نه‌ریتى پاكتاوى ره‌گه‌زى کێ لێی به‌رپرسه ؟!
جاران قسه‌یه‌كى نه‌سته‌قی كوردى هه‌بوو كه ده‌گوترا ئیَره نیشتیمانى دایكه، به‌ڵام كاتیَك دایك یان هاودایك و ژنانیَكى تر ده‌بینى كه رووبه‌رووى چه‌وسانه‌وه و توندوتیژى ده‌بیَته‌وه و بوونه‌ته قوربانى نه‌ریتى خیَڵه‌كى و كۆنه‌په‌ره‌ستى، شیعار و هوتووهافه‌كان ده‌تخه‌نه گومانه‌وه، كه ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته نیشتیمانى دایك نییه، به‌ڵكو دایك تیَیدا ده‌چه‌وسیَته‌وه و ئافره‌تان ده‌بنه قوربانى بیرى سه‌ركووتكه‌رى مرۆڤیه‌ت، هۆكار زۆرن بۆ چه‌وسانه‌وه‌ى ژنان و ئافره‌تان، سیاسه‌تى چه‌ق به‌ستووى ناسیۆنالیزم و ئیسلامى كورد تاكه فاكته‌ره‌ن، بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌ریته كۆن و پاشكه‌وتووه‌كانى عه‌ره‌بى ئه‌مرۆ كه له‌نیَو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا پیَره‌وى ده‌كه‌ن، كردار و خوره‌وشتى كاركته‌رى نیَو ئه‌م ئه‌حزابانه هه‌میشه گه‌واهیده‌رى ئه‌و راستییه‌ن كه‌ئه‌م دوو سیاسه‌ته كۆنه‌په‌ره‌ستییه نویَنه‌رایه‌تى توندوتیژیان كردووه و بوون به‌كۆسپیَك له‌به‌رده‌م ئاوه‌ڵاكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی و به‌رِووى دونیاى سه‌رده‌م ئاماره‌كانى ئه‌مساڵ له‌به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى به‌دواداچوونى دژ به‌تووندوتیژى ئافره‌تان له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئیداره‌ى هه‌ولیَر شاهید حاڵى ئه‌وه‌ن، كه كیَشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، ده‌سه‌ڵاتى كوردی ئه‌مرۆش گویَى له‌كیَشه خیَزانیه‌كان خه‌واندووه، سه‌رقاڵى پیلانیَكى سه‌رمایه‌داریه بۆ رووبه‌روونه‌وه‌ى گه‌نجان و هه‌رنه‌یاریَك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندابیَت.
به‌پیَى ئه‌و زانیارییه‌ى ده‌رخسه‌تى بۆ كراوه، له ماوه‌ى نۆمانگى رابردوو له‌به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى به‌دواداچوونى دژ به‌توندوتیژى ئافره‌تان له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ 758 ئافره‌ت سكاڵایان دژ به‌پیاوان تۆمار كردووه و 355 سكاڵا كیَشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركراوه و 403 سكاڵایتریشیان تائیَستاكه دۆسیه‌كانیان یه‌كلاى نه‌كراوه‌نه‌ته‌وه هه‌ر له‌هه‌مان به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی زیاتر له111 ئافره‌تى رِزگاركردووه كه‌له‌ترسى كوشتن و تۆقاندن رایانكردووه، ئه‌گه‌رچى چه‌ندجار ئه‌و ئافره‌تانه به‌ناوى حه‌یاو نامووسى پیس په‌ره‌ست ده‌كوژریَن و یان رووبه‌رووى ئه‌شكه‌نجه‌ى توندده‌بنه‌وه، سه‌ره‌راى بوونى توندوتیژى ته‌ڵاقیش له‌په‌ره‌سه‌ندایه و حكوومه‌ت و حیزبیش تائیَستا هیچ پلانیَكى واى به‌ده‌سته‌وه نییه، كه رووبه‌ررى ئه‌م قه‌یرانه‌ببیَته‌وه، جگه‌له ئاهه‌نگ وكۆرگیَران نه‌بیَت.
به‌پیَى راگه‌یاندنى به‌ریَوه‌رایه‌تى ئامارى سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تیَهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولیَر له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا 3520 ئافره‌ت ته‌ڵاق دروان، جگه‌له‌و ئافره‌تانه‌ى تائیَستا پیاوان به‌خواستى خۆیان به‌بىَ هیچ بنه‌ماو یاسا و ریَسایه‌ك له‌ریَگاى مه‌لا كانه‌وه ماره ده‌بریَن یان ته‌ڵاق ده‌دریَن، رووله بنكه حكوومییه‌كان ناكه‌ن، ئامارى توندوتیژیه‌كان و تیَهه‌ڵدانى پیاو دژ به ئافره‌تان گومان دروست ده‌كه‌ن، داخۆ چه‌ند پیاوى بیَفه‌ر توندوتیژكار ده‌ستگیر كرابیَت، جیَگاى گومانه كه له‌هیچ مه‌مله‌كه‌تیَكى دونیا شتى وا روویدابیَت، له‌كۆى ئه‌و هه‌موو توندتیژیه‌ى كه دژ به‌ئافره‌تان ئه‌نجام ده‌راون 172 تاوانبارى پیاو به‌بیانووى ئه‌وه‌ى توندوتیژیان ده‌رهه‌ق به‌ئافره‌تان ئه‌نجامداوه ده‌سگیر كراون، ئه‌مه له‌كاتیَكدا ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تى ئه‌م ناوچه‌یه ئیدیعاى دامه‌زراوه، یاساییه‌كان ده‌كات، كه له‌هه‌ر كون كه‌له بریَكى كوردستان بنكه‌یه‌كى یاساییان هه‌یه، بۆ پاراستى مافى مرۆڤ ئامار و روپیَوه‌كانى حكوومه‌ت كه‌خۆى ئاماده‌یكردووه، ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌دات كه یاسا و دامه‌زراوه‌كان له‌زۆر ناوچه بوونیان نییه. و توونوتیژى دژ به‌ئافره‌تان له‌زیاد بووندایه جا حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى با هه‌ر بانگه‌وازى مه‌ده‌نییه‌ت بكه‌ن وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانیش ئاهه‌نگ و كۆرِى بیَمانا بگیَریَت له‌ده‌ره‌وه نویَنه‌رى ئه‌حزایه یه‌كسانى خوازه‌كان داوه‌ت بكات بۆ هه‌ولیَر.
|