![]()
|
نەوشیروان مستەفا ئەمجارە بەنیازه چی بڵێت.
گەرمیانییهك
لەوانەیە كاری ئێمە نەبێت باس لە وردەكارییەكانی دەرپەڕاندن یاخود دەركردن یا هەڵهاتن یا فڕاندنی نەوشیروان مستەفا بكەین لە نێو یەكێتیەوە بۆ گردەكەی وشە، بەڵام دەكرێت هەنگاوەكانی دوای ئەم قۆناغەی نەوشیروان بخەینە ژێر دەیان پرسیار كە لە فۆرمی خودی نەوشیروان پێگەیەكی بوغزی هەیە و دەبێت بە هەر شێوەیەك بێت پیادەی بكات، ئەو ئەگەر لە جێگری تاڵەبانیدا نەیتوانی بوغزە نهێنی و ئاشكراكان پیادە بكات بەرامبەر بە هەریەكە لە ئەحزابەكانی دیكە بەتایبەتی هێزی یەكەم كە پارتیە، ئەوا ئێستا لە رێگای وشەوە دەیكات، نەوشیروان سیاسەت دەكات، بەڵام چۆن سیاسەتێك لە دەرگای هەموو ئەو ئەگەرانە دەدات كە تەنیا خودی نەوشیروان تیایدا دەركەوێت! گرنگ نیە دەرئەنجام چی دەبێت.
ماوەیەك نەوشیروان لە رێگای وشە و رۆژنامەی نا رۆژنامە سەنگەرگرتنی خۆی خستەوە گۆڕەپان بەرامبەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نموونە هێنانی كۆنە جاشێكی وەك جەوهەر و قسەپێكردنی بەرامبەر حكوومەت و دواتر ئەم وتارە ناڕونەی كە بۆنی دنیایەك ئەگەری لێوە دێت بەناوی ئێمە و ئەوان: ناكۆكیەكانمان لەسەر چین؟
لەسەرەتای دەركەوتنی نەوشیروان وەك كەسێكی فەعلی نێو یەكێتی هەمیشە بانگەشەی فیكر بەشێك بووە لە ئامانجی ئەم شەخسە بەڵام چۆن؟ بەشێوەیەك كە نەوشیروان خۆی بڕوابوونێكی ئەوتۆی بە هیچ رێبازێك نیە تەنیا ئەو رێبازە نەبێت كە چۆن نەوشیروان وەك كائینە دڕندەیەكەی خۆی بهێڵێتەوە و رۆژێك بێت بدات بەو دوژمنانەی كە خۆی دروستیكردووە بەرامبەر بە خۆی، دەنا لە دەرەوەی یەكێتیدا كەس دوژمنی نەوشیروان نیە، بەڵام نەوشیروان دوژمنایەتی دنیایەك شت دەكات.
ئەو لەم وتارەدا كە بە دنیایەك پاشكۆی نوێ و كۆنەوە خۆی خستۆتە بەردەم چەندین پرسیار. ناكۆكی یەك هەنگاوی دەستپێكی دیموكراسیە ئەگەر بێتو بەشێوەیەكی ئازاد و شەریفانە شەڕی لەسەر بكەیت، بەڵام نەوشیروان لێرەدا ناكۆكی وەك ئەوەی هەیە لەناخیدا قوڵ دەكاتەوە و شەڕی ناشەریفانەی پێ دەكات.
لە یەكەم دێردا ئەوەی كەمێك وردی بەكار بهێنێت بۆ گەیشتن بە سایكۆڵۆژیەت و كەسایەتی لاوازی نەوشیروان هەست دەكات ئەم كابرایە لە دووڕیانی بوغزەكەی و هێزی نەبوونی جەماوەریدا هیچی پێ نەماوە. ئەو دەنووسیێت(ههندێ لهوانهی ئهنوسن یان قسه ئهکهن بۆ رۆژنامهو گۆڤارهکان که دێنه سهر باسی ناکۆکیهکان: ناکۆکیهکانی نێوان ئێمه "ئهوانهی رهخنه له دهسهڵات ئهگرین" و ئهوان "ئهوانهی داکۆکی له دهسهڵات ئهکهن). كاكە نەوە كاتێك باس لە دەسەڵات دەكەیت دیاری بكە كامە دەسەڵات ئەو دەسەڵاتەی كە تۆ ئێستاش بۆت بلەوێ شەڕێكی ناوخۆی دیكەی پێدەكەیتەوە یاخود ئەو دەسەڵاتەی كە دەیەوێت ئاراستەی كۆمەڵگا بگۆڕێت.
تۆیەك ئاخر كارتت لە ناو یەكێتیدا ریفۆرم بوو كەچی نەوتوانی بیكەی، ئێستا بەم هێزە لاوازەوە شەڕی كێ دەكەیت؟ بە هەقی خۆتی دەزانین كە شەڕی یەكێتیەكەت بكەیت.
بەڵام ئاخۆ دەكرێت تۆ لە هەمانكاتدا شەڕی روخانی حكوومەت بكەیت؟
من لە خوێندنەوەی وتارەكانتدا هەست دەكەم هەرجارە دەتەوێت وەك وەئاگا هێنانەوەیەكی حكوومەت و ئەحزابەكان خۆت بیر ئەوان بخەیتەوە كە وەك ئەشدەهایەك ماتی!
تێبینی: بۆیە ناوی تەواوی خۆم نانووسم دڵنیام بڕوات بە هەمان ئەقڵیەتی هەشتاكانت هەیە ئەوەی دژت بوو بیكوژە نامەوێ بە دەستی كەسێكی بوغزاوی بكوژرێم. هەولێر
|