|
نه چاکسازی نه
پاکسازی
به‌ڵێ
بۆ شۆڕشێکی چاره‌نووسسازی.
کۆچه‌ر
ره‌خنه‌کانی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگا
له رووی سیسته‌مێکی زاڵی سه‌رمایه‌داریدا دره‌نگ یان زوو به‌بن به‌ست
ده‌گات . به‌هۆی گوێبیست نه‌بوونی ئه‌و
سیسته‌مه به داخوازیه ئانی و هه‌نوکه‌ییه‌کانی
کۆمه‌ڵگا به‌گشتی و کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان به‌تایبه‌تی که ئه‌وه‌ش
دیارده‌ی سروشتی هه‌میشه‌یی خودی ئه‌و سیسته‌مه‌یه
. بۆیه له‌و نێوه‌دا جه‌ماوه‌ری ناڕازی ڕاپێچی شه‌ڕێکی ده‌سته‌ویه‌خه ده‌کرێت له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه ، به‌ڵام ئاگری ئه‌و شه‌ڕه ده‌توانرێت
بشکێنرێته‌وه به رووی سه‌رمایه‌داراندا و ببێته شۆڕشێکی چاره‌نووسسازی
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان به‌تایبه‌تی و سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری ناڕازی
به‌گشتی.
ئه‌وه‌ش کاریکی خه‌یاڵی و موسته‌حیل
نییه . مل نه‌دان و گوێبیست
نه‌بوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌چاکسازی و پاکسازی که ئه‌وه خۆی له
خۆیدا پێکهاته‌یی سه‌ره‌کی سه‌رخان و ژێرخانی ئه‌وسیسته‌مه یه وای
کردووه ئه‌و سیسته‌مه بۆهه‌تا هه‌تایی نه‌توانێت به‌رده‌وام بێت .
واته گه‌شه و گۆڕانکاره ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌کان
ناتوانێت له خۆبگرێت چونکه له زێده‌باییه‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه .
بۆیه له‌جێی ئه‌و سیسته‌مه بێگومان ده‌بێت سیسته‌مێکی تر جێگا
بگرێته‌وه ، ئه‌وه‌ش سیسته‌می سۆسیالیستی کرێکارانه که ده‌توانێ له
رێگای گه‌شه‌ی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنه‌وه کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستی دامه‌زراو بکات . کرێکاری سۆسیالیست
هێنده راستی‌بینه ئه‌و پرۆسه‌یه به‌کاری شه‌و و رۆژیکی نازانێت به‌ڵام
مه‌حاڵیش نیه له‌لای بۆ ئاینده .
بۆیه راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان تاکه وه‌ڵامی
ناچاریانه له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری گه‌نده‌ڵ و کرمۆڵ . واته
گره‌وکردنێکی ناچاریه له‌سه‌ر سه‌روماڵی خۆیان بۆڕاماڵینی زالووی خوین
مژی سه‌ر دڵ و گیانیان . ئه‌و راپه‌رینه‌ش ئاره‌زوومه‌ندانه
نییه
واته بۆ خۆده‌رخستنو گێره‌شێوێنی نیه به‌ڵکو ئه‌وپه‌ڕی ناچاریه ئه‌گه‌ر
پێی هه‌ڵنه ستن ئه‌وه تیا ده‌چن .
راپه‌ڕین ده‌توانێ ژیانی بێ ده‌رامه‌تی و هه‌ژاریتان هیچ نه‌بێت
بۆماوه‌یه‌کیش بێت وه‌لا بنێت . ده‌ڵێین بۆ ( ماوه‌یه‌ک ) چونکه
راده‌ی سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌ام بوون و گه‌شه‌پێدانی ده‌ستکه‌وته‌کانی
هه‌ر راپه‌ڕینێک به‌نده له‌سه‌ر ئاستی به‌رنامه‌رێژی کرێکاران و
زه‌حمه‌تکێشان له‌و راپه‌ڕینه‌دا وه سووربونیان له‌سه‌ر خواسته
ئابوری و سیاسیه‌کانیان و ناسینی دۆست و دوژمنه‌کانیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا .
له باشوری کوردستانیش ئه‌مڕۆ ئه‌وسیسته‌مه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی له‌داستدایه
ناتوانرێت نکوڵی لێبکرێت که سه‌رمایه‌داری نیه . به‌ڵکو سیسته‌مێکی
سه‌رمایه‌داریه به‌مانای خۆی.له‌ناسینه‌وه‌گرنگه‌کانی ئه‌وه‌یه که
ئه‌وسیسته‌مه وابه‌سته‌یه به‌بازاری سه‌رمایه داریه‌وه له‌لایه‌ک وه‌ک
بازاڕی ساغکردنه‌وه له‌لایه‌کی تریشه‌وه له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندترین
ناوچه‌کانی جیهاندایه بۆ به‌ده‌ست هاتنی سه‌رچاوه‌خاوه‌کان ئه‌وه‌جگه
له‌سامانی نه‌وت . ئه‌وه‌ش وای کردوه سوپایه‌کی بێ‌کاری به‌ربینگ به‌کۆمه‌ڵگاکه‌ی
بگرێت به‌تێکه‌ڵی له چین وتوێژه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه .
بۆیه ئه‌گه‌رحسابێکی ژیرانه‌ی بۆنه‌کرێت ئه‌وه
کرێکاری سۆسیالیست تووشی ئه‌وخۆشخه‌یاڵیه ده‌بیت که چه‌پێکی چه‌واشه‌و
هه‌لپه‌رستی کۆپیگیراوه‌ی چه‌پی ئیرانی
خڵافاوی موده‌عی به‌کۆمۆنیزمی کرێکاری یان دروستتر بڵێین کۆمۆنیزمی
ێۆتۆپیایی-خه‌یاڵی که‌له ته‌نگژه‌کانی شه‌ڕی کوه‌یت وئیراقدا ده‌هۆڵێکی
دڕاوی بۆده‌کوتا . به‌وپێیه‌ی سه‌رمایه‌داری سیسته‌مێکی جیهانیه واته
شه‌رایتی شۆرشی کرێکارانیش له ئیران و ئیراق و هه‌رووڵات وناوچه‌یه‌کی
تری جیهانیشدا چوون یه‌که بۆیه ئیتر باس هه‌ر باسی کریکارانه‌و دروست
نیه گه‌ر چین و توێژه‌کانی تر باس بکه‌ین له‌و شۆرشه‌دا ، ( واته
نکوڵییان له‌بوونی فرسه‌خێکی جاره‌نووس سازده‌کرد له شۆڕش و راپه‌ڕین
که‌ئه‌ویش شؤڕشێکی دیموکراتیه تیایدا قوتابیان،مامۆستایان، لاوانی
کوڕوكچ ،ئافره‌تان جوتیاران وه زۆر پیشه‌وه‌رو کاسبکاری تر به‌شدار ده‌بن
شان به‌شانی کرێکاران ) ،وه سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و شۆڕشه‌ی کرێکارانیشیان
هێنابووه سه‌ر ئاستی بوونی ته‌یفێک به‌ناوی ته‌یفی کۆمۆنیزمی کرێکاری
. بۆیه ئه‌وانه له‌ناڵیش ده‌ده‌ن و له بزماریش . واته له‌لایه‌ک به‌هۆی
جیهانبینیه نادروسته‌که‌یانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و جۆنێتی لێکدانه‌وه‌یه‌ی
جیهانی بوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری خۆی له‌خۆیدا کاوێژکردنه‌وه بوو
به ترۆتسکیزم سه‌باره‌ت به شۆڕشی جیهانی کرێکاران گوایه کاتی هاتووه
.به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ترۆتسکیزم له هیچ کام له‌و ووڵاتانه‌ی ئه‌وانی
تیا بوون پایه‌ی نه‌بوو ،بۆیه له‌ژێر ناوێکی تر خۆیان نواند ئه‌ویش
کۆمۆنیزمی کارگه‌ری بوو .
له سایه‌ی ئه‌و بۆ چوونه دوور له
راستی بوونه‌یان سه‌باره‌ت به شۆڕش و
راپه‌ڕین وایان کرد که خودی ئه‌و چه‌په‌ش
که له مه‌یدانی تێکۆشان‌دا
بوو له ده‌ورانی
به‌ئس دا بخه‌نه په‌راوێزی راپه‌رینی به‌هاری 91 که داوای چه‌ک
دانانیان لێ‌کرا. له‌ولاشه‌وه ناوه‌ڕۆکی شورا جه‌ماوه‌ریه‌کانیان به‌جۆرێک
له‌رزۆک کرد له‌ژێرناوی شورای کرێکاراندا که‌دۆسته‌کانیشیان لێکردن به
دوژمن له‌و هه‌لو مه‌رجه‌ناسکه‌دا ریگایان بۆ هێزه بورژوازیه
هه‌ڵاتوه‌کان خۆشکرد به هێرش
کردنیان بۆسه‌ر شوراکان خۆیان به‌ڵسۆزی دۆزی رزگاری کوردستان
نیشان بده‌ن . که ئه‌وه دۆزێک بوو گرنگی
له‌به‌رچاوگرتنی نه‌ده‌توانرا حاشای لێبکرێت وه‌ک چۆن مارکس نه‌یتونی
حاشا له دۆزی ئیرله‌ندا وه‌یان لینن بۆ دۆزی فنله‌ندا بکه‌ن به‌ڵام ئه‌و
زڕه کۆمۆنیستانه له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبزاردنی په‌ڕله‌ماندا
به ئاشکرا بانگه‌وازیان بۆ نه‌چوون و بایکۆت کردنی ده‌نگدان و
به‌شدار بوون ده‌کرد. بۆیه‌باشتر ریگایان بۆ پار‌تی و یه‌کێتی خۆشکرد .
ئێمه ناڵیین ده‌نگدان بۆ پار‌تی و یه‌کێتی
به‌ڵام خۆ ده‌کرا ئه‌و چه‌په‌ش به پێی سه‌نگی خۆی ناوی له لیستی حزبه‌کاندا
جیگیر بکردایه بۆ به‌ده‌ست هێنانی کورسی ،که بێگوومان له‌زۆر له‌وانه‌ی
کورسیان به‌ده‌ست هات هاوشانی ئه‌و چه‌په‌نه‌ده‌بوون که بمانه‌ویت و
نه‌مانه‌وێت نوێنه‌ری بزاڤی ناوکۆکه‌ی شۆڕشێکی دیموکراتی ده‌کرد له‌ومه‌یدانه‌دا
. به‌ڵام دیدی زاڵبووی ئه‌و گرووپه‌له‌خه‌یاڵدا ژیاوه به سه‌رشانو
ملی چه‌پێکی رادیکال رێک به بپێچه‌وانه‌ی هه‌لومه‌رجی زاڵه‌وه بوو،
واته له بری ئه‌وه‌ی له‌هه‌وڵی سازمانده‌یی کردنی ئه‌و بزووتنه‌وه
دیموکراتیه‌دا بوایه بۆ به‌شداریکردن له‌وده‌سه‌ڵاته نه‌مه‌یوه‌دا که‌وه‌ک
هێلکه‌یه‌کی ده‌ڵه‌مه وابوو ده‌مان توانی نه‌یه‌ڵین به و‌جۆره ره‌ق
ببێت له‌قازانجی بورژوازی کورد به ته‌نها. به‌ڵکوو به‌پیچه‌وانه‌وه
ئه‌و چه‌په‌ی سازدا بۆ دورکه‌وتنه‌وه له به‌شداری بوون له ده‌سه‌ڵات
و به‌ڕێوه بردندا به دروستکرنی به‌ناو پار‌تی کۆمۆنیستی کریکاری ، که
هه‌مووشتێکه به‌غه‌یری ئه‌وه‌ی که پار‌تی کۆمۆنیست وه‌یان پار‌تی
کرێکاران بێت . به‌بڕیاریکی باوک سالاری ئه‌وچه‌په‌ی له‌جه‌ماوه‌ر
دابڕندو( ستالین ئاسایی له‌کۆلخۆزه‌که ی دا دیلی کردن ). ئه‌وه‌شیان
ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆ بوو که به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
دیمووکراتی ڕزگاری کوردستانی رۆژهه‌ڵاتیشیدا هێنا، که‌له‌پێشذا ده‌ستگیری
شه‌رێکی ناوخۆیی کرد وه دواتریش جاڕی هه‌ڵاه‌شاندنه‌وه‌وچه‌ک داماڵینی
بۆدا له‌ژێرناویی ریزبه‌ندی کردنی چینی کرێکار له‌حیزبی به‌ناو سه‌ربه‌خۆ
و پیشڕه‌ودا .
له راستیا ئه‌وه هه‌ر خۆی نامۆکردن
و دابڕاندنی چینی کرێکاربووه له بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌ووجوود هاتوودا
کاتێک که ناحاڵیانه ده‌یان ووت ئه‌وه راپه‌ڕین نیه به‌ڵکوو
رووداوێکه که ئه‌وه مانای بێ ماناکردنی به‌ری ره‌نجی تێکۆشانی میلله‌تێکی
سته‌م دیده یه که‌له‌و مه‌یدانه‌دا کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان به‌شی هه‌ره‌سه‌ره‌کی
داینه‌مۆی ئه‌وبزووتنه‌وه‌یه‌بوون .ئه‌قڵیه‌تی ته‌یفه‌که‌ی حیکه‌تیست
هێنده له خۆ رازی بوو که ته‌نانه‌ت گروپیک به‌ناوی ده‌سته‌وه به‌شێک
له‌به‌رنامه‌ی هه‌ڵسوڕانی بۆشۆڕشێکی دیموکراتی ناساندبووه‌وه ئه‌وه
کرا به پۆڕی خوراوو هه‌ڵسوڕاوانی سه‌ره‌وه‌شی هه‌لپه‌رستانه پشتیان
تێکرد به‌نیازی ئه‌وه‌ی ئیمام و پاپاکه‌یان جێگاومه‌قامێکیان پێ ببه‌خشیت
له‌پارته حه‌مامۆکیه‌که‌یاندا. ئه‌و مقام وه‌رگرتنه ش ته‌نانه‌ت به‌جۆرێک
بوو که ئه‌وه‌ی له ره‌وته‌وه چووبایه له‌پێشتر ده‌بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی
له‌ده‌سته‌وه چووبایه یان له‌به‌رزه‌وه...تد(ده‌سته‌و ره‌وتو به‌رزه
له رێکخراوه جه‌په‌کان بوون له‌کوردستان).
له‌بیرمه یه‌کێک له براده‌رانی زیندانی له‌دوای ئازادبوونمان هات
ووتی هه‌رچی زووه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست ببیت به حزبی حیکمه‌تیسته‌وه ئه‌وه
جێگات کۆمیته ناوه‌ندی ده‌بیت ، منیش داوای لێبوردنم کرد که ئه‌و هه‌لپه‌رستیه
به‌من ناکریت(ئه‌وکات ئه‌وهاوڕێه‌دیاربوو گیان‌و تروسکایی دیموکراتی تیا
مابوو یان به‌خاتری پیشینه‌ی هاوڕێه‌تیمان بۆیه هیچ په‌رچه‌کردارێکی
به‌ئاشکرا نه‌نواند به‌ڵام دواتر به‌خشکه‌یی دوورکه‌وته‌وه . من
دوواتر خۆم له رێکخراوی بێکاران له‌کوردستاندا بینیه‌وه وه‌ک یه‌کیک
له هه‌ڵسوڕاونی ئه‌ورێکخراوه ، ئه‌وهاوڕێ یه‌ش له یه‌کێتی بێکاراندا
. ئه‌ویه‌کیتی بێکارانه‌ی که ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی سه‌ربه‌حیکمه‌تیست
ئۆتۆماتیکی ئه‌ندام بوون تیایدا‌و ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و یه‌کێتیه‌ش ده‌بوایه
له پارته‌که‌ی سه‌ربه‌حیکمه‌تیستدا ئه‌ندام بووایه . به‌و شێوه‌یه
حیکمه‌تیست که‌وتبوه ململانیی له‌گه‌ڵ رێکخراوی بیکاراندا بۆکه‌م
کردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی له‌ریگای یه‌کیه‌تی بێکارانه‌وه که‌له‌راستیدا
وه‌ک ته‌شکیله‌یه‌کی حیزبی بوو نه‌ک پیشه‌یی . واته هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه
حیکمه‌تیست رێگا به‌هه‌ڵسورانو ریکخراوبوونی سه‌ربه‌خۆی کرێکارانیان نه‌داوه‌و
ناده‌ن هه‌رگیز . له‌جیاتی ئه‌وه‌ی کۆمه‌کیان بکردنایه به‌و پێ یه‌ی
خۆیان به کۆمۆنیست ده‌زانی به ڵام به پێچه وانه‌وه ،ئه‌وه هه‌ڵسوڕاوانیان
له‌خشته ده‌برد وه یان تۆمه‌تی شه‌خسیان بۆداده‌تاشین ) .
به‌و جۆره ته‌یفی حیکمه‌تیست هه‌میشه له‌هه‌وڵی رێگا خۆشکردندابوون
وه ده‌بن تا بورژوازی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر بزافی دیموکراتیدا
تووندبکاته‌وه له‌رێگای ئینکاریکردنیان بۆ بوونی شۆڕشی دیموکراتی‌و
ناسینه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌کانی به‌ناوی پا راستنی ریزی سه‌ربه‌خۆی
کرێکاران . له‌لایه‌کی تریشه‌وه پووچه‌ڵی بۆچوونه‌که‌شیان له‌وه‌دابوو-یان
له‌وه‌دایه که هه‌موو گیانی ناڕه‌زایه‌تی چینی کرێکار هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر
سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ده‌هێننه سه‌ر بوون و نه‌بوونی ته‌یفێک که
خۆشیان له بوونی به‌گوومانن بۆیه ماوه‌یه‌ک هه‌ڵسوڕاوه‌کانی خۆیانیان
ناچار به له‌به‌رکردنی به‌دله‌ی کرێکاری کردبو واته ده‌یان ناردن له‌کارگاکان
کاربکه‌ن واته کرێکارێکی ده‌ستکردو مزه‌وه‌ریان ره‌وانه‌ی ناو
کرێکاران ده‌کرد و شێوه‌ی هه‌ڵسوڕانی ئه‌کادیمیستیانه‌و
به‌دوور له زهنیه‌تی کرێکاری وای ده‌کرد ره‌نگدانه‌وه‌ی تیکشکاندن به‌سه‌ر
بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیخۆڕسکی کرێکاراندا به‌ئاسانی بسه‌پێنێت له‌لایه‌ن
خاوه‌نکاره‌کانه‌وه ،به و‌جۆره سه‌ده‌ها کرێکاریان به‌ده‌رکردندا له‌سه‌رکاره‌کانیان
و دوایش به‌ناوی خۆش‌ویستنی ئازاده‌وه خێزان‌و هاوسه‌ری چه‌ند ساڵه‌یان
له‌خشته ده‌بردن (له‌کاتیکدا لای هه‌ر زره‌کۆمۆنیستیکی وه‌ک منیش و
خۆشیان به مه‌نسوری حیکمه‌تیشیانه‌وه باش زانراوه که‌لینن چۆن وه‌ڵامی
کلارازیتکن ده‌داته‌وه له پرسیار کردن سه‌باره‌ت به‌خۆشه‌ویستی ئازاد
که خۆشه ویستی ئازاد تێگه‌یشتن و ئه‌نجام دانی وه ک خواردنه‌وه‌ی په‌رداخه
ئاوه‌که نیه .
هه‌روه‌ها له مانیفستی حزبی کۆمۆنیست له
نووسینی مارکس و ئنگلس دا هاتوه که ئه‌وه سه‌رمایه‌دارانن به شێوه‌یه‌کی
لابه‌لایی ناخ‌و نۆک له خیزانی یه‌کتر ده‌به‌ن وهه‌ڵیان وه‌شاندۆته‌وه
به‌ڵام کۆمۆنیسته‌کان له پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا
خێزان له‌کۆمه‌ڵدا ده‌توێننه‌وه واته باوک‌و دایک له‌به‌رپرسێتی به‌رامبه‌ر
به مناڵ و دابین کردنی ده‌رامه‌تی منال رزگارده‌بێت به‌وجۆره بوارێکی
زیاتر بۆ تاکه‌کان فه‌راهه‌م ده‌بێت ده‌توانن به‌هره‌مه‌ند ببن له‌ته‌واوی
بواره‌کانی ژیان وتوانا زهنی و مادییه‌کانیشیان زیتر په‌ره‌پێ بده‌ن ،له‌ولاشه‌وه
مناڵان زیاتر له‌زه‌ت له منالیه‌تی خۆیان و ته‌واوی قۆناغه‌کانی
ژیانیان ده‌بینن و ده‌بنه که‌سانی به‌به‌هره بۆ کۆمه‌ڵ .
له‌خه‌یاڵدا نقوم بوونی ئه‌وانه به‌جۆرێکه که هێشتر خاوه‌نی کۆمیته‌یه‌کی
یه‌کگرتوی خۆشیان نین (چوونکه هه‌ر ماوه ناماوه‌یه‌ک ئه‌میبا ئاسا
ناوکۆکه دابه‌شبوونێک ده‌که‌ن) به‌ڵام له شه‌ووڕۆژێکدا ده‌یانه‌وێت
له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک ئێران-ئیراق و کوردستان کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندیه‌ک
بسه‌پێننکه ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وروپای دوای تێپه‌ڕاندنی سه‌دساڵێک
له شۆڕشی پیشه‌سازیو هوشیاربوونه‌وه‌و شۆڕشی فه‌رنسه‌و به‌شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ریشه‌وه به‌وجۆره‌ی ئه‌وان ته‌پڵی بۆڵێده‌ده‌ن هه‌زم نه‌کراوه
. بۆیه له ئه‌نجامی ئه‌وته‌بلیغاته ئه‌بۆرشنانه سه‌ده‌ها کچ و لاو
کوژراون و وه له هاوه‌ڵانی خۆشیان ده‌یه‌ها منداڵیان بێ سه‌رپه‌رشت
کراون له‌سایه‌ی جیبه‌جیکردنی خۆشویستنه ئازاده‌که‌یانه‌وه .
ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و سۆسشیاله شه‌قو شڕه‌که‌ی ئه‌م ووڵاتانه نه‌بوایه
ئه‌وه ئه‌ومناڵانه چاره نووسیان نادیار ده‌بوو ،جا وه‌ی بۆ چاره
نووسی ئه‌و مناڵانه‌ی که له کوردستان-ئیران-ئیراق له‌سایه‌ی پراکتیزه‌کردنی
خه‌ونه بورجوزیانه‌که‌ی حیکمه‌تیست تووشیان هاتووه .
(ئه‌و ته‌یفه شه‌قاربوه‌ی حیکمه‌تیست ئیکاریکردنیان له‌ڕاستیه ئانیو
پێویستیه حاشا هه‌ڵنه‌گره کانی سه‌رخستنی شۆرشی کرێکاران که له به‌رپابوونی
شۆڕشیکی دیموکراتی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆی ده‌بینێته‌وه له‌مرۆماندا به‌جۆرێکه
که خۆیان له ئاست ئه‌و راستیه‌شدا که‌ڕوکاس ده‌که‌ن که چۆن له‌ئه‌نجامی
پرۆسه‌ی روودانی شۆرشه دیموکراتی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ووڵاتانی ئه‌وروپادا
ئه‌وانه ئه‌مڕۆ توانیویانه‌و ده‌توانن بله‌وه‌رێن له‌سه‌ر سۆسیال وگه‌راکانی
خۆیانیش بخه‌ن . ئه‌وانه ده‌ڵێن ئه‌و رۆژگاره به‌سه‌ر چووه واته ده‌ورانی
سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه دیمووکراتیه‌کان ئیکس پایه‌ر بوون به‌و پێیه‌ی
بورژوازی ئه‌نجامی داوه . (ئه‌وانه سه‌یری خۆیان ناکه‌ن که بۆچی ته‌نگه
نه‌فه‌س بوون .نایبه‌نه سه‌ر خۆیان که له‌به‌ر نه‌بوونی ئاووهه‌وایه‌کی
دیمووکراتیدا ده‌ربه‌ده‌ربوون. ئه‌وان ده‌ڵێن کرێکاران له‌به‌پابوونی
شۆرشی خۆیانه‌وه ئه‌و ئه‌رکه جێبه‌جێ ده‌که‌ن ،به‌بێ ئه‌وه‌یخۆیان له‌و
راستیه بده‌ن که ئه‌مڕۆ کرێکاران له‌و ووڵاتانه‌دا هێشتر مه حاڵه
شۆڕشێکی تاک لایه‌نه‌ی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن ) ، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که
کرێکاران به‌ته‌نها ده‌توانن ئه‌و شۆڕشه‌بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وشه‌رایته
سه‌خته‌ی ژیان که کرێکاران تیادا ده‌ژین له‌به‌رچاوبگرن ،که‌ته‌نانه‌ت
له‌سه‌رساده‌ترین داخوزی خۆیان یان ده‌گیرێن و له‌زیندان توونده‌کرین
وه‌یان گولله باران ده‌کرێن بێشه‌رمانه .
کرێکاران به‌جۆرێک به‌ریان پێ هه‌ڵچنراوه که بێگومان پێویستیان به
هاوکاری ته‌واوی هێزه ئۆپۆزیسۆنه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا هه‌یه .توێژگه‌لی
دیکه زۆرن که به‌شخوراون له‌سایه‌ی سیسته‌می زاڵه‌وه ده‌تونن به‌قازانجی
به‌ده‌ست هێنانی لانی که‌می مافه‌سه‌ره‌تایه‌کانی ئینسان هه‌ڵسورێن که
حاڵی حازر کۆمه‌ڵگاکانی ئیراق،ئیران، کوردستان، ووڵاته ئه‌ره‌به‌کان
له‌و په‌ڕی بێ به‌شیدان لێی . ئایا کریکارانی ئه‌و وولاتانه له‌بوونی
شۆرشێکی دیموکراتی کۆمه‌ڵایه‌تیدا توانا‌و هه‌ناسه‌یه‌کی دریژخایه‌نتر
به‌ده‌ست ناهێنن وه‌ک توێشه به‌ره‌ی شۆڕشی سۆسیالیستی خۆیان ؟ ئه‌وانه
خۆیان له‌و راستیه بواردوه که سیسته‌می کۆنه په‌رستی سه‌رمایه
داری له‌م ووڵاتانه‌ی وه‌ک ئیراق،هه‌رێمی باشوری کوردستان، ئیران ،..تد
( سه‌ره‌رای گرێدراویان به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانه‌وه) ئه‌وانه
ئاماده نین به‌شیک له‌و زێده باییه‌ی ده‌ستیان ده‌که‌وێت له‌به‌ری
کاری کرێکاران بگه‌رێننه‌وه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به دابینکردنی
پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌گشتی وه جه‌ماوه‌ری کرێکاران
و زه‌حمه‌تکێشان به‌تایبه‌تی . چوونکه ده‌ستو پێیان به‌گڕی شۆڕشێکی
دیموکراتی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌چزاوه . له‌کاتێکدا ووڵاتانی رۆژاوا ده‌ستیان
پیا چزاوه‌و ملیان داوه و کرێکارانیش که‌م تازۆر له‌زۆر له مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانیان
به‌هره‌مه‌ندبوون به‌به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتدا .
بۆیه ئه‌و مل نه‌دانو حاڵی نه‌بوونه‌ی سیسته‌می سه‌رمایداری له‌و
ووڵاتانه‌دا بۆته هۆی راوه‌شاندنی سه‌ری ناڕازی ئاغاکانییشیان لێیان
ئه‌وه‌ش نه‌ک به‌مانای داکۆکی کردن له دیموکراتی به‌ڵکو به‌خاتری به‌رگرتن
له‌شۆرشیکی دیموکراتی مسۆگه‌ر دره‌نگ یان زوو . ئه‌و ناکۆکی‌و ناته‌بایی
بوونه‌یان ده‌توانرێت له‌لایه‌ن کرێکارانی سۆسیالیسته‌وه به‌قازانجی
شۆڕش‌و راپه‌ڕین به‌کار بهێنرێت .
بۆنموونه راپۆرته‌کانی بیکه‌ر-هاملتۆن ومایکل رۆبن بکرێته ته‌بلیغێک
بۆ زیاتر ترۆکردنیان له‌به‌رچاو جه‌ماوه‌رو ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی
خۆشیان . تروسکه‌ی ناره‌زاییه‌کان بگه‌یه‌نرێته میدیا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان
. لێره‌دا پرسیاریک دیته پێشه‌وه که بۆخۆشی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و
بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه‌یه له‌مه‌ر ئه‌وجیاوازیه‌ی که باسمکرد له‌نێوان
ئاستی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌رۆژاواو رۆژهه‌ڵات وه‌جیاوازی ئاستی
ژیان‌و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگاکانیان له‌یه‌کتر .پرسیاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه.
ئه‌گه‌ر بۆن‌و به‌رامه‌یه‌کی دیموکراتی ترتان له‌م وولاتانه‌دا نه‌بینیوه
بۆچی خۆتان له‌نیوی خزاندوه . ئایا ئه‌وه‌ی کرێکارانی ئه‌م ووڵاتانه
هه‌یانه‌و ده‌تونن بیکه‌ن له ووڵاته‌کانی ئێمه‌ماناندا ئه‌سڵه‌ن بوونی
هه‌یه ؟ ئه‌ی ئیتر بۆ کرێکاران له چاوه‌ڕوانیدا راده‌گرن یان دۆست‌و
دوژمنیان لێ تێکه‌ڵو پێکه‌ڵ ده‌که‌نو چه‌واشه‌یان ده‌که‌ن که به‌چه‌شنی
رێبه‌ره مه‌زهه‌بیه‌کان له‌چاوه‌روان بوون بۆ وه‌رگرتنی حه‌وت په‌ری
له به‌هه‌شتی کۆمۆنیزمه‌خه‌یاڵیه‌که‌تان رایان ده‌گرن . به‌ڵێ ئاوها
نه‌ک هه‌ر شۆڕشی سۆسیالیستی به راستی ناناسێننه‌وه که له سه‌ره‌تاوه
شۆڕشێکی دیموکراتی زه‌مینه‌ی بۆ خۆشده‌کات ئه‌وه کۆمۆنیزمیشیان هه‌رله‌و
روانگه‌یه‌یانه‌وه کردووه به خه‌یاڵی).
به‌ڵام ئه‌نجام گیری به‌رده‌وامی ناوکۆکه دابه‌شبوونه‌کانیان ناچاری
کردن که ته‌نانه‌ت ده‌ست به‌رداری کۆمۆنیزمه کرێکاری-خه‌یاڵیه که
یشیان ببن وه به راشکاوی ئیفلاس بوونی خۆیان رابگه‌یه‌نن له ژیر
ناوی حیکمه‌تیستی گروپۆکه‌ی جۆرواجۆری نه‌یار به‌یه‌ک .
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا مه‌نسورحیکمه‌ت شایسته‌ی ناوێکی وه‌هایه
؟ ئایا وه‌ک کارل مارکس جێ ده‌ستی دیاره له‌سه‌ر کۆمۆنیزم؟ ئایا وه‌ک
ئنگلس کاریکی به‌رچاوی کردوه ؟ ئایا وه‌ک لینن شۆڕشێکی به‌سه‌رکه‌وتن
گه‌یاند ؟ یان ئایا وه‌ک ترۆتسکی به توانا بوو له رووی تیئوریه‌وه
که لیننی ناره‌حه‌ت کردبوو ؟یان وه‌ک ما‌و ووڵاتێکی وه‌ک چینی له نه‌مان
رزگارکرد ،ئایا وه‌ک جیڤارا شه‌قی له‌پۆستی وه‌زاری دا‌و مه‌یدانی خه‌باتی
به‌جێ نه‌هێشتبێت . ئه‌و له‌وه‌تی هه‌بوو هه‌ر مه‌یدانی خه‌باتی به‌جێهێشتووه
له گروهی سه‌هه‌ند و پار‌تی کۆمۆنیسته‌وه تا ووڵات به‌جێهێشتنی ئایا
ئه‌و چه‌ندجار وه‌ک لینین گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆناو ووڵات بۆسه‌رپه‌رشتی
کردنی شۆرشوڕاپه‌رینی کرێکاران له‌نزیکه‌وه . یان هه‌ر به‌دوای ساف‌و
لووسی مه‌یدانی خه‌باتدا گه‌راوه ،که ئه‌وه‌ش له‌خه‌بات و هه‌ڵسوراندا
ده‌ست نادات بۆیه هه‌ر دابه‌شکردنی ریزه‌کان بۆته ره‌وشتی و سویند
خۆره‌کانیشی ده‌بینین به‌هه‌مان شێوه‌ن دوای خۆی . بیگومان ئه‌گه‌ر خۆی
زیندوو ببێته‌وه ئه‌وه وه‌ڵامی نه‌خێر به هه‌موو ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه
.
ئه‌گه‌ر مه‌نسور حیکمه‌ت قسه‌وباسێکی هه‌بوبێت له‌سه‌ر ئیمپریالیست
بوونی سۆڤیه‌ت ئه‌وه مه‌گه‌ر هه‌رلای ئه‌وو سه‌له‌فیه‌کانی ئه‌وڕێچکه‌یه‌دا
نوێبووبێت .جیا بوونه‌وه‌کان له‌ناو پارته‌کۆمۆنیسته‌کانی سه‌ر به‌سۆڤیه‌ت
له ئیراق،ئیران..هتد وه بوونی رێکخراوی ووڵاتانی بێلایه‌ن ودروست
بوونیرێکخراوه مارکسیه‌کان له‌ناو ئه‌وگه‌لانه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی تێده‌کۆشان
له‌چه‌شنی کۆمه‌ڵه‌کان و حه‌لقه رۆشنبیریه‌کان هه‌موویان له بێ
هیوابوونبه سۆڤیه‌ت به‌وه‌ی که چیتر دۆستی گه‌لان و کرێکاران نین سه‌ریان
هه‌ڵده‌دا .هه‌روه‌ها تۆنی کلیف وه‌ک رابه‌رێکی ناو کرێکارانی
سۆسیالیستله به‌ریتانیا هه‌ر له‌ساڵانی په‌نجاکانه‌وه ئه‌وڕاستیه‌ی
درکاندوه .
( ئه‌وکه‌سه که‌سه ئه‌لفێکی به‌سه ،واته ده‌توانێ تێ بگات ئه‌وه
تۆزلابردن نیه له‌سه‌ر کۆمۆنیزم .کۆمۆنیزم گه‌ردناگرێت مه‌گه‌ر خۆتان
گه‌ردتتان گردبیت).
هه‌روه‌ها شۆڕش و راپه‌رینی 1968له فه‌ره‌نگا-فه‌ره‌نسا نیشانه‌ی حه‌تمیه‌تی
شۆرشی دیموکراتی زیندو راگرت که چۆن قووتابیان رۆڵی گرنگیان تێدا هه‌بوو
شان به‌شانی کرێکاران و لاوان و پیشه‌وه‌رانی تر . بۆیه هه‌تا کۆمه‌ڵگا
له‌ژێر سایه‌ی سه‌رمایه‌داریدا بێت بوونی چین وتوێژی دیگه‌ی تر له چه‌شنی
لاوان ،ئافره‌تان، ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌کیڵگه‌داره بچووکه‌کان و پیشه‌وه‌رانی
وه‌ک مامۆستایان ناتوانریت حسابیان بۆنه‌کرێت (خۆپیشاندانی زیاتر له
یه‌ک ملێونی مامۆستایان له ساڵی پاردا له به‌ریتانیادا نیشانه‌ی
بوونی ئه‌وڕاستیه‌ی سه‌ره‌وه یه ) . ئه‌وه له‌کۆمه‌ڵگای
سۆسیالیستیشدا هێشتا ئاسه‌واری ده‌مێنێ تا راده‌یه‌ک ، له‌دوا فرسه‌خی
کۆمۆنیزمدا کۆمه‌ڵ وه‌ک یه‌ک چین ده‌توانرێت ببینیرێت که خۆی له
خۆیدا مانای نه‌مانی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تیه.
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی له‌و جۆره‌م به‌پێویست زانی له به‌رامبه‌ر هه‌لوومه‌رجی
هه‌ڵئاوساوی ناڕازی جه‌ماوه‌ری کوردستان .چوونکه به مباله‌غه نایڵێم
که ئه‌و گروپۆکانه‌ی حیکمه‌تیست هه‌میشه هه‌نگاوه‌کانیان هاوئاراسته
له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستاندا نه‌هاتوه‌ته‌وه . هه‌نگاوه ئه‌فسوناویه‌کانیان
هه‌میشه به‌زیان شکاوه‌ته‌وه به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان
و سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری نارازی کوردستان . به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تای
رۆژانی راپه‌رینه‌وه و به چه‌ند مانگیش پێش راپه‌رین .
رێگری کردنیان له هاتنه کایه‌وه‌ی رێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یی و
کرێکاریه‌کان به‌سه‌ربه‌خۆیی راستیه‌کی به‌ڵگه نه‌ویستن . به‌ڵام ئه‌وه‌ش
مانای وانیه ئه‌و گروپۆکانه که‌سانی دلسۆز به بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری
تیانیه ، به‌ڵکوو زۆری تیایه‌و به‌ڵام زۆریان شه‌رمه‌نده‌ن و بڕوایان
به‌خۆیان نیه که ئه‌و به‌رگه له خۆیان داماڵن به‌ڕه‌خنه‌گرتن ،
چوونکه ده‌زانن گه‌ر ره‌خنه بگرن ده‌ر ده‌کرێن و ده‌شێ دوژمنایه‌تیشیان
بکه‌ن ،به‌ڵام دڵنیابن ئه‌وانه له‌دابه‌شبوونێکی تر هیچی تریان له‌ده‌ست
نایه‌ت . وه‌یان که‌سانیک هه‌ن سۆزی هاوڕێیه‌تی و موئجیب بوونبه‌ناوی
که‌سانێک که‌له‌پچه‌ی کردوون و رۆشنایی چاویان کزبوه که راستیه‌کان
وه‌ک خۆی ببینن ،چوونکه راهێنراون هه‌ر به‌ئاوه‌ژوویی راستیه‌کانببینن
. ئه‌وانه‌ش توانای ده‌ربازبوونیان هه‌یه ئه‌گه‌ر بخوازن .
ره‌خنه‌ی حیکمه‌ت و حیکمه‌تیه‌کان له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری زیاتر
خه‌یاڵیه نه‌ک واقیعی . بۆیه ناتونرێت کاریگه‌ر بن له‌سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌و
پێشبردنی زه‌مینه‌ی سازدانی ئاڵوگۆره‌کان بۆ شۆڕشێکی دیموکراتی و کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌ودیدو بۆچوونه‌ی هه‌یانه .
راپه‌رینه‌کانی چه‌مچه‌ماڵ و که‌لار، سلێمانی،هه‌ڵه‌بجه ،سرێشمه‌ی خه‌لیفان
هیچکامیان توره‌یی کرێکاران نه‌بوو، به‌ڵکوو تووره بوونی
جه‌ماوه‌ریکیزه‌حمه‌تکیش بوون که هیچ کات کرێکاری ناو کارگه ش نه‌بوون
. به‌ڵێ ئه‌وانه بروسکه‌و زه‌خیره‌ی ئه‌و شۆڕشه‌ن که کریکاری
سۆسیالیست ده‌توانیبه‌هره‌مه‌ند ببێ لێیان بۆگردانی زیاتری گڕی تووره‌یی
شۆڕشه‌که‌ی .
وه‌ک وتم ره‌خنه له‌هه‌لو مه‌رجی ئه‌مڕۆی باشوری کوردستان زۆره به‌ڵام
که‌می به‌کاره ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌خنه‌کان یان واقیعی نین وه‌ک ره‌خنه‌ی
حیکمه‌یته‌کان، هێنده بێگیانه ره‌خنه‌کانیان که ته‌نانه‌ت ناشتوانین
بڵێن ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یکه‌ن دوێنێ بتان کردایه باشتر ده‌بوو . هه‌ندێک
له ره‌خنه‌کانی تر خاوه‌نه‌کانیان خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
نین له کوردستاندا . ئه‌وانه‌شی ناسراون وه‌یان پایه‌یه‌کییان هه‌یه
له‌ناو ناوه‌ند رۆشنبیریه‌کاندا ره‌خنه‌کانیان زیاتر رووی له‌ئامۆژگاری
کردنیانو وریاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زاڵه‌که نه‌بادا وه‌ک قه‌له ره‌ش
که سه‌لکه په‌نیریان وه‌ده‌م که‌وتوه نه‌که‌ونه گۆرانی‌و سه‌لکه په‌نیریان
له‌ده‌م بکه‌وێته خواره‌وه .
ئه‌وانه‌شی خۆ به‌به‌شخوروا ده‌زانن ره‌خنه‌یان هه‌یه به‌ڵام هه‌رکاتێک
سه‌همی خوازراوی خۆی که له‌سه‌ری تۆراوه پێی بدرێت ئه‌گه‌ر کورتیشی
هه‌بێتچاو ده‌نوقێنێت و رازی ده‌بێت و قوڕوقه‌پیش قبووڵده‌کات هه‌ڵگرانی
ئه‌مجۆره ره‌خنانه ئه‌شخاس و گروپیشیان هه‌یه . گروپه‌کانیان ئه‌وپارته
جۆروا جۆرانه‌نن که شیوه‌نی کورسیه‌ک یان نیو که‌سی ده‌که‌ن زۆر جێگای
متمانه نین به‌ڵام تا له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندابن خراپنیه (ووتروه‌و
موویه‌کیش له‌به‌راز ببێته‌وه هه‌ر باشه به‌ڵام به‌وه نابێت ئیکتیفا
بکه‌ین). ده‌بێت بزانین که ئه‌وانه به فیکه‌یه‌ک ئاماده‌ن جۆبڵاوی
خۆیانبکه‌ن .
مێژووی دروستبوونی ئه‌وانه له‌ئه‌نجامی عه‌نته‌ریاته‌کانی پار‌تی و
یه‌کێتیدا دروست بوون بۆیه ئاوردانه‌وه‌یه‌کی به‌ره‌حمه‌تی پارتی‌و
یه‌کێتی لێیانبه‌بی سێ‌و دوو کردن گلۆر ده‌بنه‌وه باوه‌شی پارتی‌و
یه‌کێتی . ره‌خنه‌ی ئه‌شخاسیش وه‌ک:
زره ریفۆرمیستیه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاش هه‌ر به ئیفلیچی له‌دایک
بووه چوونکه هه‌ر بۆخۆی خۆویستانه ئه‌بۆرشنی ریفۆرم و دیموکراتی
بووه .
بۆیه خۆیوو کۆمپانیای ووشه‌که‌ی زۆربه‌ئاسانی به چه‌پکه ملێونێکی
تری دۆلار له‌جیاتی چه‌پکه گووڵ وه لاواندنه‌وه‌یه‌کی جه‌لال
تاله‌بانی بۆیان ئه‌وه مارئاسایی ئه‌و زره ریفۆرمه‌ش وه‌ک کاژ له‌خۆی
داده‌ماڵێت(ئه‌و هێشتا نه‌بۆته باڵێکی جیابوه‌وه چوونکه جه‌لال
تاڵه‌بانی خۆی ووتی باهه‌موان بزانن باسکردن له‌له‌تکردنی یه‌کێتی
بڤه‌یه ) .
ره‌خنه‌ی تووند له جه‌رگه‌ی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشانه‌وه به‌دی
ده‌کرێت . ئه‌و ره‌خنه‌یه رارایی تیا نابینرێت ، چوونکه داوای
دابینکردنی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن به‌ئازادی و
سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌که‌شیانه‌وه ، که‌ساڵه‌هایه ئازیزانیان
بۆله‌ده‌است داوه .
کۆچی بێ ژماره‌ی لاوان بۆ هه‌نده‌ران و نه‌وه‌ستانی نیشانه‌ی
ره‌فزکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه به‌بێ رارایی .هه‌موو ئه‌و لاوانه‌ی
ده‌رفه‌تی رۆشتنیان نیه‌ناچارن له مباره‌زه‌ی مان‌و نه‌ماندا بن له
به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا .
مامۆستایان ،ئافره‌تان قوتابیان ،خویندکارانی زانکۆ ،بریسکه‌ی ره‌خنه‌ی
تووند‌و تیژن له‌و ده‌سه‌ڵاته ناحاڵیو که‌ڕو نه‌بیسته‌ی هه‌رێم .
کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشانی شار‌و شارۆچکه‌کانو گه‌ره‌که هه‌ژار نشینه‌کانی
ده‌وروبه‌ری شاره‌کان که بێ به‌شن له هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌ک و
بێ‌کاری هه‌راسانیکردون بورکانی هه‌ڵچوون و راپه‌رین له ناخی ده‌رونو
گه‌رویاندایه .
پێنوس به‌ده‌ستانی شۆڕشگێرو بوێر،که هه‌ر نووسین‌و راپۆرتێکیان له
مه‌ڕ کرمۆڵی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه بورکانێکه‌و کۆمه‌ڵگا ده‌هه‌ژێنێ ،
به‌جۆرێک سه‌رکردایه‌تی ته‌قلیدی کورد
به‌ئاشکرا که‌وتۆ‌ته دژایه‌تی کردنیان.ئه‌وانه‌ش رۆژنامه‌وانی ئازادن
. ئه‌مانه سه‌ره‌رای سازمانده‌ییکردنی خۆیان
پێویستیان زیاتر به بوونی لینکی په‌یوه‌ندیه‌کانیان هه‌یه
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی به‌رینی جه‌ماوه‌ر به‌تایبه‌ت کرێکاران‌و
زه‌حمه‌تکێشانو که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان
و کیمیابارانه‌کانو ئاواره‌کانی که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر به
دانی گوزارشی زیاتر له سه‌ر نابودی ژیانیان‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی
ناڕازیان به‌هه‌موو لایه‌ک
له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌دا . هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ده‌نگه‌وه چوونی
ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان به چاوپۆشی کردن
له‌هه‌ر بیروبۆچوونێکی سیاسی گه‌ر هه‌یانبێت . به و جۆره
هه‌ریه‌که‌یان ده‌بێت ببنه ژانژاک رۆسۆیه‌کی خوتبه خوێنی شۆڕش،که
بێگومان درێغیان نه‌کردوه به‌ڵام زیاتر
پێویسته تا له‌وه زیاتر نه‌بنه نیشانی به‌ر زائدی سنایپه‌ره‌کانی
ده‌ست پارتی‌و یه‌کێتی وه‌ک نوێنه‌ری سیسته‌مێکی نا حاڵی سه‌رمایه‌داری
که پێویسته له‌ڕێگای سه‌پاندنی لانی که‌می مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی
جه‌ماوه‌ری کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه به‌ئاگا
بهێنرێنه‌وه نه‌ک به ئامۆژگاری‌و هۆشداریدان پێیان ، وه‌ک
ئه‌وه‌ی که‌سانێک له‌به‌ناو ره‌خنه گرتنیاندا په‌یره‌وی ده‌که‌ن .
تیرۆری رۆژنامه‌نووس (نه‌وزاد مامه حه‌مه ) ده‌بێت بکرێته مۆری
ڕیسواکردنی ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریان هه‌روه‌ک
چۆن سه‌دام حوسێن و حکومه‌ته‌که‌ی له‌ته‌واوی دنیادا سووکوسه‌لیم بوو
و نووشته‌ی به‌ختی سرایه‌وه ته‌نانه‌ت لایئاغاکانیشی
به‌هۆیهه‌ڵواسینی
رۆژنامه‌نووس(فه‌رزادبازۆفت)ه‌وه.
ڕۆژنامه‌نووسانی ئازاد نابێت له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریکردندابمێننه‌وه
چونکه ڕێگا خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ گۆڕینی زمانی هه‌ره‌شه‌کردن لێیان
بۆتیرۆرکردنیان . بۆیه ئه‌رکی ڕۆژنامه‌نووسانی ئازاد بۆ ده‌رخستنی وه
فاداریان به‌و په‌یامه‌ی پێیانه‌و وه به ڕێبازی هاوڕێکانیان
پیویستیان به‌وه
هه‌یه زیاتر ریزه‌کانی خۆیان سازمه‌نده‌یی بکه‌ن و ببنه بڵندگۆی ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری نارازی له‌کریکارانو زه‌حمه‌تکێشان وه لاوان
وخوێندکاران ئافره‌تانی به‌شمه‌ینه‌ت .
رۆژنامه‌نووسانی ئازاد دیسان پێویستیان به هه‌بوونی لینک هه‌یه له‌گه‌ڵ
که‌سانی به‌نفوزی ناو ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کان به مه‌به‌ستی
ئاڵوگۆرکرنی
پشتگیریه‌کانیان له‌یه‌کتری به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک .
به‌وجۆره ده‌تونرێت ئاستی ره‌خنه‌گرتنه‌کان زیاتر ئاراسته بکرێت به
خاڵی مه‌به‌ست .
به‌وجۆره له ریگای پۆڵینکردنی ره‌خنه‌کانی ئه‌مڕۆماندا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
که ره‌خنه‌گه‌ڵیکی جوێن له‌ئامێز گرتووش هه‌یه که‌له‌راستیدا زیاتر
خزمه‌ت به‌و ده‌سه‌ڵاته نادڵخوازه‌ی سه‌ر شان‌و ملی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشو
نارازی کوردستان ده‌کات . بۆیه شایانی باسکردن نین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی
زیاتر له نێوان پارتی‌و یه‌کێتیدایه بێجگه له‌وه‌ی که پێمان ده‌ڵێت
ئه‌وانه هه‌رگیز ناتوانن ببنه رزگارکه‌ری میلله‌تی کورد‌و هیچ کاتێک
له بیری خواسته‌کانی کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستاندا نه‌بوون و
نین .
دیسان پێویست ده‌کات قسه‌و باسێکیش له‌سه‌ر ره‌خنه‌کانی حیکمه‌تیه‌کان
بکه‌ین به وردتر له‌و مه‌یدانه‌دا .زه‌ره‌روو زیاندانی ئه‌وته‌یفه له‌بزوتنه‌وه‌ی
سۆسیالیستی کرێکاران که‌متر نیه ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێ له‌و نه‌هامه‌تیو
ڕێگریانه‌ی که ئاغا‌و شێخ وبه‌گله‌ره‌کان ومه‌لاکان داویانه‌ده‌رهه‌ق
به بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان .
ئه‌و ته‌یفه له‌حیکمه‌تیه‌کان له‌سایه‌ی دیدو بابه‌ته نا‌کرێکاری و
ناکۆمۆنیستیه‌کانیانه‌وه به‌جۆرێک کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشانیان چه‌واشه‌و
بێزراو
کردووه که ئاماده نه‌بن بچوکترین ناره‌زایه‌تی بنوێنن له‌هه‌رجێگایه‌ک
ئه‌وانی لێ بن وه بزانرێت ئه‌وانه خۆیانی تێوه هه‌ڵده‌قورتێنن .
بۆیه ده‌بێت به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و ئیتر واز له‌و بیرۆکه‌یه بهێنن که
گوایه به‌شی پێشره‌وی چینی کرێکارانن وه‌خاوه‌نی پار‌تی کۆمۆنیستی
کرێکارین . ئه‌وانه وه‌ها تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه خۆپه‌رستی و هه‌لپه‌رستانه‌یه
بوون گه‌ر هه‌ر ئه‌مڕۆ پارتێک درووست بکه‌ن ده‌ڵێن ئێمه پێشره‌وین بۆ
کرێکاران هه‌روه‌ک چۆن مناڵێک له بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیدا که له‌دایک
ده‌بی هه‌ر به‌شازاده‌یی له‌دایک ده‌بێت به‌پێی نیزامی ده‌سه‌ڵاته‌که
. ئه‌وانه‌ش هه‌ربه پێشره‌و بوون ئولفه‌تیان گرتووه . هه‌ر له‌هه‌وڵی
کوێخایه‌تی کردندان به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانه‌وه‌و ئه‌مرۆ جه‌ماوه‌ری
کوردستان به‌تایبه‌ت کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان له هه‌موو ڕۆژێک به‌شتر
ناسی‌و یانن . هه‌ر ئه‌و هه‌لپه‌رستیه‌ی هه‌یانبووه‌و هه‌یانه نابوودی
سیاسی کردون وبه نه‌زۆکی رایگرتوون .
له‌دوای نزیکه‌ی 18 ساڵ زیاتر هه‌ر ئه‌وا‌نه‌ن که به‌رده‌وام ناوکۆکه‌دابه‌شبوونی
یه‌ک له‌دوای یه‌ک ئه‌میبا ئاسایی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
ئه‌وه ئه‌رکی کرێکارانی سۆسیالیسته له کوردستان په‌یامی شۆڕشی خۆیان
به‌رزبکه‌نه‌وه‌و چیتر کوێخایه‌تی چه‌پێکی هه‌لپه‌رست و شۆفینیست
فریویان نه‌دات . کرێکاران بۆخۆیان سونه‌تی ژیان و هه‌ڵسورانیان به
کۆمه‌ڵ و پێکه‌وه ژیانه نه‌ک ژیانی ژێرباڵی ئه‌م پارت و ئه‌وپارتی ره‌نگاو
ره‌نگ بۆیه به‌پیی سروشتی ژیانه‌که‌یان خۆی له خۆیدا سۆسیالین واته
کۆمه‌ڵایه‌تین بۆیه مه‌زهه‌بو نه‌ته‌وه‌و زمان و ووڵات وه‌ک ئه‌مری شه‌خسیانه
.
کرێکاران کاری شورایو رێکخراوی پیشه‌یی و چینایه‌تی خۆی ده‌توانێ هه‌بێت
. نایانه‌وێت له بازنه‌ی هه‌ڵسوڕانی پارتێکدا مێخ به‌ند بکرێن له
کاتێکدا که رۆژێکیان هه‌یه بۆ پشو ئه‌ویش بێ به‌رامبه‌ره بۆیه
ناخوازن بچن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌فتانه‌ی پارتێکدا پشوه‌که‌یان به‌سه‌ربه‌رن
له‌کاتێکدا پێی خۆش‌و باشه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا یان له‌گه‌ڵ
دۆستێکیدا بیباته‌سه‌ر .کرێکاران له جێگای کارکردنیاندا حسابی خۆیان
له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داراندا ساغ ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ر خاوه‌نکاراندا
نه‌ک له‌بنکه‌ی پارتێکدا ( پارته‌کان سوونه‌تی تێکۆشانی بورژوازیه‌ت
بوه له دژی فیئودالیزم) .
ئه‌وه‌ش کێشه‌ی کرێکاران نه‌بوه‌و نیه که ئایا سۆڤیه‌ت یان هه‌ر
ووڵاتێکی تر ئیمپریالیستی یان سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بووه ،ئه‌و له
پێش هه‌موو شتێکدا له سه‌رناله‌باری هه‌لو مه‌رجی سه‌ر گوزه‌رانی خۆی
به‌ده‌نگ دێت که‌ته‌نانه‌ت بواری هیچ خۆشه‌یستیه‌کیان بۆ نه‌هێشتۆته‌وه
له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه جا نه‌خوازه‌ڵا ئازاد‌و مازاد . وه‌یان
کرێکاران کێشه‌یان له‌گه‌ڵ دیندا به‌و جۆره‌نیه که چه‌پ ده‌یه‌وێت
کرێکارانی پی تووشی سه‌ریه‌شه‌بکه‌ن و ئامانجی خه‌باتی خۆیانی پێ له‌بیر
به‌رنه‌وه ، ووتراویشه دین ئه‌فیونی گه‌لانه واته به‌ته‌نها کێشه‌نیه
بۆ کرێکاران . ئیتر بۆ کریکاران له‌گه‌ڵ خۆیان به‌شه‌ر دێنن له‌سه‌ر
شتیک که ئه‌سڵه‌ن نه‌بۆته کێشه‌ی نێوان کرێکاران و ڕۆژێک کرێکارانی
کاسۆلیک مه‌زهه‌بو پرۆتستانت نه‌یان ویستوه به‌شه‌ر بێن له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا
ئه‌گه‌ر پیلانیان بۆدانه‌رێژرابێت پێشتر . بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک ساته‌وه‌خت
ژیان‌و گوزه‌رانی کرێکارانتان دیبێت ده‌زانن که چۆن کرێکارێکی ئیسلام ،
فه‌له و ، جووله‌که له‌شوینی کاریان بێکێشه هاوکاری یه‌کتری ده‌که‌ن
مه‌گه‌ر تاکو ته‌رایان به پارت‌و ڕیکخراوه نا کرێکاریه‌کانه‌وه په‌یوه‌ست
بووبێتن و کێشه ی‌ئه‌وپارتو ڕءکخراوانه بهێننه ناو کرێکارانه‌وه .
هه‌لو مه‌رجی ئه‌مڕۆ له‌کوردستان ئه‌وه ده‌خوازێت که ته‌واوی جه‌ماوه‌ری
ناڕازی له‌ده‌وری خواست‌و ئامانجه‌کانی چینی کرێکاران کۆببنه‌وه و
ببنه پاڵپشت بۆ ئه‌و هێزه هه‌میشه
ناڕازیه دژ به سیسته‌می گه‌نده‌ڵی
سه‌رمایه‌داری . که‌مو کوڕی ژیان و گوزه‌رانی
ئه‌و چینه له‌مڕۆدا بریه‌تیه
له به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون له
سه‌ره‌تایی ترین ژیانی ئینسانی بۆیه به‌هه‌ر نرخێکی سه‌روماڵی
له‌گره‌وی گلۆرکردنه‌وه‌ی تاشه‌به‌ردی سه‌رشانوملیانه .
که ژیانێکی ئینسانی بچڕی ئه‌وسا ده‌توانێ هێزو گوڕی هه‌بێت بۆ
وردوخاشکردنی ئه‌ودێوه‌زمه‌یه‌ی هێزی سه‌رمایه‌داریو دامه‌زراندنی
سۆسیالیزم.
کرێکارانی کوردستانیش وه‌ک کرێکارانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر خوازیارن
له‌کێشه‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیش رزگاریان ببێت . پیکهاتنی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی مییلله‌ته‌که‌یان باشتر رێگا بۆ خه‌باتی چینایه‌تیان
خۆشده‌کات. واته هاتنه‌کایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی له‌و چه‌شنه ته‌می نه‌ته‌وه
یی و ئاین ده‌ره‌وێنێته‌وه‌و به و پێیه ده‌بینین
ده‌وڵه‌تگه‌لێکی له‌و چه‌شنه به‌ناچار بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونیان
هه‌لو مه‌رجی جیا کردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت
مل پێده‌ده‌ن، واته کرێکاران گه‌ر مقاشیان هه‌بێت بۆ به ده‌ست
پشکۆ بگرن .
به‌و پێ یه‌ی کۆمۆنیزم زانستی رزگاری به‌خشی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تیه ،
ئه‌وه هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت ببێته هه‌ڵگری وه ده‌شتوانێت
رێکخراوه یپیشه‌یی وه‌یان هه‌رجۆریکی تری
وه‌ک ئافره‌تان، قوتابیان،مامۆستایان، ئه‌ندازیاران ...تد، ده‌توانن
کۆمۆنیست بن وه ببنه هاوپه‌یمانی خه‌باتی
کریکاران به‌ڵام نه‌ک کوێخایه‌تی بکه‌ن به‌سه‌ر کرێکارانه‌وه .
کریکاران خۆیان خوڵقێنه‌ری هه‌موو شتێکن .ده‌ست تێوه‌ردانی کاروهه‌ڵسوڕانیان
مانای به‌نزم ته‌ماشاکردنی ئه‌و چینه‌یه . ئه‌وه کرێکاران یه‌کی
ئایار‌و رۆژی ژنان‌و کۆمۆنه‌ی پاریس و شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ریان خوڵقاند نه‌ک
ده‌سته‌یه‌ک کویخا، دابڕاو له‌کۆمه‌ڵ.
ئه‌رکی ئه‌مڕۆی جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌گشتی و چین و توێژگه‌له
شۆڕشگێره‌کانه که لێبراوانه داوای وه‌لانانی ئه‌و حکومه‌ته
نادڵخوازه‌ی خۆیانبه‌تێکڕا بکه‌نه ئامانجی
سه‌ره‌کیو هاوبه‌ش . ئیتر رێگه نه‌ده‌ن گه‌مه به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ییان
بکرێت به‌خاتری وه‌رگرتنی پۆستی قه‌واڵه به‌تاڵ
له‌سه‌ر دۆزی کورد . ئیتر کرێکاران‌و زه‌حمه‌تكیشانی کوردستان له‌وه
زیاتر ده‌ردی بێ‌کاری نه‌چێژنو سفره‌ی به‌تاڵ به‌سه‌رنه‌که‌نه‌وه
خۆیان‌و ماڵ و
منداڵیان. ئه‌وه خه‌ڵکی شۆڕشگێری کوردستان بوو ئه‌وانی به پله‌و پایه
گه‌یاند و هه‌رئه‌وانیش ده‌تونن ئه‌وانه گلۆری زبڵدانی مێژووبکه‌ن.
رۆژنامه‌نوسانی ئازاد ده‌توانن زیاتر ئه‌وگه‌نده‌ڵیه‌ی
ده‌سه‌ڵات بخه‌نه پێش چاوی کۆمه‌ڵ . رۆژنامه‌و رۆژنامه نووس له
مێژووی گه‌لاندا رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه له ووروژاندنی هێزوو تووره‌یی
جه‌ماوه‌ری کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشانو میلله‌تی سته‌مدیده له‌دژی ده‌سه‌ڵاته
گه‌نده‌ڵه‌کان.
مایه‌ی شانازی یه ئه‌مڕۆ رۆژنامه ئازاده‌کانو رۆژنامه‌نووسی ئازاد له
کوردستان وله‌هه‌نده‌ران له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌وخه‌باته‌دان بۆ له‌ره‌گوریشه
هێنانی ئه‌و سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی خوین فرۆشانی کورد که له سایه‌یدا
خه‌ڵکانێک هه‌ن له تێریدا زگیان دێشێت وکۆمه‌ڵی ملوێنێش
هه‌ن له‌برساندا زگیان دێشێت . له‌زستاندا له‌سه‌رمادا ،وله‌هاویندا
له‌گه‌رمادا ، رۆژانه‌ش له‌بێ ئاویو بێکاره‌باییدا نه‌خۆش ده‌که‌ون سه‌ره‌رای
ئه‌وه‌ش بازرگانه چاوچنۆکه‌کانیان تێبه‌رداون به فرۆشتنی
خۆراکی ئێکسپایه‌ر پێیان .
رۆشنبیران‌و سیاسه‌تمه‌داران ولاوانی کوڕوکچ وکه‌سوکاری شه‌هیدان وئه‌نفالو
کیمیایی باران‌و زیندانبوانی سییاسیو پێشه‌مه‌رگه کۆنه‌کان ده‌توننشوراو
کۆمیته شۆڕشگێره‌کان پێک بهێنن که بریارده‌رو جێبه‌جێکه‌ر بن بۆ
سازدانی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی به‌رده‌وام و درێژ نه‌فه‌س.له‌شکری
بێکاران چیتر مل بۆ چه‌کداربوون درێژ نه‌که‌ن به‌ڵکوو داوای به‌ده‌ست
هێنانی کار بکه‌ن ده‌ست به‌جێ ، بۆئه‌و مه‌به‌سته خۆتانشوراکانی خۆتان
پێکبهێنن. کرێکاران به‌سونه‌تی کرێکارانه‌ی خۆیان شوراکانیان وه‌ک
بریارده‌رو جێبه‌جێکه‌ر له‌شوێنی کاریان پێک بهێنن .
ئه‌مڕۆی هه‌لومه‌رجی کوردستان پێویستی به‌یه‌ک پارچه‌یی ریزه‌کانی هه‌یه
. پێویسته ناکۆکیه لاوه‌کیه‌کان بخرێته لاوه‌و له‌شکرێکی سه‌رتاسه‌ری
جه‌ماوه‌ری دابمه‌زرێت و بانگه‌اوزی په‌یتا په‌یتای چه‌کداره‌کانی
پار‌تی و یه‌کێتی بکات بۆ دانانی چه‌کی کورد
کوژی و خۆکوژی ته‌وقیت کراو .
رێگه‌مه‌ده‌ن راتان بکێشن بۆشه‌ڕی لاوه‌کی له‌گه‌ڵ به‌غدا. ئه‌وه‌ته‌نها
بۆتوند کردنه‌وه‌ی بورغوی کورسیه‌کانیانه له به‌غدا، هیچ له‌خه‌می
کوردا نین . بۆیه بڕیاری چاره‌نووسساز له‌ده‌ستی جه‌ماوه‌ری ناڕازی
کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشانو خه‌ڵکی کوردستاندایه بۆ شۆڕشێکی چاره‌نووسساز
.
بڕیارێکه ده‌توانێت چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و ژیانێکی ئینسانی
دابین بکات بۆسه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان .
|