نه له ئێستادا و
نه له داهاتوو
کێشه‌کانی نێوان
هه‌رێم و به‌غداد چاره‌سه‌ر نابن..

یوسف کانیمارانی
ئه‌وکێشه‌یه‌ی که‌ئێستاناوی لێنراوه‌کێشه‌ی نێوان به‌غداوهه‌رێم له‌ڕاستیدائه‌وه‌کێشه‌ی
وڵاتێکی داگیرکه‌ره‌له‌گه‌ڵ گه‌لێکی ژێرده‌سته هیچ جیاوازیه‌کی نیه‌ونه‌بووه‌له‌گه‌ڵ
داگیرکاری تورک وفارس بۆ به‌شی باکوروڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وداگیرکه‌ری
ده‌وڵه‌تی سوری عه‌ره‌بی بۆ باشوری بچووک،من نامه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌سه‌رمێژووی
پارچه‌پارچه‌کردنی وڵاتی کوردستان وشۆڕشه‌یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی
کورد،هه‌مووتاکێکی کورد به‌شی ئه‌وه شاره‌زایه‌تی لێی هه‌یه وه‌دڵنیاشم
هیچ کوردێک نیه‌ڕژێمه‌عه‌ره‌بی وتورکی وفارسیه‌کان به‌دوژمنی گه‌لی
کورد نه‌زانێت وله‌وڕاستیه خۆی گێل بکات.
من نامه‌وێت بێمه‌وه‌سه‌رئه‌وخاڵی سه‌رزه‌نشت کردنه‌ش که‌سه‌رکردایه‌تی
سیاسی کوردله‌دوای ڕاپه‌ڕینی کوردستانی باشورودوای ڕزگاری عێراق
وڕوخانی ڕژێمی به‌عس چیانکردوونه‌کرد،به‌ڵام ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه‌گه‌لی
کورد به‌گشتی له نیه‌تی هێزولایه‌نه سیاسیه عه‌ره‌بیه‌کان به‌شیعه‌وسونه‌وه
به‌ئاگابێت، ڕۆژانه له‌ته‌له‌فزیۆنه‌کوردیه‌کاندائه‌وه‌مان به‌رچاوئه‌که‌وێت
و له‌ڕۆژنامه‌وماڵپه‌ڕه‌کاندا ئه‌وه‌ئه‌خوێنینه‌وه که‌کێشه‌ی هه‌رێم
وبه‌غدا تادوای هه‌ڵبژاردنه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له
چاوپێکه‌وتنێکی نیچیروان بارزانی ونه‌رمین عوسماندا ئاماژه‌ی پێدراوه،به‌دڵنیاییه‌وه
هه‌رکه‌سێک ئه‌زانێت ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌وهه‌مووساڵه‌دانه‌کرابێت به‌مانگ
ونیویک ناکرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات جاریکی تریش ئه‌یه‌وێت ئه‌وه‌به‌کاربهێنێت
بۆئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵک به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکات، من جگه‌له‌وه‌ی
خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تم هه‌یه بۆ کێشه‌که له‌وه‌دڵنیام هه‌رگیزکێشه‌ی
کوردوعه‌ره‌ب به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستاچاره‌سه‌رناکرێت،وه‌نابمه‌هۆکارێکیش
بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌کات، به‌ڵام له‌هه‌مان
کاتیشدادڵنیام که هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌له‌ڕابردوونه ئێستاونه‌له‌داهاتوودا
یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌کان نین، بۆ سه‌لماندنی ئه‌وقسه‌یه‌م ته‌نها ده‌ستوری
عێراقی که زیاتر له له‌سه‌دا هه‌شتای خه‌ڵکی عێراق ده‌نگی بۆداوه
کام له‌و به‌ندوخاڵانه‌ی که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورده یه‌ک هه‌نگاو
چۆته پێش؟ کێشه‌ی که‌رکوک وناوچه‌دابڕاوه‌کانی هه‌رێم که‌به‌شێکی ماده‌ی
سه‌دوچلی ده‌ستوره که کاتێک ئێمه سه‌رزه‌نشتی سه‌رکردایه‌تی سیاسی
کوردمان ئه‌کرد که‌نه‌خرێته کۆتایی ساڵی 2007 ئێستا ئێمه له‌کۆتایئی
ساڵی 2009 داین چی بۆکراوه؟ من باش له‌وه‌تێده‌گه‌م سیاسه‌تکردن
بۆپاراستنی ده‌سه‌ڵاتی گروپێک وحزبێک شتێکه‌وبۆبه‌رژه‌وه‌ندی گه‌لێکیش
شتێکی تره، کێشه‌ی کورد پێوستی به‌لۆژیکێکی ماقوڵتره له‌وه‌ی که‌تائێستاهه‌یه
له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی نێچیروان بارزانیدا زۆر پێی له‌سه‌ر که‌مینه‌وزۆرینه‌داداگرتووه
له‌عێراقداوداوای ته‌وافقی ئه‌کات، کاکم تازه‌خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه‌وئه‌ڵێت
کورد که‌مینه‌یه هه‌ر ته‌وافق چاره‌سه‌ری کێشه‌کانه بێئاگایه‌له‌وه‌ی
ته‌وافق خواستی هه‌موو لایه‌کی ئه‌وێت وعه‌ره‌بی عێراقیش ئه‌گه‌ر تا ئه‌مڕۆ
به‌وه ڕازی بووه پێوستی پێی بووه لێره‌به‌دواوه پێوستی پێی نیه،چونکه
جگه‌له‌وه‌ی که ئیتر ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌وڵه‌تێکی لاوازنیه‌و نه‌پێوستی
به‌کوردهه‌یه‌و نه لێشی ئه‌ترسێت ، ئێ خۆ هه‌ر مێژووپێمان ئه‌ڵێت که‌ئه‌وه
پیشه‌ی سه‌رجه‌م ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عه‌ره‌ب بووه، سه‌ره‌ڕای
هه‌موو ئه‌مانه‌ش مالیکی وعه‌ره‌بی سونه‌ش کاریان کردووه بۆ له‌به‌ریه‌ک
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی گه‌لی کوردوکورد ئیتر وه‌ک جاران یه‌کگرتوونیه،
ئاماژادان به‌هاتنه‌پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک جاش وخاین وخۆفرۆشیی کورد که‌به‌درێژای
ده‌یان ساڵ کاریان جاشه‌تی وسه‌رکوتکردنی شۆڕشی کورد بووه وده‌رکه‌وتنی
ئێستایان وه‌ک هێزوگروپ ولیست ، ته‌نها به‌مه‌به‌ستی ئاژاوه‌گێری
وپشیێوی دروست کردنه له‌کوردستان.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و بابه‌ته ئه‌وه‌یه که‌ئیتر کوردئه‌بێت به‌ئه‌قڵیه‌تێکی
ترمامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ به‌غداد بکات، ئه‌قڵیه‌تی براگه‌وره‌وبرابچوکی به‌قازانجی
گه‌لی کورد ته‌واونابێت،من دڵنیام ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی هه‌ژده‌ساڵی
ڕابردوونه‌مانتوانیوه بیکه‌ین له‌بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری له‌وڵاتێکی
کشتوکاڵی واگه‌وره‌دابه‌وپیلان وبه‌رنامه‌ی ئێستاش هه‌رگیزناتوانین، وه‌له‌وه‌ش
تێده‌گه‌م بۆ بێمنه‌ت بوون له‌داگیرکه‌رانی کورد پێوستمان به‌ژیرخانێکی
ئابوری به‌هێزهه‌یه،به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ناکرێت چیتر به‌رژه‌وه‌ندی
کورد له‌گه‌ڵ ڕژێمی داگیرکه‌ری به‌غدادبگۆڕدرێته‌وه به‌چه‌ند پله‌وپایه‌یه‌کی
کارتۆنی، من ئه‌وبێویژدانیه ناکه‌م بڵێم هیچ کامێک له‌و سیاسیانه‌ی
کورد له‌به‌غداد هیچیان نه‌کردووه، شه‌ڕی زۆرباش کراوه چونکه ئه‌گه‌ر
وانه‌بوایه ئه‌قڵیه‌تی داگیرکه‌رانه‌ی شیعه‌وسونه‌ی عه‌ره‌ب زۆر له‌وه‌ش
خراپتری به‌سه‌رده‌هێناین که‌هاتووه، به‌ڵام ئیتر لێره‌به‌دواوه کات
به‌فیڕۆدان له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پاشه‌ڕۆیانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران
وپاشماوه‌کانی به‌عس له‌قازانجی کورد نیه، کاتی ئه‌وه هاتووه کورد
بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر شکست به‌و هه‌ڵبژاردنه بهێنێت، ئیمکان نیه له‌م
بارودۆخه‌ی عیراقدا به‌بێ کورد بتوانن یه‌ک هه‌نگاو بنێن، ئیتر کاتی ئه‌وه
هاتووه وه‌ک کاک دیار محمه‌د ووتی ئه‌وان له‌به‌غداوه بێن بۆ
کوردستان..
ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردچیتر به‌و ئه‌قڵیه‌ته بیربکاته‌وه‌که
ئه‌گاته چاره‌سه‌رێک له‌گه‌ڵ به‌غداد که‌ته‌وای کێشه‌کانی کورد له
باشوری کوردستان چاره‌سه‌ر بکات ئه‌وه ته‌نها فێڵ له‌خۆکردن وخۆڵکردنه
چاوی خه‌ڵکه، ته‌نها بۆ یه‌کجار پێداگرتن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانتان
به‌شی زۆری هاوکێشه‌کان ئه‌گۆڕێت، دڵنیام هه‌مووتان له‌خه‌می له‌ده‌ستچوونی
پۆستی سه‌رۆک کۆمارن چونکه به‌شێک له‌کێشه‌کانی نێوان یه‌کێتی وپارتی
پێوه‌گرێدراوه، به‌ڵام باوه‌ڕبکه‌ن نه‌بوونی ئه‌و پۆسته به‌وشیوه‌یه‌ی
ئێستای سه‌رفرازی تره له‌بوونی بۆ گه‌لی کورد..
فه‌ڕه‌نسا
saman175@hotmail.com
|