٢۴\٣\٢٠١٠
نیگه‌رانى.
ئارام ئه‌بوبه‌کر
خۆشه‌ویستیت ...
ئه‌ڵێى بارانى به‌هاره
لێى تێناگه‌م ،
بۆچى وا پچڕ ِپچڕه .
جارى وایه وه‌ک چاخى سه‌هۆڵبه‌ندانه
به‌شێوه‌یه‌ک سارد‌و سڕه .
جارى واشه ...
وه‌ک پشکۆى ده‌م ئاگردانه ،
یه‌کپارچه بڵێسه‌و گڕه!!.
تۆ کچه‌کوردى.
خۆ پایزنیت....
ئه‌گه‌ر گه‌ڵاى زه‌رد نه‌پۆشیت ،
له‌ڕووت نه‌یه‌ت بجیته ده‌ر
خۆ زستان نیت...
شه‌رم بکه‌یت ،
هه‌ر که‌هاتى تاراى به‌فر بخه‌یته سه‌ر .
تۆ کچه کوردى ...
به‌جلى کوردییه‌وه جوانى
ده‌بیپۆشه‌و
پشتێنێکى ئاوریشمى پان بگره که‌مه‌ر !!.
وه‌ره.
من ده‌ستێکم پڕ له ئازار ،
چاوێکم به‌بێ
گلێنه
تۆش ده‌ستێکیت
ده‌سه‌ڵاتدار ،
چاوێکیت جوان و بێ وێنه .
وه‌ره بۆلام ده‌ستم بگره ،
ڕۆحم پڕکه له سه‌وزایى
وه‌ره چاو له‌چاوم ببڕه ،
به‌ڵکو به‌تیشکى چاوانت ...
پێم به‌خشیته‌وه بینایی !.
سلێمانى
|