ئۆباما، کامه
به‌ڵێن و کامه گۆڕانکاریی؟

نوری به‌شیر
ئۆباما له‌هه‌ڵبژاردنه‌وه
تا ده‌سه‌ڵات و به‌ڵێنه‌کان بۆ گۆڕانکاریی.
بردنه‌وه‌ی ئۆباما له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌ستبه‌کاربونی له‌پۆسته‌که‌یدا
و درێژه‌ی وه‌عده‌و به‌ڵێنه‌کانی بۆگۆڕانکاریی، له‌ئاستی ناوخۆی ئه‌مریکاو
ده‌ره‌وه‌دا، شێوه‌یه‌ک خۆشخه‌یاڵی له‌ناو خه‌ڵکی ئه‌مریکاو هه‌تا له‌دنیای
ده‌ره‌وه‌ی به‌وجود هێناوه و میدیا بۆرجوازیه‌کان له‌جیهاندا ته‌بلیغاتی
بۆ ده‌که‌ن.
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک خۆی ده‌رده‌خات، که‌ئایا هه‌ڵبژاردنی ئۆباما له‌کوێوه
سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئایا به‌ڵێنه‌کانی بۆ گۆڕانکاریی شوێنی نیازی ئه‌و
خه‌ڵکه‌یه، ئایا ده‌توانێ گۆڕانکارییه‌کی ڕیشه‌یی له‌سیاسه‌تی ئه‌مریکاو
وه‌رچه‌رخانێکی به‌رچاو به‌وجود بهێنێ، ئایا سیاسه‌تی ئۆباو حزبه‌که‌ی
جیاوازیه‌کی ڕیشه‌یی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی بوش و حزبه‌که‌یدا، ئایا
گۆڕانکارییه‌کی وا له‌ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا ده‌توانێ به‌وجود بێنێ
که‌شوێنی سه‌رنجی بۆرجوازی بێت و له‌ئه‌زمه‌یه‌ک ئه‌خه‌ی پێگرتوون
ڕزگاریان بکات. هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسیاری تریش ده‌کرێ بێته به‌رده‌م
وبکرێت، به‌تایبه‌ت جێگاوڕێگاو هه‌لومه‌رجی چینی کرێکار له‌سیاسه‌تی
تازه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاو ئه‌زمه‌یه‌کی ئابوری که‌یه‌خه‌ی گرتوه به‌ره‌و
کوێ ده‌ڕوات؟
ئه‌وه ڕۆشنه که‌بردنه‌وه‌ی باراک ئۆباما له‌به‌رامبه‌ر جۆن مه‌کین،
چالاکی ئه‌و و دیموکراته‌کان و شتێکی نیشاندراویان نه‌خستبوه ڕوو، ئه‌وه
ئۆباما و دیموکراته‌کان نه‌بوو که‌شکستیان به مه‌کین و حزبه‌که‌ی
لیبرالیزمی نوێ هێنابێ، که‌وا بکات ده‌نگی پێبدرێ، به‌ڵکو ئه‌وه
شکستی بوش و حزبی جمهوری خوازان و لیبرالیزمی نوێ بوو له‌ئاستی ناوخۆ‌و
دنیادا و هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی تره‌وه به‌هۆی شه‌ڕو کوشتارو سه‌رکوت و
سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌ی بوش و جمهوریه‌کان و ناره‌زایه‌تیه‌کی
فراوان پیان و له‌مه‌یداندا نه‌بوونی چینی کرێکاری ڕێکخراوو خاوه‌ن
حزبی چینایه‌تی بوو که‌ئه‌و شانسه ده‌داته ئۆباما‌و دیموکراته‌کان که‌ده‌نگ
بهێنێ، به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ک هه‌موو که‌سێک و حزبێکی تر که‌هه‌ڵده‌بژێرێ
ده‌بێت وه‌عده‌و به‌ڵێن بدات.
ئه‌وه ئه‌زمه‌یه‌کی ئابوری و سیاسیه که‌یه‌خه‌ی به‌ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا
گرتوه‌و جێگای زلهێزی و بێڕه‌قیبی له‌دنیادا بردۆته دواوه، ئه‌مه
ئیتر به‌زه‌روره‌ت هێزیکی تر ده‌خوازێ که بۆرجوازی و سه‌رمایه‌و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی
نه‌جات بدات، ئه‌وه ئیتر نه بوش و نه‌حزبه‌که‌یه‌تی و نه‌ده‌توانن بۆ
ده‌وره‌یه‌کی تر فریوو و خۆشباوه‌ڕی دروستبکه‌ن، ئه‌گه‌رنا هه‌موو
بۆرجوازی و حزبه‌کانی تیا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن چ جمهوریه‌کان و چ
دیموکراته‌کان، هه‌ر ئه‌مه‌شه که‌واده‌کات بوش له‌گه‌ڵ مخالیفه‌که‌یدا
ڕێبکات و به‌شداری مه‌راسیمه‌کانی ده‌سه‌لاتی ئۆباما بکات، ئه‌مه‌ش بۆ
هه‌موو بۆرجوازی له‌دنیادا وایه کاتێک که‌تووشی ئه‌زمه ده‌بن و ده‌که‌ونه
به‌رده‌م ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌و ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات
ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌کی محوه‌ری، ئه‌وکات ڕیزه‌کانی خۆیان کۆده‌که‌نه‌وه‌و
خیلافاته‌کان ده‌خه‌نه لاوه نموونه‌ی له‌مجۆره زۆره له‌دنیادا،
نموونه‌یه‌کی زیندوویی ئێستای بۆرژوازی کوردی هه‌ریه‌ک له پارتی
دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، که‌پاش 18 ساڵ له‌ده‌سه‌لاتی
دوولایه‌نه‌و دابه‌شکردنی کوردستان بۆ ناوچه‌کانی ژێر نفوز‌و شه‌ڕی
ناوخۆ‌و هه‌روه‌ها که‌وتنه به‌رده‌م ناره‌زایه‌ت خه‌ڵکی کوردستان و گه‌نده‌ڵیه‌کی
سه‌رتاسه‌ری و هه‌رهوه‌ها به‌دوای جێگیربوونی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی
قه‌ومی عه‌ره‌بی مالکی و پاشه‌کشه‌ی جێگاوڕێگای ناسیونالیزمی کورد‌و
شکستی فدراڵیزمه‌که‌یاندا به‌زه‌روره‌ت ده‌بێ ڕیزه‌کانی خۆیان ڕێکخه‌ن
و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌زعه‌دا یه‌ک هه‌ڵوێست بن و له‌به‌رامبه‌ر ناره‌زایه‌تیه‌کانی
خه‌ڵکدا یه‌کده‌ست و چه‌کوشی سه‌رکوت و فرییوو وه‌عده‌و به‌ڵێنه‌کانیان
پێکه‌وه توندکه‌ن و هه‌تا له‌به‌رامبه‌ر سه‌که‌نیگه‌رانی حزبه‌کانی ده‌وره
به‌ریان و ناو په‌رله‌مانکه‌یاندا هه‌ڵوێستی مشته‌ره‌ک ده‌ده‌ن! ...
واته ئه‌وه زه‌روره‌ت و زه‌عیف بوونی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاو که‌نار که‌وتنی
سیاسه‌تی نه‌زمی نوێیی جیهانی و دیموکراتیه‌ته‌که‌یه‌تی که‌ڕێگه به
باراک ئۆباما ده‌دات که‌له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌وره‌ی پێشوی ده‌سه‌لاتی
بۆرجوازی جمهوریه‌کان و کوشتارو شه‌ڕو ئه‌شکه‌نجه قسه‌بکات و وه‌عده‌و
به‌ڵێنی نه‌هێشتنی جیاوازی ره‌گه‌زی بدا و له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا
بیه‌وێت سیاسه‌تی ئه‌مریکا بگۆڕێت، هه‌موو ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌یه ده‌رگایه‌ک
به‌ڕووی بۆرجوازی و سه‌رمایه‌و ده‌سه‌لاته‌که‌یان له‌م ده‌وره‌یه‌ی ئه‌زمه‌ی
جیهانی به‌تایبه‌تی ئه‌مریکادا، بکاته‌وه بۆ نه‌جاتدانی.
ئۆباما ده‌توانێ چ گۆرناکاریه‌ک بکات و له‌به‌رژه‌وه‌ندی
کێداده‌بێ؟
ئه‌وه‌ی ئۆباما له 20 ی کانونی دووه‌مدا به‌ره‌سمی سه‌رۆکایه‌تی وه‌ده‌گرێت
و واده‌زانرێ یان خۆشخه‌یاڵیه‌ک هه‌یه که‌به‌هاتنی ئۆباما، ئه‌زمه‌یه‌کی
ئابوری که‌یه‌خه‌ی ئه‌مریکای گرتوه، دنیای جه‌نگ و کوشتار له‌ژیر سایه‌ی
ده‌سه‌لاتی تاکه‌هێزی ئه‌مریکاو نیولیبراڵه‌کانه‌وه زیادی کردوه، یان
به‌داخستنی زیندانی پڕشه‌رمی گوانتانامۆ به‌ناوچه‌وانی ده‌سه‌لاتی
مڵهوڕی و شه‌رئه‌نگێزی ئه‌مریکاوه، ده‌توانێ به‌وه‌عده‌و به‌ڵێنی
ئۆباما کۆتایی بێت، وه خه‌ڵکی ئه‌مریکا له‌ژیانێکی باشتر به‌هره‌مه‌ند
بن و جیاوازیه‌کی ڕه‌گه‌زی که‌سه‌رچاوه‌که‌ی سه‌رمایه‌داریه بنبڕبکات
و ئه‌مریکا له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌دا ده‌وره‌یه‌کی تازه ده‌ستپێده‌کات،
پایه‌یه‌کی مادی نیه‌و شتێک نیه له‌نیه‌تی باشی ئۆباماوه یان وه‌عده‌و
به‌ڵێنه‌کانیه‌وه بکرێ. ئۆباما و دیموکراته‌کان له‌هه‌موو که‌س باشتر
ده‌زانن که‌ئه‌زمه‌یه‌کی جیهانی که‌یه‌خه‌ی پێگرتون زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تره
که‌به‌وه‌عده‌و به‌ڵێنک و داخستنی زیندانی گوانتانامۆ و یان وه‌عده‌ی
کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌عێراق بێته‌دی، هه‌ر بۆیه هاتوه ئه‌م کاره
بکات و به‌هاتنی ئۆباما‌و به‌ڵێنه‌کانی ڕێگایه‌ک بدۆزرێته‌وه بۆ ده‌رچونی
بۆرجوازی له‌م ئه‌زمه گه‌وره، ئه‌و شکسته گه‌وره‌یه‌ی که‌له‌عێراقدا
توشیان بوه‌و به‌ئاشکرا سه‌رانی پێسووی ئه‌مریکاو ئێستا دانی پیادا ده‌نێن
لێی ده‌رچن، هه‌رئه‌مه‌ش نا به‌ڵکو شکاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه به‌سه‌ر
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه چینی کرێکار که هێزی سه‌ره‌کی
به‌رهه‌مهێنه‌ری کۆمه‌ڵگان.
ئۆباما که‌سێکه وه‌ک بوش و سه‌ر به‌حزبێکه وه‌ک بوش که هه‌ردوو حزبه‌که
دوو حزبی بۆرجوازین و له‌ناوه‌رۆکدا جیاوازیه‌کی وایان نیه، چه‌ند ڕۆژ
پێش وه‌رگرتنی پۆسته‌که‌ی هه‌مان هه‌ڵوێستی بوش و حزبه‌که‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر
غه‌زه، له‌کاتێکدا به‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه خه‌ڵکی فه‌له‌ستین
له غه‌زه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه خه‌ڵتانی خوێن کرا... له‌هه‌موو
قسه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌دا که‌له‌چه‌ندین مناسه‌به‌و میدیاوه قسه‌ی
کردوه، بۆ جارێکیش له‌سه‌ر بێکارکردنی ئه‌و هه‌زاران کرێکاره‌ی بێکار
ئه‌کرێ یه‌ک قسه‌یه‌ی نه‌کردوه...
ئۆباما‌و دیموکراته‌کان و جمهوریه له‌کارکه‌وتوه‌کانیش ئه‌زانن که‌ئه‌مریکا
جێگای بێره‌قیبی پێشوی له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌زمه ئابوریه‌که له‌وولاتانی
دنیا زیاتر ئه‌مانی گرتۆته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ناکرێ قسه له‌سه‌ر
گۆڕانکارییه‌کان له‌هه‌موو باره‌یه‌که‌وه نه‌کات و باسی سیاسه‌تی
نوێ و ئاڵوگۆڕی نوێ و هه‌تا ڕه‌خنه له‌بوش و ئیداره‌که‌ی نه‌گرێ، به‌لام
ئه‌مانه هه‌مووی درێژ ماوه نابێت و ئه‌مریکا ناتوانێت ده‌ست له‌لا‌یه‌نگری
ده‌وڵه‌تی سه‌رکوتگه‌ری بۆرجوازی ئیسرائیل هه‌ڵگرێ، ناکرێ له‌به‌رمبه‌ر
سین دا سازش نه‌کات که به‌ت‌ریلۆن دۆلاری ئه‌مریکی کۆکردۆته‌وه،
ناکرێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی بۆرجوا قه‌ومی عه‌ره‌بی مه‌رکه‌زی
عێرقدا هه‌موو سازشێک به‌خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نه‌کات له‌ڕێگای نوێنه‌رانیه‌وه
که‌ناسیونالیزمی کورده تا ده‌گاته له‌خوێنهه‌ڵکێشانی کوردستان، وه‌ک
ئه‌وه‌ی دوێنێی به‌سه‌ر خه‌ڵکی فه‌له‌ستینیاندا هێناو هه‌موومان
بینیمان...
به‌کورتی چه‌وه‌ڕوانیه‌کی له‌وه‌زیاتر له‌ئۆباماو دیموکراته‌کان
له‌گۆڕانکارییه‌ک که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی جۆرجوازی ئه‌مریکیدا و هه‌تا
جیهانیدا نه‌بێت بکرێت، ته‌وه‌هومێکه بۆماوه‌یه‌ک خه‌ڵکانێک توشی سه‌ره‌گێژه
ده‌کات و شتێکی تر نیه له‌خۆشباوه‌ڕیه‌کان به‌بۆرجوازی و ده‌وڵه‌ته‌کانیان
له ناسیونالیزم تا لیبراڵ، ئه‌وه‌ش له‌ماهیه‌تی چینایه‌تی ئه‌و حزبه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتوه که‌ئۆباما ڕابه‌ری ده‌کات، که‌میژووی
گۆڕانکارییه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوه که‌ئۆباما
ده‌بێت له بۆش به‌ئه‌ده‌ب تر بێت و حزبه‌که‌ی ئه‌بێت سیاسه‌تێکی تر له‌وه‌ی
جمهوریه‌کان ره‌چاو بکات، که‌ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌که‌ی و
حزبه‌که‌ی بوش و حزبه بۆرجوازیه‌کانی تردایه، نه‌ک جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک
و نه‌چینی کرێکار...!
کۆمۆنیزم و چینی کریکار ده‌توانێ ئه‌و خۆشخه‌یاڵیه
زوو بڕه‌وێنێته‌وه!
ته‌نیا به‌هاتنه مه‌یدانی هێزی چینی کرێکاری ڕێکخراو و کۆمۆنیزم
ده‌توانرێ ئه‌زمه‌یه‌کی ئابوری قووڵ که‌یه‌خه‌ی به‌سه‌رمایه‌داری
جیهانی گرتوه به‌سه‌ر خودی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت و بۆرجوازیدا
بشکێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا باجه‌که‌ی جارێکی تر ده‌بێت چینی کرێکار‌و چه‌پ
و کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری، بدات، ئه‌وه‌ی جێگاوڕێگایه‌کی پێشووتر ئه‌مریکای
سه‌رکوت و خوێن‌ڕێژ هه‌یبوو و له‌ده‌ستیداوه جارێکی که نه‌گه‌ڕێته‌وه
یان قوتبێکی تر و ده‌وڵه‌تانێکی تر ئه‌و جێگایه‌ی ئه‌مریکا نه‌گرێته‌وه
هه‌ر به‌هاتنه‌مه‌یدانی کۆمۆنیزم و هێزی چینی کرێکار ده‌بێت، ده‌نا
کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری به‌ده‌ست خۆسازدانه‌وه‌ی بۆرجوازی و ده‌وڵه‌ته‌کانیانه‌وه
و شکاندنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ به‌زیانی چینی کرێکار، مه‌ئه‌ساتی
گه‌وره‌تر بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری به‌دیاری دێننه‌وه.
n.bashir3@ukonline.co.uk
|