ئاسته‌کی پڕ ئه‌سته‌م - سنووری سه‌رانگرێبوون - شه‌قاوی نیگاکان .. له‌و ئاسۆ ئاسۆیی ده‌یبه‌ستی، رووتایی؛ ته‌نکه ته‌می به‌ته‌نێیی ته‌نی پۆشته‌یی؛ هورده ماچه دووراودووره‌کانی له‌خۆی‌هه‌رگرت. جێپه‌نجه‌ی چاوان گرانتر سه‌رگه‌رمی کوشینن.. په‌یوه‌ستبوونی لاپه‌ڕه سه‌رمه‌سته‌کانی جوانسالاریی پێشی (دارا دوو داری دی)ی نێره‌وزان ئه‌فسوونی بن‌دیواره‌کانی جه‌سته‌ی خینده‌وه.. هاوکاتی تیتله‌وبیلبیله خۆشویستنی مێینان ئاکاری تیاترۆ برنجییه‌کانی له‌به‌رکرد. سه‌وجه‌وسه‌ری لێوه‌کان چیدی وێڕاناگه‌ن بارگه‌ی ماچ بگرن.. چیدی ماسولکه گرژه‌کان جیهانه‌ک له ئاوه‌دانیی به تنۆکه به‌سته‌سزمانه‌کان ناچووێنن. وا سینگ و دۆند هێور.. هێور، شه‌پۆلان لێکدیده‌خشێنن ده‌مه سپیپاته‌کان به‌سه‌ر پشتی خزی ئاوێڕا تێپه‌ڕین.. چه‌ند پڕ شه‌رمه؛ مێینه زێڕکی له شیرازه‌ی جلکان بڕژێ و لێواری رۆژنامانی خۆشبووێ نێرینه نه‌خشه‌ی یه‌که‌م له‌سه‌ر دووه‌م بنه‌خشێنی.. ته‌مومژ داکشێته هه‌ر ئاسته‌ک - ناوانی رووتایی و پۆشته‌یی - شه‌قاوی نیگایان.. له‌و ئاسۆ ئاسۆیی ده‌یبه‌ستی. ره‌نگه ده‌نگوڕه‌نگی ئه‌ڤینداران ره‌نگی جێپه‌نجه‌ی نیگا و سه‌رنج خه‌نده و بزه ماچ و گه‌زه... له‌سه‌ر خشته‌ی بچمی جه‌سته‌بازیی بچووێنته‌وه به‌ران هه‌رده‌م ماکه‌کن هه‌ستورژێن سۆزبزوێن ناخبرژێن له‌به‌ر دیدان ره‌شنابنه‌وه، ئاسته‌کی پڕ پڕ ئه‌سته‌مه هه‌رده‌بی شه‌قاوی نیگایان.. له‌و ئاسۆ ئاسۆیی بیبه‌ستی.
ئایاری ١٩٩٧ هه‌ولێر dara@emrro.com
|