ی تر نزیکه‌ی هه‌مووی بۆ کاروباری عه‌سکه‌ری به‌کار ده‌هات، که‌چی گوزه‌رانی خه‌ڵک له ئێستا باشتر بوو. ئه‌مڕۆ هه‌لئاوسانی نرخی بازاره‌کانی کوردستان نزیکه‌ی %45 ه، هه‌شه ده‌ڵی ڕێژه‌که له‌وه زۆرتره. ئه‌م ڕیژه‌یه زۆره‌ی هه‌ڵئاوسان، ئابووری کوردستانی تووشی ته‌نگژه‌یه‌کی گه‌وره کردووه. ئه‌گه‌ر مووچه‌ش زیاد بکرێت به‌بێ کونترۆڵ کردنی نرخی شمه‌ک و کاڵای بازاره‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به بیانووی بازاڕی ئازاد وه‌ها ده‌کات که بازرگانه چاوچنۆکه‌کان نرخه‌کان به‌سه‌ر هاوڵاتیانا زیاد بکه‌ن و قازانجێکی خه‌یاڵی کۆبکه‌نه‌وه له‌سه‌ر حیسابی قووتی هه‌ژاران و چه‌وساوانی کوردستان. جارێ له‌م باره ئاڵۆزه‌ی کوردستاندا هه‌ڵه‌یه به‌ناوی بازاڕی ئازاد (هه‌روه‌ک جه‌نابی کاک نه‌وزاد هادی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کا) لاسایی بازاڕی ئازادی ووڵاتانی ئه‌و‌روپای پێشکه‌وتوو بکه‌ینه‌وه، بازاڕێکی وابه‌سته‌و دواکه‌وتوو و به‌کارهێنه‌ری وه‌کو کوردستان به‌بێ پلانی هه‌مه‌لایه‌ن و به‌بێ چاودێری له سه‌ر نرخه‌کان پێی ناگوترێ بازاڕی ئازاد به‌ڵکه ئه‌مه به مانای ووشه بازاڕێکی گه‌ڕه‌لاوژه‌و به‌ر به‌ره‌ڵلایه.
شاره‌زایانی ئابووری ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی مووچه له ده‌وروبه‌ری %17 ی بودجه‌ی ووڵات بێت زۆر باشه و هه‌تا له % 30 مه‌قبووله، به‌ڵام له دوای ئه‌م ڕیژه‌یه مه‌ترسی هه‌یه! منیش ده‌ڵێم ئه‌دی ئه‌گه‌ر مووچه له % 75 ئه‌م بودجه‌یه هه‌ڵلووشێ که زۆرتر له 4 ملیار دۆلار ده‌کا، ئه‌وه چی ده‌گه‌یه‌نێ له کاره‌سات و ماڵوێرانی زیاتر، له به فیڕۆدانی داهاتی میلله‌ت زیاتر؟ هه‌رچه‌نده من گومانم هه‌یه که ئه‌م ڕێژه زۆره بۆ مووچه ته‌رخان کرا بێت، وه‌گومانیشم هه‌یه که ژماره‌ی 1.2 ملیۆن مووچه‌خۆر هه‌بێت له کوردستاندا. به‌ڵگه نه‌ویسته که ئه‌م ڕیژه زۆره‌ی فه‌رمانبه‌رو مووچه خۆران له ململانێی ته‌سکی حیزبایه‌تی ناشه‌ریفانه‌ی هه‌ردوو حیزبه سه‌ره‌کیه‌که‌وه هه‌ڵقوڵاوه. هه‌ر لایه‌نه ویستویه‌تی له ڕێگه‌ی هه‌ڵڕشتنی پاره و له ڕێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی بیروڕای خه‌ڵک بکرێ به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی باڵاده‌ستی مسۆگه‌ر بکا. ئه‌م گیانی ته‌سکی حیزبایه‌تیه گورزی کوشنده‌ی له هه‌موو ڕوویه‌کی ژیانی کورده‌واری داوه.
تا ئه‌مڕۆ هیچ زانیاریه‌کی فه‌رمی پشتڕاستکراو یا دۆکیومێنتێک له‌به‌رده‌ست نیه بیسه‌لمێنێ که ئه‌م بودجه گه‌وره‌یه‌ی هه‌رێم چۆن دابه‌ش و چۆن خه‌رج کراوه. هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێ به خێرایی ده‌ڵێن بودجه‌ی ساڵانه‌مان ئه‌وه‌نده ملیاره‌یه و گوایه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ردوو له‌ته ئیداره‌که بڵاوی کردۆته‌وه که ڕێژه‌ی %75 ی بوجه‌ی هه‌رێم بۆ مووچه ده‌ڕوات، به‌بێ ئه‌وه‌ی داتایه‌ک یاخشته‌یه‌کی ڕێک و پێک به خه‌ڵک بده‌ن. پێویسته یاسایه‌کی چاودێری بودجه له په‌رله‌مان ده‌رچێ و لێژنه‌یه‌کی ده‌سپاک و ئازا‌و سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ که تایبه‌ت بێ به چاودێری کردنی چۆنیه‌تی خه‌رجکردن و دابه‌شکردنی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشکرا زانیاری و داتا‌کان بڵاو بکاته‌وه بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و لێپرسینه‌وه‌ی تێدا هه‌بێت، هه‌رچه‌نده لێژنه‌یه‌کی ئابووری په‌رله‌مان هه‌یه به‌ڵام چالاکیه‌کی ئه‌وتۆی نیه.
نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و ڕوونی له بودجه و خه‌رجیه‌کان، ئاو‌و هه‌وایه‌کی سازگاری دروست کردووه بۆ گه‌نده‌ڵی بێ سنوور و بۆ پاره شاردنه‌وه و بۆ کۆنتراکتی سه‌قه‌ت و وه‌همی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌دواداچوونێک هه‌بێت. نه‌مان بیست ڕۆژێک له ڕۆژان که‌سێک له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کرابێ و سزادرا بێ. وا‌ی لێهاتووه که‌سانێک هه‌ن گه‌نده‌ڵی به نه‌نگی نازانن و پاساوی بۆ ده‌بیننه‌وه. ئه‌م بارودۆخه‌یه وا‌ی کردووه که بڕێکی زۆری سه‌ر‌مایه به شێوه‌یه‌کی ناشه‌رعی لای چه‌ند که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتدار که‌ڵه‌که ببێ و گه‌مه به چاره‌نووسی ئه‌م میلله‌ته بکه‌ن. ئه‌مڕۆ دوو چینی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر لێک دوور دروستبووه که نێوانیان ئاسمان و ڕێسمانه، یه‌کێکیان ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌یه که ده‌وله‌مه‌ندو ملیاردێره، ئه‌وه‌که‌ی تریش بێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه که چینی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشه، چینی ناوه‌ندیش نووزه‌ی لێ بڕاوه.
به گوێره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانی له ته‌موزی ساڵی پار بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، پاش ده‌رکردنی بڕه پاره‌ی پۆسته سیادیه‌کان بڕی 5.982.356.000.000 ترلیۆن دیناره (پێنج ترلیۆن‌و نۆ سه‌د‌و هه‌شتاد‌و دوو ملیار‌و سێ سه‌د‌و په‌نجاو شه‌ش ملیۆن دینار) ه که ده‌کاته زیاتر له 5 ملیار دۆلار. له کاتێکدا به‌رمیلی نه‌وت به 40 دۆلار حیساب کراوه و به تێکڕای 80 دۆلار فرۆشراوه له بازاڕه‌کاندا! هێشتا که‌س نازانێ پاره‌ی که‌ڵه‌که‌بوی ئه‌م زیاده‌یه له کۆتایی سالدا چه‌نده. کاتێ حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌یه‌وێ بودجه‌ی هه‌رێم که‌م بکاته‌وه، یان کێشه په‌یدا ده‌بێ، ئینجا ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌نگاو ده‌بێ و هه‌ندێ ڕاستی له میدیاکان باس ده‌کات گوایه حکومه‌تی ناوه‌ند واده‌کاو واده‌کا، به‌ڵام هه‌رکاتێ پاره‌که‌ی وه‌رگرت، بێ ده‌نگ ده‌بێ، قڕوقه‌پی لێ ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویست نیه خه‌ڵک بیزانێت. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه ته‌نیا له ته‌نگانه‌دا شت بۆ خه‌ڵک باس ده‌کات.
له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا که له ڕۆژی 7-2-2008 ده‌ستی پێ‌کرد، بڕیار له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین بودجه له مێژووی عیراق درا که بڕی 48 ملیارد دۆلاری ئه‌مریکیه به‌ڵام هێشتا ته‌سدیق نه‌کراوه. باسی ئه‌وه‌ش هه‌یه دوو ملیاری تریش زیاد بکرێت. نرخی به‌رمیلی نه‌وت به تێکڕای 57 دۆلار حیساب کراوه. ئه‌گه‌ر به گویره‌ی ڕێژه‌ی له %17 بێت، هه‌رێمی کوردستان 8.16 هه‌شت ملیار و شازده له سه‌دای به‌رده‌که‌وێ. خۆ ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌مسال نرخی به‌رمیلی نه‌وت له ئاستی 100 دۆلاردا مایه‌وه و هه‌نارده‌ی نه‌وتیش زیاد‌ی کرد، ئه‌وه بودجه‌ی عیراق زۆرتر له 35 ملیار دۆلاری تری دێته سه‌ر، ده‌بێ له %17 تریش بۆ به‌شی کوردستان زیاد بکرێت که ده‌کاته زۆرتر له 5 ملیار دۆلار. له کۆتایی ئه‌مساڵدا ده‌بێ سێ پارێزگای هه‌رێم که دانیشتوانی نزیکه‌ی 4 ملیۆن که‌سه، زۆرتر له 13 ملیار دۆلاری ئه‌مریکی بودجه‌ی به‌رکه‌وێ!! له‌وه ده‌چی که ڕیژه‌یه‌ک له‌م پاره‌یه بۆ پۆسته سیادیه‌کانی عیراق و ڕێژه‌یه‌کیش بۆ مووچه بچێت بۆیه ڕه‌نگه چه‌ند ملیارێک که‌م بێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر 10 ملیاریش بێت هێشتا پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیه. ئه‌گه‌ر به‌راورد له‌گه‌ل ولاتێکی وه‌کو سووریه بکه‌ین دانیشتوانی نزیکه‌ی 20 ملیۆن که‌سه‌و بودجه‌که‌شی به‌قه‌ده‌ر ئێمه‌یه که‌چی ئه‌م ته‌نگژه گه‌ورانه‌ی نیه و گوزه‌رانی هاوڵاتیان باشتره.
له‌م ڕۆژانه‌دا مشت و مڕێکی گه‌رم له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی به‌غدا په‌یدا بووه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هه‌رێم. له‌گه‌ڵ گه‌رم بوونی کێشه‌ی جێ به‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140 له واده‌ی خۆیدا و پیلانه جۆر به جۆره‌کانی حکومه‌تی عیراقی به هاوکاری تورکیا له دژی کوردان، حکومه‌تی عیراقی پی به‌پێی ئه‌وه گوشاری خۆی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی زیاد کردووه. کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی خستۆته به‌رده‌م گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان و کێشه‌ی ڕێژه‌ی بودجه‌ی زه‌ق کردۆته‌وه و ده‌ڵین ده‌بێ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش خۆتان بیده‌ن. سه‌رچاوه ئاگاداره‌کانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ڵین حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا به‌رده‌وام ته‌گه‌ره دروست ده‌کات له‌به‌رده‌م ئه‌م بڕه بودجه‌یه‌ی که ده‌درێته هه‌رێمی کوردستان. هه‌ر ئه‌م هۆیه‌شه كه حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا ورده‌كاریی خه‌رجییه‌كانی چوار ساڵی رابردووی خۆی ده‌رباره‌ی گومرگه‌کان بۆ نموونه نه‌گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا، چونکه حكومه‌تی عێراق وه‌كو پێویست به‌ده‌م خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌وه نایه‌ت كه پێویسته بدرێته كوردستان.
د. به‌رهه‌م سالح جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان که به یاوه‌ری وه‌زیرانی بازرگانی و دارایی به‌شداری دانیشتنێکی کردووه ، له وه‌لامی ڕه‌خنه‌ی لایه‌نه‌کانی ناو په‌رله‌مانی عیراقدا که ده‌ڵێن ڕێژه‌ی له % 17 زۆره و پێویسته که‌م بکرێته‌وه گوتویه‌تی: ئه‌و 17% ی ئێستا بۆ كوردستان ته‌رخانكراوه، زۆر كه‌متره له‌و 13%ی پێشتر که له پاره‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك به كوردستان ده‌درا. دیسان جه‌نابی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی که به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم پێدوایستییه‌كان پڕ ناكاته‌وه، چونكه له‌و بودجه‌یه‌ی كه ده‌درێته هه‌رێم خه‌رجییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی‌و مووچه‌ی لێده‌درێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه رێژه‌كه بۆ ئاستێكی نزم داده‌به‌زێت. د. به‌رهه‌م له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا وتیشی که حیسابی كۆتایی ساڵی 2007 ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نها نزیكه‌ی 60% ی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان خه‌رجكراوه، كه ئه‌مه‌ش شكستێكی گه‌وره‌یه.
دڵشاد عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی گوتی: له سه‌رده‌می به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراكدا ئه‌و رێژه‌ی 13%ی ته‌رخانكرابوو هیچ جۆره مووچه‌یه‌كی لێ نه‌ده‌درا، به‌ڵام له‌م بودجه‌یه‌ی ئێستا به‌هۆی مووچه‌ی هه‌موو عیراق و خه‌رجییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه رێژه‌ی بودجه‌كه بۆ ئاستی 12.8% داده‌به‌زێت و پیویستیه‌کان پر ناکاته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تی كورد‌و نوێنه‌رایه‌تی كورد له به‌غدا هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیادبكرێت.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیاری و لێکدانه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رده‌که‌وێ که له ساڵی 2003 وه هه‌تا ساڵی 2008 ڕوونی و شه‌فافیه‌ت له بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا نه‌بووه. هه‌تا ئێستا هیچ یاسایه‌ک و لێژنه‌یه‌کی چاودێری نیه، هیچ زانیاریه‌کی پشتڕاستکراو یا دۆکیومێنتێک نیه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕێژه‌ی دابه‌شکردنی برابه‌شی بودجه‌ی هه‌رێم له نێوان ئه‌م دوو حیزبه سه‌ره‌کیه. هه‌تا ئێستا هیچ داتایه‌ک نیه ده‌رباره‌ی خه‌رج کردنی بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ پڕۆژه جۆر به جۆری وه‌کو پرۆژه سه‌قه‌ت و وه‌همیه‌کان، پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کان، بۆ که‌رتی پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و گه‌شت و گوزار و هتد. نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و نه‌بونی یاسای چاودێری و لێپرسینه‌وه، که‌ش و هه‌وایه‌کی له‌باری ڕه‌خساندووه بۆ گه‌نده‌ڵیه‌کی بێ سنوور، بۆ ته‌خشان و په‌خشانکردنی بودجه‌ی هه‌رێم که سامانێکی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌م بێ سه‌روبه‌ریه ته‌نگژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌ڵئاوسانی بازاڕی په‌یدا کردووه که گوزه‌رانی خه‌لکی به‌ره‌و خراپی بردووه. ئه‌م بێ پلانیه که‌رته‌کانی ئابووری کشت و کاڵی، پیشه‌سازی، گه‌شت و گوزار و ئه‌وانی تری په‌ک خستووه. ئینجا حکومه‌تی عیراقیش که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی به لاوازی ده‌بینێ بۆیه گوشاری خستۆته سه‌ری، به‌وه‌نده‌ش ناوه‌ستێ که ماده‌ی 140 یان ئیفلیج کردووه، ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی پاشه‌کشه‌ی زیاتر بکات. حکومه‌تی عیراقی ده‌یه‌وێ له‌لایه‌ک کۆسپ و ته‌گه‌ره بخاته به‌رده‌م گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان و له لایه‌کی تریش ڕێژه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌ی بودجه‌ی هه‌رێم که‌م بکاته‌وه. به‌نده وا‌ی ده‌بینم که له‌مه‌ودوا حکومه‌تی عیراقی که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم وه‌ک کارتێکی گوشار به‌کار دێنێ له پاڵ کارته‌کانی تری بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی زیاتر پاشه‌کشه بکات و سه‌ر بۆ دواکاریه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ند دانه‌وێنێ. له‌م کاته ناسکه‌دا پێویسته ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک بکات و له هه‌موو بواره‌کان به‌خۆی دا بچێته‌وه و شه‌فاف بێت و زانیاریه‌کان به خه‌ڵک ڕابگه‌یه‌نی ئه‌گه‌ر نا خه‌ڵک به دوو قسه‌ی سه‌رپێی وه‌ک جاران باوه‌ڕ ناکات ده‌نا ئه‌وه‌نده‌ی تر له خه‌ڵک داده‌بڕێن.
11-1-2008
سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1- سایتی ڕادیۆی نه‌وا. به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاتر ده‌بێت.5-1-2008 2- گۆڤاری ئاوێنه. بووجه‌ی هه‌رێمی کوردستان په‌سندکرا.27-7-2007 بۆ چاودێریکردنی ڕیژه‌ی هه‌لئاوسان له هه‌رێمی کوردستاندا بۆ مانگی ته‌موزی 2007 3- سایتی سبه‌ی: عه‌دنان موفتی: په‌رله‌مان نازانێت چه‌ند پاره به حیزبه‌کان ده‌درێت. دیمانه. 10-8-2007 ده‌ملوجی: زۆربه‌ی کوتله‌کان ئاگاداری ڕێژه‌ی داهات و چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی نین.6-1-2008 ته‌نها %12.8 ی بووجه‌ی عیراق ده‌دریت به هه‌رێمی کوردستان. 8-1-2008 4- ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس و چاو پێکه‌وتن له‌گه‌ل به‌ڕێز نه‌وزاد هادی. 9-1-2008
|