![]()
|
نیشاندانی دوو فلیمی كوردی له‌چوار ڤیستڤالی جیهانی دا.
ئاماده‌کردنی: حوسێن جیهانی
له‌ساڵی ٢٠٠٨ دا دوو فلیمی كوردی به‌ناونیشانی "نه‌وه‌ی به‌با چوو" و "ژیانی لادێ" له‌ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند حوسێن جیهانی یه. له‌چوار ڤیستیڤالی نێونه‌ته‌وه‌یی دا پێشكه‌ش ده‌كرێت.
یه‌كه‌میان: ژیانی لادێ له‌م ڤیستیڤاله‌دا:
Asolo International Art Film Festival 29 August_ 9 September 2008 Italy.
دووهه‌میان: "نه‌وه‌ی به‌با چوو" له‌م ڤیستیڤالانه‌دا:
· First and The Last Experimental International Film Festival 19_21 September Australia. · Cabbagetown Film Festival, September2008, Canada · Panorama International short Film Festival, 3_11 October 2008, Greece.
كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ردوو فلیمه‌كه:
جه‌نگ ماڵ و ژیانمان له‌ناو ده‌بات و بێ ده‌ره‌تانمان ده‌کات. گوندی ووڵاخ لوو یه‌کێکه‌له‌و گوندانه‌ی که‌که‌تۆته‌باشووری کوردستانه‌وه. به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ماوه‌یه‌ک ئه‌م گونده‌چۆڵ کرابوو. له‌پاش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی كوردستانی باشوور له‌ساڵی 1991 دا، دانیشتوانی ئه‌م گونده‌توانیان بگه‌رێنه‌وه‌گونده‌که‌یان. له‌به‌ر هه‌ژاری و که‌م ده‌رامه‌تی ژیانیان ئه‌و مینانه‌یان کۆ ده‌کرده‌وه‌و ده‌یان فرۆشته‌وه‌به‌ده‌وله‌تی ئێران. ئه‌و مینانه‌ی که‌له‌کاتی جه‌نگی (عێراق – ئیران) له‌م ناوچه‌یه‌نێژرابوون. له‌کاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌دا 90 که‌س له‌دانیشتوانی ئه‌م گوونده‌گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و یان که‌م ئه‌ندام بوون.
سه‌یوان سه‌عیدیان له‌زانکۆی هونه‌ر، بۆ به‌ده‌ست هێنانی بروانامه‌که‌ی ئه‌بێت دوایه‌مین پرۆجێکتی خۆی ته‌واو بکات، تا بتوانێت بڕوانامه‌که‌ی به‌ده‌ست بهێنێت. پرۆژه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ش ئه‌وه‌یه‌که‌له چه‌ند گوندێکدا دۆکومێنتی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌به‌وێنه‌گرتن و وێنه‌كێشان، له‌پێشاندا له‌رێگه‌ی فۆتۆگرافی پاشانیش له‌ڕێگه‌ی وێنه‌کێشانه‌وه، هه‌ر له‌یه‌كێك له‌م گوندانه‌شدا پێشانگاکه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه. بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ئه‌وه‌زۆر گرنگه‌که ته‌واوی کاته‌کانی ژیان له‌و گونده‌دا به‌سه‌ر ده‌بات تاوه‌كو دۆکیومێنته‌كی ته‌واو بکات. هه‌ر بۆیه‌ش کاتێک که‌مه‌شغوڵی کردنه‌وه‌ی پێشانگاکه‌یه‌تی به‌دوای ئه‌و به‌سه‌رهاته‌شدا ده‌ڕوات که‌مانگایه‌ک له‌به‌فردا که‌وتوه‌و قاچی شکا.
|