نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ئەلتەرناتیڤی ڕه‌وتە رامیارییه‌کان.
زۆربەی ناڕەزایەتییەکانی ئەوڕۆی خەڵكە ڕەشوڕووتەکە، دژی نەبوونی ئازادی و نادادوەرین، نادادوەریگه‌لێك کە ئەوڕۆکە دەزگەکانی راگەیاندن بە گەندەڵی کارگێڕی نێوزەدیان دەکەن. ئەمە هەوڵێکە کە دەسەڵات لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە -دەستوپێوەندەکانییەوە- دەیەوێت لە ڕێگەی بەلاداڕێبردنی سەرنج و لادانی سۆنگەی ناڕەزایەتییەکان لەسەر بەڕێوەبەرایەتییان وەك گشتێك و ئاراستەکردنیان بۆ باڵێکی لاوەکی یا دەزگەیەکی سیستەمەکە؛ لەوانە کارگێڕی و شێواندنی ناوەڕۆکی نادادوەرییەکە بە گەندەڵی کارگێڕی. ئەمە شتێکی تازە نییە و لە هەموو کون و قوژبنێکی ئەم جیهانە و لە گشت سەردەمەکانی کۆمەڵگەی چینایەتی، بەتایبەت مۆدێرنترین سیستەمی کە سەرمایەدارییە، هانا بۆ ئەم فریوکارییە و لادانی ناڕەزایەتییەکان لەسەر سیستەمەکە وەك گشتێك و گواستنەوەیان بۆ ناوەندێکی لاوەکی یا دەزگەیەکی کارگێڕی، براوه.
ئەوەی ئەوڕۆکە پێشەنگانی رامیاریی بۆرژوازی کورد وەك هەوڵێك بۆ خۆڕزگارکردن لە ڕووبەڕووبوونەوە هانای بۆ دەبەن، شتێك نییە بێجگە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هاوچینەکانیان لە شوێنێکی تر و لە سەردەمێکی تردا. تائێرە ئاساییە و ئەوەی چاوەڕوانی لە دەسەلات بێجگە لەمە شتێکی تر بێت، ئەوا دەکەوێتە هەڵوێستێکی ترەوە، یا راستر دەکەوێتە ئەو داوەوە کە دەسەلات بۆی تەنیوە.
ئیتر لێرەوە دەستەمۆبوونی ناڕازییان وەك نێچیرێك دەستپێدەکات و ڕۆڵی هەر پارت و راگەیاندن و ئاراستەیەکی رامیاری دیاری دەکرێت. لەم ساتەوە وەختەوە خۆبەخۆ و لەڕێی خودا، زۆر لایەن و کەس دەبنە بەشێك لە دەسەلات. دەسەڵات لەبەرامبەر ناڕەزایەتی خەڵکدا، تاوانی نادادوەری دەخاتە ئەستۆی خراپی کارگێڕییەوە و ناوی دەنێت گەندەڵی. ڕۆشنبیرانی وردەگیریش دەیگێڕنەوە بۆ ناسەروەری یاسا و خراپ سوودوەرگرتن لە پێگەی کارگێڕی و سەروەری یاسا دەکەنە داخوازی. �ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخوازیش دەیکاتە سووچی ئەم پارت و ئەو سەرکردە و لەم ڕێگەوە خۆی وەك کاندیدێکی دادوەر پێشنیار دەکات، لە سەرەوە لەگەڵ نارازییان دەستەملانێ دەکات و لەژێرەوەش لەگەڵ دەسەڵات چاوشارکێ دەکات.
ئەم گشتە مۆدێل و چارەسەرە بەرواڵەت جیاوازانە، هاوکات خۆیان وەك پەیبەری دەردەکە دەخەنەروو و هەمانکاتیش خستنەرووی ئەڵتەرناتیڤیانە. مەترسی درێژبوونەوە و ڕەگ داکوتانی ئەو دەردە، لە دەسته‌مۆبوونی ناڕازیاندایە بە ڕواڵەتی فریودەرانەی رەخنەی ئەو لایەنانەی کە پەنجەم بۆ راکێشان و خولانەوەیان لە بازنەکانی دەسەلات گواستنەوە لەمەوە بۆ ئەو - وەك کایەی دەسەلات گواستنەوە لەنێوان پارتە راسترەو و سۆشیالد-یموکراتەکانی ئەوروپا و کۆماری و دیموکراتی ئەمریکا، کە دەنگدەران وەك یاریکەرێکی گەمژە تێیدا بەشداری دەکەن-. دواجار قبوڵکردنیەتی لەلایەن نارازییانەوە و بوونییەتی بەبەشێك لە مێنتالێتی خەڵکەکە و ئامرازێك بۆ پەڕینەوەی ئۆپۆزسیۆن لە پەراوێزەوە بۆ دەسەلات.
هەر ئەم مەترسییەشە وەك تاك بە ئاگامان دێنێ و بۆ هەستان بە ئەرکی چینایەتیمان پاڵمان پێوە دەنێت. ئەمەش بە لێکدانەوەیەکمان دەگەیێنێت، کە لە سایەی تێگەیشتنە چینایەتییەکاندا لامان گەڵاڵە دەبێت. دەکرێت لێکدانەوەی کەم تا زۆر لێك جیاوازمان بۆ دیاردەکان هەبێت، ئەمە ئاسایی‌ترین شتێکە، کە دەبێت چاوەروانیمان بۆ هەبێت. چونکە لە پشت هەر لێکدانەوە و تێڕوانینێکەوە بەرژەوەندی و ویستە چینایەتییەکان ئامادەن. ویستە چینایەتییەکانیش دوو دەستەن؛ ویستێك کە لە هەوڵی درێژەدانە بە کەتواری ژیانی مرۆڤەکان لەو بارەدا کە هەیە، ویستێك کە دەیەوێت ئەو کەتوارە بگۆڕێت، کە بە بڕوای من گۆڕینیش لە خوارەوە بۆ سەرەوە دەستپێدەکات و تەنیا ساتێك بە لووتکە دەگات، کە تێیدا دەست بۆ بوونە پیرۆزەکان و بەنەگۆڕکراوەکراوەکان دەبەین، ئەوانەی کە لە بوونی خۆیاندا گەندەڵی و نادادوەری بەرهەم دێننەوە. لەبەرامبەر ئەمەشدا نەگۆرین یا بەرگرتن بە گۆرین بە جێگۆڕکێی سەرەکان � سەرانی دەسەلات یا بەڕێوەبەرەکان- مسۆگەر دەکرێت.
بۆ ئەوەی بڕیارێکی پێشوەخت و لەپێشدا ئامادەکراوم نەدابێت، لێرەدا هەوڵدەدەم پرسیار ئاراستەی ئەو بۆچوونانە بکەم، کە بە بڕوای من بێجگە لە هەوڵی دەربازکردنی دەسەلات و سیستەمەکە وەك ئارایشتێك بەولاوەتر نین.
کاتێك کە دەنگمان بەڕووی نادادوەریدا بەرزدەکەینەوە، دەسەلات و پارتە رامیارەییەکان، لێرە و لەوێش فیلۆسوفان، ڕۆشنبیران، ڕامیاران، پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکان، هەر یەکە لە شوێنی خۆیەوە دێتەگۆ و خۆی دەکاتە چاوساخمان و خۆبەخشانە دەبێتە ڕێنوێنیکەر و گەر نارەزایەتییەکەمان تاو بسێنێت، ئەوا بەڕواڵەت خۆ دەکەنە هاودەرمان و هەوڵی ئاراستنەکردنمان بەرەو ئامانجە شاراوەکانی خۆیان دەدەن. ئەمەش تەنیا کاتێك لەپشت پەردەی یەکتایی و گشتێتی بەرژەوەندییەکان و هاوچارەنووسی گشت وەك تاکەکانی نەتەوە، ئایین و هیترەوە دەردەکەون، کاتێك کە لە روانگەیەکی دژەروانگەی جێکەوتووەوە لێیان رادەمێنین، په‌ی دیوی شاراوه‌ی هه‌وڵه‌کان ده‌به‌ین.
ئێستا بابزانین، دەسەلات و ئۆپۆزسیۆنی دەسەلاتخواز چۆن فریومان دەدەن و ئێمەش وەك تاك یا چین و توێژی بندەست (ژێروەر) و چەوساوە، چۆن تەڵە و داوەتەنراوەکانی پارێزەرانی نادادوەری ناکارا دەکەین و چۆن بەرەیەکی دژ و بگۆڕ وەڕێ دەخەین؟
دەسەلات و گەندەڵی: دەسەڵات بۆ خۆلادان لە ڕووبەڕوونەوەی لەگەڵ داخوازییەکانمان، کە ڕووبەڕووبوونەوەکان زۆرجار بە داڕمانی خودی دەسەڵات کۆتایی هاتووە، وەك پێشتر پەنجەم بۆ راکێشا، خەتاکان لە کۆڵی خۆی وەك گشتێك دەکاتەوە و ئەگەر کایەکە گەیشتبێتە بازنەی پڕمەترسی، ئه‌وا دەیخاتە ئەستۆی ئۆرگانێك یا بەڕێوەبەرێك یا پارتێك. چونکە دەسەڵات لە ئەزموونی خۆیدا لە دەیان و سەدبارەبوونەوەی کێشەکان لە کات و شوێنی جیاوازدا، ئەوەی بۆ بووه‌ته وانە، کە لەگشت بارودۆخێکدا پەنابردن بۆ کوشت‌وبڕ گونجاو نییە و گرتنەبەری ڕێگەی تر بە کەمێك باجدانەوە، باشترە.
ئەوەی ئەوڕۆکە لە کوردستاندا ڕوودەدات، ئەو فریوکارییەیە کە بۆرژواکان لە هەگبەی چینایەتیاندا وەك ئەزموونێکی کارا دەستی بۆ دەبەن. ئەوەتا سەرانی دەسەلات خوارەوەی خۆیان و زۆرجاریش خودی خەڵك بە سەرچاوەی گەندەڵییەکان دادەنێن و سیستەمەکە خاوێن و قوڵوقاچی خۆشیان لە لیتەکەدا تەڕنەبوو دەردەکەن. لەبەرامبەر ئەو پاگەندانەی دەسەلاتدا پرسیارێك یەخەمان دەگرێت، ئەویش ئەوەیە: بۆچ لە ماوەی شازدە ساڵ دەسەلاتدا و سەرەرای ئەو هەموو جێگۆرکێیە پارتیانەی ئەمبەر و ئەوبەر، گەندەڵی و بیروکراتی لە برەوسەندندایە؟ وه‌ڵامی ئەم پرسیارە هەرچی بێت، دوو ئەگەر خۆیان لەبەردەمیدا قوتدەکەنەوە؛ یا ئەوەتا سیستەمەکە و میکانیزمەکانی بەخۆیان دز و گەندەڵی و بیروکراتی بەرهەمدێنێتەوە، یا ئەوەتا سەرانی دەسەلات بەخۆیان دزی گەورەن و دز و گەندەڵەکانی کارگێڕی خۆیان بەوانەوە هەڵواسیوە.
لەو وڵاتانەدا کە مۆتۆڕی سەرمایەدارین، وەلامی دەسەڵات ئەوەیە، کە کارگێڕەکان نەشیاو و گەندەڵن. بەڵام لەو ولاتانەدا کە پەلوپۆی سیستەمەکە یا راستر بڵێین بازاری ساخکردنەوەی کاڵا و سەرچاوەی کەرەستەی خاون، بۆ سیستەمەکە ڕۆڵی هه‌ڕاجخانه‌یه‌کی گه‌وره ده‌بینن، وەلامی دەسەلات گوللەیە و پرسیار لە ڕەوایەتی سیستەمەکە و دەسەڵات بڤەیە. ئەمەش لەبەر ئەوە نییە، کە ئەوان دیموکرات و ئەمان دیکتاتۆر، نا، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە بەرژەوەندی و کات و شوێنی ڕوودانەکە پێویستی دەکات و ئەو سەروسیمایانەیان پێ دەبەخشێت. چونکە ناتوندوتیژی بوونی دەسەڵات تا ئەو کاتە بڕدەکات، کە جەماوەر گوێرایەڵی فەرمانە، بەلام کاتێك کە جەماوەر لە فەرمانە بالاکان سەری بادا و ئامادەی ملکەچی نەبوو، ئیتر پۆلیسە و ئاسایشە بە ڕواڵەت خەڵکپارێزەکان، لوولەی چەکەکانیان دەکەنە سنگی خۆپیشاندەران و ئارامی ژیانی خەڵك دەشێوێنن، لەبری پارێزگاری لە خەڵك لە سەرپەناکانیاندا، دەکوتنە سەر سەرپەناکانیان و زنجیر دەکەنە دەستوپێیان، لەبری ئاوپرژێنی خۆپیشاندەران، بە دەستڕێژی گوللە بلاوەیان پێدەکەن. ئەمە ئەو روخسارە راستەقینەیەی دەسەلات و دامودەزگەکانییەتی، کە لەپشت بەرژەوەندی گشتی و یاسا و دیموکراتییەتەکەیەوە حەشاری داوە.
ئەوەی لە کوردستان ڕوویدا و ڕوودەدات، پاپەندی ئەم یاسامەندییەی سیستەمەکەیە، ئەوەش چاوەڕوانی دادوەری لە سایەی سیستەمی بەکاڵاکردنی مرۆڤ و ژیانییەتی، چاوەڕوانیکردنەکەی لە خەونبینینی مرۆڤ بە فرینەوە بەولاوەتر ناچێت.
لە بەرامبەر گوللەی وەلامی دەسەڵاتدا، ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخواز ئەگەری بنەبڕکردنی گەندەڵی کارگێڕی بە هاتنە دەسەلاتی خۆیان و پیادەکردنی بەرنامەکانیان دەبەستنەوە. ئەمەش دیسانەوە دەمانباتەوە سەر یارییەکی بێتامی نەبراوە، کە لە زۆر گۆشەی جیهاندا ئەزموونکراوە و سەرەنجامێکی نەبووە. ئەگەر سەرنجی کایەی هەڵبژاردنی پارلەمانی و جێگۆڕکێ و بەڵێن و پاگەندەکانیان لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بدەین، ئەو راستییەمان بۆ دەردەکەوێت، کە ئەمەشیان فریوکارییەکی ئەزموونکراوە و وەك وانەیەکی چینایەتی پارتە رامیارییەکان بۆ گەیشتنە دەسەلات، پەیڕەوی لێدەکرێت و هەوڵێکە بۆ دەربازکردنی سیستەمە چینایەتییەکە و دەسەلات و ئۆپۆزسیۆنە دەسەلاتخوازەکەی تەواوکەری یەکترن، هەرچەندە لە رواڵەتدا ناو و بەرنامەی جیاوازییان هەبێت. بۆ ئەمەش دەتوانین ئاوڕێك لە ڕۆڵی لیبرالەکانی ئەروپا بدەینەوە، کە چۆن بۆ گەیشتنە دەسەلات بوونەتە هاوپەیمانی پارتە ڕاستڕەو و� کریستانەکان. بەمجۆرە دەبینین ئامانج گەیشتنە دەسەڵاتە و دەسەلاتیش بۆ ژێرچەپۆکخستنی کۆمەڵگەیە و بۆ راگرتنی ژێرچەپۆکی کۆمەڵگەش زەبروزەنگ پێویستە و بەکارهێنانی زەبروزەنگیش ڕادەی هاتنەمەیدانی بزووتنەوە کۆمەلایەتییەکانی کۆمەڵگە دیاری دەکەن. نموونەش بۆ ئەمە دەتوانین لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەلات و خۆپیشاندەرانی لەندەن و شیگاگۆ لە هەشتاکانی سەدەی رابوودوو یا ڕووبەڕووبوونەوەکانی Genoa، خۆپیشاندانه‌کانی تری دژی گ8 لەنێوان پارێزەرانی کۆبوونەوەکانی G8 و خۆپیشاندەرانی دژە سەرمایەداریدا، کە لە دیموکراتیترین ولاتانی دونیا و لانکەی لیبراڵەکاندا، داخوازی و دروشم بە گوللە وەلام درانەوە و دەدرێنەوە. لەوێ کە جەستەی لە خوێنگەوزاوی لاوان، لێدان و بەندکردنی خۆپیشاندەران وەك فەلەستین و کوردستان، دەبوونە نەخشی سەرشەقامەکان.
بۆیە خۆشباوەڕی بە هەڵبژاردن و جێ‌گۆرکێی پارتەکان بۆ خەڵکانی نارازی، تەنیا گەمژەیی و دەستەمۆیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بۆ دەسەڵات و سیستەمەکەش تەمەندرێژی، ئه‌مه ئاره‌زووگه‌ری ئێمه نییه و که‌تواری ڕووداوه‌کانی جیهانه له سه‌ده‌کانی ڕابوردوو و ئێستاشدا. په‌یامی ئه‌زمونه‌کان ئه‌م راستییه به گوێماندا ده‌ده‌ن و له سه‌رتاسه‌ری دونیادا تاقه نموونه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری چینێك به‌سه‌ر چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا � هه‌ر له به‌ناو سۆشیالیستییه‌که‌یه‌وه تا ده‌کاته لیبراڵه‌که‌ی- شك نابه‌ین، که پێچه‌وانه‌ی ئه‌م راستییه‌ی سه‌لماندبێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که پێیان وایه، ئه‌وان و پارته‌که‌ی ئه‌وان یا چیکردنی پارتێکی نوێ ده‌توانێت، ئه‌ڵته‌رناتیڤی گونجاو و وه‌لامده‌ره‌وه بێت به داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی نه‌دار و بنده‌ست، با تاقه نموونه‌یه‌مان بخه‌نه به‌رچاو، که مرۆڤ له سایه‌یدا ئازاد و یه‌کسان و به‌خته‌وه‌ر بووبێت و بێت؟ نه‌ك نموونه‌یه‌ك نه‌بووه و نییه، به‌ڵکو له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری دونیا چه‌وسانه‌وه و سه‌رکوت و نادادوه‌ری ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی دیموکرات و لیبراڵ و سوشیال-دیموکرات و سۆشیالیسته ده‌سه‌لاتخوازه‌کان ده‌خاته ڕوو.
ئایا هێشتاکە بوارێك بۆ کایەی ڕۆشنبیران و فیلۆسۆفان، که لەو نێوەدا وانەی دان بەخۆداگرتن و چاوەڕوانیمان پێ دادەدەن، ماوە؟ ئایا دەکرێت پێمان وابێت، بە گۆرینی فلانە کارگێڕ یا کۆنە لێپرسراوی سەربازی بە فڵانە فیلۆسۆف و ڕۆشنبیر، ئیتر ڕەگەکانی گەندەڵی هیشك دەبن، لەبری گوللەباران، گوڵباران دەکرێین؟ ئەگەر وایە ئایا لە هیچ سەردەم و هیچ گوشەیەکی ئەم جیهانەدا بە درێژایی تەمەنی دەسەلاتی چینایەتی شتی لەوجۆرە ڕوویداوە؟ ئه‌گه‌ر ڕوویداوه، کامه‌یه؟
کاتێك که له‌م که‌تواره ورد ده‌بینه‌وه و کات گۆڕکێ و کێبرکێی نێوان پارت و که‌سایه‌تییه‌کان هیچ له نادادوه‌ری سیسته‌مه‌که ناگۆڕێت و هیوایه‌کی لێ به‌دی ناکرێت، که له هه‌زار ساڵی تریشدا بستێك له کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی خاڵی له کۆیه‌له‌تی و چه‌وسانه‌وه نزیکمان بکاته‌وه. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکو ئه‌زموونه‌کانی دواده‌هه‌ی سه‌ده‌ی بیست و سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌زاره‌یه ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن، که هه‌رکات ئێمه چه‌وساوان له شکست و پاشه‌کێدا بین، ئه‌وا ئه‌و ده‌ستکه‌وت و ڕیفۆرمه پۆزه‌تیڤانه‌ی، که له‌ژێر فشاری هاتنه‌مه‌یدانی ئێمه‌دا سیسته‌مه‌که ملی پێدابوون، له‌گه‌ڵ یه‌که‌م هه‌ل و زه‌مینه‌ی گونجاو‌دا لێمان ده‌ستێننه‌وه و ته‌نانه‌ت ئازادی ڕێکخراوبوونیشمان پێ ڕه‌وا نابینن. ئه‌گه‌ر خوێنه‌رانێك گومانیان له‌م راستییانه هه‌یه، با سه‌رنجی باری ژیان و گوزه‌ران و ئازادی ڕێکخراوبوونی کارگه‌ران و فه‌رمانبه‌ران و .... له ئه‌مه‌ریکای لیبراڵی و ئه‌وروپای دیموکراتی بده‌ن! با سه‌رنجی لیستی هه‌ڵسوراوانی سه‌ندیکا و یه‌کێتییه له‌سه‌ر کار ده‌رکراوه‌کان بده‌ن، که هه‌ژده‌ساڵه درێژ ده‌بێته‌وه.
مرۆڤایه‌تی تا هه‌نووکه، هه‌موو جۆره‌کانی ده‌سه‌لاتدارێتی هه‌ره‌می و ڕێکخستنی چینایه‌تییانه‌ی کۆمه‌ڵگه و کایه‌ی کێبرکێ و چێ‌کردنی پارتی ڕامیاری نوێ و پارتبازی تاقیکردووه‌ته‌وه و بێجگه له کۆیله‌تی و جه‌نگ و کوشتار و برسییه‌تی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی کۆیله‌تی خۆی هیچی دی به‌ده‌ست نه‌هێناوه. ئێستا ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه، که چه‌وساوان و بنده‌ستانی کۆمه‌ڵگه، له‌بری پارچه‌پارچه‌بوون له پارت و ڕێکخراوه ڕامیارییه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان و له‌بری هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر و شوانه و سپاردنی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه به ڕۆشنبیرانی ورده‌بۆرژوا، له‌بری چاوه‌ڕوانی په‌یدابوونی پشتیوان و ڕزگارکه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان و له ئاسمانه‌وه، به خۆیان بێنه مه‌یدان و خۆیان به‌رهه‌م بهێنن و خۆیان دابه‌شی بکه‌ن و خۆیان کۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه به‌رن و له‌بری ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه و سپاردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به ڕامکاره مشه‌خۆره‌کان و خولانه‌وه له بازنه‌ی سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی پارله‌مانیدا، به خۆیان خه‌بات بۆ دیموکراتی ڕاسته‌وخۆ و� ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجومه‌نه هه‌ره‌وه‌زییه‌کان و یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی گوند و شار و هه‌رێم و نه‌ته‌وه و که‌مه نه‌ته‌وه و ولات و کیشوه‌ر و ... تد له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کگرتنی فیدرالیستی ڕێکخراو له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه، چێ بکه‌ن.
دواجار پرسیارێك که ده‌بێت له خۆمانی بکه‌ین، ئه‌وه‌یه: مرۆڤ به درێژایی مێژوو به‌رده‌وام باجی دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی ده‌دات و له بازنه‌ی سیسته‌مێکی نادادپه‌روه‌ر و کۆیله‌گه‌ردا ده‌سوڕێته‌وه و هیچ ده‌ستکه‌وتێکی لێ به‌ده‌ست نه‌هێناوه و ئومێدی ئه‌وه‌شی لێ به‌دی ناکرێت، ئایا ئه‌زموونکردنی شتێکی تر، که له میکانیزم و ڕێکخستن و ئامانجدا جیاواز بێت، ناتوانێت به‌سه‌ره‌نجامێکی ترمان بگه‌یێنێت؟ ئایا تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌توانێت زیانه‌کانی له زیانه‌کانی کۆیله‌تی و جه‌نگ و نه‌هامه‌تییه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه زیاتر بن؟ ئایا هه‌ر ئه‌وه‌ی که دونیایه‌ك ڕه‌خنه و ڕه‌تکردنه‌وه‌مان له‌م سیسته‌مه هه‌یه، ناتوانێت خاڵی ده‌ستپیکردنی سه‌ره‌تایه‌کی جیاوازتر بێت؟ ئایا مرۆڤ به‌و هه‌موو توانا دۆزراوه و نه‌دۆزراوه‌یه‌وه، به مانه‌وه له سیسته‌می کۆیله‌تیدا سزاواره؟ ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه، به خۆمان بریار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆمان بده‌ین و له‌بری چێکردن و کۆبوونه‌وه له پارتێکی ڕامکاری نوێ، ڕیزی گشت پارته‌کان چۆڵ بکه‌ین، له‌بری به‌شداری له گه‌ڵته‌جاری ده‌نگدان و پارتگۆڕکێ و ئه‌م ده‌نگدان به‌م لیست و ئه‌و لیست، ده‌نگ به یه‌کڕیزی و بزاڤی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆی خۆمان بده‌ین، له‌بری سپاردنی کاروبار و فه‌رمانه‌کانمان به نوێنه‌رانی پارته‌کان له پارله‌ماندا، به خۆمان له شوێنی کار و ژیانماندا هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی خۆمان پێکبهێنین و ئازادانه و له‌سه‌ر ویسته مرۆییه‌کان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌با و دوور له جه‌نگی خێڵه‌کی و نه‌ژادی و ژێنده‌ری و ئایدیلۆژی و ئایینی و ناسیونالیستی کوێرانه، ڕێك بخه‌ینه‌وه؟ ئایا بۆ ده‌کڕێت، مرۆڤ برسی، دژبه‌یه‌ك، کۆیله، خۆپه‌رست، ناحه‌ز، خوێنمژ، مشه‌خۆر، دز، درۆزن، ساخته‌چی، ...تد بێت، ئه‌ی بۆ نابێت و ناتوانێت مرۆڤ تێروته‌سه‌ل، ته‌با و ئاشتیخواز، سه‌ربه‌ست، مرۆڤپه‌روه‌ر، ژینگه‌پارێز، ئاژه‌ڵدۆست، دادوه‌ر، یه‌کسانیخواز، کارگه‌ر، پاك و راستگۆ و بێ خه‌لوخه‌ش و ئازاد بێت؟
ئایا وه‌ڵام به‌م پرسیارانه ناتوانێت سه‌ره‌تای ئاڵوگۆڕ له ناخ و له په‌یوه‌ندی و ئاسۆماندا بێت؟ جیا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه، که بۆ هه‌ر تاکێك که بیه‌وێت له شته‌کانی ده‌وروبه‌ری بگات، ده‌توانن خاڵی وه‌رچه‌رخان و سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بن، مرۆڤ تا ئه‌و کاته کۆیله‌یه، که ئاماده‌یه به کۆیله‌تی بمێنێته‌وه، مرۆڤ تا ئه‌وکاته برسییه، که ئاماده‌یه که‌سانێك له‌سه‌ر ڕه‌نجی شانی وی مشه‌خۆرانه بله‌وه‌ڕێن، مرۆڤ تا ئه‌وکاته بنده‌ست و نه‌زانه، که ئاماده بێت، شوانه‌یه‌کی ڕامیاری و سه‌روه‌رێك له پێش و سه‌ری خۆیه‌وه وه‌ك دیارده‌یه‌کی نه‌گۆڕ قبوڵ بکات!
گه‌ر وه‌ڵامی تۆ بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌رێیه، ده‌ی تۆ ببزوێ با شتێکی دیش له‌ته‌ك تۆدا بکه‌وێته بزوان! ئه‌مه یاسای گۆڕانه و هه‌موو گۆڕانێك له ناخی تاکه‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات و ده‌بێته ڕه‌وتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و دواجار ئاڵوگۆری ئابوری و ڕامیاری و کۆمه‌لایه‌تی دێنێته بوون.
27.07.2008
|