نه‌ته‌وه‌یه‌کی تێکشکێنراو .
م . حه‌مید عه‌زیز
کووشتن و له‌ناوبردنی هه‌ر میلله‌تێک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌وه‌وه هه‌نگاوی به‌لاوازکردنی باری ده‌روونی و شکاندنی که‌سایه‌تی تاکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و ووردوخاش کردنی پێنووسه ئازاده‌کانی و گرتن و که‌له‌پچه کردنی هزرو هۆشه بیرمه‌ندی نوێکاره‌کارو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نوسانی و کپ کردنی ده‌نگه تینووه‌کانی ژیان و سه‌ربه‌ستی ئه‌و گه‌له و دووایش کوشتن و له‌ناوبردن به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی کردار ده‌ست پێده‌کات که‌چی ئه‌وه‌نده ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌مژه‌یه نازانێت به ڕوخان و فه‌وتانی خۆی ته‌واو ده‌بێت . ئه‌نجامی ئه‌وکاره نامرۆیی و درێژخایه‌نه به‌رامبه‌ر مرۆڤ ئه‌نفال کردنه به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆی ڕامیاری به‌ئاواتی نه‌هێشتنی گه‌لێکی ئازادی خواز به‌ڵام ئه‌و کاره ماندوبوون و تێکشکانی ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی لێ ئه‌نجام ده‌که‌وێته‌وه ، گه‌لێک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕه‌گی چه‌ند ساڵه‌ی له‌خاکێکدا داکووتیبێت لاواز ده‌بێت به‌ڵام هه‌رگیز نافه‌وتێت و بگره به‌پێچه‌وانه‌وه زووڵم و نایه‌کسانی ده‌بێته هۆی داڕمانی مۆڕاڵی مرۆیی و ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتێکی زاڵم و تاکڕه‌وو . ئه‌مه فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاته نه‌ژادپه‌رست و فاشیسته‌کانی جیهانی سێ یه که‌ده‌یانه‌وێت ته‌نها خۆیان بسه‌پێنن و به‌رز بژین و خه‌ڵکانی تریش کۆڵه‌وارو ماندوو ژیان به‌رنه‌سه‌ر به‌ڵام له‌کۆتاییدا خۆیان به‌خراپترین شێواز ده‌کووژرێن و ڕسوا ده‌بن . له‌ئه‌نجامی کرداره ناڕه‌واکانی ده‌سه‌ڵاته نادیموکرات و نایاسایییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته که به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌کانی و به‌تایبه‌ت میلله‌تی کورد ده‌کرێت هه‌ربۆیه هه‌تا ئێستاش و بۆچه‌ند ساڵێکی تریش به‌رده‌وام مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی و کورد به‌تایبه‌تی هه‌میشه له‌ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌یدا هه‌ست به‌که‌می ده‌کات . چونکه په‌روه‌رده‌و دامووده‌زگای سه‌قه‌ت و دوواکه‌وتوو ده‌بێته هۆی ئیفلیجی و ناڕێکی و کووشتنی ژیانی تاک و ناسروشتی و باوه‌ڕو دوواکه‌وتوویی ڕه‌فتاری کۆمه‌ڵگایه‌ک . ده‌سه‌ڵاته ناڕه‌واکانی ڕۆژهه‌ڵات و جیهانی سێ دووای ئه‌و هه‌موو جۆره سزا‌و کووشتنانه جۆری سزای ئابووریش ده‌چه‌سپێنن ( برسی کردن ) به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له برسی یه ناچار بکه‌ن دووای ده‌سه‌ڵات بکه‌ون و مه‌رامه گڵاوه‌کانی بۆ به‌دی بهێنن وه‌کو چۆن ده‌سه‌ڵاته‌کانی عێراق و تورکیا‌و ئێران و سوریا هه‌مان سزای سیستمی ئابووری به‌کاردێنن له‌گه‌ڵ گه‌لی کورددا . هه‌رچوار ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وو فاشیست و خۆپه‌رستی دژ به‌کورد به‌ناوی خوا‌و ئاینه‌وه ده‌په‌یڤن و وه‌کو میلله‌تی کورد مرۆڤ نه‌بێت و ئاینی نه‌بێت و دڕنده‌بێت . به‌ڵام جێی خۆشحاڵی یه که ئه‌و چوار ده‌ووڵه‌ته بێ دۆست و بێ لایه‌نگرن بۆیه به‌ڕه‌شترین و نامرۆڤانه‌ترین ده‌سه‌ڵات ده‌ژمێردرێن له‌هه‌موو جیهاندا. نه‌ته‌وه‌یه‌کی تێک شکێنراو مه‌به‌ست له میلله‌تێکی بنده‌ستی ئاشنا به جیهانی زووڵم ئاشنا به بیروهزری ڕه‌شی ده‌سه‌ڵاته هه‌ره‌کۆنه‌کانی دوواکه‌ووتن و ( جه‌هاله‌ت ) ئاشنا به هه‌موو شێووه‌کانی ڕۆح کێشان و جۆره‌کانی ترس و کووشتن و مردنه به‌ئامانجی پێکهێنانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بچووککراوو په‌ستێنراو داماو له‌گه‌شه‌کردن و فێرنه‌بوون له ژیان . نه‌ته‌وه‌یه‌کی تێکشکینراو میلله‌تێکی هه‌تک کراووه به‌هه‌موو شێوه‌کانی هه‌تکاندنی مرۆڤ به‌تایبه‌ت مرۆڤی کورد وه‌کو : بێ له شه‌ڕی ده‌روونی و شکاندنی که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌ک تاوانی سزای زیندان و په‌ت و سێداره‌و خنکان و جه‌نگ و بۆمباران و سووتانی گوند‌و شار‌و ده‌شت و شاخ و تاوانی گه‌وره‌ی جینۆساید‌و ( کۆمه‌ڵ کووژی ) داپڵۆسین و کووشتن و ده‌رکردن و ماڵوێرانی و خاک سووتان و هه‌موو جۆره فه‌رمانه‌کانی دڕندایه‌تی که‌له چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆرو تاک ڕه‌ووه‌وه ( ئێران ، عێراق ، تورکیا ، سوریا ) ده‌رچووه به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تێکی هه‌ژاری بێ پشتوپه‌نای وه‌کو کورد که‌له‌ناوچه‌یه‌کی سه‌ختی به گوورگ ده‌ووره دراو‌و چه‌ندین ساڵه له خاکی کوردان‌دا له‌نیشتمانی خۆیدا ( کوردستان ) به‌کوێره‌وه‌ری ده‌ژی . نه‌ته‌وه‌یه‌کی تێک شکێنراو یان ووردوخاشکراو ده‌شتووانین بڵێین سه‌قه‌ت کراو چونکه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌مان له‌لایه‌و که نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستانه که 17 حه‌ڤده ساڵه ڕه‌شمه‌و جڵه‌وی ووڵاته‌که‌ی به‌ده‌ست خۆیه‌وه‌یه‌تی که‌چی نازانێت کار‌و پلانی ئابووری و ڕامیاری و سه‌ربازی ووڵات به‌ره‌و کوێ به‌رێت و ناشاره‌زا له‌سیستمی به‌ڕێووه‌بردن واقی وڕماوه .؟. به‌ڵام فه‌رمانی که‌له‌پچه‌ی ده‌ست و ده‌مه دڵسۆزه‌کانی نیشتمانی خۆی ده‌دات و ووشه‌ی ئازادی و بوون له‌ناوچه‌که له‌سێداره ده‌دات ( کاری ڕۆژنامه‌نووسی ) له‌وانه‌ش گرنگتر به‌و بڕیاره‌ی پارله‌مان که فوو له‌چرای به‌رپێمان ده‌کات له‌پاشه‌ڕۆژێکی نزیکدا خۆی مه‌رگی خۆی مسۆگه‌ر ده‌کات . دڵنیابێت ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی ده‌سه‌ڵات و پارله‌مانی کوردستانی باشوور به‌سه‌رخۆیدا ده‌شکێته‌وه‌و ده‌بێ بیری چووبێت ئه‌و میلله‌ته له‌چ ڕه‌زاله‌تێکدا ژیاوه چ له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ( 1968 / 1991 ) هه‌م له‌سه‌رده‌می خۆیاندا ( 1991 / 2007 ) . ئه‌وه‌ش باش بزانن ئاواتی هه‌موو کورد باشووره ئێوه‌ش ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باشوور لێپرسراوێتی یه‌کی گه‌وره‌تان له‌سه‌ره‌و دووایش کاڵه‌ک به‌ئه‌ژنۆ شکاندن هیچ به‌فریاتان ناکه‌وێت و هه‌موو شتێک له‌ده‌ست ده‌چێت . کارێکی زۆر گرنگ هه‌یه له‌فه‌رهه‌نگی به‌ڕیووه‌بردندا ئه‌ویش بڕیاردانه ده‌سه‌ڵات که‌بڕیارێک بۆ ئه‌مڕۆ ده‌رده‌کات ده‌بێ بیر له‌سبه‌ینێش بکاته‌وه بیر له‌بڕیاره‌که‌و له‌ئه‌نجامه‌که‌یشی بکاته‌وه سه‌یری ده‌ورووبه‌رو ووڵاتانی پێشکه‌وتووش بکات سه‌یری کات و هزرو هۆشی خه‌ڵکی خۆیشی بکات بزانێت له‌چ ئاستێکدان . به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان لاوازه له‌به‌ڕێووه‌بردن و بڕیارداندا چونکه ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه ئێستا باشووری کوردستان نیشتمانێکی تر ده‌بوو له‌باشی و جوانیدا چونکه بڕبڕه‌ی پشتی هه‌موو ووڵاتێک ئابووری یه هه‌مووشمان باش ده‌زانین کوردستان ده‌ووڵه‌مه‌ندترین ووڵاته له‌باری به‌رهه‌مه سروشتی یه‌کانه‌وه وه‌کو ( نه‌وت ، کشتووکاڵ ، گاز ، ئاو ، هه‌وا ، هه‌تاو ، کانزا ، مس ، گۆگرد ، یۆرانیۆم ، کبریت ، به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ .. هتد ) . بێجگه له بازرگانی و پیشه‌سازی ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌ووڵه‌مه‌ندی یه ئه‌گه‌ر بیروهۆشێکی سه‌قه‌ت یان نه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتێکی تێکشکاو نه‌بووایه ئه‌و هه‌موو شه‌ڕی ناوخۆیه ( هه‌موو پارته‌کان به‌تایبه‌ت شه‌ڕی ( ی ن ک ، پ د ک ) و شه‌ڕی ( پ ک ک ) ه‌و لاواز کردنی کۆمه‌ڵه‌و دیموکرات و هێنانی دووژمنان بۆ کوردستان و شه‌هید کردنی ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌ی دیموکرات له شاری سلێمانی به‌ده‌ستی ( ئیتلاعات ) ی ئێران و چوونه ناوه‌وه‌ی که‌رکوک و هێرش و بۆردوومان کردنی کوردستان له‌لایه‌ن ئێران و تورکیاوه‌و دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ی تورکی و .. هتد . ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی باشوور ئاوا سه‌قه‌ت نه‌با زۆر نه‌هامه‌تی بووه‌و هه‌یه ڕووی نه‌ده‌داو ئه‌و هه‌موو کورده‌ش له‌دووای ساڵی 1991 که‌ساڵی هاتنی ئێووه بوو ڕوویان نه‌ده‌کرده هه‌ندران که هۆی سه‌ره‌کی یه‌که‌ی ئێووه‌ن و که‌چی بۆجارێکیش دانیشتنێکی فه‌رمیتان ( ڕه‌سمی ) سازنه‌دا بۆچاره‌سه‌ری ڕه‌وو کۆچ کردنی خه‌ڵکی کوردستان ، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێگه‌و بوواره هه‌ڵه‌کانتان هه‌ڵبژارد وه‌کو : سنوور گرتن و ڕێگه‌وبان به‌ستن و په‌یمان و گفتووگۆی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ ووڵاتاندا بۆ ناردنه‌وه‌یان و سه‌رسفر کردنی گیراوان و زیندانی کردنیان له‌کاتی ناردنه‌وه‌یاندا . جێی پێکه‌نین و گریان و داخه ده‌بێ کێ خاوه‌نی ئه‌و هۆشه مه‌زنه بێت که ئه‌و به‌رنامه‌و پلانه‌ی بۆ داڕشتوون که ووڵات به‌ره‌و نه‌هامه‌تی و داڕمان ده‌بات . به‌هه‌رحاڵ فێربوونی ڕه‌خنه‌گرتن له‌خۆ کارێکی په‌سه‌ندو شارستانی یه‌و هیوادارین هیچ ده‌سه‌ڵاتێک لاسایی به‌عس نه‌کاته‌وه چونکه دوواڕۆژی کوپی یه‌کانی به‌عس هه‌مان چیرۆک و هه‌مان فلیمه که‌به‌سه‌ریاندا هات . تاڵه‌بانی له‌هه‌ڵه‌یه‌کی ڕامیاری گه‌وره‌دا له‌به‌غدا له‌به‌رواری 23/12/2007 دا به‌دڵنیایی یه‌وه به‌دووژمنانی گه‌لی کورد‌و هه‌موو جیهانی ڕاگه‌یاند که ڕێکه‌وتننامه‌ی شوومی جه‌زائیر په‌یمان و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی یاسایی یه‌و هه‌تا ئێستاش ده‌خواو کاری پێده‌کرێت ..!! . په‌یماننامه‌ی شوومی جه‌زائیر که‌له‌به‌رواری 6/3/1975 دا مۆرکراو به‌پلانی چوار قۆڵی دووژمنانی کورد ( ئێران ، عێراق ، جه‌زائیر ) به‌هاوکاری و داڕشتنی بیری ئه‌مریکا ( هنری کێسنجه‌ر ) بوو که‌بڕیاری گه‌وره‌ترین تاوان بوو به‌رامبه‌ر شؤڕشی کورد‌و چاره‌نووسی ڕامیاری کوردستان کرا . ئه‌وه مێژوویه‌که هیچ کوردێکی هۆشمه‌ند له‌بیری ناکات که‌چی کوردێک خۆی به‌دنیای ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و ڕێکه‌ووتننامه‌یه‌ی که‌بووه هۆی فه‌وتان و شکاندنی نه‌ته‌وه‌که‌م هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌و په‌یماننامه‌یه له‌ڕوی یاسایی یه‌وه ده‌خوات و کاری پێده‌کرێت ، ته‌نها له‌وڕووه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات به‌ڵام له‌ڕوی مرۆیی یه‌وه هه‌ڵیناسه‌نگێنێت که ئه‌و په‌یمان و ڕێککه‌وتننامه‌یه گه‌وره‌ترین تاوان بوو که‌به چوار ده‌ووڵه‌ت به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی هه‌ژارو بێکه‌سی وه‌کو کورد ئه‌نجام دراو جێبه‌جێ کرا . ئه‌مه مێژووی 32 سی و دوو ساڵ له‌مه‌وپێشی نه‌ته‌وه‌یه‌کی زووڵم لێکراوه که‌چی تازه به‌تازه کوردێک خۆی دێت و په‌یمانی دووژمنه‌کانی که‌بۆله‌ناوبردنی گه‌له‌که‌ی خۆی بووه په‌سه‌ند ده‌کات له‌ڕووی یاسایی یه‌وه له‌باتی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێبگرێ و دژایه‌تی بکات . ئه‌م قسه‌و به‌ڵگه‌نامانه خۆی له‌خۆیدا به‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تێکشکێنراو نه‌بێت ئیدی قسه له‌سه‌ر کردنیشی باهه‌ر نه‌بێت و جێی سه‌رسووڕمانیشه کاری ڕامیاری سه‌رکرده‌کانی کورد که‌هه‌میشه خه‌می ڕازیکردنی دڵی دووژمنانیانه‌و میلله‌تی خۆیان پێ هیچه . به‌وجۆره‌ی بیری سه‌قه‌تی سه‌رانی کورد‌و ناحاڵی بوونی دووژمنانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ته‌واو تێکشکێنراو دروست ده‌کات . ئه‌گه‌ر وانی یه .!. ئه‌ی چۆن میلله‌تێک خه‌ریکی هیتاف و چه‌پڵه‌لێدانه بۆ سه‌رکرده‌کانی که‌به‌رگریشیان لێناکه‌ن و به‌ئاشکراش دۆستی دووژمنه‌کانیانن .؟. له‌هه‌مووی گرنگتر نه‌شاره‌زایی و نه‌بوونی زانیاری یه له بوواری بردن به‌ڕێووه‌ی خه‌ڵک و فه‌رمانگه‌و زانکۆ‌و .. هتد . ( ئه‌تووانین بۆ به‌ڵگه‌ی په‌یڤه‌کانی قوتابیان خۆیان ئێمه‌و خه‌ڵک و هه‌رکه‌سێکی تر که‌بیه‌وێت سه‌ردانی به‌شی ناوخۆیی په‌یمانگاو زانکۆکان بکه‌ین که‌به‌شه‌و له‌ژووری سارد‌و به‌تاریکی و له‌به‌ر چرا کتێب ده‌خوێننه‌وه‌و به‌یانیانیش بۆ ده‌موچاو شتنێک جامێ ئاو نه‌بێت و بۆ خواردنه‌وه‌ش ده‌بێت ئاو بکڕن ) . بۆ به‌ڵگه‌ی زیاتر هه‌موو شاری سڵێمانی حه‌فته‌یه‌ک بێ ئاو بووه ( 2007/12/20 / 2007/12/28 ) چ کاره‌ساتێکه کوردستان ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌ی هه‌یه که‌چی به‌حه‌فته ئاو نه‌بێت .!!. پێم خۆشه ڕێکخراوه مرۆیی یه‌کان سه‌ردانی شاری قه‌ڵادزێ بکه‌ن ببینن که زیاتر له 50 په‌نجا باری نائاسایی و ناسروشتی ده‌بینن که مرۆڤی کورد له‌هه‌ژاریدا ئه‌ندامی جه‌سته‌ی خۆیان ده‌فرۆشن به‌ڵام کۆشکی لێپرسراوان هه‌رده‌چێت به‌ئاسماندا . ئه‌و که‌م زانین و زانیاریی خۆبه‌ڕێووه‌بردنه کاری ڕاسته‌وخۆی په‌روه‌رده‌ی به‌عسه‌و کار‌و کرداره ناشرینه‌کانی لێپرسراوه‌کانی باشووریش هه‌مان ئاوێنه‌ی ( کووپی ) ئه‌و پارته دیکتاتۆره‌یه که‌زیاتر له 35 سیوپێنج ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارو میری بوو که کرداری تێکشکانی که‌سایه‌تی و مێشک شۆرینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میلله‌تی کورد‌و خه‌ڵکی عێراقدا ئه‌نجام دا و هه‌موو هه‌ناسه‌و گووڵه جوانه‌کانی ئازادی به‌ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌و سه‌رۆکه‌که‌ی ( سه‌دام حسێن ) هه‌ڵده‌پڕوسکاو ده‌خنکێندرا . ئه‌وه‌تا ئه‌مانیش سه‌یری سبه‌ینێ و خه‌ڵک و ووڵاتانی پێشکه‌وتوو ناکه‌ن ئازادی بیروڕاو نووسین و کاری ڕۆژنامه نووسی دیاری کراو ده‌که‌ن و سزای له‌سه‌ر داده‌نێن . که‌چی تادوێنێ بوو خۆیان به‌خه‌ڵکیان ده‌ووت ده‌بێ خه‌بات و به‌رخۆدان بکه‌ن بۆ ئازادی و ژیان تاکه‌ی بنده‌ستی .؟. که‌واته ده‌ستێک هه‌یه له‌پشتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌ویش ده‌ستێکی دووژمنانه‌ی ترسناکه . هه‌موومان که‌له دڵسۆزیمانه‌وه بۆ ووڵات شه‌ونخوونی ده‌که‌ین و ئاوی چاوو مێشکمان ده‌چۆڕێنین و ده‌یکه‌ین به‌نووسین و ڕه‌خنه‌و شیکاری و گفتووگۆ به‌بێ به‌رامبه‌ر خه‌باتی پێنووس و به‌ره‌وپێشچوونی فه‌رهه‌نگی کوردی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرین ، که‌چی ده‌ممان ده‌گرن و ده‌ستمان که‌له‌پچه‌و ووشه‌مان ده‌کووژن و فڕێمان ده‌ده‌نه قوژبنی زیندانه تاریکه‌کانیانه‌وه ئه‌مه‌ش ڕه‌فتاری به‌عس ئاسا بوو ئه‌مان به‌رده‌وامن له‌سه‌ری . ئێستا ساڵی 2007 ه‌و ژیان و مه‌ده‌نی یه‌ت هه‌مووی بریتی یه له‌گفتووگۆو ڕه‌خنه‌و نووسین و ئه‌ده‌بیات که‌چی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆماڵی یه نایه‌ڵێ به‌سه‌رده‌می نوێی گلۆبالیزم و جیهانگیری و فراوان بوونی تێگه‌یشتنه‌کانی دنیای سیکۆلارو و بیر‌و هۆش و هه‌ست به‌بوون کردن شاد ببین . ئه‌وه هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که هۆش و بیرێکی کۆن و ژه‌نگاوی و ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌قه‌ت فه‌رمانڕه‌وایه له‌ووڵاتدا ده‌نا ئه‌و هه‌موو خواروخێچی یه چی یه .؟. له‌سۆماڵ و ئه‌ریتریاو هه‌ژارترین ووڵاتی دنیا ئاو‌و کاره‌با هه‌یه که‌چی له‌کوردستان که‌ده‌ووڵه‌مه‌ندترین ووڵاته خه‌ڵکی ئه‌ندامی له‌شی خۆی ده‌فرؤشێت بۆ نان و ژیان . ئه‌م ناوونیشانه‌ی سه‌ره‌وه دوو وواتای پڕاوپڕ له دوو مه‌به‌ست ده‌پێکێت منیش ده‌مه‌وێت باس له‌و دوو وواتایه‌و هه‌ندێ بابه‌تی سه‌ره‌کی تر بکه‌م چونکه بابه‌تێکی پڕبه‌پێستی کێشمه‌کێش و هه‌راو کێشه‌کانی ڕۆژگاری ئه‌مڕۆیه که ئه‌وه‌تا دووژمنانی چوارقۆڵی هه‌مان تاس و گه‌رماوی ( حمام ) جاران و هه‌مان هۆشوبیره کۆنه‌په‌رستی و هه‌مان شۆڤێنیستی یه‌که‌ی جاران نمایش ده‌که‌ن . زووڵمی ئێستا خراپتره به‌جۆرێکه چه‌وسانه‌وه‌کانی جاران و زۆر کاری نه‌شیاوی دیکه‌ی ئێستا‌و جاران له‌خۆده‌گرێت چونکه هێشتا ئێمه ئاگری داغی ئه‌نفالی به‌عسمان به‌جه‌سته‌وه‌یه . ده‌با له‌بیرمان نه‌چێت که ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ستی ئه‌مڕۆو قوربانیی ( الضحیة ) زووڵم و خنکان و په‌ت و سێداره‌و ژه‌هری جاران و ئێستاین ئه‌وه‌تا دووژمنانی کورد خه‌ریکن ده‌مانخۆن و ژێربه‌ژێر به‌رده‌وام خه‌ریکی پلان و کۆبوونه‌وه‌و بڕیارن له‌سه‌ر فه‌وتان و مه‌حف کردن و له‌ناوبردنی میلله‌تی کورد . به‌ڵگه‌ی زیندووی کاری نه‌یارانه‌ی دووژمنانی کورد ئه‌وه‌یه که‌له‌تێکڕای ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی تورکی که‌ژماره‌یان 526 پێنج سه‌دوو بیست و شه‌ش ئه‌ندامه ته‌نها 19 ئه‌ندامیان دوورن له‌بڕیاری هێرش کردن بۆسه‌رماڵ و خاکی کوردان و کووشتنیان ئه‌وی دی به‌خوێنی سه‌رمان تینوون . یان ووڵاتی سوریای به‌شارولئه‌سه‌دی ناڕه‌وا ده‌بینن چۆن گه‌لی کورد له ڕۆژئاوای کوردستان چۆن چه‌وساوه‌ته‌وه‌و له‌دنیای زووڵم و سته‌می پۆلیس و پۆلیسی نهێنی ( مخابرات ) و گرتن و کووشتن و زیندانیان بۆ ته‌رخان کردوون و ته‌نانه‌ت ناسنامه‌یه‌کی ئه‌و ووڵاته‌یان پێ ڕه‌وا نابینێت که به‌خه‌ڵکی سوریا بیانشوبهێنێ و وه‌کو مرۆڤ و کوردیش دانیان پێدا نانێت و .. هتد . ووڵاتی عێراقی نوێی ئه‌مڕۆ خراپتره له دووێنێ ئه‌وه‌تا سه‌ره‌ک شالیارانی عێراق مالکی به‌ئاشکرا ده‌چێته تورکیا‌و ئێران و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات له‌سه‌ر ماف و چاره‌نووسی میلله‌تی کورد که‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژایه‌تیمان ده‌که‌ن که‌چی لێپرسراوانی کورد له‌به‌غدا ئاگایان لێی نی یه‌و ئه‌گه‌ر ئاگایشیان لێبێت ئه‌وه قڕوقه‌پێکی چاکیان لێکردووه . ووڵاتی ئێرانیش که زیاتر له 10 ده ملیۆن کوردی هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئازادی ژیان و کاری ڕامیاری و ته‌نانه‌ت له‌ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تیش بێ به‌رین . ده‌با ئێمه‌ش بیرێک و هه‌ڵمه‌تێکی شێرانه‌و ده‌ست و بردێکی کوڕانه بکه‌ین و خۆمان کۆبکه‌ینه‌وه‌و هه‌موو گه‌لی کورد به‌یه‌که‌وه‌و به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک ڕه‌نگ بپه‌یڤین به‌رامبه‌ر دووژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد . دڵنیابن ئه‌ی خه‌ڵک و سه‌رانی کوردستان سبه‌ینێشمان زۆر ترسناکتر ده‌بێت له‌ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر مشوورێک له‌خۆمان نه‌خۆین ڕۆژ له‌دووای ڕۆژیش کار‌و گوزه‌ران و ژیانمان به‌گشتی خراپتر ده‌بێت . ئه‌و دوو وواتایه‌شی که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد و باسی گرنگیمان کرد له‌به‌رهۆی ئه‌وه‌یه که ده‌مانه‌وێت تینی گڕی ووتاره‌که‌ی پێخۆش بکه‌ین و زیاتریش بابه‌ته‌که شیته‌ڵ بکه‌ینه‌وه‌و وواتاکانیش ئه‌مانه‌ن : 1/ میلله‌تێک چۆن تێک ده‌شکێندرێت .؟. وواتای ئه‌وه‌یه که میلله‌تێک باش و یه‌کگرتووبێت و پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و سه‌رکرده‌ی ڕاستگۆ‌و دڵسۆزی هه‌بێت چۆن تێک ده‌شکێندرێت .؟. به‌ڕه‌وانیترو ساده‌تر بڵێین مه‌به‌سته‌که ئه‌وه‌یه که‌ئه‌و میلله‌ته هه‌رگیز تێک ناشکێت و به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رکه‌وتنیش به‌ده‌ست ده‌هێنێت و به‌مافه ڕه‌واکانی خۆیشی ده‌گات . 2/ میلله‌تێک چۆن تێک ده‌شکێندرێت .؟. وواتای ئه‌وه‌یه که‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی زووڵم لێکراوی وه‌ک و کورد چۆن و به‌چ جۆره دڕندایه‌تی یه‌ک هه‌تک کراووه‌و بوون و که‌سایه‌تیشی ووردوخاش کراووه له‌لایه‌ن دووژمنان و له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌ی ناپاکی خۆماڵی و خۆیی یه‌وه . هه‌تا ئێستا نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که میلله‌تی کورد له‌ژێر باری چه‌وسانه‌وه‌دا بووه‌و شۆڕشی چه‌کداری کردووه‌و زۆر ئازایانه به‌رامبه‌ر دووژمن جه‌نگیووه‌و سه‌ری نه‌وی نه‌کردووه بۆهیچ ده‌گیرکه‌رو دووژمنێک و هه‌میشه ئه‌و شاخه سه‌ربڵندانه‌ی کوردستان بێ پێشمه‌رگه نه‌بووه . به‌ڵام به‌داخه‌وه شۆڕشی لاواز له کاری ڕامیاریدا ئه‌و هه‌موو خوێن و به‌رخۆدانه‌ی به‌فیڕۆ داووه چونکه چه‌نده ئازا و چه‌نده جه‌ربه‌زه بووبین به ساناترین ڕێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوین و ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵ شۆڕش و پێشکه‌وتنی جۆری به‌ره‌نگاربوونه‌وه وه‌کو پارتیزانی یان ته‌کنیکی شه‌ڕی پێشمه‌رگانه‌و .. هتد . به‌خۆمانه‌وه دیبێت که‌چی به‌گفتووگۆیه‌کی دووژمن و دانووستانێک هه‌موو ڕه‌نجمان به‌با چووه ، بۆنموونه گفتووگۆی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن له‌ساڵی 1984 دا گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر بوو له ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی درا به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌و گفتووگۆیه‌دا پرس به ڕێکخستن یان به که‌سێک بکرێت و له‌دووایشدا که یه‌کێتی چووه‌وه شاخ بووه مایه‌ی ئاشکرا بوونی ڕێکخستن و ده‌سگیرکردنی هه‌زاران لاوی کورد . که‌چی بۆجارێکیش باس نه‌کراو به‌داخه‌وه‌یه‌کیشی بۆ نه‌خورا چونکه خوێنی کورد له‌لا‌ی کورد هه‌رزانه . ئێمه به‌ده‌ست خۆمانه یه‌کتر نه‌کووژین و یه‌کگرتووبین و یه‌کوویست بین له‌ناوخۆماندا به‌ده‌ست خۆشمانه که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان بپارێزین و له‌پێش هه‌موو فه‌رمانه نیشتمانی و ووڵات پارێزیمانه‌وه که‌سایه‌تی و مافی تاکی کورد پێشێل نه‌که‌ین ئه‌وکات ده‌تووانین بڵێین هه‌نگاوێکمان هاویشتووه له‌یه‌ک ده‌ریای هه‌نگاوناندا . ئێمه ده‌تووانین ڕووی وه‌رگێڕاوی دنیا بکه‌ینه‌وه خۆمان و سه‌رنج و چاویان بخه‌ینه سه‌رمان و به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵدا دروست بکه‌ین و ئه‌وانیش که‌به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌بوو به‌ئاشکرا به‌رگریمان لێبکه‌ن به‌ڵام سه‌رکرده نادیموکرات و تاکڕه‌ووه‌کانمان نایانه‌وێت ئه‌وکاره بکرێت . مرۆڤی کورد له‌ژیاندا باجی ئه‌و بوونه ده‌دات که بۆی دروست بووه بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بێت له‌و بوونه‌و خواستی هه‌بێت له‌و ته‌واو بوونه‌و بێ ئه‌وه‌ی حه‌زبکات میوان بێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی هه‌بێت ماڵ ئاوایی بکات له‌ژیاندا که‌چی به‌کۆڵێ ئازاره‌وه دێته ناو ژیان و به‌کۆڵێ ئاوات و حه‌زه‌وه سه‌ر ده‌نێته‌وه .!. هه‌موو نه‌هامه‌تی یه‌کانی میلله‌تی کورد ته‌نها دووژمنانی کورد لێی به‌رپرس نین به‌ڵکو کوردیش خۆی وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی دوواکه‌وتوو له کاری ڕامیاری و دوواکه‌وتوو له‌جیاوازی ڕه‌گه‌زایه‌تی و یه‌کنه‌گرتوویی و یه‌کنه‌بوونیی و به‌ڕێژه‌ی 35% له‌سه‌دا سی و پێنج ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری و چاره‌ڕه‌شی و نه‌گبه‌تی کلتورو ئاینی سه‌قه‌تیش ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه له داڕمانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کورده‌واری و شۆڕشه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد . چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆیانه نه‌بووایه ده‌مێک بوو میلله‌تی کورد ڕزگاری ده‌بوو له‌کۆت و به‌ندی نه‌گریس و ڕه‌شی دوواکه‌وتووی وه‌ک کلتورو ئاین و بنده‌ستیی و خراپی بیر‌و ئایدیا‌و زووڵم و سته‌می دراوسێکانی ووڵات . که‌واته چی بکه‌ین بۆ له‌مه‌ودووا که گۆڕانێکی گه‌وره‌و بنه‌ڕه‌تیمان به‌سه‌ردابێت وه‌کو چۆن دنیا هه‌مووی گۆڕاووه ته‌نها دووژمنانی کورد نه‌بێت : آ / یه‌کبوون و یه‌ک ئامانج له‌سه‌ر ئاستی کار‌و ستراتیجی ڕامیاری پارت و ڕێکخراوه‌کان . ب / یه‌کبوون و یه‌کوویستی و یه‌ک په‌سه‌ند کردنی یه‌کتر له سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تی . ج / دوورکه‌وتنه‌وه له‌کاری بزێوی ڕه‌شی ژن کووشتن . د / قه‌ده‌غه‌و یاساغ کردنی شه‌ڕی براکووژی . ه / چوار ساڵ جارێک هه‌ڵبژاردن بۆ که‌سێکی شیاو وه‌کو سه‌رۆک له شاخ یان له‌شارو ووڵاتدا چونکه هه‌ڵبژاردن فێری ژیانی دیموکراتی و به‌مه‌ده‌نی بوونمان ده‌کات . و / ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین و کاری ڕۆژنامه‌نووسی ئازاد . ی / گۆڕان له ستراتیج و به‌رنامه‌ی پارته ڕامیارییه‌کان به‌گوێره‌ی کات و شوێن و به‌ره‌وپێشچوونی هزرو هۆشی نه‌وه‌ی نوێ . ئێمه‌ی کورد هه‌میشه باسی داماوی و بێ دووڵه‌تی و سه‌رگه‌ردانیمان کردووه بۆ خه‌ڵک و بێگانان هه‌میشه‌ش ویستوومانه یارمه‌تی بدرێین و به‌چاوی به‌زه‌یی یه‌وه تێمان بڕووانن به‌ڵام بیرمان له‌وه نه‌کردۆته‌وه که‌خۆمان ده‌تووانین یارمه‌تی خۆمان بده‌ین چونکه کوردستان ووڵاتێکی هه‌ره به‌پیت و ده‌ووڵه‌مه‌ندی دنیایه به‌ڵام به‌داخه‌وه بیروهۆشمان ناخه‌ینه گه‌ڕو خۆمان نایکه‌ین و هه‌رچاوه‌ڕێی ده‌ره‌کین بۆ یارمه‌تیدانمان . به‌ڕای زۆربه‌ی که‌سانی هۆشیارو خاوه‌ن ئه‌زموون میلله‌تی کورد ده‌تووانێت به‌شێوه‌ی دیبلۆماسی و ڕامیاریانه کاری چه‌ندین ساڵی چه‌کداری و خوێن ڕشتن به پلانی ڕامیاری و ئابووری بکات به‌مه‌رجێک کورد یه‌کگرتووبێت . باجی یه‌کبوون زۆر که‌متره له باجی خۆکووژی که‌چی زۆر به‌داخه‌وه هه‌میشه سه‌رگه‌وره‌کانی کورد باجه گه‌وره‌که‌یان ( براکووژی ) پێ باشتربووه . له‌مێژه گیرۆده‌ی یه‌کین و ده‌ستمان له‌یه‌خه‌ی یه‌ک نابێته‌وه‌و ناحه‌زی یه‌کین له‌دێرزه‌مانه‌وه یه‌کتر نابووت ده‌که‌ین ، هێنده‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ک و به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر خه‌ریکی پلان و مل شکاندنی یه‌کین هیچمان نه‌مانپه‌رژاوه‌ته سه‌ر دووژمن . چه‌ندین ساڵه به‌رۆکی دڕاوی یه‌کتر به‌رناده‌ین و یه‌خه‌ی یه‌کتر زیاتر داده‌دڕین و یه‌ک له‌به‌رچاوی یه‌کتر ناشرین ده‌که‌ین و ناو‌و ناتۆره‌ی دنیامان له‌یه‌ک ناو قسه‌ی دنیامان به‌یه‌ک ووت‌و کاری ناشرین نه‌ما به‌یه‌کتری نه‌که‌ین . له بنی پێمانه‌وه هه‌تا ته‌وقی سه‌رمان نه‌گبه‌تی و هه‌ژاری و نابووتی یه یه‌خه‌ی داماویشمان هێنده ڕاکێشراوه ئێجگار کۆن و ڕزیووه‌و هه‌ر به په‌له‌پیتکه‌یه‌ک ده‌پروێ و دێته خووارێ . له‌شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه خه‌ریکی مل شکاندن و ئازاردانی یه‌کترین . چوار وه‌رزی ساڵ له‌ماوه‌ی نیووسه‌ده‌یه نزیکه‌ی 46 چل و شه‌ش ساڵ زیاتره خه‌ریکی خۆکووژی و شه‌ڕی ناوخۆ‌و شه‌ڕی براکووژی بووین ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت خه‌ریکی جیابوونه‌وه‌و ( انشقاق ) نان بڕینی یه‌کترین و دووژمنانمان زۆر به‌خۆشحاڵی یه‌وه تێمان ده‌ڕوانن و ئافه‌رینمان لێده‌که‌ن . ئێستاش بیرمه گه‌رمه‌ی شه‌ڕی براکووژی نێوان پارتی و یه‌کێتی ساڵی 1995 بوو لێپرسراوێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به‌ناوی ( م . ب ) له‌ته‌له‌فزیۆنی یه‌کێتی یه‌وه ( گه‌لی کوردستان ) له‌چاوپێکه‌وتنێکدا ووتی : ( زۆر حه‌یفه ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان ئێمه‌و پارتی ناوده‌نێن شه‌ڕی براکووژی ، باشتروایه بڵێن شه‌ڕی ناوخۆ چونکه هه‌رگیز ئه‌وانه برامان نین ) . که‌چی هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه چونکه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی زۆرباش ده‌ڕوات له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌مووڕۆژێک له‌هه‌ولێره‌و له‌دووای نێچیره‌ڤانه‌وه ده‌ڕوات و مێشیش میوانی نی یه .!!. ده‌بێ ئه‌و میلله‌ته قوڕبه‌سه‌ره‌ش گێل و نه‌فام بێت و له‌هه‌ردوو باره‌که‌دا هه‌ر چه‌پڵه بۆ کاکی لێپرسراو لێ بدات و نه‌شتووانێ ڕه‌خنه‌یه‌کی بچووکی لێبگرێت وه‌کو چۆن مام جه‌لال گۆڤاری بزاوی داخست له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن لێی .( ده‌بێت بڵێین هه‌ی هوووووو که‌ی فێری ژیانی دیموکراتی و ڕه‌خنه‌گرتن ببین و که‌ی زانستێک له‌ڕه‌خنه‌وه حاڵی بین که‌بناغه‌ی ژیانی به‌ره‌و باشتره‌و کۆڵه‌که‌یه‌کی نوێ خوازیشه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوومان ) . سه‌رکرده‌و ئاغاکانی میلله‌تی کورد هه‌میشه به‌ئاره‌زووی خۆیان فه‌رمان و کرده‌ووه‌و کاری سه‌ربه‌خۆیان کردووه‌و گوێبیستی نه‌ته‌وه‌که‌یان نه‌بوون و ته‌نها گوێ له‌ماستاوچی و مامه‌حه‌مه‌یی یه‌کانی ده‌وری خۆیان ده‌گرن بۆیه زۆر کاری ڕامیاری یان کۆمه‌ڵایه‌تی زۆرباش هه‌یه نایزانن . سه‌غڵه‌تی و داماوی یه‌کانی تریش زۆرن و له‌م ووتاره‌دا جێیان نابێته‌وه‌و چونکه سه‌رگه‌وره‌کانی میلله‌تی کورد هه‌ر یه‌کێکیشیان سه‌ربه‌ووڵاتێکن و شانازیشی پێووه ده‌که‌ن که‌به‌وجۆره‌ن و قوڕه‌که زۆر خه‌سته و .. هتد . که‌چی ئه‌و میلله‌ته دڵپاک و هه‌ژاره که‌دووره له ڕۆشنبیری ڕامیاری و دووره له‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته سه‌رده‌مییه‌کان و هه‌روه‌ها بیروباوه‌ڕو ژێرزمانی سه‌رکرده‌کانی خۆیان بۆ ناخوێنرێته‌وه که‌چی هه‌رخه‌ریکی چه‌پڵه‌و هیتافکێشان و حه‌ماسه‌تی بێ بیرکردنه‌وه‌و زۆرکاری تری دوور له‌ڕاستی یه‌وه‌ن ده‌نا له‌ڕاستیدا ئه‌و شه‌ڕی براکووژی و نه‌هامه‌تییانه‌ی کورد هه‌مووی به وواژۆی ( ئیمزا ) سه‌رگه‌و‌ره‌کان کراوه خوێنی ئه‌و هه‌موو گه‌نج و لاوه‌ی کورد که‌له شه‌ڕی براکووژیدا ڕژاوه یان کووژراون هه‌مووی له‌ئه‌ستۆی سه‌رانی کورده ئیتر که‌ی قابیل و شایسته‌ی چه‌پڵه‌بوون ئه‌وان .!! . بێ له چوار وه‌رزی سروشتی ژیان ئێمه پێویستمان به‌وه‌رزێکی تر هه‌یه که‌ئه‌ویش وه‌رزی شه‌رمه‌زاری یه بۆ لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو چونکه هێنده هه‌ڵه‌مان کردووه به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌مان دووژمن خۆی نه‌یکردووه بۆیه هه‌تا ئێستاش گه‌وره‌ترین میلله‌تین له‌قه‌باره‌دا له‌سه‌رگۆی زه‌مین و یانزه ئه‌وه‌نده‌ی گه‌لی ووڵاتێکی وه‌کو نه‌رویجین که ئه‌وان زۆر له‌مێژه ده‌ووڵه‌تن و جێگیربوون . بێ نیشتمانین بێ ده‌ووڵه‌تین بێ بنه‌مای ( کیان ) ڕامیاری سه‌ربه‌خۆین بۆیه پێویستمان به‌وه‌رزێکی به‌خۆداچوونه‌وه‌و شه‌رم و لێکدانه‌وه‌و بڕیار هه‌یه . با تا ئێره ئیتر به‌س بێت و پشوویه‌کی ڕۆحی خۆشتان بده‌ن و ( سه‌رکرده‌کانی کورد ) بیرێکیش له‌سبه‌ینێی خۆتان و له‌باری ناهه‌موواری نیشتمان و میلله‌ته سته‌م دیده‌که‌تان بکه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت خه‌ڵکانی هه‌ژار که ڕێژه‌یه‌کی زۆری دانیشتووانی کوردستان پێک ده‌هێنێت . مرۆڤ پێویستی به‌زۆر سه‌رمایه‌ی جوان و وواتاداری تر ( معنوي ) هه‌یه مرۆڤ پێویستی به‌زانیاری و چۆنێتی ژیان هه‌یه له‌بووندا بێجگه له سامان و خۆ ده‌ووڵه‌مه‌ند کردن له‌باره‌ی ماڵداری و پاره‌داری یه‌وه ( مادي ) که خۆشحاڵی ده‌کات له‌ژیانی ڕۆژانه‌یدا . مرۆڤ هه‌یه هه‌تا ده‌مرێت نازانێت ژیان چۆن بوو چۆن گووزه‌را یان چۆن ئه‌بوایه بژیایه .؟. با ئه‌م هێرش و خۆ گیڤ کردنه‌وانه‌ی تورکیا‌و ئێران که به یارمه‌تیدانی عێراق و سوریا به‌ڕێووه ده‌چێت و گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریکایشی له‌گه‌ڵه ببێته ووانه‌یه‌ک و مێژوویه‌ک بۆ سبه‌ینێی کاری کوردایه‌تیمان و یه‌کبوونمان و له‌یه‌ک حاڵی بوونمان و برایه‌تیمان چونکه تێگه‌یشتین که گه‌وره‌ترین ووڵاتی سه‌رمایه‌داریش که ئه‌مه‌ریکایه پشت و په‌نامان نی یه ته‌نها پشت و په‌نایه‌ک که هه‌مانه خۆمانین و چینی هه‌ژارانی ووڵات که‌دۆستی ئازادین و شاخه سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستانه . که‌واته ته‌نها یه‌کبوونی گه‌لی کورد چاوشکێنی دووژمنانێتی و به‌رز ڕاگرتنی که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌و نه‌رم کردنی جیهانیشه بۆ دانپێدانانی بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ناوی کورده و هه‌بوونی خاکێکیش که‌ناوی کوردستانه . به‌وشێوه‌یه ده‌تووانین ڕووی دنیا وه‌رگێڕینه لای خۆمان و کارێکی باش بکه‌ین بۆ میلله‌ته سته‌مدیده‌که‌مان . هه‌تا ئێستاش کاری په‌رته‌وازه‌یی و له‌تبوون و ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی و سه‌د ئاغایی یه که‌که‌س دانمان پێدا نانێت و که‌س ئاوڕمان لێناداته‌وه . باشه بۆ دووژمنانی گه‌لی کورد له‌بنه‌ڕه‌تدا یه‌ک نین و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌سه‌ر زۆر لایه‌ن و بواردا ناکۆکن به‌ڵام که چاره‌نووسی گه‌لی کورد دێته پێشێ و یان کێشه‌ی گه‌لی کورد دێته باس کرن هه‌موویان یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵویست و یه‌ک ڕاوو بۆچوونیان هه‌یه به‌رامبه‌رمان هه‌ڵبه‌ته بۆ دووژمنایه‌تی نه‌ک بۆ چاکه‌و پیاوه‌تی .!. دووژمنانی میلله‌تی کورد هه‌میشه تفه‌نگی کۆنه‌په‌رستی و بیری دووژمنایه‌تیان له‌سه‌ر پێ یه بۆ کورد که‌واته ئێمه‌ی کوردیش بۆ یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ئامانج نه‌بین .!؟. ئه‌ی کفری خودا نابێت با بۆیه‌کجاریش بێت یه‌کگرتووبین و برابین بابزانین هه‌ڵوێستی دووژمنانی کورد ده‌گات به‌چی .؟. خۆ میلله‌تی کورد هێنده ترسنۆک نی یه‌و به‌درێژایی مێژووی سه‌ده‌یه‌که شۆڕش دژی دووژمنان به‌رپا ده‌کات و سه‌ری بۆ هیچ دووژمنێک نه‌وی نه‌کردووه . باشه ئه‌وان دووژمنانی کورد بۆ بۆقڕکردنی میلله‌تی کورد بێ سڵه‌مینه‌وه و دوودڵی هه‌میشه به‌رامبه‌رمان وه‌کو دێوه‌زمه‌ی ڕه‌ش به‌پێوه‌ن و هه‌میشه له‌ئاماده‌باشیدان و نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که به‌هه‌زارانیان لێ شه‌هید کردووین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئێمه‌یان کووشتووه‌و تاقی کردۆته‌وه‌و ماڵ و موڵک و ئاو‌و زه‌وی و خێروبێرو پاروی ده‌می منداڵی کوردیان بۆخۆیان بردووه‌و .. هتد . با ئێمه‌ش بۆ یه‌کجار له‌ناوخۆماندا یه‌کگرتووبین و هه‌ڵویستمان برایانه بێت به‌رامبه‌ر یه‌کتر ئاخر خۆ کوردی هه‌رچوار پارچه‌که هه‌مان نه‌ته‌وه‌ی زه‌رده‌شت و کاوه‌ین و یه‌ک کتێبیشمان هه‌یه که ئاڤێستایه و کوردین و خوێن و گۆشتی یه‌کین . ده‌با بۆ یه‌کجاریش بێت تاقی بکه‌ینه‌وه یه‌کگرتووبین بزانین چی ڕووده‌دات .؟. باوه‌ڕناکه‌م دنیا کاول بێت و باوه‌ڕیش ناکه‌م تاوان و کفریش بێت ، ئه‌گه‌ر چوار ئه‌ندامی خێزانێکی په‌رته‌وازه له‌ژێر چه‌تری ڕه‌حمه‌تی یه‌کبوون و له‌ژێر سایه‌ی باوکێک یان برایه‌کی گه‌وره‌ی دڵسۆز کۆببنه‌وه کارێکه دڵخۆشکه‌ره‌یه . که‌ئێمه یه‌ک بووین و یه‌ک هه‌ڵوێست بووین ده‌بینین چۆن چۆنی ووڵاتانی جیهان و نه‌ته‌وه سه‌رده‌ست و بنده‌سته‌کانی دنیا بروسکه‌ی پیرۆزبایی و سه‌رکه‌ووتنمان بۆ ده‌نێرن و داوای په‌یووه‌ندی و گۆڕینه‌وه‌ی کاری ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندیمان لێ ده‌که‌ن .!. بزانن نه‌ته‌وه‌کانی دنیا بۆ یه‌کێکی خۆیان چی ئه‌که‌ن و ئه‌م دنیا‌و ئه‌ودنیا ( القیامة ) ئه‌ده‌ن به‌یه‌کداو شوێن و ڕێگه نامێنێ نه‌یگرنه‌به‌ر له‌پێناوی که‌سێکیاندا که‌ناهه‌مووارییه‌کی لێبه‌سه‌ردێت و ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و ده‌ووڵه‌تانی جیهان هه‌مووی ده‌خه په‌شۆکاندن و بوون و گه‌وره‌یی خۆیان و مرۆڤبوونی هاووڵاتی خۆیان ده‌سه‌لمێنن . که‌چی کوردی بێنازو ده‌ربه‌ده‌ر ئه‌و هه‌مووه‌ی لێده‌کووژرێ و لێ ده‌خنکێ و .. هتد که‌چی سه‌رژمێر یان حیسابی ئاژه‌ڵیشمان بۆ ناکه‌ن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌بێت کورد خۆی مه‌رایی و مامه حه‌مه‌یی و ماستاو بۆ دووژمنان و بکووژانی میلله‌تی خۆی بکات . من تێناگه‌م و سه‌رم ئاوساوه له‌م جۆره هاوکێشه‌یه له چ سووچێکی ئه‌م دنیایه‌دا ئه‌م جۆره ڕه‌فتارو سووکایه‌تی یه به میلله‌تێک ده‌کرێ یان هه‌یه .؟. من دڵنیام ئه‌گه‌ر میلله‌تی کورد و به‌تایبه‌ت سه‌رکرده‌کانی کورد ماف و یه‌کسانی تاکی کوردیان له‌لامه‌به‌ست بێت و گه‌وره‌یی و مرۆڤبوونی که‌سایه‌تی کورد بسه‌لمێنن ڕه‌ووشی هه‌موو باره‌کانی ژیانی کورد باشتر ده‌بێت و یه‌کگرتن و یه‌کوویستی و یه‌کڕیزی به‌رزمان ده‌کاته‌وه‌و له‌لایه‌ن دووژمنانیشه‌وه هیچ کێشه‌مان بۆ نابێت و کوردیش هه‌میشه نه‌ترساوه‌و خوێن و هیلاک بوون و نه‌هامه‌تی و به‌رخۆدانی هێنده‌ی چوار میلله‌ت به‌خشیووه‌و کردووه . ( زۆربه‌ی زۆری ڕه‌خنه‌کانی نووسینی ئه‌م ووتاره به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێووه‌بردنی کوردستانه به‌شی باشوور چونکه ئه‌گه‌ر هاوکار له‌گه‌ڵ تورکیا به‌رامبه‌ر (پژاک ، پ ک ک ) جه‌نگی ئابووری یان چه‌کداری بکات ئه‌وکاته ده‌سه‌ڵاتی باشووریش به‌فه‌رمی ده‌چێته خانه‌ی دووژمنانی گه‌لی کورده‌وه ) . به‌ڕاستیش زۆرگرنگه که ئێمه هه‌موو یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست بین و یه‌ک سه‌رکرده‌و یه‌ک ئاڵا‌و یه‌ک زمانی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێت زۆربه‌ی ووڵاتانی دنیا‌و نه‌ته‌وه ئازاده‌کان پشتمان ده‌بن چونکه ئه‌وکات ده‌زانن له‌گه‌ڵ کێ گفتووگۆ بکه‌ن و له‌گه‌ڵ کێ به‌رژه‌وه‌ندی بگۆڕنه‌وه . به‌ڕاستی ئێستا که زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان له‌سه‌ر ئاستی پارته ڕامیاری یه‌کانی وه‌کو سۆسیال دیموکرات که سه‌رتۆپکی پارته مرۆیییه‌کانه ئه‌مڕۆ وه‌هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پارته سه‌رمایه‌داره‌کان که ژێرتۆپکی مرۆڤایه‌تی یه هه‌مووی ئه‌مڕۆ کار کاری به‌رژه‌وه‌ندی یه بۆیه سه‌رانی میلله‌تی کورد ده‌بێ بکه‌ونه خۆیان و خه‌بات و جه‌نگی ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندی بکه‌ن چونکه له‌سه‌ده‌یه‌ک زیاتره کورد ده‌چه‌وسێته‌وه‌و بانگی مرۆڤ دۆستانی جیهان ده‌کات به‌ڵام که‌سیش ئاوڕی لێناداته‌وه . سه‌یرکه‌ن و سه‌رسام مه‌بن به‌وه‌ی که شوێن هه‌یه پێی ده‌ڵێن ووڵات بۆنموونه ووڵاتی یه‌مه‌ن یان ئه‌سیوبیا یان ئه‌ریتریا یان مه‌دغه‌شقه‌ر یان هه‌ژارترین ووڵاتی عاره‌بی و ئه‌فریقی که‌ژماره‌ی دانیشتووانیان ناگاته ژماره‌ی دانیشتووانی دیاربه‌کر که‌چی به‌یه‌ک زمانی یه‌کگرتوو و به‌یه‌ک ئامانجی نیشتمانی به‌رامبه‌ر بێگانه ده‌په‌یڤن و ووڵاتن ، که‌چی ئێمه‌ی میلله‌تی کورد چ وه‌کو نه‌ته‌وه چ وه‌کو جوانی و به‌پیتی ووڵات زۆر له‌وان گه‌وره‌ترو باشترین به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رو مێشکی سه‌رکرده‌کان و لێپرسراوه‌کانی کورد به هێڵ و بیر‌و ستراتیجی کۆنی خێڵه‌کی و ئاینی ده‌دوێن .!! . ئه‌مڕۆ کار‌و ئامانج و ستراتیجی پارته‌کان و چاره‌نووسی میلله‌تێک به‌وه ناڕوات که ووڵاتان بێن وه‌ک و به‌زه‌یی و کاری مرۆیی یارمه‌تیمان بده‌ن ده‌بێت خۆمان ئه‌وه‌ی به‌شی باشووره شه‌ڕی ئابووری بکه‌ین و ده‌ووڵه‌تانی دنیا ڕابکێشینه ناو ژیانی ئابووری کورده‌وه‌و هه‌موو ووڵاتان به‌رژه‌وه‌ندیان دروست ببێت له‌گه‌ڵ کورددا ئه‌وکات ئه‌وانیش ده‌ست به‌رداری میلله‌تی کورد نابن و ئه‌وه‌یشی به‌شه‌کانی تری کوردستانه که‌ئازاد نی یه‌و له‌ژێر چه‌پۆکی زووڵم و سته‌مدان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری کوردستان یه‌کگرتن و کاری ڕامیاری و ئابووریان هه‌بێت و هه‌وڵی کاری پێشمه‌رگانه‌و ( سه‌ربازی ) بۆ فراوان کردنی ناوچه‌ی ئازاد بده‌ن چونکه کورد چه‌ند هێزی سه‌ربازی و پێشمه‌رگه‌یی به‌هێزبێت و ناوچه‌ی ئازادکراوی زیاتر ده‌بێت به‌وجۆره‌ش ئه‌وه واله‌دووژمن ده‌کات که هه‌زارو یه‌ک بیرکاری ( حساب ) ی بۆ بکات و به‌سوپاسیشه‌وه دانوستان و گفتووگۆی له‌گه‌ڵ بکات . زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کان و ده‌ووڵه‌تانی جیهان که‌له‌گه‌ڵ دووژمنانی کورددا هاوکارو هاوبه‌شن هه‌مووی به‌ڵگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری یه کردوونی به‌دۆستی یه‌کتر . ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش زیره‌ک بین له‌بوواری ڕامیاری و ئابووری یه‌وه بتووانین سه‌رنجی ووڵاتان ڕابکێشین بۆ خۆمان به‌تایبه‌ت کوردستانی باشوور ئه‌وه زه‌مینه‌یه‌کی زۆرباش له‌بارده‌بێت بۆ دوواڕۆژو ئه‌گه‌ر چه‌ند ده‌ووڵه‌تێکی گه‌وره‌ی دنیا به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌بێ له‌گه‌لماندا ئه‌وکات به‌په‌رۆشه‌وه به‌رگریمان لێده‌که‌ن و پشت و په‌ناشمان ده‌بن . نمونه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی نێو ده‌ووڵه‌تی یه ساڵی 1990 / 1991 ه که ئه‌مریکا چۆن عێراقی له‌کووه‌یتدا ده‌رپه‌ڕاند و ووڵاتی کووه‌یتی ڕزگار کرد که‌ئه‌وه مێژوویه‌کی دوور نی یه‌و هه‌موومان ده‌یزانین . بۆیه پێویسته له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد زۆرجار یان زۆربه‌ی کات زیاتر که‌سایه‌تی ڕامیاریی بن وه‌ک له که‌سی سه‌ربازی باشتره وه‌هه‌روه‌ها سه‌رکرده‌کان ڕه‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌و ئاین نه‌که‌ن به‌کێشه له په‌یوه‌ندی یه‌کانی ووڵاتدا . هه‌ربۆیه کوردیش پێویسته سه‌رمایه‌ی خۆی بدات به‌چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی قورس و خۆی بتوانێت سنوری خۆی بپارێزێت و سه‌یری ده‌ستی بێگانان نه‌کات که به‌رگری لێبکه‌ن . تاکه‌ی ئێمه‌ی کورد وه‌کو میلله‌تێکی بنده‌ست هه‌نگاو بنێین و چاوه‌ڕێی خه‌ڵکی بکه‌ین یارمه‌تیمان بده‌ن .؟. ئه‌وه کارێکی هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بێت بیر له هه‌ڵه‌کانی پێشووترمان بکه‌ینه‌وه و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه‌و کار به پلانی نوێ و هزرو بیری نوێ بکه‌ین . سه‌یری ئه‌م هه‌موو بینینانه بکه‌ن ئه‌وکات تۆزێک به‌خۆتاندا بچنه‌وه .. مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاتی کوردی یه په‌ندو عیبره‌ت وه‌رگرن و شانازی به‌ئه‌مریکاوه مه‌که‌ن چونکه ئه‌مریکا دووجاری تر کوردی فرۆشتووه‌و زۆر ئاسایی یه بیکات به سێ و چواریش . سه‌یری ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن ئه‌وکات بڕیار بده‌ن بایه‌کگرتووبین و برابین بزانن چۆن دووژمنانی کورد ده‌مانخوێننه‌وه : 1/ بینیتان له‌م له‌شکرکێشی یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکان چۆن میلله‌ته‌که‌تان تینووی ئازادی یه‌و چۆک بۆ دووژمن داناداو پشتتان نادات له‌زه‌وی و نه‌فره‌ت له‌ده‌سه‌ڵاتی دووژمنی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی تورکان ده‌کات . 2/ بینیتان چۆن دووژمنانی کورد له‌هه‌ر چوارلاوه یه‌کیان گرت و ده‌ست خۆشییان له‌یه‌کتر کرد بۆ کووشتنی میلله‌تی کورد ( سوریا ، ئێران ، عێراق ) . 3/ بینیتان چۆن به‌شارولئه‌سه‌د ( بشار الاسد ) سه‌رۆکی ناڕه‌وای ( اللاشرعي ) سوریا ده‌ستخۆشی له تورکیا کرد بۆ هێرش کردنه سه‌ر خاکی کوردستان و کووشتنی ڕۆڵه‌کانی . 4/ بینیتان ئێران به‌درێژایی سنوری کوردستان و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ زیاتره چۆن هه‌موو ڕۆژێک بۆردوومانی ناوچه‌کانی سه‌رسنووری کوردستانی ده‌کردو هاوئاهه‌نگ و دڵخۆش له‌گه‌ڵ ووڵاتی فاشیستی تورکیادا که‌به‌به‌رنامه یارمه‌تی سه‌ربازی و لۆجیستی یه‌کتر ده‌ده‌ن و ده‌چنه ناو خاکی سنوری ده‌ستکردی کوردستانی یه‌کتره‌وه بۆ ئامانجی کووشتنی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد . 5/ به‌چاوی خۆتان بینیتان عێراق و سه‌رانی فشه‌ڵی عێراق ( المالکي ) چۆن له‌ژێره‌وه پیلانیان داڕشتبوو له‌گه‌ڵ تورکیادا که هیچ به‌رگرییه‌ک له‌کوردستان نه‌که‌ن و بێده‌نگ بن له‌ئاستی ئه‌و هه‌موو هێرشه سه‌ربازی و هێرشی ڕاگه‌یاندن و جنێودانه‌ی سه‌رانی تورک به میلله‌تی کورد . ووڵاتی تورکیا نزمترین ئابووری هه‌یه له‌ناوچه‌که‌دا خۆیان به‌سواڵ و سه‌ده‌قه‌ی کورد‌و عێراق ده‌ژین و ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و بۆری یه نه‌وته‌ی ( جیهان ) که بۆری نه‌وتی عێراقه و که به تورکیادا تێپه‌ڕده‌بێت پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بیته‌قێنێته‌وه یان عێراق بیگرێته‌وه تورکیا خۆی سواڵکه‌ره ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌که‌ویته سواڵ چونکه سه‌رانی کورد هه‌میشه که‌م و بێ که‌سایه‌تی بوون له‌به‌رچاوی تۆرانییه‌کان و سه‌رانی کوردیش سه‌ریان بۆ نه‌وی کردوون ( التنازل ) هه‌میشه ئه‌وانیش خۆیان به‌رامبه‌ر به‌کورد به‌زیاتر ده‌زانن و بیریان چۆته‌وه که‌بۆماوه‌ی 16 ساڵه به‌روبوومی ئابووری و بازرگانی یه‌که‌ی که‌له‌ده‌ستی کورد‌و ئیبراهیم خه‌لیل ده‌یخۆن به چه‌نده‌ها ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت . به‌ڵام خه‌تای سه‌رانی هه‌رێمه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمانه که خۆیان هێنده سووک کردووه به‌ده‌میانه‌وه‌و سه‌رنه‌وی کردنی ( تنازل ) دنیایان بۆ ده‌که‌ن بۆیه تورکیایه‌کی قه‌رزداری دنیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئابڵوقه‌ی ئابووریمان لێده‌کات هه‌ڕه‌شه‌ی مردنمان لێده‌کات و به هۆش و هزرێکی کۆنی عوسمانلییانه‌وه ڕه‌فتارمان له‌گه‌ڵ ده‌کات . ده‌بووایه به‌پێچه‌وانه‌وه بووایه ئه‌گه‌ر ئه‌م 17 ساڵه‌ی که‌ئازادین له‌به‌شی باشووری ووڵات گه‌نده‌ڵ نه‌بووینایه ده‌بووایه ئێمه بمانترساندنایه‌و ئابڵوقه‌مان بخستایه‌ته سه‌ریان و له‌هه‌مان کاتدا خواخوایان بووایه هه‌رێمی کوردستان سنوری ئیبراهیم خه‌لیل دانه‌خات به‌ده‌موچاویاندا که‌چی به‌داخه‌وه دووای ماوه‌یه‌کی چاک له‌ئازادی و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر‌و به‌کارنه‌هێنانی هۆشی ئابووری یان پلانی ئابووری تازه به‌تازه خه‌یارو ته‌ماته له سوریاوه ده‌هێنین که خۆمان باشترین ووڵاتی کشتوکاڵین و ناوچه‌ی شاره‌زوور دووه‌م زه‌وی به‌پیتی هه‌موو جیهانه له‌دووای زه‌وی به‌پیتی کشتوکاڵی کالیفۆرنیای ئه‌مریکاوه . تورکیایه‌ک که 400 ملیار دۆلار قه‌رزداربێت و 200 ملیاری ته‌نها قه‌رزی ئه‌مریکایه که‌چی به‌رامبه‌ر کورد خۆی گیڤ ده‌کاته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه ده‌کات و به‌میلله‌تی کورد ده‌ڵێت تیرۆریستن که‌چی خۆی باوه‌ڕی به‌دانووستان و دانیشتن و گفتوگۆ ( المفاوظات ) نی یه . هه‌قیانه له‌وه زیاتریشمان پێ بکه‌ن و له‌وه زیاتریش سه‌رۆکه‌کانمان سوک بکه‌ن و له‌به‌رچاوی میلله‌تانی جیهان و کوردی بخه‌ن چونکه ئێمه‌ی گه‌لی کورد نه‌له‌ناوخۆماندا یه‌کگرتووین نه‌کاری ڕامیاریش ده‌پێکین و ده‌زانین نه‌به‌سه‌لیقه‌یشین له‌یه‌کبوون و یه‌کگرتن و به‌ڕێووه‌بردندا . سه‌رۆکی عێراق خۆی به‌کورد ده‌زانێت له‌باتی به‌و پله‌وپایه‌یه‌وه به‌رگری له‌کوردی بێ پشت و په‌نا بکات و که‌له‌ماوه‌ی نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که هه‌زاران کورد به‌ده‌ستی ئێران و تورکیا‌و عێراق و سوریا شه‌هید کراون که‌چی دڵگرانی خۆی بۆ کووشتنی چه‌ند سه‌ربازێکی تورک پیشان ده‌دات که کورد کووشتونی به‌ڵام باسی ئه‌وه ناکات ئه‌و چوار ده‌ووڵه‌ته هه‌تا ئێستا چه‌ندیان له‌کورد کووشتووه که‌له‌دووای په‌یمانی لۆزان 1923 که‌کوردستانیان ده‌به‌ش کرد به‌سه‌ر ئه‌م چوار ده‌ووڵه‌ته فاشیسته‌دا له‌لایه‌ن به‌ریتانیاو تورکیا‌و فه‌ره‌نساوه دوواییش له‌لایه‌ن زلهێزانی دنیاوه ده‌ستخۆشیان لێ‌کرا . ئێمه‌ی کورد هیچ ناهه‌ڵه‌نجێنین له کاروباره‌کانماندا ئه‌وه‌تا سه‌رکرده‌یه‌کی کورد خه‌می گه‌وره‌ترین تاوانباری ئه‌نفالی بێت ( سوڵتان هاشم ) که‌خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی کووشتنه‌کانی کوردی کردووه له ئه‌نفالدا ده‌بێ چی لێچاوه‌ڕوان بکرێت . باشه مرۆڤی کورد چۆن دڵخۆش ده‌بێت به میری و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان یان ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی کوردستانی باشوور که نه‌توانێت به‌رگری له‌مرۆڤی کورد‌و ماڵ و موڵک و خاک و نیشتمانی بکات و بیپارێزێت .!. ئه‌ی که‌واته کوردی باشوور 42 وه‌زیرو 20 پارت و ئه‌و هه‌موو ئاغا‌و سه‌رکرده‌یه‌ی بۆچی یه ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نگانه‌و ڕۆژی ڕه‌ش نه‌بێت .!؟. سه‌رکرده‌کانی کورد خۆیان ئاواته‌کانی دووژمنانی کورد ده‌خه‌نه سه‌رمێزو به‌پاک و ته‌میزی جێبه‌جێی ده‌که‌ن . که‌واته ئه‌م هاشوو هووشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکان بۆ شکاندنی که‌سایه‌تی سه‌رکرده‌کانی کورد بوو بۆ ئه‌وه‌ی چیدی میلله‌تی کورد متمانه‌ی خۆیان نه‌ده‌ن به سه‌رکرده‌کانیان . هه‌ربۆیه زۆرجاران هێرشی سه‌ربازی کاری ڕامیاری ده‌پێكێ و کاری ڕامیاری سه‌رکه‌وتووش ئه‌نجامی سه‌رکه‌ووتنی گه‌وره دێنێته کایه‌وه‌و بێ ته‌قه‌کردن و هێرشی سه‌ربازی گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌ووتن به‌ده‌ست ده‌هێنرێت . ئه‌م کاری دیبلۆماسی یه‌ی پارته‌کانی کوردی باشووریش هیچ ڕۆڵی نه‌بوو بۆ کاری ئاشتی و که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌تاتوورکان هه‌ربۆیه ئابڵووقه‌ی ئابووری و ڕۆژنامه‌نووسی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووره‌وه خراوه‌ته سه‌ر (پژاک و پ ک ک ) . ئه‌مه‌ش به‌کارێکی ناکوردانه‌و ترسنۆکانه داده‌نرێت ، چونکه بێگانه‌په‌رستی هه‌ر په‌شیمانی له‌دووایه و یه‌کێتی و پارتی چی‌یان ده‌ست که‌وت له‌شانازی که‌شه‌ڕی ( پ ک ک ) یان کرد . له‌هه‌موو شۆڕشه‌کانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کاندا شه‌ڕی براکووژی شه‌رمه نه‌نگی یه دواکه‌ووتنه . بێجگه له سه‌رمایه‌ی پاره مرۆڤ پێویستی به‌پشوودان هه‌یه مرۆڤ پێویستی به‌خۆشه‌ویستی و جێگیربوون و دڵنیایی و ژیان هه‌یه . مرۆڤ بۆ تاڵی و سوێرییه‌کانی ژیان دروست بووه بۆ ئازادی بۆ خۆشه‌ویستی بۆ یارمه‌تی و سۆزداری بۆ مرۆڤایه‌تی نه‌ک بۆ ئه‌رک و ماندوبوون و سه‌رمایه کۆکردنه‌وه . په‌یڤێکی برایانه‌و دۆستانه‌ش بۆ ئه‌و سه‌رکردانه‌ی کورد : بڕواتان بێت ته‌مه‌نتان هه‌مووی به‌هیلاک بوون ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر ژیانتان به‌م سه‌قه‌تی یه مه‌یسه‌ر بکه‌ن و ته‌نها سه‌رمایه‌ی پاره‌تان هه‌بێت و کۆشک و ته‌لاری به‌رزو به‌ڵام که‌سایه‌تی نزم و مل هوڕی بۆ دووژمنانی گه‌له‌که‌مان بڕواتان بێت کوڕی کوڕیشتان نایخۆن هه‌مووتان پڕ به‌گیرفان و ماڵی خۆتان و گیرفانی که‌س و کاریشتان پاره‌تان بردووه به‌ڵام هیچی یه‌ک چرکه سه‌ربه‌رزی ناهێنێت . به‌سه ئیتر تائێره بابه‌س بێت ئاوڕێکیش له‌خۆتان و نیشتمانتان بده‌نه‌وه چونکه خۆتان بوون به‌حه‌ماڵی پاره‌و نیشتمانیشتان برسی و ڕووت و ڕه‌جاڵ کرد . لێتان مه‌علوم بێت سبه‌ینێ ئێوه پێش ئێمه نابووت ده‌بن و ماڵ و منداڵتان سه‌رگه‌ردان ده‌بێت و کۆشکه‌کانتان ده‌بێت به ئه‌منه سوره‌که‌و که‌لاوه ( شوێنی زبڵ فڕێدان ) خه‌ڵکی هه‌ژاری داخ له‌دڵیش که بێ ماڵ و حاڵن به‌نایلۆن و مقه‌با ده‌یڕازیننه‌وه‌و ده‌یکه‌ینه‌وه به‌ماڵ و هێلانه‌ی ژیان که‌نیانه ، کێڵگه‌و کۆشکه‌کانتان مه‌له‌وانگه‌و باخچه‌کانتان ده‌که‌نه خانه‌خوێ بۆ جێی بێ ماڵی‌یان وه‌کو ئاواره و سه‌رگه‌ردان له‌ووڵاتی خۆیاندا وه‌ک و غه‌ریبێک له نیشتمانی خۆیاندا ئێوه‌ش وه‌کو ئه‌من و پۆلیسی به‌عس وه‌کو میت و ئیتلاعات و سیخوڕ‌و ده‌سکه‌لا خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێن و هیچ هێزیک نی یه به‌ر به‌لێشاوی میلله‌ت بگرێ و ئه‌وکات کار له کار ده‌ترازێ و هیچ نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه‌کیش به‌فریاتان ناگات . تکایه .. تکایه تکایه‌کی برایانه ده‌رچن له‌کوپێتی به‌عس ( ده‌قاو ده‌قی به‌عس ) به‌سه ئیدی نایه‌کسانی به‌سه ئیدی زووڵم و لێدان و سزادانی تووند له گرتووخانه‌کانتاندا ( ئاکرێ و مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام ) به‌سه ئه‌م سیستمی ئۆروستوقراتی و سه‌رمایه‌داری یه سه‌قه‌ته‌ی که‌یه‌ک تێر‌و هه‌زاران برسی له‌ووڵاتدا هه‌یه .. به‌سه ئه‌م جه‌ورو جه‌فایه ئه‌م خراپه‌کاری یه له‌دوواڕۆژدا سه‌ری خۆشتان ده‌خوات به‌سه ئیتر به‌دڵی دووژمن مه‌که‌ن ئێمه ئاواره‌ین و بێ ماف و ژیان له‌ووڵاتی خۆمان هه‌موو ڕۆژێ یه‌کێکمان لێ دیار نامێنێ و هه‌موو ڕۆژێک هه‌ناسه‌یه‌کمان لێ ده‌خنکێنن ئێوه ئێمه به‌برسێتی و بێ‌کاری و ڕه‌ش و ڕووتی و بێ ڕووناکی و بێ ئاوی و نایه‌کسانی و .. هتد وازمان لێناهێنن ته‌نانه‌ت ده‌بێ هۆشمان بیرمان ئه‌ندێشه‌ی ناو هه‌ناومان باوه‌ڕمان به‌دڵی ئێوه بێت ده‌نا وه‌کو زه‌وی کوردستان وه‌کو شاخ و ڕووباری کوردستان ده‌مانفرۆشن و ده‌مانخنکێنن و وه‌کو ژنان و کچانی به‌سته‌زمان و زووڵم لێکراو ده‌مانکووژن و به‌ده‌ردی ده‌نگی ئازادی ( ئاریا )مان ده‌به‌ن به‌ده‌ردی یاساکه‌ی پارله‌مانمان ده‌به‌ن که یاسای ده‌م به‌ستنی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و کووشتنی ووشه‌یه . به‌سه ڕێگری به‌سه زووڵم به‌سه خستنه چنگی ڕه‌شی زووڵم و سته‌متان له‌بینه‌قاقای هه‌ژاریماندا به‌سه سنورێک بۆ هه‌سته‌کانمان سنورێک بۆ مرۆڤ بوونیمان سنوورێک بۆ بوونه‌وه‌ریمان دابنێن دووایی زۆر خراپ به‌سه‌رخۆتاندا ده‌شکێته‌وه هه‌م ئێوه‌و هه‌م ئێمه‌ش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین ته‌نها ئه‌وه‌ی سوودمه‌نده له‌کاره خراپ و گه‌نده‌ڵکاری یه‌کانتان دووژمنی هه‌موومانه . ئێوه خۆتان مامۆستای ڕای سه‌ربه‌ست بوون ئێوه خۆتان هه‌ڵگری ئاڵای سه‌ربه‌ستی و که‌رامه‌تی کورد و کوردستان بوون . من شکم هه‌یه که‌ئێوه بوون پێشمه‌رگه من دوودڵم که ئێوه بوون کورد په‌روه‌ر ئه‌ی کوا قسه‌و گفته زل زله‌کانتان ئه‌ی کوا ئه‌ی کوا هه‌زاران کواکان کوا .؟. ئه‌ی که‌واته بۆ خۆ ئه‌مه‌شیان ده‌ستی له‌پشته‌وه نی یه و کاری دووژمن نی یه وه‌کو ڕاپه‌ڕینه‌کانی ده‌ربه‌ندو که‌لارو ڕانیه‌و کۆیه‌و سلێمانی و ..هتد . به‌خۆتاندا ناچنه‌وه به‌هه‌موو ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کانی که‌دژتان بوو ده‌تان ووت کاری دووژمنه‌و ده‌ستی له‌پشته‌وه‌یه . ئێوه خۆتان بۆتان ناچێت به‌ڕێووه که‌چی بیانوو به‌ڵگه‌مان بۆ ده‌هێننه‌وه . ئیتر نۆبه‌تی کاروفه‌رمانه بۆ نیشتمان هه‌موو پارته‌کان و خه‌ڵکی به‌گه‌وره‌و بچووکه‌وه فریا که‌وون و هیمه‌تێ بادووژمن له‌وه به‌خته‌وه‌رتر نه‌بێت و پێمان خۆش نه‌بێت . ده‌با ئیتر ووڵاتانی دنیاش لێمان نه‌سڵه‌منه‌وه‌و وه‌کو ژن کووژو پیاو کووژو دزو گه‌نده‌ڵ و نامرۆڤ دۆست لێمان نه‌ڕوانن . چ مێژوویه‌کن ئێووه .؟. هیچ نه‌وه‌ی سبه‌ینێ یه‌ک شانازیتان پێووه ناکات و قێزتان لیده‌کاته‌وه . ئه‌وه‌تا هه‌موو سایت و ماڵپه‌ڕه بیانی یه‌کان وێنه‌ی ژن و کچی کورده به‌کووژراوی وێنه‌ی کوردستانه به‌وێرانکراوی وێنه‌ی .. هتد . مرۆڤ شه‌رم ده‌کات له‌م کارانه و شه‌رم ده‌کات بڵێ که کوردم . به‌سه با تا ئێره با به‌س بێت و تۆش ئه‌ی نه‌ته‌وه سته‌مدیده‌که‌م بیر‌و هۆشێک و ئاوڕێک له‌خۆت بده‌ره‌وه چونکه جیهان ملی ڕێگه‌ی پێشکه‌وتنی گرتووه‌و ناوه‌ستێت تۆش له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هزرو هۆشمه‌ندی ژیان و مه‌ده‌نی یه‌ت چه‌پڵه لێده‌ده‌ی بۆ سه‌رکرده بنده‌سته‌کانت به حه‌په‌ساوی .
|