عومه‌ر فارس له دادگای (ی.ن.ک)دا.
عامر سابیر
ئه‌رسه‌لان ده‌روێش که سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (شانۆ)یه و به قسه‌ی سایتی ئاوێنه گوایه خه‌بیری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریشه، شکاتی له عومه‌ر فارسی به‌رپرسی کوردستان نێت کردووه، له سه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕیپۆرتاژێکی ناپرۆفیشیناڵی کورت‌دا، پێی وتراوه (وتاری پیاهه‌ڵدانی بۆ سه‌دام نووسیوه).
من که ئه‌رسه‌لان ده‌روێش ناناسم، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆکاره‌ی خواره‌وه، گومان له‌لای زۆرکه‌س دروست ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه (نووسینی وتاری پیاهه‌ڵدان بۆ سه‌دام) ڕاست نه‌بێت.
یه‌که‌م: چونکه ئه‌رسه‌لان ده‌روێش ئه‌ڵێت (من متمانه‌یه‌کی ته‌واوم به دادگاکانی کوردستان هه‌یه)، ئاخر ئه‌م قسه‌یه له‌سه‌ر دادگای ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبه کۆنه‌په‌رستانه‌ی لایه‌ک له سه‌رکردایه‌تیان به‌عسی بوو، هه‌ر له قسه‌ی کۆنه به‌عسی ده‌چێت.
دووه‌م: چونکه ئه‌رسه‌لان ده‌روێش که خۆی به (هونه‌رمه‌ندی گه‌وره) وه‌سف ده‌کات، زه‌حمه‌تناکێشێ و به قه‌ڵه‌م وه‌ڵامی ئه‌و وتاره کورته ناداته‌وه، که پێیوایه (جنێونامه‌یه)، له‌بری وه‌ڵام تووڕه‌ده‌بێت و خه‌ریکی شکات و شکاتکارییه.
(پارتی) ی به‌رزانییه‌کان له رێگه‌ی هه‌ڵڕشتنی پاره‌ی زۆره‌وه (به‌ئاشکرا و به‌نهێنی، به‌ڕاسته‌وخۆیی و به‌ناڕاسته‌وخۆیی) کۆنترۆڵی زۆر له به‌ناوڕۆشنبیران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانیان کردووه و له ده‌وری خۆیان مۆڵیانداون، یان وایان لێکردوون له دووره‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مان هه‌ڵسوڕێن.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌مه‌شدا ده‌ست و پێ سپیتره له چاو پارتی دیموکراتی کوردستاندا.
ئه‌وه کارێکی (عاقڵانه)تر بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌رسه‌لان ده‌روێش له‌جیاتی ئه‌م پۆلیس و دادگایه، وه‌ڵامێکی کورتی بنووسییایه و داوای ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له عومه‌ر فارس بکردایه.
تۆ بڵیی بۆ هه‌موو ئه‌و شکاتانه‌ی که ده‌ستته‌نگ و به‌شخوراوانی کوردستان ئه‌یکه‌ن، پۆلیس و دادگا له کوردستاندا هه‌ر ئاوا چالاک و به‌ده‌ستووبرد بێت؟
١٧/٧/٢٠٠٨
|