خه‌ڵاتى
نۆبڵ.

نیا کامیل
ئه‌وه‌ى
ئه‌مرِۆ به‌ناوى خه‌ڵاتى نۆبڵه‌وه ناسراوه یان ده‌ناسریَت ، له‌رِاستیدا
زیاتر خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى و خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌به ، بواره‌كانیترى
خه‌ڵاته‌كه كه‌متر جیَگه‌ى بایه‌خى خه‌ڵكن به‌گشتى یان چاویان كه‌متر
له‌سه‌ره . ئه‌م خه‌ڵاته له ناوى دامه‌زریَنه‌ره‌كه‌یه‌وه
وه‌رگیراوه كه زانا و داهیَنه‌رى كیمیازانى به‌ناوبانگى سویدى ئه‌لفریَد
بیَرنارد نۆیڵه ، وه بۆیه‌كه‌م جار له 10 كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 1901
له ساڵ یادى كۆچى دواى نۆبڵدا ده‌ستى به‌به‌خشینكرد، ئه‌مه‌ش پاش
پیَنج سالڕ مشتومرِ و رِاگۆرِینه‌وه ، پاش ئه‌وه‌ى كه زانرا نۆبلڕ له
ساڵى 1895 دا بۆ دواجار وه‌سیَتنامه‌یه‌كى نوسیوه كه‌تیایدا نوسیویه‌تى
سه‌روه‌ته‌كه‌م بكریَته سندوقیَك و له پرِۆژه‌ى وه‌به‌رهیَناندا به‌كاربهیَنریَت
، به‌مه‌به‌ستى به‌رده‌وام بوون و دابینكردنى سه‌چاوه‌ى دارایى بۆ خه‌ڵاته‌كه
، وه پاشان بكریَته پیَنج خه‌ڵاتى یه‌كسان و ساڵانه له بواره‌كانى
( فیزیا ،كیمیا ، نوژدارى ،ویَژه ، ئاشتى ) ببه‌خشریَت ، به‌بآ له‌به‌رچاوگرتنى
هیچ جۆره رِه‌گه‌ز و رِه‌نگى پیَست و هاونیشتیمانیَى و ئینتمایه‌ك ،
به‌ڵكه تاكه هۆكار بۆ به‌خشینى خه‌ڵاته‌كه گرنگى و بایه‌خى ئه‌وكاره‌یه
كه ئه‌و كه‌سه ئه‌نجامیداوه ، كه توانیبیَتى زۆرترین خزمه‌ت به‌به‌شه‌ریه‌ت
بكات . حكومه‌تى سوید وویستى فشاربخاته سه‌ر ئه‌ولیژنه‌یه‌ى
رِاسپیَردرابوو بۆ جیَبه‌جیَكردنى وه سیَته‌كه‌ى نۆبلڕ ، به‌گۆرِین و
كورت كردنه‌وه‌ى وه‌سیَته‌كه‌ى كه ته‌نها سویدیه‌كان بگریَته‌وه ، به‌ڵام
لیژنه‌كه برِیاریدا كه وه‌سیَته‌كه پیت به پیت جیَبه‌جیَ بكات به‌بآ
گۆرِان . وه پاشان و له‌ساڵى 1968 دا و له‌یادى مه‌رگى نۆبڵ و یادى
300 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بانكى ناوه‌ندى سویددا برِیاردرا خه‌ڵاتیَك له‌لایه‌ن
ئه‌م بانكه‌وه بۆ خه‌ڵاته‌كان زیادبكریَت به‌هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه‌ى
كه نۆبڵ بۆ خه‌ڵاته‌كانى تر‌ى داناوه ، له‌ساڵى 1969 دا یه‌كه‌م خه‌ڵاتى
نۆبڵ بۆ ئابورى به‌خشرا، وه ئه‌كادیمیاى پاشایه‌تى سوید بۆ زانست
كرایه لیَپرسراوى به‌خشین و دیاریكردنى براوه‌ى ئه‌م خه‌ڵاته ، ئه‌ویش
ده‌یبه‌خشیَت به هه‌ركه‌سیَك كه داهیَنانیَكى دیارى به‌ئه‌نجام گه‌یاندبیَت
له بوارى ئابوری‌دا . هه‌روه‌ك له وه‌سیَتنامه‌كه‌یدا د‌یاریكردبوو چه‌ند
دامه‌زراوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى و زانستى كرده لیَپرسراوى دیاریكردنى
براوه‌كانى خه‌ڵاته‌كان ، هه‌روه‌ها جه‌گه له‌م خه‌ڵاته ئه‌كادیمیاى
پاشایه‌تى سوید بۆ زانست خه‌ڵاته‌كانى ( فیزیا و كیمیا) ده‌به‌خشیَت
یان لیَپرسراوى دیاریكردنى كه‌سانیَكه كه ئه‌م بوارانه‌ى خه‌ڵاته‌كه
ده‌یانگریَته‌وه ، وه په‌یمانگاى كارۆلینسكا لیَپرسراوى دیاریكردنى
براوه‌ى خه‌ڵاتى نوژداریه ،وه ئه‌كادیمیاى سویدى لیَپرسراوى
دیاریكردنى براوه‌ى خه‌ڵاتى ویَژه یه، وه كۆمیته‌ى نه‌رویژى كه له
ده‌سته‌یه‌ك پیَكهاتوه و له‌لایه‌ن په‌رِله‌مانى نه‌رویژه‌وه هه‌ڵده‌بژیَردریَن
ئه‌ركیان دیاریكردنى براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتیه . پاش ئه‌م
زیادكردنه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى نۆبلڕ و خیَزانى نۆبڵه‌وه
برِیاردرا چیتر زیادكردن بۆ خه‌ڵاته‌كه ئه‌نجام نه‌دریَت ، ئه‌م خه‌ڵاته
پیَكهاتوه له دبلۆمیَكى رِیَزلیَنان كه به هه‌ردوو زمانى سویدى و
نه‌رویژى ناوى براوه‌ى خه‌ڵاته‌كه و ساڵى به‌خشینى خه‌ڵاته‌كه و
هۆكارى به‌خشینى خه‌ڵاته‌كه و ناوى ئه‌و دامه‌زراوه‌ى كه خه‌ڵاته‌كه‌ى
دیاریكردوه له‌سه‌رى ده‌نوسریَت. به‌زۆرى رِازاوه‌ته‌وه به گولڕ و
باڵنده و زه‌غره‌فه و به‌كارى هونه‌رى تر . ئیمرِۆ هه‌ر دبلۆمیَكى
نۆبلڕ كاریَكى هونه‌رى ده‌گمه‌نه ، كه‌له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك چه‌رم دروست
ده‌كریَت ، به‌گشتى هه‌مان شیَوازى نوسینى سه‌ده‌كانى ناوه‌رِاست به‌كاردیَت
. وه مه‌دالیایه‌كى زیَرِین كه دیوى پیَشه‌وه‌ى مه‌دالیاى به‌خشینى
خه‌ڵاتى نۆبلڕ نه‌خشاوه به ویَنه‌یه‌كى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى له‌شى ئه‌لفریَد
نۆبلڕ له‌گه‌لڕ ناوى ئه‌لفریَد نۆبلڕ و ساڵانى له‌دایك بوون و مردنى به‌زمانى
لاتینى به‌ڵام دیوى پشته‌وه‌ى مه‌دالیاكان جیاوازه بۆ هه‌ر خه‌ڵاتیَك
به‌شیَوه‌یه‌ك كه رِه‌نگدانه‌و و ته‌عبیره له‌و بواره‌ى خه‌ڵاته‌كه
، وه كیَشى (200) گرامه ، و تیره‌كه‌ى (66) ملیمه‌تره ، و له
ئاڵتونى عه‌یارى (23) دروستكراوه . وه چه‌كیَكى ماڵى ، كه له‌ساڵى
1901 دا برِى (782 ,150) كرۆنى سویدى بوه و له ساڵى 2001وه گه‌یشتۆته
10,000,000 كرۆن كه نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى ده‌كات بۆ هه‌رخه‌ڵاتیَك
. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر خه‌ڵاتیَك له كه‌سیَك زیاتر دیاریكرا كه
نابیَت له سآ كه‌س زیاتربن به پیَى یاسا بنه‌رِه‌تیه‌كانى دامه‌زراوه‌ى
نۆبلڕ ئه‌وكاته بۆ هه‌ركه‌سیَك دبلۆم و مه‌دالیایه‌كى تایبه‌ت ده‌به‌خشریَت
به‌ڵام برِى ماڵى خه‌ڵاته‌كه دابه‌ش ده‌كریَت به‌رِیَژه‌ى جیاواز (4/1
،3/1، 2/1 ، 1 ) واتا برِى ماڵیه‌كه دیاریكراوه بۆ هه‌ر خه‌ڵاتیَك ،
ئاهه‌نگى به‌خشینى خه‌ڵاته‌كه له 10ى كانونى یه‌كه‌مى هه‌موو
ساڵیَكدا كه رِۆژى ساڵ یادى كۆچى دواى نۆبڵه له هه‌ردوو شارى
ستۆكهۆڵم و ئۆسلۆ به‌رِیَوه ده‌چیَت ،كه ته‌نها خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى
له شارى ئۆسلۆ به‌رِیَوه‌ده‌چیَت . بۆیه نۆبلڕ وو‌ڵاتى نه‌رویژى هه‌ڵبژاردوه
بۆ به‌خشینى ئه‌م خه‌ڵاته چونكه ئه‌وكاته و تا ساڵى 1905 نه‌رویژ له‌ژیَر
ده‌ستى سویددابوو وه شاى سوید وه‌ك شاى ئه‌و ووڵاته‌ش بوو وه‌ك یه‌ك
ووڵات به‌حسابده‌هاتن . خه‌ڵاتى نۆبلڕ ئامانج لیَى خه‌ڵاتى ئه‌و كه‌سانه
بكات كه خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌ن و ئامانجى سه‌ره‌كى هاندانیان
و كۆمه‌ككردنیانه بۆ تویَژینه‌وه‌ى زانستى . وه به‌رده‌وام بوونى ئه‌وكه‌سانه‌ى
كه له پیَناو ئاشتی و پیَكه‌وه ژیاندا هه‌وڵده‌ده‌ن به‌بآ ئه‌وه‌ى
گرفتى ماڵیان بۆ دروستببیَت . ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌وایكرد نۆبلڕ ئه‌م خه‌ڵاته
دابنیَت و هه‌ڵبژاردنى ئه‌و بوارانه‌ى ئه‌م خه‌ڵاته ده‌یانگریَته چیه
ئه‌وه په‌یوه‌ندى به خودى بیركردنه‌وه و ئه‌و كاریگه‌ریانه‌وه هه‌یه
له‌سه‌ر ژیان و كه‌سایه‌تى خودى نۆبڵ، گه‌وره‌ترین هۆكاریَك كه‌وایكرد
نۆبلڕ بیر له دانانى ئه‌م خه‌ڵاته بكاته‌وه هه‌ستكردن بوو به گوناه
له‌به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تیدا كاتیَك بینى ئه‌وكاره‌ى ئه‌و به‌ئه‌نجامى
گه‌یاندوه بۆته هۆى ماڵویَرانى و به‌دبه‌ختى بۆ مرۆڤ له جیاتى خزمه‌تكردن
، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش كاتیَك سه‌رى هه‌ڵدا كه نۆبلڕ هه‌واڵى مردنى خۆى
له یه‌كیَك له رِۆژنامه‌كانى فه‌رِه‌نسادا خویَنده‌وه ، كه به‌هه‌ڵه
له‌جیاتى كه‌سیَكى نزیكى نۆبلڕ ناوى ئه‌ویان دانابوو . له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ى
رِۆژنامه‌كان به دروستكه‌رى مه‌رگ ناوزه‌ندیان ده‌كرد چونكه نۆبلڕ
خاوه‌نى چه‌ندین كۆمپانیاى به‌رهه‌مهیَنانى ته‌قه‌مه‌نى بوو له ئه‌وروپا
و ئه‌مریكادا ، وه ئه‌وبوارانه‌ى كه دیاریكردبوون بۆ ئه‌م خه‌ڵاته
له پیَش هه‌موویانه‌وه كاریگه‌رى ژنه شۆرِشگیَرِى نه‌مساوى (بیَرسا
فۆن سوتنه‌ر ) . كه ماوه‌یه‌ك سكرتیَره‌ى نۆبلڕ بوو وه كاراى بوارى
ئاشتی بوو ، كه پاشتر په‌یوه‌ندیه‌كى رِۆحانیان دروستكرد ، ئه‌م خانمه
توانى كاریگه‌رى زۆر له‌سه‌ر نۆبلڕ دابنیَت ،به‌شیَوه‌یه‌ك نۆبڵى
رِاگرتبوو له نیَوان ئه‌وه‌ى وازله كارگه‌كانى بهیَنیَت و دایانبخات
یان به‌رده‌وام بیَت له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه كردنى سه‌روه‌ت و سامان ، نۆبلڕ
چه‌ندین جار وه‌سیَتنامه‌ى نووسیوه تا دواجار له ساڵى 1895 و ساڵیَك
به‌ر له مردنى دواین وه‌سیَتنامه‌ى نووسى ، یه‌كسه‌ر بیَرساى
لیَئاگادار كرده‌وه به‌وه‌ى كه به‌شیَكى گرنگى بۆ ئاشتى ته‌رخانكردووه
، هه‌ر ئه‌م خانمه‌ش توانى دواجا ر پاش مه‌رگى نۆبڵ وه‌سیَت نامه‌كه‌ى
ئاشكرابكات ، كه له‌لایه‌ن رِاگنار سۆلمان ى خزمه‌تكارى نۆبڵه‌وه
پاریَزرابوو چوونكه له‌كاتى مردنیدا جگه‌له‌و هیچ كه‌سیَكى تر‌ى به‌ده‌وره‌وه
نه‌بوو . شایه‌نى باسه بیَرسا له ساڵى 1905 دا خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى
وه‌رگرت . وه بواره‌كانى فیزیا و كیمیاش هه‌ر خۆى له‌م بوارانه‌دا
زانا و داهیَنه‌ربوو ،وه به‌هۆى داهیَنانى له‌م بواره‌دا توانى ژیانى
به‌شیَوه‌یه‌كى باش بگۆرِیَت و سه‌رمایه‌یه‌كى گه‌وره كه‌ڵه‌كه‌بكات ،
بۆ ئه‌ده‌بیش سه‌ره‌رِاى نارِه‌زایه‌تى توندى باوكى و له‌سه‌ره‌تاى
لاویَتیه‌وه كه‌وتبوه ژیَر كاریگه‌رى شیعره‌وه به تایبه‌تى ئه‌ده‌بى
ئینگلیزى وه شیعرى ده‌نووسى كه باوكى ده‌یویست ببیَت به ئه‌ندازیار
، نوژدارى نۆبلڕ له كۆتایى ته‌مه‌نیدا له ته‌ندروستیه‌كى باش به‌هره‌مه‌ند
نه‌بوو هه‌میشه به‌شویَن چاره‌سه‌ریه‌وه بوو ، سه‌ره‌رِاى ناجیَگیرى
بارى ده‌رونى و هه‌ستكردن به گوناه به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تى به‌تایبه‌تى
مۆته‌كه‌ى دروستكه‌رى مه‌رگ كه زۆر ئازارى ده‌دا . ئه‌مانه ئه‌و
هۆكارانه بوون كه وایكرد نۆبلڕ وه‌سیَتنامه‌كه‌ى بنوسیَت .
نۆبلڕ له ته‌مه‌نیدا ژنى نه‌هیَناوه وه منداڵى نه‌بوو ، بۆیه له‌پاڵ
ئه‌م خه‌ڵاته‌دا برِیَك پاره‌ى بۆ خوشكه‌زا و برازاكانیشى ته‌رخانكردوه
له وه‌سیَتنامه‌كه‌یدا . ئه‌لفریَد نۆبلڕ له رِۆژى 21 ى ئابى ساڵى
1833 له شارى ستۆكهۆڵم پایته‌ختى سوید له‌دایك بووه ، له 10 ى
كانونى یه‌كه‌مى 1896دا كۆچى دوایكرد ، له‌شارى سان رِیمۆى ئیتاڵیا به
ته‌نهایى ، كه‌جگه له خزمه‌تكاریَك به‌ده‌وریه‌وه كه‌سیَك نه‌بوو .
نۆبلڕ تاكاتیَك كۆچى دوایكرد خاوه‌نى 355 داهیَنان بوو ، به‌ڵام گه‌وره‌ترینیان
گۆرِینى نترۆگلیسرین بوو ، ئه‌م ماده‌یه كه خاوه‌نى توانایه‌كى به‌هیَزه
له كاتی ته‌قینه‌وه‌یدا هه‌روه‌ها زۆر هه‌ستیاره به شیَوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت
كرن له‌گه‌ڵیدا ئاسان نیه ، ئه‌م ماده‌یه نزیكه‌ى 100 سالڕ پیَشتر
دۆزرابوه‌وه تاكاتیَك نۆبلڕ توانى گۆرِانكارى به‌سه‌ردا بهیَنیَت .
نۆبلڕ كه باوكى ئه‌ندازیارى پاكردنه‌وه‌ى رِیَگه‌وبان بوو بۆلابردنى
به‌ربه‌سته‌كان سودیَكى زۆرى له ته‌قه‌مه‌نى ده‌بینى به‌ته‌واوى هۆگرى
ته‌قه‌مه‌نى ببوو به جۆریَك له رِوسیا وه‌رشه‌یه‌كى دروستكردنى مینى
ده‌ریاى دانا و خزمه‌تیَكى زۆرى سوپاى رِوسیاى كرد له كاتى جه‌نگى
قرمدا وه قه‌یسه‌ر مه‌دالیاى خۆى پیَبه‌خشى ، له‌م رِیَگه‌یه‌شه‌وه
توانى ژیانى خیَزانه‌كه‌ى بگۆرِیَت و منداڵه‌كانى خویَندنیَكى تایبه‌ت
بخویَنن ، نۆبلڕ له‌كاتى خویَندنیدا سه‌ردانى چه‌ندین شویَنى كرد ، له
پاریس خۆى له كیمیادا دۆزیه‌وه وه پابه‌ند بوو به كارگه‌كه‌ى
پرِۆفیسۆر " بیلوز" وه گرنگى پیَدانه‌كانى هه‌مان گرنگى پیَدانى باوكى
بوو ، كه ته‌قاندنه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نى بوو ، به گه‌رِانه‌وه‌ى بۆ شارى
ستۆكهۆڵم ئه‌لفریَد هه‌ر له بیره‌وه‌رى چیَژى شله‌ى نیترۆگلیسریندا
بوو ، ئه‌و و باوكى كارگه‌یه‌كیان دامه‌زراند له نزیك ستۆكهۆڵم بۆ
دروست كردنى ئه‌م ماده‌یه كه زۆر به‌خیَراى ده‌ته‌قیَته‌وه ، وه هه‌ستان
به دروستكردنى 140 كیلۆگرام له‌م ماده‌یه ، به‌ڵام ساڵى 1864 كارگه‌كه
ته‌قیه‌وه ، بوه هۆى كوشتنى براپچوكه‌كه‌ى ئه‌لفریَد كه ناوى "ئیمل"
بوو وه چوار له كارگه‌ره كیمیاگه‌ره‌كان ، ئه‌م رِوداوه برینیَكى
قوڵى له ناخیدا به‌جیَهیَشت ، ئه‌لفریَد بیرى كرده‌وه و بووه
جیَبایه‌خى یه‌كه‌مى چۆن ئه‌م ماده‌یه كه به خیَرایى ده‌ته‌قیَته‌وه
بگۆرِیَت بۆ مادده‌یه‌ك كه كه‌متر ترسناكبیَت بۆ مرۆڤ سه‌ره‌رِاى
توانا و خواستى مرۆڤ بۆ ئه‌وماده‌یه ، وه ساڵى 1866 سه‌ركه‌وتوبوو له
داهیَنانى داینامیت دا . ئه‌ویش به‌تیَكه‌لڕ كردنى نترۆگلیسرین له‌گه‌لڕ
چه‌ندین ماده كه پاشان له‌گه‌لڕ جۆره لمیَك تیَكه‌ڵیكرد و شیَوه هه‌ویریَكى
لیَپیَكهات كه ئاسان ده‌توانرا بگویَزریَته‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵدا
بكریَت وه هه‌ستیاریه‌كه‌شى كه‌متر كردبوه‌وه ، ئه‌م كاره‌شى له ئه‌ڵمانیا
ئه‌نجامدا . ئه‌م داهیَنانه به‌خیَراى پیَشوازى لیَكرا و به‌تایبه‌ت
ئه‌وكاته كاتى لیَكترازانى ئه‌وروپا و ناكۆكیه‌كانى ئه‌و سه‌رزه‌مینه
بوو ، به‌خیَراى تواناى ئه‌م ماده‌یه قۆسترایه‌وه بۆ بوارى جه‌نگ و
جۆره‌ها چه‌كى ویَرانكه‌رى لیَدروستكرا .
ئاشتى ئایكۆنیَكه له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگدا ، ئه‌گه‌رچى ته‌مه‌نى جه‌نگه‌كان
كورتتره به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌شه‌ریه‌ت له ماف و ئازادى و نان ژیان و
شارستانسه‌ت و سه‌روه‌رى به‌ده‌ستى ده‌هیَنیَت به هه‌ولڕ و تیَكۆشان و
ماندوبوون جه‌نگ به‌ماوه‌یه‌كى ئه‌وه‌نده‌كه‌م كه به‌راوردناكریَت به
كاتى په‌یداكردنى له‌توانایدا هه‌یه لیَى بسه‌نیَته‌وه ، بۆیه هه‌میشه
سه‌رچاوه‌ى نه‌هامه‌تى و مه‌حرومیه‌ت بوه بۆ ئینسان ، مرۆڤ به‌سروشتى
خۆى ئاستیخوازه به‌ڵام كاتیَك ئاشتى ده‌كه‌ویَت به‌ر مه‌ترسى به‌رگرى
لیَده‌كات ، هه‌میشه ته‌مه‌نى ئاشتى دریَژتر و پرِبه‌رهه‌م و خزمه‌ت
بوه به مرۆڤ ، وه زانست و زانیاریش هه‌ر له‌كاتى ئاشتیدا توانیویانه
خه‌زمه‌ت به مرۆڤ بگه‌یه‌نیَت . ته‌نانه‌ت ده‌بینین له‌كاتى جه‌نگه‌كانى
جیهانى یه‌كه‌م و دووه‌مدا نه‌توانراوه خه‌ڵاته‌كانى نۆبلڕ ببه‌خشریَت
،رِه‌نگه نۆبلڕ ئاگاییه‌كى وه‌هاى هه‌بوبیَت كه ئاكامى جه‌نگه‌كان هه‌میشه
ئه‌تككردن و ئیستغلال كردنى زانست و به‌هاكانى مرۆڤایه‌تیه ، بۆیه هه‌ستى
به‌گوناهیَكى زۆركرد كاتیَك بینى ئه‌وه‌ى ئه‌و له زانست‌دا به‌ده‌ستى
هیَناوه پیَچه‌وانه‌ى ناخ و خواستى ئه‌و ده‌توانریَت خراپ به‌كاربهیَنریَت
له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تى . بۆ به‌رگرتن به‌مه‌ش ئه‌و وایبینى كه مرۆڤه
زانا و ئاشتیخوازه‌كان هانبدات بۆ خزمه‌تكردن نه‌ك به‌پیَچه‌وانه‌وه
ئه‌ویشى له‌رِیَگه‌ى به‌خشینى برِیَكى ماڵى له خه‌ڵاتى نۆبڵوه جیَبه‌جیَكرد
و تائیَستاش به‌رده‌وامه . . شایه‌نى باسه تا ساڵى 2007 خشته‌ى خه‌ڵاتى
نۆبڵ (781 كه‌سایه‌تى ( 34 ژن ، 743 پیاو )، 20 رِیَخراو ، له 53
وو‌ڵاتى جیاواز خۆ ده‌گریَت وه 49 جاریش نه‌به‌خشراوه .
nyakamil@hotmail.com
|