٣١\١٠\٢٠١٤
نێوەندی شاری
لەندەن
بە نیگارکێشان
کرایە گۆڕەپانی پشتیوانیی لە خەڵکی کۆبانێ.
لە
درێژەی چالاکیەکانی فیدراسیۆنی پەنابەراندا ، رۆژی ٢٨/١٠/٢٠١٤
هونەرمەندی کاریکاتێریست رێناس عارف، بە کێشانی نیگارێکی سەرنجراکێش
مەیدانی تراڤلگارسکوێری لەندەنی کردە سەنتەرێک بۆ پشتیوانیی لە خەڵکی
خۆڕاگری کۆبانێ دژ بە چەتە مرۆڤکوژەکانی داعش.
سەرەتای چالاکیەکە بە کێشانی هێلکاریەک دەستی پێکرد و تیایدا بەهاوکاری
ئامادەبووان دەست کرا بە ڕەنگرێژکردنی زەمینێک کەلەئەنجامدا نیگارێکی
گەورەیان لەرووبەری ٧٢ مەتر چوارگۆشەدا کێشا، بیرۆکەی کارەکە بریتیە لە
نوقمکردنی پەیکەری ئازادی ئەمریکا لەناو تاریکایی و ڕەشاوی ئیسلامی
سیاسیدا کە وەک هیزێکی ڕەشی ئەم سەدەیە داهاتووی ئینسانیەت دەخاتە
بەرمەترسیەوە. کە داعش لەم سەردەمەدا نموونەیەکی بەرچاوی ئەم ڕەوتەن.
لەوێنەکەدا بە پێچەوانەی پەیکەری ئازادی لەنویۆرک ژنێکی ترساومان
بەرچاو دەکەوێت کە هاوار دەکات و خەریکە دەکەوێتە چاڵێکی گەورەو
تاریکەوە، بەڵام لەمەشخەڵەکەی دەستیدا ئاگرێک دەبینرێت کە لەگروکڵپەی
ئاگرەکەوە باڵندەیەک دیتەدەر کە بەئازادی بەرەو ئاسمان دەفرێت و گۆرانی
بۆ خۆڕاگری و ژیان و روناکی دەچڕێت.
لە بەشی سەرەوەی پەیکەرەکەدا دروشمێکمان پێ دەڵیت "یەکگرن دژ بەداعش".
ئەوەی شایەنی باسە لەکاتی ئەنجامدانی ئەو کارە هونەریەدا منداڵان و
ئامادەبووان پێکەوە بەشداریان لەم کارەدا کردو شان بەشانی نیگارکێشان
بەوتنەوەی دروشمی بژی ئازادی، بژی کۆبانی، مەرگ بۆ داعش و تیرۆریستان
سەرنجی دانیشتوانی شاری لەندەنیان بۆخۆیان راکێشا.
هەر لە دریژەی چالاکیەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیانی دەرەوە بە
هەڵگرتنی دروشمی"یەگرن دژ بە داعش، بژی خەڵکی کۆبانی، دەست لە کۆبانی
هەلگرن، دەست لە هاوکاری داعش هەلگرن،ئازادی بۆ کۆبانێ، نا بۆ هاوکاری
تورکیا بۆ داعش...."کە سەرنجی دەیان رێبواری وهاتووچوکەرانی لەسەنتەری
لەندەن راکێشا بۆ وینەگرتن وتێکەلاوبوون لەهاوپشتی وتنەوەی دروشمەکاندا
دژ بە خۆێنخۆرەکانی داعش.
شایەنی باسە گەرمو گوری ئەم چالاکیە بووە مایەی سەرنجی ریبواران و
گەشتیاران. چونکە ئەو شوێنەی کە کارەکەی تێدا ئەنجامدرا دەکەوێتە
بەردەم گەورەترین مۆزەخانەی هونەری شاری لەندەنەوە کە ئەویش "ناشناڵ
گەلەری" ە . بینەرانێکی بێشومار پاش ئەوەی کە لە مۆزەخانەکە دەهاتنە
دەرەوە و لە بەرزیەوە رووبەرووی ئەم تابلۆ گەورەیە دەبوونەوە پاش
دەربرینی هاوسۆزی و سەرسامی خۆیان بۆ کێشەکە دەستیان کرد بە وێنەگرتن و
ستایشی جەماوەر و چالاکیەکە.
هەمان رۆژ چالاکی دووەم لە پەرلەمانی بەریتانیا بەمەبەستی پشتیوانیی لە
خەلکی کۆبانی ودژ بەداعش بەردەوام بوو راپۆرتی ئەو چالاکیە لەزووترین
کاتدا بەڕای گشتی دەگەیەنیین.
٣١\١٠\٢٠١٤
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|